لە ئێران چی دەگوزەرێ
Tuesday, 02/01/2018, 22:23
ئەمە چەند رۆژە لە سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانە دژی رژیمی مەڵاکان ، لە مەشهەدوە و دەستی پێکرد و لە شاری کرماشانی کوردستان پەرەی سەند و ترسی خەڵک لە رژیم شکا و بوو بە خوپێشاندانی سەرتاسەری و هەمو شارەکانی گرتەوە ... بە راستی لە ئیران چی دەگوزەرێ و ئێران بەرەو کوێ دەروا ؟ ئەمە پرسیارێکە فرەیک لە چالاکوانان و رۆناکبیران لە خویان دەکەن ، ئایا شوڕش دەکرێت و لە دەستی مەڵاکان رزگار دەبن یا وەکۆ چڵ ساڵی پێش دیسان خەڵک سەرکوت دەکرێت و بۆ ماوەێکی تر مەڵاکان و سپای پاسداران بە دەسەڵاتی نگریسیان درێژە ئەدەن ؟ .... دیارە لە ئێران قەیران ئابوری هەیە وئەمە تازە نیە و هەر لە سەرتای هاتنی خومەینی ئەم قەیرانە ئابوریە دەستی پێکرد و ئێستا گەیشتوە لوتکەی خوی بە رادەێک کە نیوەی خەڵک برسی و بێکارن و رووناکێک لە ئاسوی ژیانیان نابینن .
لە هەر وڵاتێک بۆ ئەوە شوڕش و راپەرتن ببێ ، پێویستی بە هەبوونی دوو فاکتور هەیە ، فاکتوری ناوەکی و دەرەکی کە لە ئێران هەر دوو فاکتورەکە هەیە . لە ناوخۆی ئێران لە لایێک قەیرانی ئابوری و بێکاری، برسیەتی و گرانی بیداد ئەکات، و لە لاێیک خەڵکی بێکارو برسی خوێندەواری وزانیاری و ئاگایی هەیە و سەردەمی ئینترنێت و دەسترەسی بە زانیاریە و دەزانن لە وڵاتیان و جەهان چی دەگوزەرێ و نایانەوێ وەکۆ کوێلە بژین و داوای مافەکانیان دەکەن . بە کورتی کومەڵانی خەڵک لە ئێران ئیتر نایانەوی وەک جاران بژین و حکومەتیش بە هۆکارگەڵێک ناتوانێ وەکۆ جاران دەسەڵاتی دیکتاتوری خوی بسەپێنێ و سەرکوت بکات... ئەگینا لە کوشتن و کومەڵکوژی هیچ سڵ ناکەنەوە ، هەروا کە خومەینی لە دە ساڵی حکومەتی بە ملیونان خەڵکی کوشت و یا لە جەنگی ئێراق و ئێران بە کوشتنی دا و تەنانەت لە کومەڵکوژی زندانیەکانیش لە ساڵ ١٣٦٧ کوچی هەتاوی سڵی نەکردەوە و مروڤکوژیان بە دینداری وئیسلامی دەزانی و شاگردەکانی وەکۆ رەفسەنجانی و خامنەیی ئەم کوشتارگەلەیان بە سیاسەتی حەکیمانەی ئیمام ناو دەبرد . دیارە ئەلی خامنەیی و رژیمەکەی ئەگەر بۆیان بلوێت دیسان کومەڵکوژی دەکەن بەڵام لە توڕەیی و برسیەتی خەڵک ترساون و هەروەها لە ئامریکاش سەروک ترامپ لە سەر کارە کە بە راشکاوی لە راپەرینی خەڵک پشتیوانی کرد، بویە رژیم ناوێری وەکۆ جاران دەستوری کوشتار بدات و گەرەکیە بە جورێک خوی دەرباز بکات ...
فاکتوری دەرەکیش بو راپەرینی گەلانی ئێران فرە لە بارە ، لە ئامریکا سەروک ترامپ لە دەسەڵاتە کە هەر لە سەرەتاوە دژی رێکەوتنی ناوکی و ئەتومی ئوبوما لە تەک ئێران بوو و چەندین جار پشتیوانی خوی لە راپەرینی گەلانی ئێران دەربریوە ، هەرچەند وەزیری دەرەوی ئامریکا لە تەک سەروک ترامپ هاوئاهەنگ نەبوە و ئەمە بووگە هۆی نارێک و پێکی لە سیاسەتی ئامریکا سەبارەت بە ئێران ، بەڵام ئێدارەی ترامپ بە تایبەتی ئاتو نیکی هێڵی بالوێزی ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان سورن لە فشار خستنە سەر رژیمی ئێران کە دەست لە کارگەڵ تروریستی لە ناوچەکە هەڵگرێ و لە بەڕی خوێ زیاترلاقی درێژنەکاتەوە... جگە لە حکومەتی ئامریکا ، حکومەتگەڵ ئیسرائیل، ئەرەبستان،مسر و شێخ نشینەکانی کەنداوی لوڕیش دژی رژیم ئێرانن و دەتوانن فشار بخەنە سەر ئێران و نەهێڵن مەڵاکان لە ناوچەکە ملهوری بکەن و ئەگەریش لە سوریە و یەمەن کارێک بکات دیارە دەبێ هەزینە بدات و پارە خەرج بکات و ئەمە دەبێتە هوێ برسیەتی خەڵکی ئێران و ئەمە لە درێژخایەن بۆ رژیمی ئێران ناچیتە پێشەوە بۆی و بە لەناوچوون و هەڵدێری خوی هەراد (تەواو) دەبێ ..
کەم وکوڕی ئەم راپەرینە
کەم و کوڕی ئەم راپەرینە ئەویە کە رێبەرایەتێکی یەکگرتوویی نیە و حیزب و گروپەکانی ئێرانیش فرە پەرتو بلاون و نەیانتوانیوە بەرەێکی بەهێز رێکخەن . مەترسی گەورەیش بو ئەم راپەرینە بیستنی دروشمی شاخوازی و داوا کردن لە رەزا پالەویە ، تەنانەت لە قوم دروشمیان ئەدا رەزا شا بگەرەوە بۆ ئێران ، هەرچەند ئێستا شاخوازی لاوازە ، بەڵام گەڵانی ئێران دەبێ وریا و ئامیار بن یەکێک وەک رەزا پالەوی وەک خومەینی خوی نەسەپێنی بە سەر راپەرین و ئێران دیسان ببێتەوە بە دیکتاتوری بۆ چەندین دەهەی تر . لە ساڵی ١٣٨٨کوچی راپەرین دامرکا چۆن لە ناوخو رێبەری نەبوو و موسەوی و کەڕوبیش لە سەرانی خودی رژیم بوون و نەیاندەویست رژیم لە ناوبچێت ، هەروەها راپەرین لە تاران مایەوە نەبوە سەرتاسەری، بەڵام ئەم جارە لە هەمو شارەکانی ئێرانە و ئێستا ئوباما لە سەر کارنیە و نامە بنێرێ بو ئەلی خامنەیی و چرا سەوزی سەرکوت هەڵبکا و دواتریش پارەی بۆ ئازاد بکات با بتوانێ نەفەسێک راحەت بکێشی و خەرجەکانی دابین بکات.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک ئامادەی شوڕشە ، بەڵام بە داخەوە ، حێزبەکانی رۆژهەڵات نەیانتوانیوە بەرەێک کوردستانی ڕیبخەن و ناتوانن تەنانەت لە تەک یەک دانیشن و قسە بکەن ، هەڵبەت دەست تێوەردانی نەرینی سەرسورەکانی بەرزان لە کارو باری رۆژهەڵات بێ باندور نەبوە و تا ئیسە نەیهێشتوە بەرەییکی رۆژهەڵاتئ دروست ببێ ، بەڵام خەڵکی رۆژهەڵات و لاوەکانی نابێ تەماوەری حێزبەکان بن و خویان لە ناوە رێکبخەن وبەرەیکی گەلی دروست بکەن و دلنیام کوردستان زووتر لە تاران و تەورێز ئازاد دەبێ و ئەشێ وشیار بن شارەکانی سنە و کرماشان و ئیلام یارمەتی خورماوا و هەمەدان بدەن زووتر ئازاد ببن بێنەوە سەر رۆژهەڵات ،هێزەکانی رۆژئاوا و باشور دەتوانن لە کاتی پێویست بچنە یارمەتی رۆژهەڵات وفرەیش گرنگە هەمەدان پێتەختی مێژوویی مادەکان و بەهارپێتەختی کوردستان لە کاتی سەلجوقیەکان بگەرێتەوە سەر رۆژهەڵات .. بآسترین تەشکی حکومەت بو کورد و گەلانیتری ناو ئیمراتوری ئێران کونفدرالیزمە یا دابەش بوون بە شەش وڵاتی سەربەخو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست