ولات فروشانی باشوری کوردستان
Tuesday, 17/10/2017, 23:31
پالەوان فس فسی بەرزان سواری ملی کوردستان بوونە و تا ملی کوردستان نەشکنی و مرداری نەکاتەوە دانابەزێ وازی لێ ناهێنێ . ئاشبەتال دوای ئاشبەتال ، کارەسات دوای کارەسات . ئەمە چارەنوسی کوردستانە لە دەست بنەماڵەی خائێنی بەرزانی ، ئێستاش جاشیەتی بنەماڵەی تالەبانیش کەوتۆتە سەری . بە جیا نەفت ئەفروشن و هەندێ جاریش بۆیان بکرێ و بۆیان بلوێ پارچە پارچە وڵات دەفروشن . فروشتنی شەنگاڵ ، کەرکوک ، داقوق ، خورماتو ، دواتریش خانەقین و مەخمور .
هەزاران کەس لە دوست و دوژمن وتیان پالەوان فس فس گشتپرسی مەکە ئەمە کاری تۆ نیە ، ئەمە کاتی نیە ، بەڵام پالەوان فس فس نەخوشی دەرونی هەیە و بە دوای ناوە و گوێ نادات و بۆی گرنگ نیە کارەسات لە کوردستان روو بدات ، با کوڕی خەڵک بکوژرێ ، با خەڵک ئاوارە ببێت ، با دوژمنان هێرش بکەنە سەر کوردستان ، بۆ ئەو تەنیا ئەم چتانە گرنگە ، دەسەڵات، پارە و پێدا هەڵگوتن و پێ بێژن بخوا پالەوان فس فس تو سوار چاکی ئەم ولاتەیت . لە دەور و بەرەکەیشی هەمو ماستاوچی و نەزانن و کەلە زاورن و زاتیان نیە پێ بلێن، ئەم رێگایە تۆ دەچی بەرەو تورکستانە و رزگاری تێدا نیە . ولاتێک پالەوان فس فسی نەخوێندەوارو نەخوش ببێتە سەروکی دیارە بەرەو هەڵدێر و کارەساتی دەبا . کارەسارتی کەرکوک لە کارەساتی شەنگال مەزنترە و ئاسەواریش ترسناکترە بۆ کوردستان ، چون داگیرکەرانێک وەک حکومەتگەلی ئێراق، ئێران و تورک لە پشتیتی دان .
ئامریکا پێ وت یەک ساڵ گشت پرسی بخە دواوە ، بەلام گەمژە بارزانی خوێندەوەی هەڵەی هەبوو ، نەیدەزانی بۆ ئامریکا ئێستا نایەوێ ، چۆن ئامریکا دەیەوێ ئێبادی دیسان دەنگ بێنێ و ببێتەوە سەرۆک وەزیری ئێراق ، چۆن لە ناو شێئەکان، ئامریکا بژاردەی باشتری نیە ، ئەگەر ئێبادی کنف و سەر شور بکرێت ، بە رفراندوم ، ئەوا ئیتر لە بەرچاوی خەڵکی ئەرەب و شێئە دەکەفەت ، وە چۆن بەرزانی گوێ نەدایە ئامریکا ، ئیتر ئەوانیش چرا سەوزیان بۆ ئێبادی هەڵکرد کە هێزی سەربازی بە کار ببات . پاول تالەبانی، قوباد مکانیک و لاهوریش ، ئەم چرا سەوزەیان دی و بە فیتی ئێران کەوتنە ناو پلانی خەیانەت لە کورد و کەرکوک و وا بە ئاسانی نیوەی باشوریان فروشت . بەڵام ئێران بزانێت کە کەوتوە ناو داو و تەڵە و وا بە ئاسانی دەرباز نابێت لەم جەنگە و دەبێ هەزێنەکەی بدات . سەروک ترامپ بە دوای گوڕینی وەزیری دەرەوە تیلێرسونە ، بۆ ئێرانیش پلانی هەیە ، هەروا نیە ببێتە یارمبازی خورهەڵاتی ناوین ، ئەمە دژی بەرجەوەندی ئامریکا و ئیسرائیلە .
بەرزانی خائێن کەرکوکی فروشت چۆن دەنگیان بە پارتی نەدەدا و ئەدی با نەبێتە بەشێک لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و حیزبەکەیان ببێتە حێزبی سێیەم با لە دەست یەکیەتیش نەمێنی. کوڕانی خائێنی تالەبانیش کەرکوکیان فروشت چۆن ئەربابە کەیان ئێران پێیان وتوبوو ، لە لایکی تر بەرزانی نەفەتی کەرکوکی دەفروشت و بەشی ئەوانی نەدەدا یا کەم ئەدا، ئیتر بۆچی بۆ بەرزانی جەنگ بکەن با هێزەکانی بەرزانی جەنگ بکەن و ئەوانیش پیاوی جەنگ و بەرخودان نین ، پیاوی بازرگانین . کوڕانی تالەبانی خەیانەتیان کرد ، ئەی پارتی بە پەنجا هەزار هێزەوە بۆ دوو رۆژ بەرخودانی نەکرد . بۆ هەڵاتن ؟ کوان
کەمال کەرکوکی، ئاری هەرسین ، مەنسور بەرزانی و دەیان مفتەخوری مل پانی پارتی ، بۆ یەک رۆژیش بەرخودانیان نەکرد ، ئێوە سەری کوردتان لە جەهاندا شور کرد، چون خوتان سەر شورن.
پالەوان فس فس لە بەرنامەێکدا دەیگیرایەوە گوایە پول بلیمر حاکم کاتی ئێراق دەیویست پێشمەرگە لە ناو ببات و منیش نەمهێشت و وتم ئەوە من ئەچمەو بۆ کوردستان با بریمر بێت و پێشمەرگە حەل کات بزانم چۆن دەیکات ، خەڵکەکەیش دایان لە چەپلە بوی . ئەی خوا رووت رەش کا بو دروزنیت ، تۆ تەنیا ملەجەرێت دەکرد ئیمتیاز فرەتر بۆ خوت و خزمانت بگریت و خالوە زک زلەکەتت کرد بە وەزیری دەرەوی ئێراق و بابەکرە پەک کەوتەتیش کردە سپا سالاری سپای ئێراق کە سپای لە ناوچوەکەی ئێراق زیندو بکاتەوە . ئەگەر ئێوە لە تەک تالەبانی ماستاو چی سەروکی وشیار بان نە ئەچونە بەغداد و با شێئە بە تەنیایی حکومەتی رێبخستایی و سونەش بەشداریان نەدەکرد ، بە وتەی ژنراڵ گارنێر ، ئێوە یەک وشەتان لە بارەی مافی سەربەخویی کوردستان ناتە زمانتان .
ئێوە سەرانی پارتی و یەکیەتی دەبێ دادگایی بکرێن و بە سزا بگەن بو ئەو هەمو خەیانەت ، ئاشبەتال و کارەساتانە بە سەر نەتەوی کورد هێناوتانە . مێژوی رەشی ئێوە نە بە ئاو نە بە خوێن پاکەوە نابێت ، کارنامەتان رەشە ، بۆ هەمیشە . بۆ لە کوردستان دەرناچن چیتان گەرەکە لەم ئاو و خاکە ، چیتان گەرەکە لەم نەتەوە خێر نەدیوە، خو بەش هەزاران جیل دزیتان کردوە برون ئیتر بزر ببن لە بەر چاوی ئەم خەڵکە . دیتنی ئێوە ئەشکەنجەیە بو ئەم ملەتە . تا ئیوە لە دەسەڵات بن ئەم خەلکە بە ئازادی و سەربەخویی ناگات ، سەربەخویی بە جاش و جاشولکە ناکرێت .ئەی روو رەشان چۆن دەتوانن جارێکی تر پیکەوە لە تەک یەک دانیشن وحکومەتی دو قولی هەریم رێک بخەنەوە . روو خو روو نیە سەنگ پێ قەزوینە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست