کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا و بارزانی بە دوای چییەوەن؟

Sunday, 12/03/2017, 0:59


دوای کونفرانسی مونیخ، تورکەکان، مەسئود بەرزانیان بانگ کرد بۆ تورکیە، تا بەرنامە و پلانی نۆێ خویان بە بەرزانی بێژن و پێکەوە بتوانن رێگە لە پێشەوە چونی دەسەلاتی هەریمی رۆژئاوای کوردستان بگرن.تورکیە هەوڵ ئەدا بە رێگای سەربازی و سیاسی و دیپلوماسی نەهێڵیت، کوردەکانی رۆژئاوا و سوریە دەسەڵات و هەریمی خویان دامەرزێنن.بۆیە بە ناوی جەنگی دژی دائەش هێزی بردە ناو خاکی رۆژئاوا و سوریە و چەند شارێکی داگیر کرد، ئامانجی سەرەکی تورکیە ئەوەیە نەهێڵیت، کانتونی کۆبانی و ئەفرین بلکێتە یەکەوە  و نەهێڵێت دەسەڵاتی کوردی پێک بێت، لەم رێگا دا تورکیە کوسپ و  ئەستەنگی فرەی لە بەر دەمدایە و نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی بگات.یەکەم ئەستەنگیش هاوکاری و پشتیوانی ئامریکا لە کوردانی سوریە و هێزەکانی یەپەکەیە.تورکیە فرە هەوڵی دا لە جەنگی موسڵ و رەقە بەشداری بکات، بەڵام ئامریکا رێگەی پێ نەدا و ئەمە گەورەترین شکست و بەزینە بۆ تورکیە.
تورکیە دەیویست دوای باب، هێرش کاتە مەنبەج، بەڵام ئامریکا رێگەی پێ نەدا و سەربازەکانی خوی ناردە پشتیوانی هێزەکانی مەنبەج.تورکیە دەترسێ لە ئەزاز و خاکی رۆژئاوا و سوریەش دەربکرێت، و کارێکی ئەتوی لە دەست ناێێت بتوانی بە ئامانجەکانی بگات، تەنیا روبەروی شکست دوای شکست بووتەوە، ئێستا کە زانیوە راستەوخو ناتوانێ مەنبەچ و ئەفرین داگیر کات، دەیەوێ رۆژائاوای کوردستان گەماروی ئابوری بدات و لە بارئ ئابوریەوە شکستی پێ بدات، سنورەکانی باکوری کوردستان و تورکیەی لە رۆژائاوا داخستوە و لە رێگای نوکەرانی لە باشور واتە پارتی بەرزانی  ریگەی باشوریش بۆ رۆژئاوا داخات.پارتی بەرزانیش بە کەندنی خەندەق  و بەستنی سمایلکا نەیدەهێشت تەنانەت بریندار و نەخوشی رۆژئاوا بگاتە زاخو و باشوری کوردستان.
ئێستا کە دائەش لە موسڵ نامێنی و رەنگە لە رێگای موسل و شەنگاڵ، درگاێیک ئابوری و بازرگانی  بۆ رۆژئاوا بکریتەوە، تورکیە و بەرزانی دەیانەوێ، شەنگاڵ بگرن و نەهێڵێن خواردەمەنی و دەرمان بۆ رۆژئاوا بچێت.جەنگی شەنگاڵ بۆ گەمارودانی رۆژئاوایە، ئەگەر بەهێزی سەربازی تورک و بەرزانی  رۆژئاوا لە ناو ناچێت، بە گەماروی ئابوری دەیانەوێ بیخنکێنن و نەهێڵن گەشە بسێنی و خەڵکی رۆژئاوا لە ژیان و حکۆمەتیان وەرەز کەن ودژی دەسەڵاتی ئەوێ بە کاریان بەرن.
هەروەها ئامانجی تری جوڵاندنی هێز بۆ ناوچەی شەنگاڵ، تاقی کردنەوەی ئامریکا  لە لایەن تورکیەو و بەرزانیوە بوو، ئەگەر ئامریکا کاردانەوەی نەبوو، ئینجا جەنگی دژی شەنگاڵ و پێ کە کە دەست پێ کەن.بۆ بەرزانی گرنگ نەبووە و نیە، هەزاران لاوی کورد، لە باشور یا باکور لە خوێندا بگەوزێن، ئەمە نیو سەدەیە، بەرزانی کاری کورد کوشتنە، جەنگی کورد بە کورد، بۆ ئەو براکوژی نیە، چۆن تا ئێستا نە کوڕی نە برازاگی، نە ئاموزاگی یا خزمی دوری، لە جەنگ نەکوژراوە.بەرزانی جەنگی ناخو بە جەنگی دژی تروریست ناو دەبات، هەروا کە چەند ساڵ پێش بە رۆژنامەیکی تورکی دەیگوت، ئێمە نزیک سێ هەزار چەکدارمان لە جەنگی دژی ترور (واتە پێکەکە ) لە دەست داوە.بۆی گرنگ نیە، ئەم سێ هەزار کوردە، باوک و دایکیان هەیە، دیارە لەو لایش ئەگەر سێ هەزار کوژرا بێ ئەمە شەش هەزار مرۆڤی کورد بوونە قوربانی سیاسەتە هەڵەکانی بنەماڵەی بەرزانی.بۆچی ئەمە پەنجا ساڵە ئەم بنە مالە تەنانەت یەک شەهیدیان نیە.ئەم بنەماڵە جاشیەتی هەر هەمو داگیرکەرانی کوردستانیان کردوە و کوردی هەر چوار پارچەکەیان کوشتوە.
ئەم بنە ماڵە ئیتر لە تورکیەش زەرەریان فرەتر بۆ کورد و کوردستان.ئەمانە ئەستەنگ و کۆسپن لە بەر ئازادی و سەربەخویی کوردستان.ئەمانە شێرپەنجە و سەرەتانی کوردستانن، دەبێ لە رەگ و ریشە دەر بێن و پەرت کرینە ناو زبڵدانی مێژووەوە.
ئامریکا چۆن سەرقاڵی جەنگی دژی دائەشە لە رە‌قە و سوریە، و ئەزانێ جەنگی تورکیە و بەرزانی دژی شەنگاڵ یا مەنبەج، ئەبێتە هۆی ئەوە، کە یەپەکە بەشێک لە هێزەکانی بنێرێتە بەرەی مەنبەج یا شەنگاڵ  و هێزی پێویستی بۆ بەرەکانی رەقە و دائەش نامێنێ، بۆیە کاردانەوەی هەبوو و بە ناردنی هێز بۆ مەنبەج و پەیام بۆ بەرزانی، حالیانی کرد کە پا و لاقیان لە بەڕی خویان درێژتر نەکەنەوە.بەرزانی و تورکیە ئەگەر بزانن بۆیان ئەکرێ دیارە جەنگیان رانەدەوێستان، بەرزانی دەبێ باش بزانێ، ئیتر پێش مەرگە بە ئاسانی خویان نادەنە کوشت بۆ دەسەڵاتی نەگریسی ئەوان.بەرزانی هەر کارێکی دژی کوردی بۆ بلوێت دەیکا، هەروا کە داخستنی پارلەمانی بۆ کراو و کردی، و یەکیەتی و گوڕانیش بوونە تەماشاچی، بەڵام دەزانێ پێکەکە و یەپەگە و رۆژئاوا نابنە  تەماشاچی و ئەو بە راحەتی گەماروی ئابوری رۆژئاوا بدات بۆ تورکیە.ئەگەر بەرزانی بەم جاشیەتی تورکیە درێژە بدات، بەم زووانە، هەوڵیریش لە دەست ئەدات.بە کورتی گڵۆڵەی تورکیە و ئەردوغان و بەرزانی کەوتوتە لێژی، و پێکەوە دەکەونە زبڵدانی میژوو.پێکەکە نابێ شەنگاڵ بە جێ بێڵی و جارێکی تر کەونە بەر کومەڵ کوژی تورک و جاشە رەنگاو رەنگەکانی.خەڵکی شەنگاڵیش دەبێ خویان لە خویان بەرخودان بکەن و نەهێڵێن ئەو هێزە کە خەیانتی پێیان کرد و بۆ گورگەکانی دائەشی یورکیە بە جێ هێشتن دیسان بگەرێنەوە شەنگاڵ، شەنگاڵ هێشتا برینەکانی سارێژ نەبووە  و تاقەتی  کومەڵکوژیتری نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە