پارتی دەڵێت سەرۆکی پەرلەمان شەرعیەتی نەماوە
Saturday, 15/08/2015, 16:03
پارتی و میدیاکانی پارتی دەستیان کردووە بە هێڕش کردن بۆ سەر سەرۆکی پارلەمان و دەڵێن : سەروکی پارلەمان ئیتر شەرئیەت و رەوایی نەماوە... هۆکاری ئەم هێڕشانەیش ئەوەیە ، سەرۆکی پارلەمان ملکەجی ملهوری پارتی و کاری نا قانونی درێژ کردنەوەی ماوەی سەروکایەتی مەسئود بەرزانی نەبووە. پارتی دەڵێت ، ئیتر پارلەمان و سەروکایتی پارلەمان رەوایی خۆی لە دەست داوە ، چۆن رێکەوتن و سازانی شکاندوە. ئەگەر پارلەمان رەوایی لە دەست دابێت ، ئەوا خودی سەروکی هەریم و سەوکی شالیاری (حکومەت) یش واتە نەچیرەوان و وەزیرانی رەوایی خۆیان لە دەست داوە. مەگەر ئێوەش بە سازان ئەو پۆستەتان وەرنەگرتوە، و حکومەت بە دەنگی پارلەمان دانەمەزراوە؟ ئەی ئێوە چۆن رەواییتان ماوە بەڵام لایەنەکانی تر رەواییان نەماوە. بانیکە و دوو هەوا.!
ئایا سەروکی پارلەمان و سەروکی هەریم سوێندیان نەخواردوە کە قانونی کوردستان پێشێل نەکەن و پارێزەر و پشتیوانی بن؟ سەروکی هەریم کە قانون ناناسێت و چەندین جار پێ شێلی کردوە ، داوا ئەکات کە پارلەمان و سەروکی پارلەمانیش قانون پێ شێل بکەن و ماوەی سەروکایەتیەکی بۆ درێژ بکەنەوە . سەروکی پارلەمان وا پەروەردە نەکراوە قانون شکێنی بکات ، لە کاتێکدا خۆی سەروکی هێزی قانون دانانە. سەروکی پارلەمان ناتوانێت خەیانەت بەو دەنگدەرانە بکات کە ئەویان ناردوەتە پارلەمان . هەروا کە سەروکی بەد بەختی پێشو کاری نا رەزەنی کرد و خەڵک سزای خۆی و حێزبەکەیان دایەوە. لایەنەکانیتریش ئەزانن خەڵک لەم جورە فەرمانرەوایی و دیکتاتوریەی پارتی وەرەز هاتوون و ناوێرن دژی ویستی گەل راوێستن.
زۆربەێ گەلی باشور پارتی و خۆسەپاندنی بەرزانیان ناوێت. تەنیا داگیرکەرانی تورک و ئێرانی لە مەسئود پشتیوانی ئەکەن ، ئەگینا ئامریکاش کە هەڵالەی دیموکراسی ئەکات لە تەک درێژ کردنەوەی سەروکایەتی بەرزانی نییە ، چۆن ناکریت پشتیوانی کاری نا قانونی و نا دیموکراسی بن ، بۆیە بە فەرمی وتیان ئەوە پێوەندی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەیە نەک ئێمە.
پارتی گیری کردوە و تا دوایین کات پەلەقاژەی خۆی دەکات بە جۆرێک ئمتیاز دان بە لایەنێکی ماستاوچی وەک بەرهەم سالحی ترسنوک ، رەنگە بتوانێت سازانیکی بەد ناوی تر رێبخات. پارتی هەوڵ دەدات خەڵک و لایەنەکانیتر لە جەنگی ناوخۆی بترسنێت، بەڵام باش دەزانێت ناتوانێت جەنگ هەڵگرسێنێت و هەل و مەرجی کوردستان رێگەی پێ نادات و ئامریکا لە کوردستان کونسولگەری هەیە و رێگا نادات تورکیە و یا ئێران یارمەتی پارتی بدەن و پارتیش بە تەنیا خۆی جەنگی بۆ ناکریت ، هەروا کە نەیانتوانی یەک سائەت لە شەنگاڵ دژی دائەش جەنگ بکەن. پارتی بە بێ پشتیوانی دەرەکی و داگیرکەرانی کوردستان هەرگیز بە تەنیایی جەنگی لایەنەکانی تری کوردستانی نەکردووە. ئێستاش تورکیە لە دوخێک نیە یارمەتی سەربازی پارتی بدات و بۆیە پارتی گیری کردوە و هەوڵ ئەدات بە هەڵوەشاندنەوی پارلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت و تەزویر رەنگە کارێکی بۆ بکرێت و لەم بۆمبەسە بێتە دەرەوە. بەڵام خەیالی خاوە و لە ناو زلکاوی قەیرانی دیکتاتوریەت و خو دروست کراوی ، پەلەقاژێ دەکات. هەمو کەس دەبێت رێز لە قانون و زاکون و ئیرادەی گەل بگرن پارتی و مەسئود بەرزانیش سەریان لە سەنگ دەدات و دێنەوە هوش کە لە کوێ راوێستاون و چۆن خەون و تەونیان لێک تێکچووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست