کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵی سازشکاری یەکیەتی دیسانەوە تەسلیمی بەرزانی بوون

Wednesday, 12/08/2015, 19:24


بالی ماستاوچی یەکیەتی دیسانەروە تەسلیمی بەرزانی و پارتی بوونەوە. خۆیان دەڵێن، پارلەمان مەرجەئە، ئەی بۆچی ناهێڵێن با پارلەمان پرسی سەروکایەتی یەک لا بکاتەو؟ یەکیەتی بە پروژەکەی کا بەرهەم جارێکیتر ئەیەوی سازانێکی بەد ناوی تر لە تەک پارتی بکات و بۆ دوو ساڵتر مەسئود لە پوستەکەی بمێنێتەوە. بە پێ پروژەکەی بەرهەم سالح ، رێگە ئەدەن مەسئود بۆ دوسالی تر هەر سەروکی هەریم بێت، یا سەروکی دەستەی سەروکایەتی بێت. کەسێکی دیکتاتور وەک مەسئود مەگەر ئەهێڵێت کەسانی تر لە ناودەستەی سەروکایەتی خاوەنی بڕیار و دەنگ بێت. ئەم پروژەی کاک بەرهەمە خەیانەتێکی ترە کە دوو ساڵ پێش لە کوردی باشور کرا و ماوە سەروکایەتی مەسئود یان بە نا قانونی درێژ کردەوە. کێ ئەتونێت دڵنیا بێت کە دوای دوو سالێ تر مەسئود واز لە دەسەڵات دێنێت یا ئەو چوار حێزبە ئەتوانن کێشەکان چارە سەر بکەن ؟ پروژەکەی کا بەرهەمیش کار ناکات و کێشەکان وەک خۆی دەمێنێتە بۆ دوو سالیتر. سێ حێزبەکەی تر نابێت بچنە ژێر باری ئەم تەسلیم بوون و خەیانەتە، ئەگەریش نەتوانن مەسئود لە کورسی دیکتاتوری بێنە خوارەوە لانی کەم بە دەنگدەرانی خویان خەیانەتیان نەکردووە و لە ناو گەلدا خوشەویستر ئەبن. پا وەگەزدانی ئێوە رەنگە ببێتە هۆی ئەوە یەکیەتیش لە سازان و تەسلیم بوون پاشگەز بێتەوە و بگەرێتەوە بۆ چارەسەری ناو پارلەمان.. ئیمرو کاتی پاوەگەزدانە نەک تەسلیم بوون بە دیکتاتوری چکولە. 
ئەگەریش قەرار بێت دەستەی سەروکایەتی کاتی هەڵبژێرن ئەوە دەبێت مەسئود بەرزانی ئەندامی نەبێت ، چونکە بە پێ قانون ئەو ماوەکەی هەراد بووگە و ئەندامیەتی ئەو نا قانونیە. حێزبەکان و پارلەمان دەبێت رێز لە قانون بگرن و بە ناچاری جارێکیتر قانون شکێنی نەکەن و بەم کردەوە دژە قانونیە کۆتایی بێنن، با کوردستان چیدی نەبێتە جەنگەلستانی دیکتاتورانی خۆسەپێنەر.  دەستەی کاتی سەروکایەتی دەبێت فرەتر لە شەش مانگ نەبێت و لەم ماوە پرسەکانی هەریم چارەسەر بکرێت و ئامادەی هەڵبژاردنی سەروکی نوی ببن. ئەگەریش لە لایەن گەلەوە هەڵبژردرێت باشترە تا لە لایەن پارلەمان و حێزبەکانەوە. سازان هەرگیز رێگە چارە نەبوە و نابێت و بە دوای خویدا قەیران دێنێت. سازان بەربەستی دیموکراسی و ئیرادەی گەلە. 
ئەگەر رێگا بدریتە مەسئود و بنەمالەکەی ، ئەوانیش ئەبنە کەسانێک وەک سەدام، قەزافی و ئەسەد و واز لە دەسەڵات و کورسی هەڵناگرن. دەبێت هەر ئیستا چوار پارتە کەو و گەل پاوەگەزدان بکەن لە بەرانبەر دیکتاتوری و نوکەرانی بێگانە. مەسئود و پارتی نەیانشاردوەتەوە کە نۆکەری تورکیەن. دەبێت لە بەرانبەری خۆسەپێنەرانی قانون شکێن ، بەرخۆدان و پاوەگەزدان بکرێت. ىەرهەم سالح نان بە پارتی  و مەسئود  قەرز ئەدا کە دوای مەسئود بەرزانی ببێت بە سەروکی هەریم یا سەروکی حکومەت ، هەلبەتە بە سازان لە تەک پارتی. و ئەوان دژایەتی نەکەن. چۆن چەند ساڵ پێش یەکیەتی ئەیویست دوکتور نەجمەدین ببێتە سەروکی حکومەت ، بەڵام پارتی دژایەتی دوکتور نەجمەدینی کرد و نەیهێشت و بە سەروک وەزیری کا بەرهەم رازی بوون چۆن ئەو تەسلیمی پارتیە. ئێستاش بەرهەم جارێکیتر بە گەلی کوردی باشور خەیانەت ئەکات و بە پارتیش نان بە قەرز ئەدات کە لە داهاتو بۆی قەرەبوی بکەنەوە وئەویش بە یارمەتی پارتی ببێتە سەروکی هەریم، بەڵام خەیالی خاوە و پارتی بە ئەویش کایە ئەکات . چەرخی چەپگەرد هەمیشە بە ئارەزوی پیلانگێران، دیکتاتوران و ماستاوچیان  ناگەرێت و گەل ئەوانە رەوانەی زبلدانی مێژوو دەکات. مەسئود بەرزانی خۆی بە پالەوان فس فسی کوردستان کردوە، کەس نیە لێپرسی ئەرێ پاڵەوان! هەر بووە یەک جاریش گولەیک بەرەو دوژمنانی کوردسان بتەقنیت؟ تۆ سەرتاسەری ژیانت لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان بوویت و ناتوانیت سەواری شەپولی ناسیونالیستی گەلی کورد بیت. کردەوەکانت دژی وتەکانتە. مەگەر تو نەبویت سپای تورک و سەدامت هینایە ناو کوردستان و ئیستاش زاتت نیە بە تورکان بڵێت ئێرە کوردستانە و برون.بە کورتی ئەگەر یەکیەتیش جارێکیتر نەسلیمی پارتی ببێت ، خەڵک تەسلیم نابن و سزای خەیانەتکاران و دیکتاتوران دەدەنەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە