کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڵامێک بۆ روناکبیرانی پشتیوانی مانەوەی مەسعود بەرزانی

Friday, 07/08/2015, 1:56


لە  کوردستانپۆست، چاوم بە راگەیاندنامەیک کەوت کە هەندێ لە روناکبیرانی کورد داوایان کردوە مەسعود بەرزانی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە ..... 
 ئەگەر ئێوە روناکبیرن و تاریکبیر نین ، بۆچی داوا ئەکەن کە کەسێک ماوەی سەروکایەتیەکەی هەراد بووگە و بە پی قانون ناتوانێت کاندید ببیت دیسان بە سازان ببێتەوە بە سەروک. ئەو قانونی پێشێل کردوە   بە پێ قانون و رەزەن ناتونێت دیسان خۆی کاندید بکاتەوە، دیسان بە سازان (سازش) لە سەر دیکتاتوری بمێنێتەوە. ئەگەر ئیوە دڵسوزی کوردستانن بۆچی داوا ناکەن کە  مەسعود واز لە سەروکایتی بهێنێت و نەبێتە ئەستەنگ لە بەر پروسەی هەڵبژاردنی کوردستان. ئەگەر ئێوە بەرجەوەندی گەل و نیشتمانتان لە بەرچاو بگرتایە، داواتان ئەکرد کە سەروکی خوسەپینەر واز لە دەسەڵاتی نا قانونی خۆی بێنێت و چیتر نەبێتە ئەستەنگ بۆ کوردستان و قەیران دروست نەکات. لە وڵاتێک کە سەروکەکەی پێ بەندی قانون نەبێت ، کەسانیتر چۆن پابەندی دەبن؟ 
  ئەگەر ئێوە راست ئەکەن و بەرچەوەندی نێشتمان ئەخەنە بە بەرجەوەندی تەسکی حێزبی ، بٶچی داوا ئەکەن  مەسعود هەڵبژێردرێتەوە ؟ مەگەر ئەو کەسێکی سەربەخۆیە؟ مەگەر ئەو سەروکی پارتی دێموکرات نێیە؟ لای ئێوە یەک بان و دوو هەوایە؟ بۆ لایەنەکانیتر بەرجەوەندی حێزبیە و بۆ  مەسعود و پارتەکەی وا نییە؟ ! ئایا ئیوە هیچ بیرتان کردەوە  کە چی واژو ئەکەن؟ مەبەستم لایەنگەرانی پارتی نییە، چۆن هەنذی لەمانە  پارتین یا کۆنە پارتین، بەڵام هەندێکیان پارتی نین. ئێوە داوای ئەکەن دیکتاتورێکی نەزان بە دیکتاتوری درێژە بدات. ئایا بە لای ئیوە وە  دیکتاتوری بۆ ئێران و ئێراق و تورکیە ... باش نیە بەڵام بۆ کوردستان باشە ؟!!
لە ماوەی ئەم ١٢سالەدا  مەسعود بەرزانی چی کردوە بۆ کوردستان کە دیسان ببێتەوە بە سەروک. ئایا ئێوە بێ ئاوی، بێ کارەبایی ، بێ موچەیی خەڵک نابێنن ؟ لە کوردستانی پر لە چەم و ئاو، لە ناو شارەکان خەڵک ئاویان نیە و رۆژێک یەک سائەت ئاویان هەیە کە دەبێت بیکەنە ناو بەرمیل و بۆشکەوە. ئایا  سەروکی هەریم توانی یا ویستی سپای داگیرکەری تورک لە باشور دەربکات؟ ئایا ئێوە کاررەساتی شەنگالتان نەدی کە چۆن  مەسعود و پارتی دایانە دەستی دائەشە و ژن و پیاو و مندالانی کورد لە سەدەی بیست و یەکەم بە دیلی چوون؟ ئەگەر ئەمە لە وڵاتێکی خاوەنی دیموکراسی پێش بهاتایە ، سەرۆک و بەرپرسانی ئەم کارەساتە دەستیان لە کار دەکێشایەوە و بە دادگا دەدران، بەڵام ئێوەی بە ناوی روناکبیر و نووسەری سەر بە ئاخور داوا ئەکەن با سەروکی بەد ناو بە دیکتا توریەکەی درێژە بدات. ئەگەر وڵاتێک ئێوە روناکبیری بن دیارە رەوشی هەروا دەبێت و هەر گیرودەی دیکتاتوری و داگیرکەرانی دەبێت و جارێ چاوی بە ئازادی  ناکەوێت.
ئێوە قسە لە سەر یەکتر قەبول کردن ئەکەن ، خۆدی  مەسعود  کەسی قەبول نیە بۆیە ئامادە نیە دەسەلات دەست بە دەست بکرێت. بۆچی ئیوە داوا لە  مەسعود و پارتەکەی ناکەن کە چوار لایەنەکەیتری پارلەمان  کە زۆربەن قەبول بکات. ئێوە داوا ئەکەن کە لایەنەکانیتر هەموو تەسلیمی  مەسعود ببن ، ئەمە قەبولی زورەملی و ملهوڕیە. هەڕەشەی گەوەرە بۆ سەر کوردستان خودی  مەسعود بەرزانیە کە رازی بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات نیە و رەنگە جارێکیتر باشور بکاتە دوو لەتەوە و جەنگی ناوخۆیی رێبخاتەوە ، ئەگەر بۆی بلوێت دەیکات، هەروا کە جاران کردی.  مەسعود هەموو چتێک قوربانی دەسەلاتەکەی ئەکات. 
ئێوە داوای سازان ئەکەن ، مەگەر دوو ساڵ پێش سازان نەکرا و بە ناقانونی ماوەکەی درێژ نەکرایەوە، سازان ئەم قەیرانە چارە ناکات، بەڵکۆ بە قەیرانەکە درێژە ئەدریت. کێ ئەتوانێ بێژێت دوای دوو ساڵیتر دیسان  مەسعود دەست لە دەسەلات و کورسیەکە هەڵدەگرێت و گێچەڵیتر دروست ناکات؟ ئێوە بۆچی داوا ناکەن لە  مەسعود کە رچاوی هەل و مەرجی کوردستان بکات و چیتر لە بەر دەم گەلی کوردی باشور ئەستەنگ و قەیران دروست نەکات و قانونی کوردستان پێ شێل نەکات . لە وڵاتێک قانون سەروەر نەبێت  ئەبێتە قانونی جەنگەل  و  مەسعودیش ئەیەوێ کوردستان بکاتە جەنگەڵستان. 
پارتی دیموکرات ناوی نزیک بە ٢٢٢٤ کەسی بە ناو روناکبیری کۆ کردوەتە و ئەیەوێ لەم رێگاوە بە کارە ناقانونیەکەی رەوایی بدات ، ئەگەر وا بێت ، ئەوە چوار لایەنەکەیتریش ئەتوانن ناوی دەهەزار روناکبیر، نووسەر و مەلای ئائینی و کۆنە لایەنگرانی خۆیان کۆ بکەنەوە  و داوا لە سەروکی ماوە بە سەر چوو و خۆسەپێنەر بکەن کە ملکەجی قانون بن و رێگە نادەن کوردستان ببێتە جەنگەڵەستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە