کادیرێکی وەزارەتی شەهیدان لەئمێلێکی بەکۆمەڵدا ، کەناوی منیشی تیابوو . داوای زانیاری لەسەر شوێنی ئەو سەرۆک جاشانە دەکات کەناویان لەدادگای باڵای تاوانەکان هاتۆتەوە تا بدرێنە دادگا . ئمێلێکی لەم شێوەیە و بەپێی ئەو بارودۆخەی کوردستان و پێگەی سیاسی و ئیداری جاشەکان ، جگە لەگاڵتەجاری هیچی تری...
کەمال کەرکوکی لەدیدارێکی ڕۆژنامەگەری ، لەسەر دانانی چەند پاسەوانێک بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران ووتبووی ، چۆن دەکرێت سبەی پەرلەمانتارێکی دکتۆر لەبەردەم عیادەکەی یان پەرلەمانتارێکی تەباخ لەبەردەم مالەکەی ٢ پاسەوانی دوای خانەنشین بونی لەسەر داهاتی خەڵک بۆ دابمەزرێت . قسەکەی کەرکوکی راستە...
زۆرن ئەوانەی هەوای سیاسی دەسەڵات، سەرخۆشیان دەکات و بەئارەزوی خۆیان ڕەفتار، لێدوان ، تاوان و پاکانە ... دەکەن و لەیادیان دەچیت سبەی لە مێژوو یان بەرامبەر دادگای گەل ، دەکەونە بەر نەفرەتلێکردن ، یان هاوشێوەی جاش و رەفیق حزبی تادەگاتە کەسە دیکتاتۆرەکان دەپاڕێنەوە ؟ چاک بەگشتی و پۆلێ ئەندامی...
ئەگەر هەڵەنەبم سالی ٩٣ بوو سکرتیری حزبی شوعی عێراق (عەزیز محەمەد) سەرپەرشتی ساڵیادی مەلا مستەفای دەکرد ، لەکاتی خوێندنەوەی وتەی دەستەی ئامادەکار ، هاوڕێیەکی کۆنی شوعیم لابوو وتی سەیرکە چەندە بێ شەرمە ، چەندین ساڵ ئێمەیان پەروەردە دەکرد ئەو بنەمالەیە (ناپاک و جیب العمیلی ئیسرائیل و ئەمەریکا و ...
سالی ٢٠٠٧ لە پیوکەی میدیا / بەشی دەرەوە هەوالێکم خوێندەوە ، لەفرۆکەخانەی سلێمانی تاڵەبانی لەوەڵامی پرسیارێکی ڕٶژنامەنوسیكدا وتبوی (ئەگەر سزای لەسێدارە دانی سەدامم ئیمزای نەکرد ، لەوەی سولتان هاشم ڕێگریش دەکەم ، چونکە ئەو ئەستیڕەیەکە لەئەستێرەکانی سوۆپای عێراقی) ئەم دوودێرەی لەناخەوە...
4ساڵ لەمەوبەر ، لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی میدیا بابەتێکم لەسەر GPS نوسی .ئامانج لەبابەتەکە ، گالتەکردن بەپارتی ویەکێتی بوو ، کە٦٠ سالە، کورد بەرەو ئادرێسی خراپ دەبەن ودەیان جاریش بە هۆی لێخوڕینی سیاسیان ، کوردیان بەرەوهەلدێربردووە. لەکۆتایش پێشنیازم بۆسەرکردایەتی پارتی ویەکێتی کردبوو ،...
چەند ڕٶژێک لەمەوبەر لەهۆردیسکەکەم بەدوای وێنەیەک دەگەرام. یەکێک لەو وێنانەی بەرچاوم کەوت ، هێلانە ی حاجی لەق لەقە تیرۆرکراوەکەی مزگەوتی خانەقا بوو ، کە لەسەردانی سالی ٢٠٠٧ م ، لەپیرە هەولێر و لە یەکێک لەو شوێنانەی زیارەتم کرد وێنەیەکم بۆ یادگاری لێ گرت . ماوەیەک بەتەنیشت مزگەوتەکەی...
چەند رۆژێک لەمەوبەر "دادگا" بریاری 22 ملیۆن و 500 هەزار دیناری بەسەر ڕۆژنامەنووس ناسح عەبدولرەحیم سەپاند، بەهۆکاری ئەوەی سوکایەتی بەپارتی کرووە. ئەمەش درێژەی ئەو دوو ڕووه سیاسییەی پارتی و بارزانی و دادگاکانی کوردستانە، چونکە ئەگەر هەڵە نەبم ساڵی ٢٠٠٧ لەیەکێک لەدیدارەکانی بارزانی، که لەگەڵ پۆلێک...
لەدرێژەی بەناوهەوڵی چاکسازی وبنبڕکردنی گەندەڵی ، لەدەڤەری زەردی پارتی ، هەندێ هەوڵ دەدرێت . پێم وایە ئەم هەوڵانە هەمووی کاتی و چەواشەکردنی خەڵک و تەسفیەکردنی نەیارانی یەکترە ، بەتایبەتی قوتبەکانی ناو پارتی . چونکە پارتی ویەکێتی ٢٠ سالە بوونەتە گەورەترین قوتابخانە ی پەروەردەکردنی بەرپرسی...
١٧ ی ئەم مانگە ، لەپەرلەمانی سوێد ٣ پەرلەمانتاری پارتی ژینگەی سوێد (بۆدیل سیبلۆس ، ئەنیکا لیلە مێتس ،جەبار ئەمین) لەسەر بارودۆخی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و رەفتارە پێشێلکاریەکانی دەسەلاتی کوردی چەند رەخنەو پێشنیازێکیان خستە بەردەم وەزیری دەرەوەی سوێد ، ئەویش وەلامی پرسیارەکانی دایەوە یەکێک لەو...
ئەرکی نووسەرە ئەو وێنەیەی لەکۆمەلگا دەگوزەرێ بوێرانە پەنجەی بخاتە سەر و بڵاوی بکاتەوە. ترس بونیش هەر ئەوە نیە پەنجە بۆ پارت و بەرپرسە دیکتاتۆرەکان رانەکێشی ، بەلکو دەرنەبڕینی وێنەکان وەک ئەوەی هەیە دەچێتە هەمان خانەوە . کەم کورد هەیە خەون بەدەولەت یان حکومەتی کوردی نەبینیوە ، ، بەلام...
17 شوبات بەدواوە ، مێژوو و قۆناخێکی نوێیە لەخەباتی جەماوەری خەلکی کوردستان ، کە لێرەدا نامەوێت باس لەجوانی سەراکانی ئازادی بکەم ، چ داهێنان و پێکەوە ژیان و قوتابخانەیەکی نوێ بوو لە خەباتی بەدیموکراتیزەکردندا. هەڵپەساردنی ئەنجومەنی سەرای ئازادی لەلایەن بەرپرسانیەوە، بەبیروای بەندە ، هەڵەیەکی...
ماوەیەک لەمەوبەر مەریوان وریا قانع داوای کرد " یەکێتی لەتالەبانی ڕزگار بکرێت" . ئەم داخوازیە لە پارتێک دەکرێ ، بوێری لەهەڵوێست و زیندوێتی لەرێکخستن و بیروباوەر لەناو ئەندامانی سوڕانەوەی خۆی بکات ، نەوەک هێزێکی وەک یەکێتی کە هەمویان لەبەرامبەر رەفتارو سیاسەتەکانی تاڵەبانی ، کۆیلەن و کورسی...
یەکێک لەو دەستکەوتە گەورانە ی روداوەکانی ١٧ی شوبات بەدواوە پەردەی زیاتری لەسەر زۆر دەمامکدراوی سیاسی و حزبی هەلماڵی ، کە هەریەکەی سەربەچ بەرەو ئەخلاقیەتێکە . بەرهەم سالح یەکێک لەو بەرپرسە سیاسیانەی کوردە ، کەماوەیەکی زۆرە بەوتە بریقەدارەکانی چەواشەی خەلک دەکات ، خەلکێکی زۆریش پێی وابوو ئەم...
سەرباری هەموو ئەوتاوانەنەتەوەیانەی پارتی ویەکێتی لە (دزینی داهاتی خەڵک وبە مۆنۆپۆلکردنی دارو بەردی کوردستان و بەکارهێنانی ئیرهاب و سیاسەتی ئابلۆقەی دارایی بەرامبەر پارت و ڕێکخراوکەسایتەی رەخنەگرەکانیان و لەدەستچونی چەندین هەلی دیرۆکی بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابراوەکان و بەبنەمالەکردنی پارت و دام...