بابەت نوسین لەسەر زەنگدانی چاک بەرەو سیاسەتێکی نوێ و مەترسیدار دەڕوات ، بۆ کەسێک کە دامەزرێنەر و ، وەک کۆرپەیەکیش مامەڵەی لەگەل ئەو ڕێکخراوە کردبێت ، کەچی ئەمرۆ بەرەو عەقلی ڕێکخراوە کلاسیکیەکان هەنگاو دەنێت و مێژووە جوانەکەی لەکەدار دەکرێت. گەلێک قورسە . ئاخر سەرباری ئەوەی لەماوەی ٦ مانگدا...
ماڵپەری (چاودێر)ەکەی مەلا بەختیار، کەمپینێکی لە رۆژی ٢٦ ی ئۆکتۆبەر بڵاوکردۆتەوە، لەبەرامبەر ئەو دەنگە ئیسلامییانەی بە شیوازی جۆرا و جۆر دژ بە هەندێ بیروبۆچونی مەلا بەختیار بوون، کە لەکۆڕێکی کوردۆلۆژی لە شاری سلێمانی هەندێ بیروبۆچونی دەربارەی هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان دەربڕیبوو.لەو کەمپینەدا ناوی...
ئەم بابەتە رەخنەگرتنە، لە چاک. ئامانج، بەئاگاهێنانەوەی ئەندامانی چاک و دۆستەکانێتی، کە بەرەو چ ئاقارێکی مەترسیدار و پەرواوێز لە ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان و مەسەلەی جینۆساید لە لایەن پۆلێک بەرپرسی ئێستای هەنگاو دەنێت . هەر ئازاردانێكی لە وشەکان، ئامانج لێێ هاوشێوەی، نەشتەرگەریی پزیشکە، بۆ چارەسەرکردنی...
20 ڕۆژە برایمی کاکە ئەحە ، بەهۆکاری ئەوەی ، لەکاتی تیرۆر و بریندارکردنی (گوللەدان لەسەری) هاواری کردوە کە پیاوانی دەسەلات بکوژن خراوەتە زیندانەوە . ئەم سیناریۆیە ی ، یەکێتیش لە هاوشێوەی سیناریۆکەی پارتی ، لەبەرامبەر شەهیدی قەلەم (سەردەشت عوسمان) نزیکە . کە قوربانی و ئازادییخوازەکان...
سەلام عەبدوڵا کە خۆی پێ فوول چەپە، ئهگهر قسەیهک بە ستالین بڵێیت توڕه دهبێت، کەچی بۆ بەناز، قسەیەکی نەکرد، ئیبراهیمی کاکە ئەحە قوربانییە، قسەی نییە، بەلام هەموو چەپایەتیەکەی لە داگرتنی ئاڵاکە دەبینێتەوە، خۆی کرد به بهشێک له گهمهکه، بهبێ ئهوهی بزانێت دهسهڵات یاریی به عهقڵی ئهم ههموو...
لەیادی ٢٠ سالەی ئەنفال و هەلەبجە ، کۆمیتەی سوێدی چاک ، بریارمان دا ڕێز لە پۆلێک کەسایەتی سوێدی بگرین ، خزمەتی ئەو دۆسیەیان کردوە . یەکێک لەوانەی پێشنیاز کرا ( هێلێنا سڤێنسۆن) بوو ،کەژنێکی بەرەچەلەک جولەکەیە و ماوەی ١٨ سالە نزیک بە ٧٠ منالی ئەنفالی کوردی بێ دایک وباوک بەخێو دەکات . کاتێک...
10 رۆژە یەکێک لە قارەمانەکانی خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات بەدواوەی خەڵکی کوردستان ، بە تۆمەتی" هاندان بۆ توندوتیژی " لەلایەن لیژنە ی بەناو لێکۆلینەوە لە نارەزایەتیەکانی 17 شوبات بەدواوەی بارزنی خراوەتە زیندانەوە. بێ ئەوەی کاردانەوە مان بەئاستی ڕوداوەکە هەبێت . هۆکاری سەرەکی ئەم مەسەلەیەش ١/...
لەگەرمەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٠٩ کۆمەڵەی قوربانیانی داکۆکی لەئەنفالی گەرمیان سەردانی تالەبانیان کردو بەچەند ووتەیەک فریوی د ان . بەرادەیەک گەیشتە ئەو ئاستەی ، بەزۆرەملی و پارانەوەی ئەم کۆمەلەیەش ، ئەوسا شەرەفی ئەندامی فەخریان وەربگرێت ؟ شایەنی باسە ئەم کۆمەلەیە سەرەتا شانازیان بەو هەلویستە...
لەکوردستانی باشور دەیان گروپ و ڕێکخراوی چەپ و داکۆکی لەژن و مافی مرۆڤ هەیە . بەلام لەکەیسی بەناز بەقودرەتی قادر بەئاستی یەک پەنجەی دەست نەبێت ، یەک کەس و ڕێکخراوێکت نەدەبینی نەک کارو چالاکی بەڵکو بابەتێکیشی لەسەر بنوسی . ئەمەش نیشانی دایەوە ، ئەو ناوەندو کەسایەتیانە تائەو سنورە داکۆکی لەوکەیسە...
دوای ٢٠ ساڵ تێپەڕین بەسەر راپەرین و ٨ سال بەسەرۆکایەتی هەرێم تازە بەتازە ، بارزانی لەئەهرامەکەی هاتە خوارەوە و چەند ڕۆژێکە بە ناو بەشێک لەبەرپرسانی سیاسی و ئیداری نەوەک گەرەک و ماڵ و کەسانی هەژار دەسوڕیتەوە تا بزانێت لەژیر سایەی ٢٠ ساڵەی دەسەڵاتیان خەلک چۆن لەدۆزەخ و خۆیان و بنەمالەکانیشیان...
دڵنیام بەدەیان کەسی تر وەک من بەتەلەفۆن و ئمێل ، ئەومانشێتەی سەرەوەی پێ وتراوە . بەڵام زۆرینەی خاوەن ئەو ووتانە کادیرانی دەسەڵات یان مرۆڤە هەلپەرستەکان ، بەرامبەر پاساوهێنانەوە بۆ لاوازی هەڵوێست دەربرین دەیکەن . ئەمەش ئەگەرراستیەکی کەمی تیا بێت بەلام بێ ویژدانیەکی گەورەیە بەرامبەر...
نامەوێت لێرەدا باس لە میدیای دەسەڵات بکەم کەچۆن باس لە راپەرینی بەهاری عەرەبی و خۆسوتاندنی گەنجانی هاوشیوەی موحەمەد بوعزیزەکان لەتونس و میسڕ ولیبیا و سوریا دەکات ، لە بەرامبەر بەناز جەوادیش وەک هەوالیش بێدەنگە؟ یان قسە لەسەر رۆژنامەکەی پاریزگای هەولێر (هەولێر) و ئاسۆکەی عارف قوربانی بکەم کە...
ئەمڕۆش وەک ڕۆژانی تر لەسەیرکردنی مالپەرو ڕۆژنامەکاندا چەندین دیاردەو تاوانی قیزەوەنی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتیم بینی . ئەوەی نوێ بوو ، کچیکی تەمەن ٢٣ ساڵی هەولێری بەناوی (بەناز جەواد) لەبەر هەژاری و دانەمەزراندنی لە هیچ فەرمانگەو شوێنێکدا ، بریاری دا جەستەی ناسکی ٢٣ بەهاری خۆی بسوتێنیێ . ئەم...
ئەگەر زاکیرەی مێژوومان ، بگەڕینە دواوە . ئەوا یەکێتی لەسەرەتای دروستبونی سەرباری هەموو کەم و کورتی و تاوانەکانی شاخی ، بەلام ناتوانین نکۆلی لەو ڕۆڵە میژویە گەورەیەی بکەین ، کە کاریگەری و هوشیاری بەسەر تاکی کورد دەبەخشی بەتایبەتی کۆمەلەی رەنجدەران . هاوکات وەک هیزی سەربازیش ، هێزێک بوو...
کوردستانی باشور خاکەکەی وەک تاپۆ ، مرۆڤەکانیشی وەک کۆیلە . 20 ساڵە لەلایەن پارتی ویەکێتی بەگشتی و بنەماڵەی (بارزانی و تاڵەبانی) بەتایبەتی مامەلەی پێ دەکرێت . ئەم سیاسەتە مەترسیدارە کاریگەری زۆری لەسەر تێکشکان و زەلیکردنی کەسێتی تاکی کورد کردوە . چونکە ئەوانەی رەخنەی جدی وهەوڵی گۆڕینی...