کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێفراندۆمی هەولێرییەکان لەدژی پارتی

Monday, 01/02/2021, 0:15


پارتی دوای ٣١ی ئاب ، ئازارێکی یەکجاری زۆری ئەوشارەی داوە ، وەک دەستگیرکردنی ٧ هەزار ئەندام و هەواداری یەکیتی و کۆمەل کەبەس ئەوانەی ناویان تومارکراوە ، لەنێوبردنی زیاتر لە ١٠٠ کادیری هەرە دیاری سەربازی هەولێری یەکێتی ، پرکردنی گەنجان و دەنگە نارەزایەتیەکانی هەولێر لەزیندانە مەترسیەکانی وەک ئاکرێ و سەری رەش و ئاسایشی هەولێر .... هاوکات لە ٢٤ سالی رابردودا ئەوهیزە تەنیا بەکوتەک و ئاسن پەلاماری ئەوشارەی داوە و گەورەترین ترسیشی لەئازادی و هەناسەیەکی دیموکراسیە بۆیەشە دەبینینن زۆرینەی ململانێکانی هەرێم لەهەولێر دەتەقیتەوە وگەنجەبوێرەکانی وەک بەعسی و تورکە فاشستەکان لەزێدی باوک وباپیرانی دەکا ، بەلام بالێرەدا باسی ئەوە بکەین ئایا هەولێریەکان لەگەل پارتین ؟ بێگومان نەخیر باشترین نمونەی ریفراندومی هەولیریەکان باسەیری ئەو نمونانە بکەن

١/ لەدووملیون کەسی هەولێری ، لەسالی ٢٠١٧ پارتی گەورەترین کەمپینی هەست بزوینی دژ بەپەرلەمانتاریکی کۆنی گوران ئەنجام دا ، بەلام سەرباری ئەوەی لەهەندی گەرەکی خویندگاکان بەزۆرەملێ خەلکیان هینابوو کەجی ١٥٠٠ کەسی پێ کۆنەبووە لەکاتیکدا گوایە لەهەولیر ٧٠٠ هەزار ئەندامی هەیە؟ وەدەبیت بلێم لەهەموو بونەکانی کەمەسعود و مەسرور لەهەولێر کردویانە ، خەلکی نەک لەدەرەوەی شار بەلکو لەهەموو کوردستان بۆیان دەهینن ، چونکە باش دەزانن خەلکە رەسەنەکەی هەولێر چەندە دژە پارتیە

٢/ تاکۆسرەت رەسول بەتەواوی خۆی رادەستی ماڵی بارزانی نەکردبوو خەلکی هەولێر وەک سیمبولێکی ، زۆرجار بەژن وباڵایان بەرز راگرت و لەباوەشیان دەکرد ، بەلام ئەو ناپاکی لەگەلیان دواتر کرد ، بەنمونە کاتێک لەسالی ٢٠٠٤ بۆیەکەم جار بەفەرمی هاتەوە هەولێر لەکۆیە تاهەولێر بەدەیان هەزار کەس لەسەر شەقامەکان بۆی وەستان ، کەئەمە تەحەدایەکی گەورەی پارتی بوو ، کە مەسعود بارزانی دوای ئەو کەرنەڤالە هەر گڕی گرتبوو ، بۆیە رینمایی دابوە پاراستن کۆسرەتم دەبیت بۆرسوابکەن . هاوکات کاتێک ڕیگای لێگیرا لەخالی پشکنین دێگەلە ، دواتر ریکلامی بۆهەلبژاردن کرد کەچی بەدەیان هەزار کەس لەباخچەی گلکەند بۆی کۆبووە کەزۆربەیان خەلکی نارازی بوون دژ بەپارتی
٣/ لەگەل ئەوەی ڕێکخەری پیشووی گوران نەوشیروان مستەفای کۆچکردوو نەمان بینی ٢ روژە لەم هەولێرە بمینیتەوەو سەردانی ماڵە هەولیریەکی تیکۆشەر بکا و دوو سیمنار ساز بکا .... بەلام کاتێک کۆچی دوایی کرد خەلکی هەولیر بەگەورە و بچوکەوە چونە پرسەکەی کە یادی بەخێڕ قادری حاجی عەلی پێی گوتم کە هولەندیەکان هاتونەتە لامان پێیان گوتین هەلسەنگاندنی ئیمە ئەوەبووە کەنزیک بە٢٥٠ هەزار کەس بووە .
٤/ لەهەموو دەنگدانەکانی نێو شار ی هەولێر ، خەڵک دەنگی بەحزبەکانی تر دوقاتی پارتی داوە ، بەلام ئەوەی پارتی لەهەولێر بەهێز کردوە یەکەم ساختەکردنی بەئاشکرایەتی لەدەنگداندا ، دووەم دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێرە ...
٥ / ئەوهەلویستیە میژوییەی چەند روژ لەمەوبەریشی هەولێریەکان لەمزگەوتەکاندا دڕیژەی ئەو هێمن دەربرینە ی هەولێریەکانە کەوەک رێفراندومیکە ئیمە ئیوەمان ناویت و ئەوشارە بەئاگرو ئاسن بەرێوەدەبەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە