کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ دەنگی لەدەستگیرکردنی ئەوپۆلە قارەمانەی بادینان لوتکەی دروزنی گوران وبەناو روشنبیرانە

Saturday, 23/02/2019, 22:08


خەلکی شیلادزێ و دێرەلوک ...لە٢٦ی جانیوەری چوونە سەر بارەگایەکی سوپای تورک ودوای تەقەکردنی ئەوسوپایە لێیان ، هیرشیان بردە سەریان ، وەئەمەش  بۆیەکەم جارە لەمیژوی سەدان سالەی داگیرکاری ئەوسوپایە لەباشوری کوردستان خەڵک بتوانی بارەگاکە دە ست بەسەردابگرێ و سوپای تورک شاربەدەربکا  . ئەونارەزایەتی و راپەرینە لەهەر تیرورانیکەوە سەیری بکەی بەبونی  وێنەی هەندی بەرپرسی پارتیش تیایدا،  لووت شکانیکی گەورەی سوپای تورکە و  لەجوانی و شۆرشگیریەتی خەلکی ئەو دەڤەرە کەم ناکاتەوە. 
  دەستگیرکردنی دەنگە بوێرەکانی بادینان 
روژیک دوای ئەو  راپەرینەی خەلکی بادینان ، گەنجە بوێرەکانی بادینان لەتورە کۆمەلایەتیەکان کۆدەبنەوە بریاردەدەن پشتگیری لەو راپەرینە بکەن ، زۆرینەیان لەگەل ئەوەدەبن کەلەدهۆک پالپشتی ئەو رابونە بکەن ، جگە لەروژنامەنوس شیروان شیروانی   وە٢ چالاکوانی تری بادینی لەئەورپا  کەپێیان وایە پارتی لەکەمینە و بریندارە هەلەیە ئیستا بیکەن ، بەلام کەدەنگی زۆرینەی بریاردەدا شیروان بەشداری دەکا و تەنانەت لەرێگاش دەبیت پیی دەلین بگەریوە هەڤالەکانت وایەک لەدوای یەک دەگیرین کەچی هەڤال شیروان و تاکور و ریکان ، بەردەوام دەبن لەدەرەنجامدا هەمویان بەئاسانی دەکەونە بەردەستی پاراستن و بەمادەی ١٥٦ رژیمی بەعس کەوەک ناپاک لەقەلەم دەدرێن وئەو مادەیەی کە بەهەزاران تیکۆشەری گەلەکەمانی پێ   زیندانی ئەبەدی بۆ لەسێدارەدان لەئەبو غریبی   پییدا تیپەریوە مالی مەلامستەفا دوبارە بەهەمان تاوان خەلکی بوێری بادینان پێ دادگایی دەکەنەوە ،   لەکاتیکدا 
١/جالاکوانەکانی دهۆک و بادینان خۆپیشاندانیشیان نەکردوە  تەنیا نیەتیان هەبوە و واتا کارەکەش ئەنجام نەدراوە ،  وەهەیانە لەمال یان لە خالی پشکنین دەستگیرکراوە کەچی پارتی وەک ناپاکی نیشتمانی لەقەلەمی داون .
٢/ئەو دەنگە بوێرانەی شیلادزێ و دیرەلوک ... هەلساون سوپایەکی داگیرکەریان لەخاکەکەیان شاربەدەرکردوە کەلەماوەی ٤ سالدا ٢٠ هاولاتی سڤیلیان شەهید کردوە وەهیرشیان نەکردوتە سەر بارەگایەکی حکومی کوردستان  تاوەک ناپاکیکیش  بلێن هەولی روخانی دەسەلاتیان داوە کەچی لای پارتی و مالی بارزانی ئەوەناپاکیە 
ئامانجی پارتی لەودەستگیرکردنانە چیە ؟
بادینان دلی پارتیە و لەهەولیری پایتەخت  بۆئەو گرنگترە بۆیە لەکۆنەوە ئەوەی لەبادینان نزیک بوببیتەوە و جەماوەری هەبیت پارتی سڵی لەتاوان وناپاکی بەرامبەری نەکردوتەوە لەم بارەوە ئەگەر سەیربکەین  هەرزوو لەهەرجی بادینی جەلالی هەیە هەولی لەنیو بردنی داوە و کریویەتی دواتر بەناو شوعیەکان کەوتوە و عیسا سوار بۆ جاوترساندن و هەتککردنی شوعیەکان جەندین کادیری شوعی بەقیزەوەنترین شیوە لەنیو بردوە ، هاوکات لەگەل دروستبونی یەکەم مەفرەزەی یەکیتی لەبادینان شەهیدان برایم عەزۆ و حوسینی بابەشێخ کەدەیانەوێ دەست بەخەباتی جەکداری لەبادینان بکەن    دینەوە گورەپانی سیاسی و لەکەمینکدا هەموویان شەهید دەکەن ، لەسەرەتای راپەرینەوەش دەستدەکا بەلەنیو بردنی هەرجی دەنگی نارازی یان تەسلیم بەپارتی نابیت و خاوەن جەماوەرە لەسەروک خیلەوە بۆ هەلبژاردە سیاسی و روسنبیرەکەی یەک لەدوای یەک لەنیو دەبا  کەلوتکەی تاوانەکە لە مانگی مای ١٩٩٣ بۆ کۆتایی ٧ هەمان سالدا دەبیت ٥ کادیری دیار و جەماوەری بادینان یەک لەدوای یەک شەهید دەکا ، ئیستاش هەلساوە بەدەستگیرکردنی هەرجی دەنگی نارازی  ئەودەڤەرەیە بەپاساوی ئەوەی هیرشکراوەتە سەر سوپای تورکیا هەموانی لە کونجی زیندان پەستوە و بەترسانکترین مادەش سزای داون کەئامانج لیی بیدەنگکردن و زەلیلکردنیانە 
بێ هەلویستی و هەلپەرستی گوران و روشنبیر و شاعیرو ئەدیبان 
   توکەسەیری ئەو هاوکیشە دەکەی پۆلیک گەنج لەدورگەی بەرمۆدای سیاسی کوردستان (بادینان) هەلدەستن رکابەری سیاسی مەترسیدارترین دەزگای پڕ لەتیرورو توقان دەکەن و یاری لەگەل مەرگی خۆیان دەکەن ، هاوکات بەسەدان دەنگی گەنج بەسنگی رووتەوە دەچێتە سەر دەبابەکانی سوپای تورک  کەچی بۆئازادبونی ئەو دەستگیرکراوانە نەحزبیک دەبینی هەلویستیک بنوێنێ و   نەروشنبیر و ئەدیبو شاعیریک دەبینی توزێ کەرامەتی بۆ ئەو مروڤە جوانانە بجولێ و هاوسەنگەریان بیت و بەجەند کورتە دیریک هاوسۆزی دەرببری لەگەلیان ،  لەکاتیکدا ئەو پۆلە گەنجە بوێرە  کەوتونەتە ژیر مەترسیدارترین مادەی ترسناکی یاسایی  . کەچی گوران دەچیت لەگەرمەی ئەو تاوان و ناپاکیە   لەگەل پارتی ریکەوتنی پۆست دابەشکردن دەکا و وەیەکیک لەخالەکانیان کە گوایە جاکسازی و ریزگرتنە لەئازادی سیاسی و مافی مروڤ کەجی پارتی بۆسوکایەتی پیکردنی گوران هەلدەستی قورسترین سزای ئەو گەنجانە لەگەرمەی ئەوریکەوتنانە دەدا و کەگورانیش داوای ئازادکردنیان دەدا ئەوا لەزیندانی زرکای جاکسازیەوە جەند زیندانیک دەباتە پاراستن و شوین بزریان دەکا گورانیش تەپلی سەرکەوتن لی دەدا!؟
بۆیە تۆەیەک کەدەبینی یەکیک بەرومان و میژونوسین و شعردا بەبەژن و بالای نیشتمان و ئازادیدا هەلدەدا کەچی کەئەو گەنجانە ئەو رولە لەپیناوی نیشتمان و ئازادیدا دەبینن ئەو سوپایە لەئەدیب ونوسەر و شاعیرە بەیەک دیریش هەستی ناجولێ پالپشتیەکی ئەو دەنگە بويرانە بکا ، هەست دەکەی هەموو نوسین وباوەرەکانیان لەدرویەکی گەورە زیاتر هیچی تر نیە و خۆپەرستی و ترسنوکیان سەرتاپای ژیانیانی گرتوتەوە لەکاتیکدا بەنوسینەکانیان باس لەدەیان کەسایەتی دەکەن کەهەرگیز وەک ئەو دەنگانە بوێر و مەیدانی نەبونە 
تو کەسەیری بانگەشەکانی دادپەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی و ئازادی سیاسی ومافی مروڤی ئەو  دەیان حزب خۆ لەچەپ و شوعی و گوران و ئیسلامیە دەکەی کەچی لەملای تریەوە خەریکی شەرە پۆستن ، هەست دەکەی  ئەواهەر پارتی ویەکیتی نین ئەو کۆمەلگایەیان  زەلیل و بیکەرامەت کردوە. 
تو وەرە لەو کەرامەت شکاندنەی ئازادیخوازیک لە سربیا  و بەریتانیاوە ویژدانی بۆئەوتاوانەی پارتی دەجولێ کەچی یەک سوپا لەبەناو ڕۆشنبیر و ئەدیب و شاعیرت هەیە هەستیان بەدێرە ئیدانەیەکیش ناجولێو ئەوسوکایەتی و تاوانەی پارتی لایان زۆر بەنورمال و بیدەنگی تیدەپەرینن ...یەع لەهەموو بیدەنگ و بێ کەرامەتەکان 
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە