سه‌رنجیكی سه‌ره‌تا بۆخوێنه‌ران ، له‌دوای ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی شه‌ری ١٩٧٤ كۆمه‌لیكی زۆر له‌كادیر و به‌رپرسی پارتی له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌عس مانه‌وه و دژایه‌تی مه‌لا مسته‌فا و پارتیان ده‌كرد و كه‌وتبونه به‌شان هه‌لدانی سه‌دام حوسین و حزبه‌كه‌ی بۆیه له‌نێو كۆمه‌لگا قێزه‌وه‌ن بوون و ئه‌وا ده‌بینن له‌نێو ئه‌و هه‌موو تاوان و ناپاكیه‌ی پارتی ویه‌كیتی و جاشه‌كان ،له‌گه‌ل ناوهینانی ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك ناپاك له‌مێژوی كوردا ناسراون.
----------------------------------------------
یه‌كیتی ئه‌مڕو سیاسه‌تیكی ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌ن و سوك په‌یره‌و ده‌كات ، مرڤ به‌بینینی به‌یانامهكان و گوێگرتن له‌هه‌واله‌كان ڕشانه‌وه‌ی دێتن ، ، جونكه له‌ته‌ك مافیابون جه‌ته‌گه‌رایی سیاسی هاوبه‌شیان له‌گه‌ل پارتی دا ،یه‌كیتی خاوه‌ن هیج پره‌نسیب و ریكه‌وتن و سه‌نترالیك نماوه ، به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده خۆی كردوته گالته‌جار له ٢٤ كاتژمێردا دوو هه‌لویستی ١٨٠ پله یه‌كی دژ به‌یه‌ك لێدوان وبه‌یانامه واژو ده‌كات !؟ هه‌ربه‌رپرسه‌شی به‌پێی قازانجی كه‌سیتی و بازرگانی به‌ئاره‌زوی پارتی وگوران جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی قسه‌یه‌ك ده‌كات......بۆیه ده‌توانین بلین مه‌هزه‌له‌ترین و قێزه‌وه‌نترین حزبی سیاسی ئه‌مڕو له‌گوتاری سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانه ، كه‌له‌١٩٧٦ جونه شاخیه‌وه بۆئه‌و ماوه‌یه ده‌كاته ٤١ سال هه‌رگیز ئه‌وه‌نده زه‌لیل و نه‌بۆته گالته‌جاری خه‌لك و پاشكوی سیاسی
یه‌كیتی كه‌دروست بوو وه‌به‌هه‌زاران قوربانی له‌شه‌هید و زیندان و مالوێرانی روبه‌روی ئه‌ندام وهه‌وادارانی بۆوه ، كۆی ئه‌وانه‌ش یه‌كیك له‌ئامانج و خه‌ونه‌كانی ئه و حزبه ، دژایه‌تی سیسته‌می بنه‌ماله‌یی به‌گشتی و مالی بارزانی به‌تایبه‌تی بوو ، بۆیه‌ش پانتایه‌كی به‌رفراوانی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك منالیكی تاقانه‌ی له‌باوه‌شی كرد و ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانیك بوو بۆی ، كه‌جی ئه‌مرو یه‌كیتی نه‌ك خۆی بۆته حزبیكی بنه‌ماله‌یی و هه‌راج كردنی مێژووی شاخی ،به‌ڵكو بۆته پاشكۆی مالی بارزانیش كه‌ئه‌وه ناپاكیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌گه‌ل خوێنی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌ن ، به‌راده‌یه‌ك بێ شه‌رمانه له‌به‌یانامه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ل پارتی دا ده‌نوسن به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌روك بارزانی كۆبۆنه‌وه؟ كه‌تێ ناگه‌ین سیفه‌تی سه‌روك بارزانی بۆیه‌كیتیه‌كان جگه له به‌ته‌ها محی ا‌لدین مه‌عروفی و هاشم عقراوی بون و ئاشبه‌تالی ئه‌خلاقی و سیاسی حزبی و كه‌سیتیان چیتر ده‌گه‌ینێ؟
تاڵه‌بانی ئه‌ندازیاری هه‌راج كردن و به بنه‌ماڵه‌كردنی حزبه‌كه‌ی بوو!
پرسیاریك لێره دروست ده‌بیت كێ یه‌كیتی به‌ره‌و به‌بنه‌ماله بردن برد و یه‌كه‌م سازشی بۆبنه‌ماله‌ی بارزانی كرد؟ بێ سله‌مینه‌وه ئه‌ندازیاری ئه‌و ناپاكیه گه‌وره‌یه له‌گه‌ل خوێنی هه‌زاران كادیر و پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران و زیندان و شه‌ونخونیه‌كان زۆره‌كانی هه‌لوه‌رینی به‌هاری ته‌مه‌نی ده‌یان هه‌زارئه‌ندام و هه‌واداری تاله‌بانی بوو ،.تاله‌بانی دوای روخانی رژیمی به‌عس خۆی چووه به‌غدا ومالی بارزانیشی زۆر دڵخوش بون و پالیان زیاتر پیوه‌نا تا به ئاره‌زوی خۆیان زیاتر كوردستان كۆنترول بكه‌ن ، جونكه به‌دلنیایه‌وه تاله‌بانی ئه‌و پۆسته‌ی له‌به‌غدا بی نه‌درابایه ئه‌و هه‌موو سازشه‌ی بۆمالی بارزانی نه‌ده‌كرد و داوای شه‌ریكه ده‌سه‌لاتی زیاتری ده‌كرد.بۆیه یه‌كه‌م سازشی تاڵه‌بانی له‌چون سه‌رگۆڕی بارزانیه‌وه ده‌ستی پێكرد ، ئه‌وه‌ش لای بنه‌ماله‌ی بارزانی و خه‌لكی كوردستان رونه مانای تۆبه‌كردن و پاكانه پركردنه‌وه ودژایه‌تی نه‌كردنیان ده‌گه‌یه‌نێ ، دواتر له هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩تاله‌بانی ئه‌وه‌نده بیمورال بوو به‌و ته‌مه‌نه پیری و له‌ش لاره گه‌وره‌ی شاربه‌شار ده‌گه‌را و ریكلامی بۆ بارزانی ودیكتاتوریه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد...بۆیه ئه‌وه‌ی ئیستا پۆلیكی به‌رجاو له‌مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی یه‌كیتی ده‌یانه‌وێ یه‌كیتی ببته پاشكۆی پارتی و سازشی بۆده‌كه دریژه‌پیدانی رێبازی مامیانه.دواتر كه‌تاله‌بانی جوه به‌غدا پۆسته هه‌ستیار و بریاره گرنگیه‌كانی پیشكه‌ش به‌بنه‌ماله‌كه‌ی كرد ، پاڤیلی كرده به‌رپرسی دژه تیرور ، قوباد نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئه‌مریكا، هیرو شاژنی یه‌كیتی و ئیمپراتوری راگه‌یاندن ، شاناز نوێنه‌ری یه‌كیتی له‌به‌ریتانیا ، ده‌یان منال و خزمه‌كانی تری هینایه پشه‌وه‌ی حزبی و حكومی..ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تای شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی یه‌كیتی و ئه‌ورۆژه‌ی ئه‌مرویتی
ئه‌ومه‌كته‌ب سیاسیانه‌ی هه‌ول ده‌ده‌ن ڕۆڵی مه‌لا ماتۆر و هاشم عه‌قراوی ده‌بینن.
ئیستا به ئاشكرا هه‌ست پێده‌كری یه‌كیتی به‌سیناریو بیت یان به‌راستی دووبه‌ره‌ن ، به‌ره‌یه‌كیان ئاماده‌ن بۆبارزانی هه‌موو سازشێك بكه‌ن و وه‌ك سه‌روك بارزانی ناوی ده‌به‌ن ئه‌وانه گه‌ر سه‌یری كه‌سیتیان بكه‌ین پشوتریش تاتاله‌بانی له‌بریاردان بوو كه‌سانی چوارده‌وروبه‌ری تاڵه بانی بوون به‌لام كه‌تاله‌بانی ڕۆڵی نما ، ئیتر پالیان داوه‌ته پاڵ مه‌سعود بارزانی ، جونكه نه‌ك ئیراده ی كه‌سێتی خۆیان نیه به‌لكو هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌په‌نای كه‌سایه‌تیه‌كی بالاده‌ست نه‌بن ناتوانن سیاسه‌ت و رولیان هه‌بیت جونكه خۆیان هیجیان له‌بار نماوه ، بۆیه له‌م چه‌ندساله‌ی دواتر ئه‌ندازیاری دووسال درێژكردنه‌وه‌ی بارزانی بوون ، یاساكانی خۆپیشاندان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سامانه سروشتیه‌كان و ده‌یان یاسای تریان پڕ به‌به‌ژن وباڵای مالی بارزانی دروستكرد و ئه‌وهه‌موو باج وناپاكیه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر حزبه‌كه‌یان ده‌وه‌ستی به‌لكو ده‌بنه پیگه و به‌رده‌بازیك بۆ دروستكردنی سیستمیكی خه‌لیجی و دیكتاتوری
هه‌ن ده‌لین ئێمه له‌دژی هاتنه پێشه‌وه‌ی مناڵه‌كانی تاله‌بانی واده‌كه‌ین ،چونكه هه‌ریه‌كیك له‌مانه خۆی پی خاوه‌ن میراتگری یه‌كیتیه له‌قوربانیدان و خه‌باتكردن بۆی كه‌چی ئیستا به‌ئاشكرا مالی تاله‌بانی هه‌رزه‌كار و مافیایه‌كی وه‌ك پاڤیل ئاماده‌ی جیگرتنه‌وه‌ی تاله‌بانی ده‌كه‌ن و بۆیه ئه‌و ستافه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی سیاسه‌تی كه‌ری دێزه په‌یره‌و ده‌كه‌ن ، له‌ڕقی پاڤیل و مناله‌كانی تاله‌بانی وبرایم ئه‌حمه‌د ده‌ست بۆشه‌یتانه سیاسیه‌كه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ش هه‌مان نوێكردنه‌وه‌ی ناپاكی و جاشایه‌تی ٦٦ ی جه‌لالیه‌كان له‌ململانیكردنیان له‌گه‌ل مه‌لا مسته‌فا به‌لام هه‌لسان بونه جاشی عێراق و ئیران كه‌دواتر به‌جاش هه‌مه‌دان ناسران..به‌بییرورای من ئه‌وستافه‌ی ئیستا سازش و خۆیان له‌گه‌ل مالی تاله‌بانی بگونجینن و زۆر باشتره بۆیان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌وته‌مه‌نه‌پیریه‌وه رولی مه‌لا ماتور و هاشم عقراوی ببینن..یان وه‌ئه‌گه‌ر ده‌شلین نامانه‌وێ جاریكی تر ئاواره ی سلێمانی بین ئه‌وا ده‌توانن له‌هه‌ولێر دابنیشن و واز له‌سیاسه‌ت بهینن.
جه‌ماوه‌ری ئەمڕۆی یه‌كێتی جه‌ماوه‌ریكی ناراستگۆ و به‌بوڵه بۆڵ و بێ كرداره
من تێده‌گه‌یشتم كه‌جه‌ما‌وه‌ره‌ی یه‌كیتی خاوه‌ن هه‌لویست وبه پره‌نسیبه و له‌تاوان و ناپاكی به‌رپرس و حزبه‌كه‌یدا دێته ده‌نگ، به‌لام كه‌شه‌ری په‌كه‌كه و پارتی و یه‌كیتی له ١٩٩٢م بینی ، یه‌ك كادیریان نه‌وێرا ئیدانه و ره‌خنه‌یه‌ك بگرێ ، هه‌ستم پیكرد كه‌سانی دورون جونكه له‌نێو خه‌لك خۆیان به‌شیوه‌یه‌ك نمایش ده‌كرد به‌لام له‌پراكتیكدا بیده‌نگ و بیهه‌لویست بوون ،دواتر ده‌یان تاوان و تیرور و تالانی تر رویدا به‌وشێوه‌یه مانه‌وه‌و ده‌مینه‌وه چونكه زۆرینه‌یان به‌هۆی پۆست و پاره‌و نه‌مانی بیروباوه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی بوێری یه‌كیتی كه‌دژایه‌تی هه‌ردوو به‌ره بكات نابینرێ …..به‌لام له‌وه‌ش بی موڕالانه‌تری ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی یه‌كیتی له‌سه‌ر ره‌خنه و سه‌رنج دان و هه‌لویست نواندندا هه‌ره‌شه‌و ئازاری ده‌یان و سه‌دان خه‌لكیان داوه تاراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یان بوه كیشه‌ی خێزانی‌و دوژمنكاری توشی خۆی له‌سه‌ر رای جیاواز و ره‌خنه‌گرتن له‌یه‌كیتی تووش كردوه..لێره‌دا ته‌نیا یه‌ك نمونه له‌و ده‌یان سه‌رئیشانه‌ی له‌گه‌ل خه‌لكی یه‌كیتی روبه‌رو بومه وه باس ده‌كه‌م ، سالی ٢٠١٥ بابه‌تیكی پشتیوان عبدولام له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی تیروركراوی یه‌كیتی ڕێباز بلاوكرده‌و كه‌باس له‌تاوانیكی له‌هه‌ولێر ده‌كات ، ده‌یان پۆست‌و كۆمینت دژم نوسرا و هه‌ره‌شه و تومه‌تی قێزه‌وه‌ن نما له‌ئاستی كارگیرمه‌لبه‌ندو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆم نه‌نوسن، كه‌جی ئه‌و بارزانیه‌ی كه‌به‌بریاری ئه‌وو ڕێباز و مه‌لا سلیمان و حه‌سه‌ن كوستانی و….شه‌هیدكران ئه‌مرو سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌یان گوشت مامزی پیده‌ده‌ن وبه‌سه‌روك ناوی ده‌به‌ن و ٣٠ حوزه‌یرانیان بۆ ئه‌نجام دا و ریكلامی هه‌لبژاردنیان بۆ بارزانی ده‌كرد ، كه‌جی یه‌كیك له‌وكادیرانه بوێریان نیه ئیدانه‌یه‌كی راشكاوانه و هه‌لویستیك به‌رامبه‌رئه‌و هه‌راجكردن و ناپاكیه له‌گه‌ل خوێنی باوك براكانیان بكه‌ن؟
یه‌كیتی به‌ره‌و كوێ؟
راسته هه‌ردوو به‌ره شه‌ریان له‌سه‌ر پۆست و پروژه‌ی ئابوری وبازرگانی و بالاده‌ستی ئاینده‌ی یه‌كیتیه به‌لام بیروباوه‌ر و كوردایه‌تی له‌و ململانێیه بوونی نیه ، بۆیه به‌ره‌یه‌كیان به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی له‌گه‌ل پارتی دایه وكه‌وتونه‌ته نیو ده‌یان پروژه‌ی بازرگانی له‌گه‌لیان یان كه‌وتونه‌ته نیو گه‌مه سیخوریه‌كانی پاراستن و نایانه‌وێ به‌هه‌رنرخیك بیت له‌هه‌ولێر ده‌ربچن گه‌ر ئاشبه‌تالی به‌ته‌واوی له‌سه‌ر حزب و كه‌سیتیشیان بكه‌وێ ، به‌ره‌كه‌ی تریش باش ده‌زانن كه له‌وبه‌ری دێگه‌له بێ گوران ناتوانن به‌ئاسوده‌یی بژین و هه‌ولیش ده‌ده‌ن به‌ناوی دژایه‌تی مالی بارزانی فریوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بده‌ن گه‌رنا قوباد سیمبولیكی ئه‌و به‌ره‌یه و كۆیله‌یه‌كی به‌رده‌ستی مالی بارزانیه و ئه‌لقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماله‌یه
به‌لام له‌كۆتایدا ئه‌و دووبه‌ره‌یه مه‌حاله بتوانن له‌گه‌ل یه‌ك بژین چونكه هه‌ر حزب و ریكخراویك كه‌ململانیی قوو ڵ كه‌وته نیوانیان ناتوانن به‌یه‌كه‌وه بژین ، ئه‌زمونی ده‌یان حزب و ریكخراو له‌م باره‌وه هه‌یه ، وه‌ك چون یه‌كیتی له‌جه‌ند سالی رابردودا زۆرجار هه‌ولیان داوه چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان بكه‌ن به‌لام كه‌ده‌رگایه‌ك داده‌خه‌ن دووده‌رگای تریان لێ ده‌بیته‌وه بۆیه له‌كۆتایدا هه‌رده‌بیته جیابونه‌وه یان ته‌سلیم به‌پارتی ، وه‌ئه‌وه‌ی له‌پارتی نزیك بیته‌وه هاوشێوه‌ی رۆلی ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی شاخ ده‌بیت كه‌راده‌ستی حكومه‌ت ده‌بونه‌وه و قێزه‌وه‌ن ده‌بون به‌تایبه‌تی كه‌رولی جاش وسیخوریان ده‌بینی ، بۆیه ئه‌و ستافه‌ی ئیستای یه‌كیتی كه‌له‌گه‌ل پارتی كۆكن و هه‌ول ده‌ده‌ن ببنه به‌هیزكردنی بنه‌ماله‌ی بارزانی نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌كیتی كۆتایی به‌ژیانی سیاسی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌لكو بۆئه‌به‌دیش ده‌كه‌ونه به‌رنه‌فره‌تی نه‌وه دوای نه‌وه جونكه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیستایان له‌جه‌سپاندنی دیكتاتوریه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌حوكم دا ره‌نگ بیت به‌شێنه‌یی وه‌ك هه‌نگاوه ناپاكیه كانی تریان وه‌ری بگرن و بلین ماوه‌یه‌كه له‌یاد ده‌چت ، به‌لام به‌هۆی هوشیاری سیاسی ئیستای خه‌لك و بونی ئه‌و هه‌موو كه‌ناله میدیایه و حوكمی مێژوو مه‌حاله به‌هیج پاساو كارێكیان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
---------------------------------
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
له زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه و چه‌ندین بابه‌تیان خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی له كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا دروستببوو.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كرده‌وه، به‌تایبه‌تی:
ا. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب. چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێك كه له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه (نه‌خشه رێگا)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ربكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
23/4/2017
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست