دووڕوویی سیاسی و مروڤدۆستی له نێوان (ده‌نیز فورات) و (شیفا)كان وه‌ك مانگ دیاره
Sunday, 26/02/2017, 9:31
وه‌ك چۆن رێكخراوی داكۆكیكار و مروڤدۆست و نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان كۆمه‌ڵێك پره‌نسیبی سه‌ره‌كیان ده‌ستنیشان كردوه، كه مروڤ نابیت پشتگیریی کۆمەڵێک کار و بیر و ئایدیا بکات، وەک له‌سێداره‌دان، ئه‌شكه‌نجه، تیرور، دیل كوشتن....هتد، له‌و روانگهشەوه مروڤ ده‌بێت دژ به‌كوشتنی شیفا گه‌ردییه‌كان بێت , کە به‌هه‌ر جورێك كوژرابێت، هەرچەندە شیفاكان دینه‌مۆ و رێكخه‌ری ئه‌و ژه‌هر ڕشتنه‌ی كهناڵیكن، كه چوار ساڵه دژ به‌شۆڕشی روژئاڤا ده‌یڕێژن و بودجه‌كه‌ی له تاڵانی خه‌لكی هه‌ژاره‌وه به‌های لایفی بۆیان دابین ده‌كرێ، گه‌رچی شه‌رڤانان نمونه‌ی قوربانیدانیش بن له‌خه‌بات بۆله‌ناوبردنی داعش، كه‌چی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ی رووداو و شیفاكان (بارزانی) وڵات به وڵات دەگهڕێ، تا په‌یه‌ده به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدرێ و له ناوبچێت و جاشه‌كانی خۆی و توركیا، وه‌ك خۆیان بچنه سه‌ر ئامادهكی قوربانیدانی شۆڕشێك كه بە هه‌زاران قوربانی داوە …..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێ هه‌رچی حزب و رێكخراوه هه‌ڵده‌ستی و بروسكه‌ی ماته‌مینی و دڵته‌نگی بۆكوشتنی ئه‌و كچه لێده‌دا(
کلیک)، له‌كاتێكدا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌و خه‌م ده‌ربڕینه‌ی ئەم سیاسی و روژنامه‌نووس و نووسه‌ران دژ به‌كوشتنی مروڤێك له‌شه‌ری داعشدا، دوڕوویهكی سیاسی گه‌وره‌یه، چونكه هه‌ر ساڵی پار گه‌نجێكی كوڕ له كوردستان تیڤی له شه‌ڕی داعش كوژرا، بۆ ئەوە كه‌سمان نه‌بینی هاوخهمییهكی بۆ بنوسێ! ئیستاش بۆ شیفا گەردی و بۆ هۆكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش، بۆ ئه‌وه‌یه کە شیفا كچێكی جوانه یان تێكه‌ل بهقهرهبالغی بوونه بۆ ناوده‌ركردن و ماستاوكردنیشه بۆ پارتی و رووداو، تاده‌گاته نه‌زانینی هه‌ڵسه نگاندن له داكۆكی له قوربانیدانی روژنامهنووساندا، گه‌رنا دلنیام رێبوار كه‌ریم و شاهۆ ئه‌مین و ئاكۆ محمه‌د...بوایه كه‌مترین به‌رپرس بروسكه‌ی بۆ لێده‌دا کە ئەوانیش لەو دەزگایەدا کار دەکەن! شیفا گەردیی میدیاكار، له نێو میدیایه‌كی تالانچی پاره‌ی هه‌ژار و گومان له میت و كار بۆپاراستن كاری كردووه، چ په‌یوه‌سته به په‌یام و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی کاری روژنامه‌گه‌ریی، نەک وه‌ك شه‌هیدانی قه‌له‌م و ئازادی كه له پیناوی قوتی دزراوی خه‌ڵك و مافی مروڤ بوون….گیانی خۆیان كرده قوربانی ؟ واتا دووبه‌ره و دوسهنگهر.بۆیه له‌م رووداوانه‌ش مروڤ به‌ره‌كان ده‌ناسێته‌وه، كه هه‌ركامه‌ی لە کوێدا رێچكه‌ی خۆیان گرتووە!
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووشی قێزه‌وه‌نتره به‌رپرس و كادیره دیاره كانی راگه‌یاندن و حكومییه‌كانی گورانه، كه له‌م هه‌ڵوێسته‌دا رێك بوونه‌ته پارتی ویه‌كێتی، به په‌له بۆ ماستاوكردن و ناودهركردنێکدا بروسكه دوای بروسكه دەنیرن.
ئه‌وه چ دوورووییهكه ئه‌و به‌رپرس و خه‌ڵكانه پیشانی دەدەن، چونكه لە کاتێکدا شه‌هید ده‌نیز فورات له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا، له كاتی ئازادكردنی مه‌خمور له‌ده‌ست داعش، وێنه‌ی ده‌گرت و به‌گولله شه‌هیدكرا.چه‌ند له‌م سیاسیی و به‌رپرسه حزبیه هه‌لپه‌رست و دووروانهی باشوور، بروسكه‌یان بۆ بنهماڵەی هه‌ژار و تیكۆشهرهکەی لێدا باكور، كه نەک تەنیا ئەو کچەیان بەڵکو سێ کچی پێشکەش به ئازادیی كوردستان كرد؟ بۆیه بەوانە و بەتایبەتی ئەوانەی گۆڕانیش دەڵێم واز له هه‌لپه‌رستی و نه‌زانی و دوورووی بهێنن، ئەمانەمان به مرۆڤدۆستی پێ مهفروشنهوه!
http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2502201725
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست