بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی بفه‌رمون عاره‌به ئاواره‌كانی دیبه‌گه ببه‌نه بلێ و بارزان
Monday, 14/09/2015, 13:00
له سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا ، دیبه‌گه به ٧٢ گونده‌وه كرا ، به‌شارۆجكه. به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوجه‌یه‌كی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی نه‌وتی بوو ( ٣٠٠ بیره نه‌وت) ی تیایه ، وه كه‌ندیناوه و قه‌راج ناوجه‌یه‌كی ده‌وله‌مه‌ندی كشتوكالی گه‌نم و جویه . بۆیه به‌عس له1963 به 2003 واتا 40 سال ، سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و راگواستنی به‌رامبه‌ر خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یه به‌رپاكرد تاروخانی به‌عس 12 مسته‌وته‌نه‌ی عه‌ره‌بی تیا دروسكراوه . كه‌سه‌ره‌تای ئه‌و تاوانه‌ش له‌دوای یه‌كه‌م شه‌ری به‌ره‌یی نێوان هیزی پێشمه‌رگه 1963 له نزیك گوندی داره خورما له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عراق و هه‌ندێ جاش كورد و خێلی عه‌ره‌بدا رویدا كه‌توانیبویان هه‌یبه‌تی سوپاكه‌ی عراق تێك بشكینن تا نێو دیبه‌گه راویان بنێن . له‌توله‌ی ئه‌وه دا ، رژێمی به‌عسی هه‌لسا به سوتاندن و تالانكردنی ده‌یان دوكان و مالی خه‌لكی دیبه‌گه وه سوتاندنی ٣٢ گوند و شه‌هیدكردنی ١٥ هاولاتی سڤیل زیاتر و ٢٦٠ كه‌س شاروجكه‌ی دیبه‌گه و گونده‌كانیشی وه‌ك ره‌شبگیری گیران و دواتر له ٦ مانگ بۆ سالێك زیندانی كران . . دواتر له‌سالی ١٩٧٥ ، ٢٥ گوند له‌دیبه‌گه ناوه‌كانی گۆردرا وخرایه سه‌ر دوبز وه‌له‌سالی ١٩٩٧ شاروجكه‌ی دیبه‌گه خرایه سه‌ر موسل . له‌م جه‌ندساله‌دا ده‌یان جار كێشه و ململانێ له‌نێوان خه‌لكی ئه‌و ناوجه و ئه‌و خێله عه‌ره‌بانه رویداوه به ئیستاكه‌شه‌وه كه‌له‌گه‌ل شه‌ری داعش سه‌ری هه‌لداوه‌ته‌وه ، وه‌ك رفاندنی جوتیارو هه‌ژراه‌كانی كورد و شه‌هیدكردنیان ،داگیركردنی مولك ومالیان به‌راده‌یه‌ك له سالانی ٨٠كان هه‌ركاتێك پێشمه‌رگه جالاكیه‌كی بكردایه به‌تایبه‌تی نزیك به‌و ناوجه ته‌عریبانه ، ئه‌وانیش له‌توله‌ی ئه‌مه‌دا ده‌گه‌ران و خه‌لكه سڤیل و جوتیاره‌كانی ئه‌و ناوجه‌یه‌یان شه‌هید ده‌كرد تاله‌سالی ١٩٨٨ به‌فه‌رمی خه‌لكی دیبه‌گه بۆ كۆمه‌لگای خه‌باتی نزیك كه‌له‌ك راگواستران . به‌مه‌ش له‌ته‌ك ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی و تاوان و شه‌هیدكردنه له‌بژێوی ژیانیان ،روبه‌روی ده‌یان كێشه و ناخۆشی تر بونه‌وه به‌تایبه‌تی داگیركردنی مولك و مال و زه‌ویه كشتوكالیه‌كان ، كه‌خه‌لكی ئه‌و ناوجه یه ، هه‌ژار نشینه زۆرینه‌ی له‌سه‌ر داهاتی كشتوكاله‌كه‌ی ده‌ژی جه‌ند باره ئاسا هه‌ژارتر و به‌كێشه تری كردن ، تا كاتی روخانی رژێم له‌سالی ٢٠٠٣ دا ناوجه‌كه رزگاركراو به‌شێك له‌خه‌لكی ناوجه‌كه گه‌رانه‌وه .
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ئازار و قوربانیدان و ترس و توقانه‌ی خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یه ، كه‌تائیستاش له‌هزری یه‌ك به‌یه‌كمان ماوه ، كه‌ج دۆزه‌خێكمان له‌نێو ئه‌و سیاسه‌تی ته‌عریب و توقاندنه به‌رێكرد ، كه‌جی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌رێگای ده‌زگای بارزان له‌گه‌ل مانگی سوری ئیماراتی خه‌ریكی پیلانێكن كه ١٠٠٠ مال له خێلی ئه و ناوجه عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌وناوجانه‌یان 40ساله ته‌عریب و داگیركردیه و كێشه‌ی خوێناوی و ئازاری ئه‌و خه‌لكه‌یان داوه به‌نیازن خانویان له‌نێو گه‌ره‌كێكی دیبه‌گه بۆ دروست بكه‌ن!؟ له‌كاتێكدا خه‌لكی دیبه‌گه به‌هه‌موی ٣٠٠ مالێكی بۆگه‌راوه‌ته‌وه ، وه ناخوشترین ژیانی ئابوری و هه‌ژاری به‌رێده‌كه‌ن ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ١١ساله رۆژانه ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌خورمه‌له تیا ده‌فروشێ كه‌ته‌نیا دوكه‌له‌كه‌ی بۆخه‌لكی ناوجه‌كه‌یه و له‌سه‌ركه‌س نازانێ پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌جێ و له‌خه‌لكی ناوجه‌كه ته‌رخان ناكرێ به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دیبه‌گه بكات هه‌ست ده‌كات هیشتا كه‌لاوه‌یه‌كه بۆنی راگواستن و وێران بونی ماوه ؟
بۆیه له‌بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌پرسین كه‌بریارده‌ری ئه‌و تاژاوه و تاوانه گه‌وره‌ن ، گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌نده مروڤ دۆستن ، بفه‌رمون ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه ببه‌نه بلێ و بارزانی نیشته‌جێیان بكه‌ن ؟ نه‌وه‌ك له‌بری جاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێناوی ئه‌وناوجه‌یه بێن ، ئاگرێكی تر له‌شه‌ری نه‌ته‌وه‌یی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌وناوجه‌یه دروست بكه‌ن.؟ جونكه ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه زوو یان دره‌نگ ته‌قینه‌وه یه‌كی خوێناوی له‌نێو خه‌لكی ناوجه‌كه و ئه‌و ئاوارانه دروست ده‌كات ؟ ئێوه بوار ناده‌ن له‌سه‌ری ره‌ش و بلێ و بارزانی دابراو له‌خه‌لكی كوردستان ، هیج كوردێك بۆی نیه نه‌ك خانوی تیا دروست بكات ، به‌لكو سه‌ردان و وێنه‌شی تیا بگرێ!؟ كه‌س بۆی نیه باسی منالێكتان به‌فه‌نتاسیا بكات ؟ جونكه وه‌ك سه‌رده‌شت تیرۆری ده‌كه‌ن ؟ به‌لام له‌پێناوی رێكه‌وتنێیكی ئابوری خۆتان ئاژاوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو كورد‌و عه‌ره‌ب دروست ده‌كه‌ن و ئازاری خه‌لكی ناوجه‌یه‌ك بده‌ن كه‌ده‌یان ساله له‌سه‌ر كوردایه‌تی تلایته‌وه و خۆشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه .
ئایا ئه‌مه ده‌جێته جوارچیوه‌ی پره‌نسیبه‌كانی مافی مرۆڤدا ؟
له‌كۆتایش ده‌لێم ، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه كاولكاریه داعش به‌سه‌ر خه‌لكی ناوجه‌كه‌ی هیناوه ، كورد ده‌بێت رۆلی مروڤ دۆستانه‌ی خۆی له‌یاد نه‌كاتن له‌هاتن و ئاواره‌بونی سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بدا . بۆیه ره‌خنه‌كه‌ی ئێمه وه‌ك ئه‌و خه‌لكه نه‌ته‌وه‌یه نیه كه‌ده‌لێت نابێت عه‌ره‌ب نیشته جبێ و بێته كوردستان. ئه‌مه مه‌ترسیداره ، به‌لام ناشكرێ ئه و شێوه مامه‌له‌یه له‌گه‌ل خه‌لكی ناوجه‌یه‌ك بكرێ كه بجن ٣ به‌قه‌ده‌ر خه‌لكی ناوجه‌كه ، ئه‌وخێله عاره‌بانه بهینن كه ٤٠ ساله شه‌ری خوێناوی له‌نێوانیاندا تائیستاكه‌ش هه‌یه نیشته‌جێیان له‌ناویان بكه‌ن ئه‌مه هیج ولاتێیك و رێكخراوێكی مروڤ دۆستیش پشتگیری له‌و ئاژاوه و جاره‌سه‌ركردنانه ناكات !؟ هه‌موشی له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتێكی بازرگانی له‌نێوان ولاتی ئیماران و ده‌زگای بارزان دا . جونكه به‌لای كه‌م ده‌كرا له‌بری ئه‌و عاره‌بانه‌ی كێشه‌ی خوێنیان له‌گه‌ل خه‌لكی دیبه‌گه نیه وه‌ك ئاواره كانی موسل و فه‌لوجه و رومادی بهێنرایه ئه‌و ناوجه‌یه ، كه‌مپیان بۆ دروستبكردنایه ...به‌لام تو بێیت ئه‌و خێله عاره‌بانه بهێنێ كه ٤٠ سال مال و مولكی خه‌لكی ئه‌و ناوجه‌یان داگیر و ئازارداوه و شه‌هیدیان كردوه ؟ ئه‌وه له‌كوێیی مافی مرۆڤ ده‌وه‌ستێ!؟ جگه له‌و ئاژاوه و هه‌ولدان بۆ فیتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رجركه‌ساتێكدا دوای نیشته‌جێبونیان بێته ئاراوه .
وێنه و هه‌ندێ زانیاری له‌په‌یجی كاوه نادر و گۆران دیبه‌گه‌یی وه‌رگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست