عزیز محمه‌د مه‌دالیای بكوژی سولێمان موعینی به‌ده‌ستی بكوژی شه‌هیدانی قه‌له‌م و ئازادی وه‌رگرت
Friday, 12/06/2015, 19:41
ئاسایی بوو میدیاكانی پارتی ، كاتێك مه‌دالیای پارتیان ( مه‌لا مسته‌فا ) له‌یه‌خه‌ی عزیز محمه‌د دا ، بلاویان كرده‌وه ، بۆ ئه‌وان سوده ، كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شوعی وه‌ك شڤان په‌روه‌ر بجوك و سوك ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه پارتی . به‌لام كاتێك میدیای شوعیه‌كان ( ڕێگای كوردستان) شانازی به‌و مه‌دالیایه وه‌رگرتنه ده‌كات ، مرۆڤ ده‌بێت گومان له‌هه‌موو حزبه‌كه‌ش بكات ، كه‌له‌ج قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی و سیاسی‌دا ده‌ژی!؟ وه نیشان ده‌دا گه‌ر تادوێنێ حزبی شوعی كادیری بۆ پارتی پێده‌گه‌یاند ئه‌وا ئه‌مرو وه‌ك حزب له‌لقلیكی پارتی نزیك بۆته‌وه . هیوا جاكبونیشی له‌و قه‌یرانه گه‌وره و گالته‌جاریه‌ی له نێو خه‌لكدا تیایدا ده‌ژی ( ٨١ سال كاری سیاسی ٥٠ هه‌زار شه‌هید ١٠ هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێ )) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناپاكی كردن له‌گه‌ل بیروباوه‌ر و خوێنی شه‌هیدان و ته‌زكیه كردنی تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماله‌ی بارزانی و په‌روه‌رده‌كردنی خه‌لكه‌كه‌ی به‌گیانی زه‌لیلی و ده‌ستكه‌وت وه‌رگرتن
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عزیز محمه‌د درێژه‌ی پاكانه و زه‌لیل بونی به‌رپرس و كادیره پێشكه‌وتوه‌كانی تریش له‌نمونه‌ی به‌هادین نوری كه‌له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوای له‌تاله‌بانی كرد خێرێكی پێبكه‌ن ؟ یان به‌شان هه‌لدانه‌كه‌ی محمه‌دی مه‌لا كه‌ریم بۆ بارزانی ......
مه‌دالیای بارزانی ، مه‌دالیایه‌كی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستی و ته‌نانه‌ت یاسایش نیه ، تا هه‌موو كه‌س وه‌ری بگرێ؟ دواتر مه‌لا مسته‌فا به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ماركسی كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ره‌به‌گ و جه‌وسێنه‌ری هه‌ژاران بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر له‌چیا خه‌باتی كردوه ، به‌لام خاوه‌نی ئاشبه‌تالی ١٩٧٥ و یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه كه تیرۆری سه‌رۆك حزب و كادیری كوردی به‌شه‌كانی تری كوردستان و راده‌ستكردنه‌وه‌یان بۆ ئیران و توركیا كردوه. وه‌خاوه‌نی داهێنانی تالانی بودجه‌ی شۆڕشه ، كه‌له‌دوای ئه‌و هه‌ردو دیارده ( تیرۆری كوردی به‌شه‌كانی تر ،و تالانی داهاتی گه‌ل ) په‌ریوه‌ته نێو زۆرینه‌ی حزبه‌كانی كوردستانی باشور . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێدانی ئه‌و مه‌دالیایه له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه واتا تازكیه‌كردنی هه‌موو تاوانه‌كانی مه‌سعود بارزانیش به‌واتای مه‌دالیاكه‌ی مه‌دالیای بكوژی سولێمانی موعینی و به‌ده‌ستی بكوژی ده‌یان سیمبولی ئازادی وه‌ك ره‌ئوف كامیل و سه‌رده‌شت و سۆران و ئه‌بو نه‌سیر .... وه‌رگیراوه . ئایا خه‌لكێك خاوه‌ن بیر‌ورا و سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌پی ٦٠ سال له‌ته‌مه‌ن بێت ، به‌چ ڕوویه‌كی سیاسیه‌وه مه‌دالیای حزبی له‌كه‌سێك وه‌رده‌گرێ كه‌زۆرینه‌ی كۆمه‌لگا به‌ناپاك و مافیا سه‌یری ده‌كه‌ن ؟ ئاخر به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی مه‌لامسته‌فا و كوره‌كانی ، له‌رۆژگاری ئه‌مرودا ، وه‌رگرتنی مه‌دالیای ده‌سه‌لات ، جونه سه‌ر گوری بارزنی و ئیدریس ، به‌شان هه‌لدانیان كه‌سانی له‌رۆژگاری ئه‌مرودا .... ته‌نیا خه‌لكانێیك ده‌یكه‌نو وه‌ری ده‌گرن ، كه پاكانه پر بكه‌نه‌وه ، ته‌سلیم ببنه‌وه و ده‌ستكه‌وتێك وه‌ربگرن .
وه‌مزانی پارتی و بارزانی به‌بیلان بۆیان سازكردوه له‌پرێكدا توشیان كردوه ،به‌لام به‌پێیی ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێ ، به‌ئاگاداری پێش وه‌ختی نێوان هه‌ردولا بوو
. ئیستا باپرسیار له عزیز محمه‌د بكه‌ین ، تو له ململانێی خوێناوی نێوان پارتی و ششوعی سه‌رۆكی پله‌یه‌كی بوی ، به‌تایبه‌تی له‌سالی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٩ نزیك به‌٢٠٠٠ پێشمه‌رگه و كوره هه‌ژارت به‌كوشتداوه ، جی به‌و بنه‌ماله‌شه‌هیدانه ده‌لێی ؟ جی به‌و هه‌موو لێدوان و وتارانه‌ی ( بیری نوێ وته‌ریق شه‌عب) ده‌لێی كه‌گه‌نج و هه‌واداری شوعیتان هان ده‌دا ئه‌و بنه‌ماله‌یه پێویسته له‌ناوبدرێن جونكه كۆنه‌په‌رست و ساواك و پیاوی ئیمپریالیزمن ؟ ئایا هه‌رزه‌كاری سیاسی بووی ،یان تاوانباری سیاسی به‌خوێنێ خه‌لك ؟
تاراده‌یه‌ك دۆستایه‌تی ئه‌و حزبه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یم كردوه كه جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تیه‌كه ٢ ئاقار و ره‌فتاری جیان ، جه‌ماوه‌رێكی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ر و پاك ، سه‌ركردایه‌تیه‌كی هه‌لپه‌رست و له‌رزۆك له‌بریاردان تاده‌گاته پاشكۆی سیاسی . هه‌ربۆیه‌شه له ٨١ ساله‌ی ته‌مه‌نیان نه‌یان توانی ڕێبه‌رایه‌تی ولات بكه‌ن ، ب له‌هه‌له‌ی به‌رپرسه كانیان قوربانیان به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داوه . بانمونه‌ی كوردستان وه‌ربگرین به‌هه‌موو كه‌م و كورتیه‌كه‌وه
١ده‌بوایه له‌گه‌ل شۆرشی كورد بونایه كه‌جی له‌گه‌ل به‌عس به‌ره‌یان پێك هێنا ؟
٢ ده‌بوایه له‌گه‌ل كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان دۆستایه‌تی بكه‌ن كه‌جی هه‌لسان له‌گه‌ل به‌ره‌ی جه‌وقه‌د و پارتی كردیان ؟
٣ ده‌بوایه له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆران ٢٠٠٩٢٠١٣ دۆستایه‌تیان هه‌بوایه كه‌جی ده‌یان بینن به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌سه‌لات نزیكن . ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌روی ئیداریه‌وه سیسته‌مێكی مافیایی و بنه‌ماله‌یی و گه‌نده‌لیه ؟
له‌كۆتایشدا ده‌لێم مرۆڤ زۆر به ئازاره‌وه كه‌سیتی دروست ده‌كات به‌لام پاراستنی ئه‌و مێژوه پر له‌ئازاره ، هونه‌ره ، جونكه به‌یه‌ك لێدوان و ره‌فتاری وه‌ك عزیز محمه‌د هه‌موو مێژوه جوانه‌كه‌ی گومانی گه‌وره ی ده‌كه‌وێته سه‌ر . كه‌نازانم عزیز محمه‌د له‌دواین ته‌مه‌نی ژیانی دا بۆ هه‌له‌یه‌كی واستراتیژی كرد مه‌دالیایه‌كی وه‌رگرت كه‌پێشوتر دراوه‌ته شڤان په‌روه‌ر و ته‌حسین شاویس.
کوردستانپۆست: ئەو وێنەیەی سەرەوە، تەحسین شاوەیس شێرەکەی بارزانی، عەزیز محەمەد ماندوونەناسەکەی بنەماڵەی بارزانی، شڤان پەروەر شایەرکەی بنەماڵەی بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست