کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانیه‌كه‌ی كۆنه‌ میدیای ئه‌هلی

Saturday, 09/05/2015, 21:39


 كاتێک ئێمە ره‌خنه‌ ده‌گرین ، ده‌مانه‌وێ نه‌وه‌یه‌ك پێ بگات، وشیار بێتەوە، چیتر به‌ هیج پاساوێك  سیاسیی  و نووسه‌ر پیرۆز نه‌كات ،کە هه‌ر تاوان و ناپاكیی و هه‌ڵه‌یەکی كوشنده‌ بكه‌ن  دواتر  به‌دوو ووشه‌ ته‌زكیه‌ بكرێنه‌وه‌. ئەمە هه‌ر ئه‌و پیرۆزكردنه‌یه‌ ، کە بۆته‌ هۆكاری ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌ی، کە سیاسییەکان و نووسەرە کوردەکان  دووباره‌ و سێبارە و چەند بارەی دەکەنەوە و ترسیان لە هیچ نییە! .  ئیستا له‌ كوردستان كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسیی و ڕۆشنبیریی هێندە قێزه‌وه‌ن دروست بووه‌  كه‌ جوانی  له‌هه‌ڵوێست ، پره‌نسیبدا نەماوە،   مرۆڤی خاوەن ئیراده‌ و خاوێن و  له‌ نیشتمانپه‌روه‌ریی به‌ره‌و ئاوابوون   ده‌چێت . ژینگه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ پیسیان بۆ خۆڵقێنراوە  پێچه‌وانه‌ی جوانییه‌كانی كۆمه‌لگا و كه‌سایەتی كورده‌ ساڵانی پێشوو.
میدیای كۆنی ئه‌هلی كه‌ ئیستا پره‌بووه‌ له‌ قسە و وتووێژی بێمانای بەرپرسە نارۆشنبیرەکان و قیله‌ و قاله‌ و گوتەکانیان بەردەوام بڵاودەکرێتەوەم،  لەگەڵ ده‌رپێ و ستیانی هونه‌رمه‌ندان، ئه‌وانیش  وه‌ك ده‌سه‌ڵات له‌روی مادییه‌وه‌   ناشه‌فافن! ده‌ستاو ده‌ست گۆرینی به‌رپرسیاره‌تی له‌نێویاندا به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دا. ره‌خنه‌ گرتن  لێیان به‌پلان و دژایه‌تی لێك ده‌ده‌نه‌وە!   سنوری پیرۆزیان بۆ کۆمەڵێک نووسه‌ر داناوه‌ له‌نمونه‌ی پارتیه‌كان كه‌ بوارناده‌ن ره‌خنه‌ له‌بارزانی بگیرێ ئەگه‌ر  به‌ بەڵگە و فاكتیشەوە بێت. بۆ راستی ئه‌و دوونمونه‌ی خواره‌وه‌ ده‌هێنمه‌وه‌:
1) ساڵی 2010  كارمه‌ندێكی ده‌زگای سه‌رده‌م  گه‌نده‌ڵیی و پیسخۆریی ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌ بەڵگەوە بڵاوکردەوە، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌  بەشی یەکەمی بڵاوکردەوە، به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردی و ئاراس فه‌تاح به‌توندی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئاوێنه‌ وەرگرت، بۆ ماوەی دوو هه‌فته‌  بایكۆتی نووسینیان كرد، چونكه‌ به‌رای ئه‌وان  ئه‌مه‌  سوكایه‌تییه‌ به‌ره‌مزێكی شیعری كوردی، بۆیە نووسەرەکەی، کە شوان ئەحمەد بوو، نووسینەکەی بە چەند زنجیرەیەک گواستەوە بۆ کوردستانپۆست و درێژەی بە هەڵماڵینی ئەو دەزگایە دا، دوایی ده‌ركه‌وت، کە یه‌كێك له‌ هۆكاری هەڵویستەی ئەم سێ روناکبیرانەی کورد، تەنیا ئەوەبوو کە دەستی ئەمانیش بکەوێتە روو، مەسەلەکەش ئەو پاره‌ پارەیە بوو، کە بۆ ئه‌وانیش له‌سه‌رده‌م  ته‌رخان كرابوو.

2) ململانێیه‌كی توند لە نێوان هەردوو نووسەر  سیروان عه‌بدول  و به‌ختیار عه‌لی له‌ئاوێنه‌ هاتبووه‌ ئاراوه‌،  به‌ختیار له‌ ئاوێنه‌ به‌ئارەزوی خۆی  ره‌خنه‌ی له‌كاك سیروان دەگرت، بەڵام كاتێك سیروان عەبدول دەیوست وەڵام بداتەوە دەرگایان بەڕوویدا داخست.  دواتر ئێمه‌ (40) كه‌س  پرۆتستۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاوێنه‌مان كرد ،  كه‌چی ره‌خنه‌كه‌ی ئێمه‌شیان  بڵاونه‌كرده‌وه‌! سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌:

 ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە میدیای ئەهلی، دەزگایەکی دەمکوتکەرە و تەنیا بۆ کۆمەڵێک نووسەری سەر بە خۆیان کە هاوڕێ و ناسیاو و کەسی یەکترین ئیتر بۆ هیچ کەسێکی دیکە نییە بە ئازادیی تێیدا بنوسێت و رەخنە بگرێت، کە ئەمان دەستنیشانیان کردوون، هەر ئەمەشە وای کردووە لە پڕدا کۆمەڵێک لەم کەسانەیان  وەک روناکبیر و نووسەری پلە یەک ناساندووە و بایەخیان پێدەدەن،  له‌كاتێكدا رۆژانه‌ ئه‌و راگەیاندن و رۆژنامه‌نووسانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، کە هیج سیاسییه‌ك نابێت پیرۆز بكرێت ! بەڵام بۆ  ئه‌و میدیا ئەهلییەی، کە ئیستا لە سلێمانییه‌، هه‌رچی نووسەرێکی سەر بە خۆیان کە خه‌ڵكی سلێمانی و دیاربێت، چاوپۆشی له‌كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كایان دەکەن، ببورن کە دەستم بۆ سلێمانی راکێشا، من دەمەوێت نووسینەکە بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بەرم و لێکدانەوەی بۆ بکەم، کە ئەم میدیایانە لە نائاگاییەوە دەیانەوێت شارچیتیی و خانەوادەیی و کۆمەڵیک دیاردەی دیکەش بهێننە نێو ناوانەوە و لە پیرۆزی پەیامی راگەیاندن دوور کەوتوونەتەوە.  پینه‌ و په‌ڕۆی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانیش  ده‌كەن ، به‌ نمونه‌ كاروان عوسمانێکی هونه‌رمه‌ند، کە نزیكترین هاوڕێی خۆی بۆ پاره‌ كوشت و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان سوتاند،  دوایی لەسەر ئەم کارەی گیرا و فەرمانی کوشتی بۆ دەرچوو، کەچی ئیستا په‌یكه‌رێکیان بۆ دروست کرد ، كاتێكیش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرا، هەر ئەم گروپ و کۆمەڵە کەسانە ده‌یان وت هونه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی تاوانه‌؟ شێركۆ بێكه‌س ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی سه‌رده‌می  لێ ئاشكرا بوو  بواریان دا هه‌موویان روونكردنه‌وه‌ی خۆی بدات، بەڵام  بواریان بە  شوان ئەحمەد نەدا، کە ئەو بەڵگانە بڵاوبکرێنەوە، یان شێركۆ بێكه‌س كه‌ ماڵئاوایی له‌ژیان كرد  له‌ ناوەڕاستی شاردا گۆرێكیان بۆ داگیركرد و پاساویان ده‌هینایه‌وه‌، كه‌ مافی خۆیه‌تی، ئیستاش سەیربکەن بەختیار عەلی بە ئاشکرا لە باس نیوز دەنووسێت، هەموو بێدەنگن، ئەو  راگەیاندن و کەسانەی کە باسم کردن خۆیان بێدەنگ کردووە و نایانەوێت ره‌خنه‌ له‌نوسینی  به‌ختیار بگرن له‌كاتێكدا  فتوای داوە و داوا دەکات بچن لە لە باس نیوز بنووسن، هەرچەندە بەختیار هێشتا رووی نەکردۆتە ماڵپەڕ و کەناڵی رووداو، کەچی رۆژانه‌ هه‌وال دژی رووداو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی مه‌ترسیدار، کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان رووداو و باسدا نییە، به‌ دێرێك قسە لە سەر (باس نیوز) ناكه‌ن له‌كاتێكدا هه‌ردو ده‌زگا یه‌ك كار و میتۆدی كاركردنیان  هه‌یه‌. بۆ نمونە ئەوەی بەختیار لە باس نیوز دەیکات، ئەگەر عەبدوڵڵا پەشێو بیکردایە، وەک فەرهاد پیرپاڵ ، رۆژانە دەهۆڵیان لێدەدا و  دەیانکرد بە گاڵتەی هەواڵەکانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە