لەسالیادی شەهید شاپوور و قابیل دا پیویسته بیلال سلێمانی كۆمه‌ل لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا بكرێ
Sunday, 19/04/2015, 19:55
گەرچی شەهید قابیل لەزانکۆی موسل لەگەلمان بوو بەلام کۆنتاکتمان کەم بوو له‌گه‌ل یه‌ك ، بۆیە کەمترین بیرەوەریم لەگەلی هەیە ، بەلام دەنگێکی بوێر و مەیدانی شاری هەولێر بوو .به‌لام ناتوانم چاوم بەوێنەی شەهید شاپور بکەوێ ،باسی ئەو قارەمانێتیانەی نەکەم ، کەدەزانم و گوێبویست بومە ، شەهید شاپور یەکێ لەدەنگ و سەرکردە دیارەکانی کۆمنستی کارگەری بوو بەرەیەکی خەباتی جەماوەری گرتبوو ( بێکاران و ئاوارەکان ) لەهەولێر ، بەلام تایبەتمەندی ئەو لەوەبوو لەگەل ئیمەش دەگونجا گەرچی لەوسەردەمدا ململانێیەکی سەختی فیکر لەنیوانماندا هه‌بوو ، ئەمەش بۆئەو سەردەم گرنگ بوو . كۆمنستی ئه‌وكات بیت له‌گه‌ل كه‌سانی جه‌پی كوردستانی مامه‌له بكه‌ی . بەکورتی کەسیكی ئیداری و مەیدانی بوو ، هەربۆیە توانیمان چەندین کار و چالاکی لەگەل چەندین هاورێی تر بەیەکەوە بکەین . بەلام ئەوەی هەرگیز لەیادم ناچی لەخۆپیشاندانەکەی دژ بەشەری ناوخۆ ٧/٠٤/١٩٩٤ کاتێ گولەباران دەکراین لەم چرکەدا ئیمە کەلەسەر دەرمانخانەی رەنج بووین گوتارمان دەدا ، هاتینە خوارەوە بینیمان شەهید شاپور یەکی لەو بریندارانەی کەخوێن لهسەری دەهاتە خوارەوە لەباوەشی بوو بەبۆکس لەسەیارەیەکی بەرازیلی دەدا کەبەپەلە بیباتە نەخۆشخانە . لەکاتێکدا هیشتا دەسترێژی گولە تەواو نەبوبوو واتا ئەو بەرلەئیمە لەناوگولەکان خەریکی ئازاری بریندارەکان بوو نەوەک هەلبێ وەک سەدان کەسی تر
هاوکات لە٨ی ئازاری ١٩٩٦ کۆمنستەکان لەهۆلی میدیا ، یادیان کردەوە ئیسلامیەکان بە اللە اکبر لێیان چوبونە ژورەوە ببوە باسیان ده‌کرد یەکێ لەودەنگانەی بوێرانە بەیەک دەمانچە روبەرویان بۆوە شەهید شاپور بوو ، کەبزوتنەوەی ئیسلامی ئەوکات کۆمەلی گەنجی بۆتێکدانی یادەکەیان ناردبوو //دواتر لەگەل رزگاری مام بۆرە و شوان داودی وابزانم هەندێکی عەلی سیاسی لەگەل ببوو ، بەیەکەوە واژوی ٥٠ رێکخراومان دژی ئەو هەلوێستەی بزوتنەوە كۆكرده‌وه ، ئاخر لەوسەردەمدا جگە لەوەی بزوتنەوە بەرۆژی روناک کاری تیرۆریستی دەکرد ، باره‌گاكانی ئارایشهگهیان ده‌ته‌قانده‌وه ، هۆیهایان له‌ئافره‌تانی هه‌ولێر ده‌كرد ، تیرۆری خه‌لك و هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كردن و وه‌خاوه‌نی هه‌زاران جهكداربوون ، له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ش واژوکۆکردنەوە وەک ئیستا نەبوو بەمەیل و لەفەیبسوک داوا بكه‌ی ، به‌لكو به‌جه‌ند رۆژ بارەگا بەبارەکا بەپاس دەگەراین
دەبێ بلین لەدەیان کار‌و چالاکی داکۆکی لەئازادی ، ناعەدالەتی دەسەلات ، شەری ناوخۆ لەگەل چەندین دەنگی جەپ و ئازادیخوازانی هەولیر و کەرکوکیەکانی كه‌له هەولیر نیشته‌جێ ببون ، هه‌ولێریان كردبوه ببوە سەرقافلەی نارەزایەتی دەربرین ، گه‌شه‌ی ره‌وتی فیكری ململانێ جیاكان
له‌كۆتایی و له‌ده‌ره‌نجامی یاریەکی ترسناکی دەزگای پاراستن و گەورەکردنی ململانێی کۆمنست و ئیسلامیەکان بەتایبەتی په‌ره‌مانتاری پشوی لیستی پارتی مەلابەشیرە ، كه‌ئه‌وكات زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لك هه‌بوو ، پاراستن شەرەکەی گەورەکرد تالەدوا دەرەنجامدا بیلال سلێمانی په‌رله‌مانی پێشوی كۆمه‌ل جه‌ند گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی ئیسلامی نارده سه‌ر هەردوو سەرکردەی کۆمنستی کارگەری ( قابیل و شاپور )یان شەهید کر د پارتیش ئەو کارەی قۆستەوە مەلابەشیر کەئەوکات وەک ئەو مەلا عەلیە خاوەن جەماوەڕیکی بەرفراوانی نه‌خوێده‌وار بوو ، بەو دۆسیە توانی بیهینیتە ناو پارتی و دۆسیەکەی پێداخست ...
فه‌رموون له‌گه‌ل لینكی دانپیانانی بكوژێیكی شه‌هید شاپور و قابیل كه‌ده‌لێت به‌بریاری په‌رله‌مانتاری پێشوی كۆمه‌لی ئیسلامی بیلال سلێمانی شه‌هیدمان كردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست