په‌یامی بارزانی، یان پشتگیریی له به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ی؟!
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو سه‌رۆکی هه‌رێم بارزانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی کرد‌و په‌یامێکی پڕ له‌هه‌ره‌شه و ترس و بۆن له‌خوێن یان درێژکراوه‌ی به‌یانامه‌ی حزبه‌که‌ی دوباره کرده‌وه، سه‌ردانه‌که ، به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ، بۆ باس و خواسی سه‌ردا ن بۆ تورکیا و فه‌ره‌نسا نه‌بوو ، چونکه هه‌رچه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ، به‌خۆی و برازا‌و کوره‌که‌ی (خێلی بارزان) به‌ناوی هه‌مو کورده‌وه له‌گه‌ل ئۆباما دیداریانئه‌نجام دا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزێک بۆ به‌رهه‌م سالح سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش دابنێن؟ ئه‌وه‌ی بارزانی برده ناو په‌رله‌مان ، ئه‌وره‌خنه و فشاره ناو خۆی و ده‌ره‌کیانه بوو، که له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان روبه‌رویان بۆوه ، که‌له‌بڕی ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکێکی ژیر، هه‌لبستێیت چاره‌سه‌ر یان بارودۆخه‌که هێمن بکاته‌وه، به‌نزینێکی تری به وئاگره داکرد ، که‌ماوه‌یه‌که له‌نیوان ده‌سه‌لات و زۆرینه‌ی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسان هاتۆته ئاراوه.
وته‌کانی بارزانی له‌په‌رله‌مان ، نیشانی دا سه‌رباری ئه‌و ره‌خنه زۆرانه‌ی ده‌یان ناوه‌ندی جیهانی مرۆڤ دۆست و رۆژنامه‌وانی ، وه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌زۆرینه‌ی شار وشارۆچکه‌کانی کوردستانی باشور و چه‌ندین ولاتی ئه‌ورپی دژ به درێژه‌دانی تیرۆر و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نوسان. نه‌یتوانیوه گۆرانێکی ریشه‌یی له‌هزری ئه‌و حزب و سه‌رکرده‌یه ئه‌نجام بدات ، که‌ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و هه‌لچون و هێستریا بونه ی توشیان بووه ، هه‌ر به‌ره‌دوام بون ، دلنیام سه‌رباری ئه‌وه‌ی قوربانی تر ده‌ده‌ین، به‌لام ده‌سه‌لاتی پارتی به‌ره‌و ئاستێک ده‌روات که‌له هاوکێشه‌ی خه‌یالیان نابێت ،. چونکه
1. نه‌وه‌یه‌کی نوێی بوێر و هوشیار له (سۆران و سه‌رده‌شتی) له‌مه‌یدانا، دارێکیان لێ ببڕیه‌وه دارستانێک له‌به‌رامبه‌ری دێته مه‌یدان.
2. ناوه‌نده جیهانیه مرۆڤ دۆست و رۆژنامه‌وانی و په‌رله‌مانیه‌کان ، به‌وردی چاودێری بارودخۆی ئازادی سیاسی له‌کوردستان ده‌که‌ن.
3.. به‌هه‌زاران ده‌نگی ره‌خنه‌گرو توره‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانه هێز نیه بتوانێت پێشی بگرێت.
4. جیهانی نوێی ته‌کنه‌لۆژیا و هاوکێشه‌ی نوێی جیهانی و عیراقی و ناوخۆیی هاوکێشه‌ی زۆر نوێی هێناوه‌ته ئاراوه.
5. خه‌لک بێزار بووه له‌و شیعر‌و په‌خشانانه‌ی بارزانی ، له‌بری ئه‌و وتانه ، کرداری لێی ده‌وێت.
بارزانی له په‌رله‌مان ده‌لێت ، هه‌ندێ لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شتیان به‌کار هێنا ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ، ئه‌ی لایه‌نێک ئۆزسیۆن بێت ، بێده‌نگ یان چه‌پله بۆ ئه‌م تاوانه‌تان لێ نادات ؟ مه‌گه‌ر ئه‌رکی ئۆزسیۆن نیه هه‌موو که‌م وکورتیه‌کانی ده‌سه‌لات گه‌وره بکات . تا خۆی بێته ده‌سه‌لات؟
که‌ده‌لێێ یاسا سه‌ره‌وه‌ره له‌سه‌ر هه‌مومان !؟ ، ده‌سه‌رۆک ، له‌بڕی ئه‌ودێره جوانه ، له19 ساڵێ ڕابردو ، یه‌ک پراکتیزه‌ی ئه‌مه‌م بۆ بهێنه‌وه له‌کاتیکدا کوردستان ولاتی تاوانی به‌رپرسانه؟
که‌ده‌ڵێ ی بواریان نه‌دا ، ده‌زگا ئه‌منیه‌کان لێکۆلینه‌وه بکه‌ن ، بۆسه‌رۆک ئاگات لێ نه‌بوو هه‌فته‌ی یه‌که‌م سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌منی که‌رو لال بون ، به‌ورته‌یه‌کیش بۆ میدیاکان قسه‌یان نه‌ده‌کرد !؟ . مه‌گه‌ر ساڵی پار سه‌رۆکی پۆلیسی هه‌ولێر (حکومه‌ت) بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته له‌مه‌سیف زیندان نه‌کرد !؟
سه‌رۆک تۆ هێشتا ئاکامی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه ، نه‌وه‌ک هی ره‌ئوف کامیلی 93 پێ نه‌وتین ، چما هاتیه سه‌رسه‌رده‌شت ؟ ئه‌مه جگه له‌ده‌یان هه‌ره‌شه و ئازاری ڕۆژنامه‌نوسان ده‌پێم بڵێ کام تاوانبار له‌زیندانه ؟
باس له‌وه ده‌که‌یت هه‌ول ده‌درێت که‌سێتی تاکی کورد بشوێێن . بۆ سه‌رۆک ، ئاگات لێ نیه ، 19 ساله ئێوه‌و یه‌کتی ، به‌داهاتی دزراوی گه‌ل ، که‌سێتی تاکی کورد (زه‌لیل و بێ ده‌نگ وبێ هه‌لوێست ده‌که‌ن بۆ له‌بواری پراکتیک که‌سێتی تاکی کورد به‌ره‌و تێكشکان نه‌چووه و نایبه‌ن ؟
که‌ده‌ڵێی خه‌لکانێک هه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕێره‌وه‌ی مه‌سه‌له بگۆرن و هه‌ست به ئه‌منی قه‌ومی ناکه‌ن .... مه‌گه‌ر سه‌رۆک له‌ناو ده‌یان هه‌زار نامه و یاداشت که‌ئاراسته‌ت کراوه ، وه‌لام و به‌دواچونت بۆ یه‌ک نامه داوه‌ته‌وه . تائێمه ش له‌ده‌رگای ناوه‌نده جیهانیه‌کان نه‌ده‌ین و نه‌لێێن شۆڕشمان کرد و به‌ده‌یان هه‌زار ،خۆشه‌ویستمان له‌سه‌ر دانا ، وا سه‌رله‌نوێ به‌به‌رگێکی کوردی درێژه‌ی پێ ده‌درێت؟
مه‌گه‌ر له‌م 19 ساله دا بکوژ و تاوانباری چه‌ند ڕۆژنامه‌نوس و ده‌نگی ئازادیخوازتان دۆزیته‌وه ، بردۆته دادگا ، له‌کاتێکدا زۆرترین فشار و ئازار له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانه ؟
ناسه‌رۆک له‌ناو ده‌یان تاوانی ئێوه وپه‌روه‌ندی ،(گه‌نده‌ڵی و پێشێلی یاسا و ته‌ژی ولات له‌ئه‌نفالچی و فایلدار و به‌حزبی کردنی دار‌و به‌ردی ئه‌م نیشتمانه و تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان ، تیرۆری سیاسی خه‌لکانی به‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌له‌م ... ، بۆ ڕۆژێک له‌په‌رله‌مان به‌هه‌مان ئاواز نه‌تخوێند؟، که‌چی له‌سه‌ر یه‌کێک له جوانیه‌کانی ئه‌م نیشتمانه ،(ده‌نگ زوڵاڵی میدیای ئازاد و رۆژنامه‌نوسان) که‌ده‌یه‌وێت ڕێچکه‌ی سروشتی خۆی وه‌ربگرێت. سنوری بۆ داده‌نێی؟
ئاخر ئه‌وه یه‌که‌م هه‌ره‌شه و دواین هه‌ره‌شه‌تان نه‌بووه و نابێت . مه‌گه‌ر که‌مپینتان دژی زمانی زبر نه‌کرد ، هه‌ره‌شه‌تان له‌رۆژنامه‌نوسان نه‌برده بواری جێ به‌جێ کردنه‌وه له (گرتن ، لێدان ، زیندان ، هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگ ، کڕین ، تیرۆر یاسایه‌کی پڕ له‌کۆت وبه‌ند ، ، که‌چی ئاوا له‌ناو ئه‌و سوپایه پڕ له‌مه‌رگ وترسه‌ت ، سه‌رده‌شتێک سه‌ری هه‌لدا ، که بووه شۆڕشێک بۆ راچله‌کاندنتان و گه‌رمکردنی خه‌باتی ئێمه‌ش ، ده‌بێت لێره‌دا کۆتایی به‌و نه‌هجه تیرۆریستیه به‌رامبه‌ر ده‌نگه بوێره‌کان بهێنرێت . بیر بکه‌وه سه‌رده‌شتێک له‌ته‌ک سوپای مه‌رگ و پڕ له‌هه‌ره‌شه‌ت چۆن گالته‌ی به‌مه‌رگ کردوه و 5 مانگ چاوه‌رێی دیداری بکوژانی کردوه . له‌ولاتێک ئه‌و سوپایه پڕ له ره‌ئوف ئاکره‌یی و سه‌رده‌شتی وسۆران ، به‌یه‌ک تیرۆر ، له ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داوه بۆ کوردستان گربگرێت ، هیشتا کۆتایت به‌و نه‌هجه هه‌ره‌شه‌کردنه ناهێنێ .یان درێژه به‌تیرۆری قه‌له‌مه بوێره‌کان ده‌ده‌یت ، بۆ جاری تر له‌بڕی پێلاو به‌رزکردن و تێگرتنی ده‌یان بوتله ئاو بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان ، باره‌گای حزبه‌که‌ت بگیرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست