گۆرانە گەورەکە بەڕێوەیە
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
چەند سالێکە گۆڕانی سیاسی، پانتایی سیاسی کوردستانی باشوری گرتۆتەوە، جەماوەر زیاتر هوشیار بۆتەوە:
نەگۆڕینی ئەقڵە کۆنە سیاسیەکان (ئەکتەرە نەگۆرەکا)
نەبونی عەدالەتی کۆمەلایەتی ، (گەیشتۆتە لوتکە)
سەرهەلدانی توێژێکی مافیایی ، لەناو بەرپرسە سیاسیەکانی کورد بەداهاتی گەل
پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا
هاتنە سەرخەتی چەندین ناوەندی جیهانی لەمافی مرۆڤ و رۆژنامەنوس و داکۆکی لەئازادی رادەربرین.
بوونی هەزاران کوردی سیاسی و ئۆپزسیۆن لەهەندەرانەوە ململانێی سیاسی گەورە لەگەل دەسەلات دەکات و کاریگەری خۆشی لەناو نیشتمان هەیە .
سەرجەم ئەمانە گۆرانکاری سەرەتایین، لێ بەشێنەیی ، لەناو زۆرینەی حزب و ڕیکخراوەکان لە چەند سالی ڕابردوو هێناوەتە ئاراوە ، وەک یەکێتی بالێکی هەرە بەهێزی کادیر و سەرکردایەتی لێ جیابۆوە . چاوەروانی زیاتریشی لێ دەکرێت .
پارتی سەرەتای ئەو جیابونەوە و هەژانە سیاسیەی دەستی پێکردوە. زوو، یان درەنگ دەتەقێتەوە، ههرچهنده ئهوهی پارتیی (شەرە دەسەلات و دۆلارە نەوەک دژایەتی گەندەڵی)
شیوعی جیابونەوە و هەژانێکی گەورەی تری بەڕیوەیە (شەری گەنج و پیرە شکستخواردەکان).
زەحمەتکێشان جیابونەوەو لێکترازانی خۆی بینی.
ئیسلامیەکان بە هەموو بالاکان بەردەوام نارەزایەتی و ململانێی ئەندام وکادیرانیان لەگەل سەرکردایەتیدا هەیە.
ڕۆژنامە و میدیای ئەهلی ئەمڕۆ بۆتە هێزێک، کە رۆلی لە هاوکێشە سیاسییەکان هەیە
سەرەتای تێکشکانی جەبەروتی دەسەلات لەناو خەلک دەستی پێ کردوو.
شەقام دەستی بەنارەزایەتی دەربرین کردوە بەتایبەتی خوێندکاران.
سەرجەم ئەمانە پێمان دەلێن ئاسۆیەکی رون چاوەڕێی ئەم گەلەیە . کەئەگەر ئەم دەسەلاتە بەساختەکاری درێژە بە دەسەلات بدات ، ئەوا نارەزایەتی بەرفراوانی جەماوەریی (شیوازی توندوتیژ) زوو، یان درەنگ دەست پێدەکات . مەحالە ئەو فەرهود و مافیانە تاسەر بتوانن ، تالانی ئابوری ولات و دەستکەوتە نەتەوەیەکان لەدەست بدەن و خەڵکیش دەستەوەستان، یان سوکە رەخنەیان لێبگرێت . ئاخر ئەو گۆرانانەی دەیبینن سەرەتایە، هەر سەرەتاکەشی کە دەستی پێکرد مەحالە بوەستێ .
ئەوەی بەراوردی کوردستانی باشوور پێش ١٠ سالی رابردوویا بکات، دەبینێت، که چۆن دەسەلات لەململانێی لەگەل ئازادیخوازاندا جاران له چ ئاستێکدا بوو، ئهمڕۆش گەیشتۆتە کوێ!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست