کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنیوان کۆچی حەمایل خان و٧ شەهیدەکەی گوندی بۆڵێ ، دنیایەک تاوان و خەم ساردی ....

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


کوردستانی باشور خاکەکەی وەک تاپۆ ، مرۆڤەکانیشی وەک کۆیلە . 20 ساڵە لەلایەن پارتی ویەکێتی بەگشتی و بنەماڵەی (بارزانی و تاڵەبانی) بەتایبەتی مامەلەی پێ دەکرێت . ئەم سیاسەتە مەترسیدارە کاریگەری زۆری لەسەر تێکشکان و زەلیکردنی کەسێتی تاکی کورد کردوە . چونکە ئەوانەی رەخنەی جدی وهەوڵی گۆڕینی ئەو هاوکێشەیە دەدەن . لەکۆندا تیرۆریان دەکرد ، ئەمرۆش کە تیرۆر کاردانەوی گەورەی لێ دێتە ئاراوە ، سیاسەتی ، تۆقان و برسیکردن و ئابلۆقەی ئابوری ئەنجام دەدەن . گەر مرۆڤ ببێتە مریدیشیان بەیەک چاوقوچان گۆرانکاری لەژیانی ئابوری و ئیداری دەکەن . هەر لەم روانگەوە ئەگەر سەیری نادادپەروەریەکی تری ئەم بەرپرسانە بکەن. لەنمونەی هینانەوەی تەرمی (مەلا مستەفای بارزانی و ئیبراهیم ئەحمەد) بەچ شیوازێکی شاهانە تەرمەکانیان هێنانەوە . وەبەردەوام هەولدراوە وەک پەرستگا بیان ناسێین و خەلک بەزۆرەملێ دە بەنە سەرگۆڕی بارزانی . ئیبراهیم ئەحمەدیش لەگەرمەی نەبونی کارەبا ، لەبەر خاتری ئەو ، گۆرستانەکەشیان بۆ ڕوناک کردبۆوە . هاوکات بودجەکی خەیالیش بەناوی (دەزگای خێرخوازی بارزانی) لەداهاتی خەلکەوە دەدرێت بەو دەزگایە لەکاتێکدا دەبێت دەزگای خێرخوازی خۆی کۆمەک کۆبکاتەوە . لەبەرامبەر ئەمانەش ، 20سالە گۆرە بەکۆمەلەکانی خەلکی ئەنفالکراو (پیرۆزترین گۆرو روفاتی کوردن) . هیچ پەرۆشی و بودجەیەکی بۆ دابین نەکراوە ؟. وەچەند گۆڕێک لەناوخاکی رزگارکراوی کوردستانە . ئەوگۆرە بەکۆمەلەی بەم دوایەش لە دیوانیە دۆزرایەوە بەس من و چەند هاوڕییەک لەنزیکەوە ئاگادرین ، ئەو جوتیارە عەرەبە ی گۆرەکان لە ناو زەویەکەیە ، لەساڵی 2006 ، چەند هەولیدا ئەوروفاتانە لەزەویەکەی دەربهێنرێت ، کەچی کەسەردانی چنار سەعد و بەناو مامۆستا سەیفەدین کردبوو چەندە بەدلشکاویەو خەم ساردی ناردبیانەوە . ئیستاش کەەولی دەرهێنانی دەدرێت ئەوا حکومەتی عێراق بودجەی بۆ دابین کردوە .
هاوکات ڤیکتۆریا کچی مەلیکی سوید ، ژمارە بانقێکی کردۆتەوە بەناوی هاریکاریکردنی ئەو کەم ئەندامانەی کەتەنیا وەرزش دەکەن . خەلکانێکی سوێد لەسالیادی لەدایکبونی ، برێک پارە دەخەنە ناو ئەو ژمارە بانقەیەوە . وەک ڕیزگرتن و بەخشینی دیاری بۆ سالیادی لەدایکبونی. کەچی روبەری چەندین رەخنە بۆتەوە کەنابێت ئەوژمارە بانقەی بەناوی هاریکاری کەم ئەندامان کردویەتیەوە . چونکە ئەوەکاری حکومەتە ئەو هاریکاریەش بۆ کەم ئەندامان بکات .. بەلام دەزگای بارزان پارەیەکی خەیالی لەبودجەی خەلکی کوردستان دەبات کەسیش نازانێت ئایا دەیدات بەو ناوەندو لایەنانەی کەشایستەن ؟
لێرەدا نامەوێت قسە و بەراورد لەنێوان ئەو 2 بەیانامەی بارزانی لە دارشتنی هەردوو جۆرە بەیانامەکەی (کوژرانی 9 سەرباز ی تورک و 7 شەهیدەکەی بۆڵێ) بکەم . لەبەیانامەکاندا هەست بە وشەی مەترسیدار لەبەرامبەر پکک دەکرێت . وەچاوەڕێش لەبارزانی ناکەم هاوشیوەی دایکی پرسە بۆ ئەو 7 شەهیدە دابنێ . چونکە ئەوشەهیدانە لەتیرەی خێلەکەی نیە !؟ بەلام ئەوەی دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم لەکاتی کۆچی دوایی دایکی بارزانی ، حزب وسیاسی کورد نما ، بروسکەیەکی پڕ لە بەشان هەلدان بەسەر حەمایل خان هەلنەدات . لەکاتێکدا تا کۆچی دوای کرد ، زۆر بەدەگمەن خەلک ناویشی دەزانی ؟ . کەچی کە 7 کەسی سیڤیل لەیەک بنەمالە بەفاشیترین شێوە لەلایەن داگیرکەرێکی کوردستانەوە نشەهید دەکرێت ، یەک بەرپرسی حکومی و حزبی "سیاسەتمەدار " لەمیدیاکان بروسکەیەکی تایبەتی بۆ ئەو بنەمالەیە و خەلکی کوردستان نانێرێ و ئیدانەی تورکیا بەراشکاو ی نەکات !؟ لەهەمووشی گالتەجارتر و تاوانتر ، حکومەتی کوردستان لەگەرمەی ئەو تاوانە ، لەبڕی ئەوەی هاوشیوەی دایکی بارزانی 3 رۆژ لەسەرتاسەری ولات پرسە دابنێ و ئالاکان لەسەر دامودەزگاکان بهێنێتە خوارەوە . 5 رۆژ پشوی جەژنی بەخەلک رادەگەیەنێ !؟ . هاوکات نەوشیروان مستەفاش هاوشیوەی هەموو ئەوبەرپرسانە ، ئەوەی بۆ حەمایل خانی لەبروسکە و چون بۆ پرسەکە کرد ی ، بۆ ئەو 7 شەهیدەی نەکرد . بەمەش لەتاقیکردنەیەوەیەکی تری دا لەبەرامبەر وشەی گۆڕان راستگۆ دەرنەچوو؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە