کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران و یه‌کێتی دێوه‌ زه‌رده‌که‌یان له‌یاد کردووه‌ !

Sunday, 21/02/2010, 12:00


زۆر جار هه‌لبژاردن ، ئاراسته‌ی سیاسی ، ولات ،و حزبو سه‌رکرده‌ ی ، له‌نێوان هه‌لکشان و داکشان ده‌بات ، که ‌نزیکترین نمونه‌ ‌، له‌کوردستان ، دواین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و لیستی گۆرانه‌ ، هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری هه‌ردولای نیشان دا ، هێزێکی زه‌به‌لاحی وه‌ک یه‌کێتی ، له‌ یه‌که‌می ،80 و 90 کانی سه‌ده‌ی رابردو ، به‌ره‌و دوه‌م و سێییه‌می برد .
دوای هه‌لبژاردنی 07.25 ‌ گرژی و ململانێی نێوان یه‌کێتی و گۆران ، گه‌لێک زیاتر و پڕ ‌کێشه‌ تری تیا که‌وت ، ‌به‌راده‌یه‌ک نزیک له‌ته‌قینه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ چوو . هاوکات له‌وماوه‌ به‌دواوه‌، تائێستاش ململانێکانیان ، به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌گه‌ل یه‌کتره‌ ، ‌ئه‌گه‌ر به‌شێکی بۆ هۆکاری ئه‌وه‌ ب‌گه‌ڕیته‌وه ، گۆران له‌ناو هه‌ناوی یه‌کێتی هاتۆ‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و گورزی سیاسی گه‌وره‌ی لێ داوه‌ ، هاندیکاپی سیاسی کردوه‌ ، له‌ده‌رچونی سه‌دان وهه‌زاران کادیر ، وه‌‌سه‌رکه‌وتنی له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی . ‌ هۆکارێکه‌ فشاری زیاتر له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ریان . وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌کێتی ڕوبه‌روی گه‌وه‌ترین قه‌یران بۆته‌وه‌ ‌ ، ترسی له‌وه‌ی کادیر وئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی ، هاوسۆزن له‌گه‌ل گۆران ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می گۆران ، که‌سی دوه‌می یه‌کێتی بووه‌ ، هاوکات ده‌یان وسه‌دان به‌رپرسی یه‌کێتی له‌ ناو گۆران جێگایان گرتوه‌ .
لێره‌دا ده‌بێت بڵێین ، ‌ گۆرانیش ئه‌گه‌ر بڵێت جیا نه‌بونه‌ته‌وه‌ له‌یه‌کێتی است نیه‌ ، چونکه‌ ،له‌بواری پڕاکتیکدا رۆلی جیابونه‌وه‌ی له‌بردنی کادیر و ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی لێ بردوه‌، وه‌ راسته‌ گۆران ئه‌ندام وکادیری خه‌لکی سه‌ربه‌خۆی حزبی تریشی له‌گه‌له‌ ، به‌لام له‌چاو ئاستی ژماره‌ی کادیری یه‌کێتی و جێگیربونی کۆنه‌ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و له‌ ناو چه‌قی بریاری گۆران ژماره‌که‌ یه‌ک به‌ سه‌ده‌ ، بۆیه‌ ناکرێت گۆڕان وه‌ک هێزێکی جیابۆوه‌ی یه‌کێتی ‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌کرێت ، به‌لام ئه‌م به‌مۆدیلێکی نوێوه‌ په‌یره‌وی کردو توانیویه‌تی ده‌نگانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش ب‌هێنێته‌ ناو خۆی .
ململانێێ گۆران ویه‌کێتی ئه‌گه‌ر لایه‌نی نێگه‌تیفی له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ گرت که‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و ئاستی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌کداری وتوندو تیژی هه‌ول ده‌درا ببردرێت ، به‌لام وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کیش له‌ململانێێ سیاسی و رای جیاواز و جیابونه‌وه‌ی دو لایه‌ن و شه‌ره‌ ده‌سه‌لات .... به‌هه‌موو که‌م وکورتی وتاوانه‌کان ، ‌ ،سه‌ره‌تایه‌کی باش و یه‌کێک له‌ جوانیه ده‌گمه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ، ئه‌مڕۆی کوردستانه‌ ، که‌ره‌نگ بێت (بونی هێزی هاوپه‌یمانان و هاوکێشه‌ی نوێی سیاسی و هوشیاری زیاتری تاکی کورد) هۆکاریكی گرنگی نه‌ڕژانی خوێن و باره‌گا گرتن بوبێت .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ، ناکرێت قورسایی و ‌ململانێکردنی گۆران ته‌نیا له‌گه‌ل یه‌کێتی چر ببێته‌وه‌ ، ململانێی لاوه‌کیش له‌گه‌ل پارتی بکات ، چونکه‌ له‌هه‌لبژاردنی پێشوو به‌دواوه‌ هه‌یبه‌تی سیاسی یه‌کێتی وه‌ک کۆن نماوه‌ وه‌ک هێزێکی هاندیکاپی سیاسی لێ هاتوه‌ ، به‌ڵام پارتی وه‌ک هێزێکی بردراوه‌ پله‌ یه‌ک ده‌رکه‌وتوه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لبژاردنه‌ش ‌ به‌هه‌مان هاوکێشه‌وه‌ دڕێژه‌ به‌ده‌سه‌لاتی سیاسی بدات ئه‌وا گۆرانی ڕیشه‌یی له‌کوردستان رونادات چونکه‌
1. پێگه‌ گرنگه‌ کانی ده‌سه‌لات و ئابوری کوردستانی له‌به‌رده‌سته‌.
2. هێزێکه ،‌ گۆرانی سیاسی و حزبی ،له‌ناویدا به‌ ئاسته‌م ‌ روده‌دات ، وه‌ ئاستی هوشیاری سیاسی ‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، سۆزداریه‌ بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌گشتی و(مه‌لا مسته‌فا) به‌تایبه‌تی ، وه‌ئه‌وانه‌ی خوێنه‌واریشین ، ده‌سه‌لات و پاره‌ هه‌مو مۆرالێکی تێک شکاندون .
3.ئه‌وه‌نده‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ناوخۆیی بواری پێ بدات په‌نا بۆ شێوازی زه‌بروزه‌نگی مه‌ترسیدار ده‌بات .
4.له‌کاتی ململانێ یان هه‌ست به‌ جێ پێی له‌قبونی سیاسی و ئیداری بکات ، سل له‌ هیچ ناپاکیه‌ک ناکاته‌وه‌ . وه‌ په‌نا بۆ هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌بات ، که‌ چه‌نده‌ له‌سه‌ر ناشیرین بونی کوردیش بکه‌وێت ،‌نزیکترین نمونه‌شی ساخته‌کردنی ئاشکرای بوو له‌ هه‌لبژاردنی 25 .07.
5 . پایته‌خت له‌به‌رده‌ست هه‌ر حزبێک بێت ، شه‌رعیه‌تی یاسایی و سه‌نگی سیاسی زیاتر به‌لای ئه‌و ده‌شکێته‌وه‌.

راسته‌ گۆران له‌هه‌ولێر و بادینان هه‌ول ده‌ده‌ن ، وه‌ئاستی کادیره‌کانیان له‌و سنورانه‌ له‌و ئاسته‌یه‌ ، که‌ده‌یبینین ، به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ناکرێت نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بڕی ئه‌وه‌ی بۆ که‌رکوک هه‌فته‌یه‌ک بچێت به‌هه‌مان شیوه‌ رو له‌هه‌ولێریش بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی گۆمی سیاسی وه‌زعه‌که‌و تارمایی ترسی پارتی له‌سه‌ر هه‌ولێریه‌کان بره‌وێته‌وه‌!؟ ، چونکه‌ ئازاره‌کانی ئه‌م شاره‌ له‌چاو سلێمانی ودهۆک ، گه‌لێک زیاتره ، له‌ناعه‌داله‌تی کومه‌لایه‌تی و ئیرهابی سیاسی دا ‌ ، وه‌راسته‌ دوای 31ی ئاب ، ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌م شاه‌دا ، ده‌رچوو ن ، به‌لام عه‌قڵ و ره‌فتاری به‌عس له‌سه‌ر شار په‌یره‌و کرا ‌ ، ئه‌و خزمه‌تانه‌ی باسیشی ده‌که‌ن ، زۆرترینی کاری بازرگانی بوه‌ نه‌وه‌ک خۆش گوزه‌رانی خه‌لکه‌که‌ی .
.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گۆران و یه‌کێتی تاسه‌ر ململانێی خۆیان له‌ناوه‌ خۆ بکه‌ن و ئاگایان له‌ دێوه‌ زه‌رده‌که‌ نه‌بێت ، هه‌ردولایان زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ده‌بن ،
‌ئه‌گه‌ر یه‌کێتیش کۆتایی به‌ فشار و ئازاری لیستی گۆران نه‌هێنێت و گۆرانیش سه‌نگه‌ری ململانێی سه‌ره‌کی به‌ره‌و پارتی نه‌بات ، پارتی به‌ره‌و هێزی یه‌که‌م ده‌چیت و گۆرانی سیاسی و ئیداریش به‌شێک ده‌گرێته‌وه‌ نه‌وه‌ک هه‌موی ؟ بۆیه‌ گرنگه‌ ‌سه‌رجه‌م لیسته‌کانی تریش ‌ قورسایی خۆیان بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ولێر و هاوکێشه‌ سیاسیه‌که‌ی بشله‌قێنن !؟
ئه‌و غه‌زه‌له‌ سیاسیه‌ی پشت په‌رده‌ یان جۆرێک له‌ زه‌قنه‌کردنه‌وه‌ی ململانێیی گۆران له‌گه‌ل پارتی به‌ئاستی یه‌کێتی ، به‌رونی هه‌ست پێ ده‌کرێت ، وه‌ سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ گۆران ،چونکه‌ یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی خه‌لک له‌چوارچیوه‌ی گۆران کۆبۆته‌وه‌ ، بێ هه‌لوێستی یه‌کێتی بوو ، به‌رامبه‌ر تاکره‌ویه‌کانی پارتی. له‌ته‌ک ئه‌و سته‌مانه‌ی ‌پارتی له‌خه‌لکی ده‌کات و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل یه‌کێتی چاره‌نوسی سیاسی وئیداری خه‌لکی کوردستانیان گه‌یانده‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا تیایه‌ ده‌ژین ‌ ،. وه‌ گۆرانی سه‌ره‌کیش به‌وه‌ وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، هه‌ردو حزب و بنه‌ماله‌ له‌ بریاردانی چاره‌نوسی سیاسی و ئیداری نیشتمانه‌وه‌ ، سنوریان بۆ دابنرێت.
پێم وایه‌ له‌م خوله‌ش ، گۆران ویه‌کێتی ، ململانێکانیان له‌گه‌ل یه‌کتر زیاتر ده‌بێت و بوار به‌ پارتی ده‌ده‌ن ، (هێمن و سه‌یرکه‌رانه‌) ، درێژه‌ به‌ یاریه‌ سیاسیه‌کانی بدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە