نامەیەکی بەپەلە لەسەر شوێن بزرکردنی چالاکڤانە مەدەنیەکانی کورد
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بەپێی هەواڵی مالپەرەکان لە3 ڕۆژی ڕابردودا 9 چالاکڤانی مەدەنی و هاولاتی لەلایەن هێزێکی دژە مرۆڤی لەناوچەکانی هەولێر وسلێمانی شوێن بزر کراون . ئەم سیاسەتە ئامانج لێی ترساندنی خەڵکە تا درێژە بەنارەزایتیە جەماوەریەکان دژ بەدەسەلاتی پارتی ویەکێتی نەدەن . دلنیام نەک هەر ناتوانێت پێش بەو نارەزایەتیە جەماوەریانە بگرێت بەلکو دەبێت گەورەترین خاڵی تاوانیش لەسەربەرپرسە د ەزگا ئەمنی و حزبیەکانی پارتی ویەکێتی کەلەدواڕۆژدا وەک فاکت بەکەڵک دێت
ڕٶشنبیران و رەوەندی کورد لەهەندەران
ئەزمونی 5 ساڵەی پەیوەندی کردنم 5 لەگەڵ بەشی مافی مرۆڤی پەرلەمانی (ئەورپا و سوێد) و پارتە سەرەکیەکانی ناو پەرلەمانی سوێد و ڕێکخراوی جیهانی ئامنستی لەبەدواچونی پێشێل و شوێن بزر کردنی هاولاتیانی کوردستان ، بە ودەرەنجامانەی زۆرێک لەڕۆژنامەنوس و چالاکڤانی مەدەنی ئاگادارن کاریگەری کەم تازۆر بووە . وەدەبێت بڵێم بەدەیان سەدان دلسوزی تری کوردیش لەمن چالاکتر بەردەوام پەیوەندی بەئامنستی دەکەن
بۆیە تکاتان لێ دەکەم تاپێتان دەکرێت لەمالپەرەکان و لەولاتانەی تیایە دەژین بەدوای هەموو ئەو ڕێکخراو ناوەندە داکۆکیەکەرانەی مافی مرۆڤ لەجیهان دابچن و ئاگاداری ئەو رەفتارە مەترسیدارەی دەزگا ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی پارتی ویەکێتی بکەنەوە و بۆ ئەوەی بتوانین پێش بەو رەفتارە ترسنۆکانەیان بگرین کە نیشانەی کۆتایی دەسەلاتیان پێوە دیارە
تکایە ئەوەی کەسی لەبنەما ڵەکەی شوێن بزرکراوە ئەو زانیارانەم بە زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی بۆ بنێریت دلنیابێت من دەتوانم بیگەینمە
بەشی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی ئەورپا
پەرلەمانتارو پارتە سوێدیەکان
ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال
زانیاریەکان
ناوی سیانی
ساڵ و شوێنی لەدایکبونی
بەروار و کاتژمێری شوێن بزرکردنی
ژمارە تەلەفۆنی یەکێک لەبنەمالەکەی کەزمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بزانیت
دوبارەش تکا لەهەمووڕەوەندی کورد یان تاکی کورد لەناوەوەی نیشتمانیش دەکەم بەپەلە و هەرکەسە لەلای خۆی ئاگاداری ناوەندە کانی مافی مرۆڤ بکەن چەندە ناردنی زانیاری و کەسەکان راست و دروست و زۆرترین خەڵک بۆیان بنێرێ ئەوەندە کاریگەری زیاتر دەکات
قادر نادر
[email protected]-------------------------------------
ناوی چهند چالهکڤانێک
نهوزاد بابان...سلێمانی
خالید مهجید..سلێمانی
شاخهوان ناسیح...سلێمانی
موئهید ئهحمهد...سلیمانی
خالید شینه حهسهن ...هەولێر
ئیسماعیل عهبدولڕهحمان عهبدوڵا ...هەولێر
شێرزاد ئهبوبهكر حسێن ..هەولێر
د پشتیوان عەبدوڵلا... هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست