با لەم سیمبولانەی کۆبانییەوە لە مانای جوانی تێبگەین
Sunday, 26/10/2014, 12:00
لە باشور هەموو شتێک قيزەوەن بووە, چونکە بیروباوەر ، ئیرادە ، پاکی ، هەلویست و جوانی لە٢٣سالی رابردودا بەدەست دەسەلاتی کوردی بەرەو ئاوابوونیان بردووە ، بێ شەرم دەتوانین بڵێین ئەمرۆ باشور وەک زبڵدانی لیهاتوە رۆژ لەدوای رۆژ دیاردەی پیستر و قیزەوەنی دەخریتە سەر، دیارە هەمووی بە مەبەست وای لێکراوە، تا لە لێقەومان و رۆژێکی ئاوادا، ئەم بەشەی کوردستان ئامادە نەبێت وەکو باکور و رۆژئاوا رۆڵی نەتەوەیی خۆی ببینێت، لەکاتێکدا کاتی خۆی قوربانی و خەبات و کەلتوری جوان لە نێو خەڵکی باشوریش هەبوو شایانی شانازیی بوون، کۆمەلگای سەدەی رابردو هەموو لەیادمانە نمونەی کەسانی خۆراگر ، بەبیروباوەر ، بەهەلویست بوون . بۆ نمونە لەکۆتایی هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان لەدیبەگە یەک کەس هەبوو بەئاشکرا لەگەل بەعس بوو، خراپەی گەورەشی نەدەکرد ، بەلام کە دەچووە ناو خەڵکەوە بەدەگمەن یەکێک قسەی لەگەڵدا دەکرد و ئەگەر دابنیشتایە ئەو ناوە چۆڵ دەبوو، کەس نەدەچووە لایەوە دابنیشێت، بەلام ئەی ئیستا!؟ بۆیە چەندە ئەو دەسەلات و بەرپرسانە بمێنن زیاتری باشور بۆنی پیسی لێ دێت، تەنانەت بەروخانیشیان بەعس ئاسا کەلتور و ئەوەندە پیاوی قیزەوەنیان لەدام و دەزگاکان چاندوە پاککردنەوە لەمانە چەندین ساڵی دەوێت.
یەکێک لەو کەلتورە قێزەوەنانەی کەوتۆتە ناو خەلکی باشور پارە کۆکردنەوە ، رابواردن، هەلپەرستی، وەک ئاژەل ژیان (نیجیر پەیدا بکە بەپێی یاسای دارستان بەهیز بێ هیز دەخوات . هاوکات ژنانیان بەس فێرە خشل و ئۆتۆمۆبیل و خانوو ...کردوە کەجی کارەساتە هەموی باسی کۆبانیش دەکات لەکاتێکدا کۆبانی بون واتا لەهەموو ئەوانە بێ بەریبون . هاوکات کۆبانی بون واتا بیروباوەر و گیانی قوربانی دان و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و بونی بیرورایەک جیگیر لەسەرروداوەکان نەوەک وەک هەندي ڕٶسنبیر و کەسایەتی وەک جیوە هەررۆژەی بەگوتە و رەفتاری بەرپرسێک هەلدەپەرن و جەماوەر جەواشە دەکەن ....
باوەرم وایە دەردی زۆرینەی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و ئەدیب و هونەرمەندانی باشور بەهەمان شیوەی دەسەلات کۆمەلگا چەواشە و ژەهر خواردو دەکەن ، ئەویش لەرێگای فێلکردن و دورویی و خۆ بەفیرعەون زانین. ئەمیش لەبەر ئەوەی گوایە بەهرەیەک ، لەقەبێکی رۆشنبیری ، ناودەنگێکیان هەیە ئیتر هاوشیوەی بارزانی و تالەبانی خۆیان لێ دەبێتە فیرعەون . ئەو تاقمە رووناکبیرانە عاشقی میک و خودەرخستن و جەماوەر پەیداکردنن، هەرکارێک دەکەن یەکەم شت بیرلەجەماوەرەکەیان دەکەنەوە کەم دەکات یان زیاتر!؟ هەربۆیەشە بیان بینن ئەوانەی رەخنەش لەدەسەلات دەگرن ، بەگشتگیری رەخنەکانیان دەردەبرن نەوەک وشەدانان لەسەر خاڵ، جونکە جەماوەری ئەو هیز و لایەنانە لێی کەم دەبنەوە.
ئەوەی دەمێکە دلخوشمان دەکات خەباتی باکور و رۆژاوایە سەرباری هەر رەخنە و سەرنجیکمان هەبێت ، جونکە ناکرێت ئەوانیش پیرۆز بکرێن بەلام ئەو نمونە و خەباتانەی نیشان دەدەن مژدە و هیوای زۆرت لەبواری دروستکردنی تاکی کورد پیدەداتەوە وەلەجرکەساتێکی باش فریامان دەکەوێ ، بەنمونە لەبواری ئیرادە ، قوربانیدان ، سادەبون ، کارکردنی هەموو پلە کانی ناوکۆمەلگا وەک یەک تیم ، نیشان دانی خەباتی ژنان کەهاوتای پیاوە ... کۆی ئەمانە وارێکخراوە هاوشیوەی ٨٠کانی باشور پیشبرکییە لەسەر خەبات و تیکۆشان و خزمەت بەنمونە سەیر بکەن (نالین عەفرین) ئەو ژنەی هەموو جیهان لەقالبی سەرکردەیەکی گەورە بەدوای یەک لیدوانی ڤیدیۆین جونکە سەرپەرشتی سەرکردایەتی شەری کۆبانی دەکات و گەورەترین سەروەری میژویی بۆ جیهان تۆمارکرد کەداعش هیج نیە ئەگەر ئیرادە هەبێت بەلام ئەو دیارناکەوێ جونکە کاری ئەو بۆ بەقارەمان بوون نیشاندانی خۆی نیە گوتەبیژی یەپەگە هەیە ئەو لیدوان دەدا . پیجەوانەی سەرکردە سەربازی و سیاسیەکانی باشور هەموو گیانیان شکست و دورانە کەچی هەموو رۆژ وەک قارەمانی ساختە خۆیان لەمینبەرەکانیان دیار دەخەن، وەک عەمید سەرحەدی پارتی سەیری ئەو ڤیدیۆیەی بکەن بزانن چەندە بێ ئەدەبە لەگەل هاوریکانی و چ فلیمییکی هیندیشمان بۆدەردەکات؟
یان سەیری وینەی ئە قەناس بەدەستە بکەن کەبۆتە نمونەی داعش کوژ وسیمبولێکی تری کۆبانیە تەنیا بەپلنگ ناسراوە بەلام کێ دەزانێ ناوی چییە !؟
یان ئەم شەرڤانەی خوارەوە، کە ناویان ناوە شیرەکەی کۆبانی ١٢ جار بریندار کراوە کەچی بەردەوام دەچێتەوە پێشەوەی بەرەکانی جەنگ.
یان ئەو کچە گەنجە دەم بەخەندەی، کە لەهەموو ساتێک نازانێ کەی شەهید دەبێت بەلام ببینە جەندە بەورە ئیرادەیە و هاوکات وەک پرسیاری رۆژنامەنوسەکە جیگای سەرنجە کەهۆی جیە کجان و کورانی کۆبانی بەردەوام خەندە لەسەر لیویانە لەکاتیکدا هەموو چرکەیەک یاری لەگەل مردن دەکەن .
لەهەموی بەهیوا و جوانتر ئاپێ ئوسمانە کەسایستەی شعر و پەخشان و رومان بارانە ئەو دەلیت لەسەرەتای شەرەوە لەگەلم جەند جار بریندار بومە وەدووکورم لەبەرەکانی جەنگە بەلام نازانم ماون یان شەهید بون ، بۆیەش دەستەسرەکەی دەردینی و تنۆک تنۆک فرمیسکەکانی پیدەسرێ کەجی هەر ورەی بەرزەو سەنگەر جۆلناکات بەدوای کورەکانی بگەرێ کەهەموی جەند سەت مەتریک زانینی هەوالیانی لیدورە
بۆبینی ڤیدیۆی ئاخافتنی ئاپی ئوسمان و غەزال و بەرخودانانی کۆبانی سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکە
بەلێ ئەوانە بەوپەروەردە و ریکخستەن هەموو جیهانیان سەرسام کردوەو بەئاستی کارەساتی هەلەبجە هاوسۆزی جیهانیان بۆکورد دروستکردەوە بەلام دور لەسۆز و بەزەیی بەلکو بەنمایشیکی جوانی سیاسی و ریکخستن و داهینان . پیجەوانەی نەوەک پیاوەکانی دەسەلات بەلکو نوخبە رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و جالاکوانەکەشی کەخۆی پی رەخنەگری دەسەلات کەزۆرینەی یەکەم ئامانجی خۆدرەخستنیتی ، هاوکات زۆر هەناسەی سیاسی دەسەلاتیان تیایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست