داوا دەکەم پەیکەری ناپاکی بۆ جیگر مەلبەندی یەکیتی لەگەرمیان دروست بکرێ
Monday, 15/09/2014, 12:00
ئەو ئاوە پیسەی تالەبانی و بارزانی هەلیان رشت ، لەشەرم نەکردن لەجەلادانی گەلی کورد ئەمرۆ پەریوەتە ناو بەرپرسەکانیشیانەوە ، هیج سنور و مورالێك لەداکۆکی نیشتمان ، رێزگرتن لەبەها جوانیەکان .... نەماوە .، هەر لەم ٢ نمونەی خوارەوە ئاستی دارمانی ئەخلاقی و نەتەوەیی و دەبل مورالی یەکیتی و پارتیەکان تێدەگەی کەلەکوێ وەستاوە.
1 / 4 / بۆیە بەرۆژی ئەنفال ناسراوە چونکە لەم رۆژەدا زۆرترین ژمارەی ئەنفال گیراون و لەگوندی ملەسورەی گەرمیان کۆکراوەتەوە کەهەندێک باس لەسەروی ١٠ هەزار کەس لەو رۆژەدا دەکەن . سەرپەرشتی گرتنی ئەو هەموو خەلکە و لەلایەن فەوجەکەی فەتاح بەگی جافەوە بوو . وە ئە وتاوانبارە گەورەیە لەراپەرین هەلات بۆ بەغدا جونکە خەلکی گەرمیان زۆر رق ئەستوربون بەرامبەری کە دەیان هەزار کەسی تەسلیم بەسوپای مەرگ کردوە ، کەچی ئیستا فەتاح بەگ یەکیتی لەگەرمیان لەبەرامبەر ئەو بنەمالە قوربانیانە ژیانێکی هایلایفی بۆدابین کردوە وزوزو ئەو ٣ بەرپرسە ناپاکەی یەکیتی خۆیان دەکەن بەمالەکەی و دەلین ئیمە و فەتاح بەگ سێ جیمین (جاش ، جەلالی، جاف)
٢/ یەکی لەو تاوانبارانەی فەوجەکەی فەتاح بەگ ، تاهیر عوسمانە کە یەکی لەئامر سریە پیسەکانی ئەو فەوجە بوو ، رۆلی زۆر بووە لەشەهیدکردنی پیشمەرگە و ئازاردانی بنەمالەکەیان ، تا تەسلیم کردنی هەزاران ژن و منالی ئەنفال بەسوپای مەرگ . کەجی یەکیتی کردبویە ئەندامییکی دیاری خۆی و کورەکەشی لەگومرگ بۆدامەزراندبوو.
جەند مانگ لەمەوبەر بەهۆی فشار و بەدواجونی هەندێ رێکخراو کەسایەتی بەمورال ٣ لەوتاوانبارانەی ئەنفال کەناویان هەبوو لەدادگای ئەنفال راپیجی دادگا کران ئەوانیش (تاهیر عوسمان ، سەید مەجلونە ، عاسی حەمە دیز)
تاهیر عوسمان بەهۆی ئەوەی خەزوری جیگر مەلبەندی یەکیتی (عاسی فەتاحە) ، هەرجەندە ئەو مرۆڤە ناپاکە ٤ برا و سەدان خزمەی بەدەستی ئەو تاهیر عوسمانە ئەنفالکراوە ، بەلام هەلسا کجی ئەو تاوانبارەی ئەنفالی هیناوە ، بۆیە ماوەیەکە ئەو جیگر مەلبەندەی یەکیتی بەناوی یەکیتی (هەرەشە ، بەرتیلدان ، و داواکردنی سولح .... هەولی ئازادکردنی ئەو تاوانبارانەی ئەنفال دەدا . تەنانەت ماوەیەک بەر لەگیرانی هەندێ لەبنەمالەی قوربانیانی ئەنفال هەولیان دابوو لە و خەزورەی ناپاکەی بدەن ، بەهۆی ئەوەی بنەمالەکانیانی ئەنفال کردوە کەجی ئەو عاسی فەتاحە بەپەلە بەخۆی و جەند پاسەوانێک گەیشتبوە شوێنەکە و بەناوی یەکیتی هەرەشەی لەخەلک کردبوو . هاوکات ئەو ناپاکە عاسی فەتاح ، جگە لەوەی جیگری کورە فایلدارەکەی یەکیتی (شالاوعەلی عەسکەریە ) لەتەک ئەوەش دەستەی بەریو بەری کۆمەلەی داکۆکی لەقوربانیانی ئەنفالە ، وەلەسالی ٢٠٠٩ کۆمەلێک لەئەندامانی ئەو کۆمەلەیەی بردە لای تالەبانی و کردیانە ئەندامی فەخری خۆیان لەکاتێکدا ئیمە سکالامان لەتالەبانی کردبوو کەداکۆکی لەسولتان هاشم دەکا ، ئەو سولتان هاشمەی بەدەیان هەزار ژن و منالی کوردی بەرەو لمەکانی نوگرە سەلمان نارد و بۆئەبەد لەگەرمیان دورکەتنەوە هاوکات بەپیی هەوالەکان ، لەهەول دایە وەفدێکی بنەمالەی قوربانیان بنیریتە لای بارزانی و داوا بکات ئەو بەرپرسانە ئازاد بکەن و ئەوان سولحی خیلەکی دەکەن لەم بارەوە بەپێی هەوالەکان لە هەول لەگەل حەمەی حاجی مەحمود دایە . وەماوەیەک لەمەوبەر هەولی دابوو لەرێگای مەلایەکی ناپاکی وەک خۆی ، هەولی سولحکردن لەگەل ئەو بنەمالەی قوربانیانە بدات کەسکالایان لەسەر خەزورەکەی تۆمار کردوە بەلام خەلکەکە دەریان کردبوون
ئەوەی دەمینیتەوە بلینن ، سەیرکەن کادیری یەکیتی لەو پۆستە گەورانەی لەناو جەقی قوربانیانی ئەنفال چەندە بێ کەرامەت و ناپاکن تەنانەت لەگەل بنەمالەکانی خۆشیان کەقوربانی ئەنفالن ، ، ئەگەر تادوێنی لەهەلپەرستی و پولەکی ئەوا چاوە مونەکانیان لەئاست داکۆکیەکانی تالەبانی لەگەورە جەلادانی بنەمالەکانیان دەنوقاند ، ئەوا ئیستا لەوەشیان تیپەراندوە داکۆکیشیان لێ دەکەن و هەولی ئازادکردنیان دەدەن . بۆپیە پێشنیاز دەکەم لەگەرمیان پەیکەری ناپاکی بۆ ئەو عاسی فەتاحە لەگەرمیان بکەن جونکە ناپاکە لەگەل ٤ برای و دەیان هەزار بنەمالەی قوربانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست