کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سێداره‌دانی گه‌نجێک ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌هه‌ژێنێت و داگیرکه‌رێک ئازارده‌دات ... ...

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


30 ساله‌ کۆماری مه‌رگ و خوێن (ئیسلامی ئێران) له‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ، به‌ شێوازی جۆراوجۆر هاولاتیانی کورد سه‌رکوت ده‌کات ، ‌یه‌کێک له‌شێوازه‌کانی ، له‌سێداره‌دانه‌ . به‌لام ئه‌م جولانه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ک کپ نه‌کرایه‌وه‌‌ ، به‌لکو ڕۆژ له‌دوای رۆژ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه‌ ، به‌راده‌یه‌ک هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یی و هوشیاری سیاسیه‌که‌ی ،ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادی کردوه‌ .
11ی ئه‌م مانگه‌ بۆ جارێکی تر رۆڵه‌یه‌کی کورد(ئیحسانی فه‌تاحیان) له‌پێناوی ئازادی گه‌له‌که‌ی له‌سێداره‌درا . ئه‌مه‌ش پێجه‌وانه‌ی هه‌مو لێکدانه‌وه‌ و هه‌لسه‌نگاندنه‌کانی ئێران ، کاردانه‌وه‌ی توندی کوردانی لێ هاته‌ ئاراوه‌.
ئه‌گه‌رچی ئێران زۆر به‌په‌له‌ ، وه‌له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا(48) کاتژمێر ، بنه‌ماله‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان وپارێزه‌ره‌که‌ی ئاگادرکرده‌وه که‌له‌سێداره‌ده‌درێت ‌ ، به‌لام هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ، ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی گرته‌وه‌ ، هه‌ر له‌مانگرتنی زیندانیانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ناره‌زایه‌تی خه‌لکی سنه‌ و ده‌رکردنی چه‌ندین به‌یانامه‌و نامه‌ بۆسه‌فاره‌ته‌کانی ئێران له‌لایه‌ن رێکخراوی ئه‌منستتی وهه‌ندێ پارتی سوێدی وهۆله‌ندیه‌وه‌ ،
دوای له‌سێداره‌دانیشی ناره‌زایه‌تیه‌کان گه‌لێک به‌رفراوان بوو ، به‌راده‌یه‌ک وه‌ک رابونێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ، چونکه‌ له‌ناو نیشتمان (ڕۆژهه‌لات) ، له‌ سنه‌و سه‌قز،وه‌ تارانه‌وه‌ به‌ شیوازی جۆراو جۆر ناره‌زایه‌تی سه‌ری هه‌لداوه‌ . خۆپیشاندانیش له‌زۆرینه‌ی ولاتانی ئه‌وڕپا ، رۆژ له‌دوای رۆژ له‌زۆربون دایه‌ ، له‌ته‌ک ئه‌وه‌ی که‌ناله‌ کوردیه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌ورۆزتێڤێ و رۆژتێڤی وزۆرینه‌ی مالپه‌رو ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان ژوره‌کانی پالتالک بۆته‌ باسی سێداره‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان ، وه‌ باشوری کوردستان له‌ سلێمانی وخانه‌قین خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ستی پێ کردوه‌ ، له‌کوردستانی ڕۆژ ئاوا سه‌رباری ئیدانه‌ی 7 حزبی کوردی هاوکات ناره‌زایه‌تی پرۆتستۆ و واژوکردنی (9000) تاکی کورد و گرنگی پێدانی له‌مالپه‌ره‌ کوردیه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانیشی گرتۆته‌وه‌ ، ڕۆژهه‌لاتی کوردستان خرۆشاوه‌ ، سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ئاستی هوشیاری تاکی کورد زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ ، به‌راده‌یه‌ک له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی یه‌ک تاکی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانه‌ی گرتۆته‌وه‌ ، له‌کاتێکدا له‌سالانی پێشوی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ سه‌دانی تێکۆشه‌ری له‌سێداره‌ده‌درا ، تاوانی کۆمه‌لکوژی دژی ئه‌نجام ده‌درا ، کاردانه‌وه‌کان ، یه‌کجار لاواز و بچوک بوو .
ئه‌مه‌ش به‌شێکی گرنگی ئه‌وهوشیاریه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ بۆ بونی میدیای سه‌رده‌م و ئازاد ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ ده‌توانێت ئاوا له‌ مالپه‌ره‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانیان که‌مپین بکرێت ، له‌نه‌ورۆزتێڤی هه‌واله‌کانی له‌سه‌ر چربکاته‌وه‌ ، ژوره‌کانی پالتالک نوێترین هه‌وال بلاو بکه‌نه‌وه‌ ، رۆژنامه‌و مالپه‌ره‌ ماندوه‌کانی تریش به‌رده‌وام هه‌وال و زانیاریه‌کان بلاو بکه‌نه‌وه‌، به‌کورتی بونی ئه‌و ده‌روازه‌ راگه‌یاندنانه‌، خه‌باتی گه‌لانی ئاسان کردوه‌و ده‌شتوانیت ئاوا ده‌نگ وره‌نگه‌کانی هه‌رچواربه‌شی نیشتمان وئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکا به‌یه‌کتر بگه‌یه‌نێت و ئازاری دیکتاتۆره‌کان بدات .
ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌که‌وه‌ ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی تاکی کورد نیشان ده‌دا ت که‌نه‌وه‌یه‌کی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ده‌توانێت دور له‌حزب و ڕێکخراوه‌کان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام بدات و ، داکۆکی له‌ تاکه‌کانی ولاته‌که‌ی بکات و کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی به‌جیهان بناسێنێ ، هاوکات چه‌ند باره‌ ئاسا ئه‌وه‌ی نیشان داوه‌ زۆرینه‌ی حزبه‌کانی رۆژهه‌لات له‌ئاست هوشیاری وسه‌رکردایه‌تی بونی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لک نین و ناتوانن به‌ره‌و پێشی ببه‌ن ، له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ماهیه‌تی زۆرینه‌ی حزبه‌کانی باشوری کوردستانی نیشان دا که‌تاچه‌ند کۆیله‌ی رژێمی مه‌رگ و سێداره‌ن ‌ (ئێران) به‌تایبه‌تی حزبه‌ ئیسلامیه‌کان و سۆسیالست و یه‌کێتی نیشتمانی و زه‌حمه‌تکێشه‌که‌ی قادر عزیز که‌ به‌ یه‌ک هه‌والیش ئه‌م تاوان و رابونه‌ نه‌ته‌وه‌یان له‌میدیاکانیان بلاو نه‌کرده‌وه‌ !؟ (1) . بۆیه‌ راسته‌ کورد قاره‌مانێکی وه‌ک ئیحسانی فه‌تاحیان له‌ده‌ست چوو ، به‌لام ئیحسان بوبه وانه‌یه‌ک له‌ ‌سیمبولی و به‌رخوادان بۆگه‌له‌که‌ی و تا ژیان و ناوی کوردستان ،بمێنێت وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار له‌ته‌ک هه‌زاران ئه‌ستێره‌ شه‌هیدی ترده‌دروه‌شیته‌وه‌ ، وه‌داگیرکه‌ری ئیڕانیش وانه‌یه‌کی نوێی به‌رگوێی که‌وت ، که‌ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو ، که‌به‌له‌سێداره‌دانی تاکێکی کورد نه‌وه‌یه‌ک گڕده‌گرێت و لاپه‌ره‌یه‌کی تری ڕسوابونی له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان پێ تۆمارده‌کات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە