کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ بەرپرسە لە شکستی خۆپیشاندانەکەی ٢٥ /٠٢ هەولێر !؟ .

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


روداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی کوردستانی باشور ، زەنگێکی تری مەترسیدار و کۆدەتایەکی نوێی پارتی بوو ، بەسەر ئەو هەناسە بچوکەی سەروەری یاسا و حکومەت و دیموکراسی و خوێنی شەهیدان ، بەتایبەتی لەشاری هەولێر . چونکە سەرباری خەڵتان خوێنکردنی گەنجانی سلێمانی لەرۆژی 17-02 ، بەڵام رەفتارە دەگمەنەکەی یەکێتی قوتابیانی بەداخستنی زانکۆی سلاح الدین و خۆپیشاندانە سەربازی و بەلتەجیەکانی پارتی لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ی ئەم مانگە لەهەولێر ، نیشانی دا ، کەچ هێزێکی بەربەری سیاسی لە چەقی بڕیاربەدەستی کورد باڵا دەستە . هاوکات چەکدارەکانی ٣٧مین سکرتێری سۆسیال دیموکراتی جیهانی تاڵەبانی ، بەنیمچە ئاشکرا کەنالی نالیا دەسوتێنی و لەچەند ڕۆژی رابردوشدا بەئاستی پارتی خەلک لەدەڤەری قەڵەمرەوەکەی شەهید وبریندار دەکات کەچی

0. سەرۆکی حکومەت بێشەرمانە دێتە سەر تەلەفزیۆن وتەی بریقەدارمان پێ دەفرۆشی !

1. وەزیری خوێندنی باڵا و" نوسەرە مۆدیرنەکە" شەرم نایگرێت ، بای بای لەکورسیەکەی بکات

2. دەیان وسەدان پەرلەمانتار و بەرپرسی حزبی و سەرۆکی زانکۆ و "نوسەرو ڕۆشنبیرە" خۆ بەزلزانەکانی هەولێر بەئاستی بەحرێنی ویەمەنی و لیبیەکان ناێێنە پاڵ خەڵک .

3. فەرهاد پیربالەکانیش دەچنە سلێمانی و بۆ پشتگیری لە تورەیی گەنجان ، بەڵام کەگەنجی شارەکەی دەیەوێت هەمان رەفتار بکات بەیانامە بلاو دەکاتەوە نەکەن و بەجوێنە قێزەوەنەکانیشی هەوڵی فیتنەی نێوان هەولیر وسلێمانی دەدات .

خۆپیشاندان نەکردنی ٢٥ ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر ، تائێستا بەئاکامێک دەرچووە بارێکی دەرونی خراپی لای زۆر کەس و ناوەند دروست کردوە ، هاوکات لوتکەی شەرمەزاری پارتی وبنەماڵەی بارزانیە کەدەڤەرەکەی ژیر دەسەڵاتی ئەوان ، کەس بۆی نیە هەناسەیەکی پاکی سیاسی هەڵمژێ

. هەرچی پاساویش بۆ ئەو شکستە بهێنێتەوە راست نیە شکستێکە ودەبێت بەجدی لەسەری بوەستین و هەوڵی بەدواچوان و گۆڕینی هاوکێشەکە بدەین و هەموشمان رەخنە لەخۆمان بگرین بەرامبەر هەولێر کەمتەرخەمین نەوەک خۆمان پێ رابەری شار و گەورە ڕۆشنبیری بێت چونکە هەولێر پێویستی بەکاری مەیدانەیە !؟ بۆیە هیوادرم گەنجانی شٶڕشگێر هەر ڕٶشنبیڕێک لەمالەوە هاوشیوەی خومەینی فتوای بۆدان بەگوێی مەکەن ، تەنیا ئەوانەی دێنە سەر شەقام .



راستە دەسەڵات هاوشێوەی قەزافی وبەعس ئاسا هەوڵی دا ڕێگری لە خۆپیشاندان بکات بەڵام ئامادەنەبونی هەوادارانی ئۆپزسیۆن و ڕٶشنبیران و ڕێکخراوە مەدەنی و کەسایەتیەکانی هەولێریش لەبەردەم باغی شاردا شکست و گالتەیەکی تربوو بە خەڵکی هەولێرکرا ، کەپێویستە کار بۆ قەرەبوکردنەوەی بکەین .

لەتەک ئەمانەش ناکرێت رەخنە لە بەرپرسان و ڕێکخەرانی هەولدان بۆ خۆپیشاندانی ٢٥ی مانگی هەولێر نەگرین کەبێ ئەزمونی و ناڕێکی لەکارەکانیان بەرونی دیار بوو وەک

# دەبوایە خۆپیشاندان لەهەولێر پەلەی لێ نەکرایە و بەهەموومان کارمان زیاتر لەسەر بکردایە ، چونکە ١٦ ساڵە پیرە هەولێر بەشێوازی جیاجیا ئیرهابی هاوشێوەی ١٧.٠٢ بەرامبەر دەکرێت کەلێرەدا پێم وایە سۆزداری یان هەست بە کەم زانین بەرامبەر سلێمانی بوە پەلە کردن تیایا . بۆ لێکدانەوەی وا دەبێت ئەو هاوکێشەمان لەیاد نەچێت کە پارتی ئەگەر ١٦ ساڵ باڵا دەستی سیاسی لەسلێمانیش بوایە هەرگیز خەباتی جەماوەری وهەناسەی دیموکراسی ، بەوشێوەی ئیستا دەرنەدەچوو ؟

# مۆلەتی ٤٨ کاتژمێر درایە پارتی تا هەندێ" داخوازی جێبەجێ بکات" بەم هەنگاوە جگە لەوەی هیچ مەنتقیەتێکی تیا نەبوو ، هاوکات بوار بەپارتی درا هەموو ئامادەکاریەک بۆڕێگرتن لە سازنەدانی خۆپیشاندانی ئەنجام بدات

# نەدەبوایە دەستپێکی خۆپیشاندان لەهەولێر تێکهەلکێش بە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق بەتایبەتی کەرکوک بکرایە ، چونکە ١٩ ساڵەپارتی و یەکێتی بەرامبەر هەر رەخنەیەکی جدی دوژمنە هەمەرەنگەکانمان پێ نیشان دەدەن . پێشم وایە ئەمە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی نەکردنی خۆپیشاندانی هەولێر بوو .

# سێ لایەن و گروپ بانگاوازی خۆپیشاندانیان دەکرد ( گروپی سەردەشت و خورسک و زانکۆی سلاح الدین )، ئەمەش ناڕیکی و سەرلێشیوانێکی لای خەلک دروست کردبوو



بەندە لە هەڵمەتی ڕێگرتن لە وێران کردنی شوێنەوارە مێژویی وگەرەکەکانی پیرە هەولێر ،هەستم بەو تێکشکان و بێ ئیرادەیە کرد بەتایبەتی سوپایە ک لە خۆ بە قەڵەم زان و ڕۆشنبیری کەلەمچکۆوە بەبەرچاویانەوە باسی مێژوو یان دەکرد کەچی شوێنەواری باپیرانیان تەخت دەکرا چاویان کوێرو گوێیان کەڕ دەکرد .

بەڵێ

# راستە پارتی و یەکێتی ١٩ ساڵە لەهەولێر ململانێی سیاسی و سەربازی خۆیانی تیا دەکەن .

#راستە ١٩ ساڵە لەهەولێر هەرچی ناخۆشی لەم کوردستانەدا رویداوە بەشی شێری بەرکەوتوە

# راستە ١٦ سالە پارتی بەهەموو هێزە هەمەجۆرەکانی بەبەرنامە هەوڵی داوە دەنگە نەخیرەکانی کپ و بێدەنگ بکات

بەڵام روداوەکانی چەند ڕۆژەی رابردوو هەمومانی لەناو خەمێکی گەورەی پیرە هەولێر داگرتوە . بۆچ هەولیری شەهید سەردەشت و عەبودوخالق مەعروف و جەمیل رەنجبەر و سەرداری سەعید سۆفی ، گەنجێکی ناتوانێ پڕ بەگەروی ئازارەکانی دەربڕێ و هەناسەیەکی پاکی ئازادی هەلمژێ و لەگەل خەمی سلێمانی و بنەمالەی بیلال وگەرمیان بژی ؟ کێ بەرپرسە لەو قەیرانە ؟ راستە پارتی وبنەماڵەی بارزانی بەرامبەر بچوکە نارەزیەتیەکیش هەولدەدەن قەزافی ئاسا رەفتار بکەن . بەلام هەرچی بکەن هەر بەئاستی ئەو و رژێمی بەعس هەرکۆتاییان دێت ؟ کەواتە شکستەکە بەپلەی یەکەم لەنەبونی ڕێبەرایەتیە نەوەک خەلک

بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێم هێشتا زووبوو ، پیرۆزبایت لەلقی ٢ کرد ، شەرەکە کۆتایی نەهاتوە . لەخۆبایی مەبن و بیربکەوە لە پەروەندی کەمالی سەید قادرەوە بۆ ئێستا جەبەروت و ترستان لەکوێ وە بۆ کوێ هاتوە ؟ هەولێریەکان ئەو بەلتەجیانە نین کە سوکایەتی بە خوێنی ڕێژوان و سورکێو بکەن ئەو نانە گەرمەیان بۆ هەلگرتون .

بەپارێزگاری هەولێڕێش دەلێم پێویست ناکات لە قەلاوە گالتە بەگەنجانی هەولێر بکەیت کەناتوانن خۆپیشاندان بکەن ، ئەمە لوتکەی شەرمە بۆ پایتەخت نەوەک سەرکەوتن

تۆ بەس سەیر بکە چ کۆیەلەکی ، یەکێتی قوتابیان زانکۆی شارەکەت دادەخا و تۆش کەرەخەندە دەبارێنێ لەقەلاوە .

رۆشنبیرانی هەولێریش بەوانەی هەندەرانیشەوە ئەرکێکی ئەخلاقیمان لەسەرشانە سنورێک بۆ زەوتکردنی کەڕامەتی هەولیر وهەولێریەکان دابنێنن . شەرمە پایتەخت ئاوا دابڕاوە لەخەباتی مەدەنی و نەتوانێت ئیدانەی دەنگی تەقە بکات بەرامبەر سورکێوو شیرزادە قارەمانەکان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە