کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیازێک بۆ گفتوگۆ بۆ دامەزراندنی پەرلەمانێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لەهەندەرەان

Wednesday, 19/06/2013, 12:00



بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کوردی هەندەران ، کەلەولاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، نیشتەجێ بوونە. رۆژ لەدوای ڕۆژ ، لەناو دام و دەزگا سیاسی و رۆژنامەوانی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جێگیر دەبێ . بەمەش توانیویەتی ببێتە هیزێکی گرنگ هەم لەو ولاتانەی تیایدا دەژی ، هەمیش وەک هیزێکی فشار لەسەر دەسەلاتی کوردی . هەڵە نیە گەر بڵێم سەرەتای ململانێ و ترس شکاندنی دەسەلات لەئەوروپاوە پەریەوە بۆ کوردستان. راستی ئەمانەش گەر وەک نمونە دوو کەیس وەربگرین ((نزار خەزرەجی ٢٠٠١ .، کەمالی سەید قادر٢٠٠٥)) پاشەکشەی گەورەیان لەئەوروپاوە پێ هات. کاریگەری ئەو نارەزایەتیانە پەریەوە کوردستانیش . دواتر چەندین کەیسی تری وەک سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت ..... سکالا لەسەر تاڵەبانی .... سازدانی چەندین سیمنار لەپەرلەمانەکانی ئەوڕوپا و کۆر و خۆپیشاندان زۆرەکانی و..ڕاکێشانی ناوەندە جیهانیەکان بۆ کوردستان و دەرکردنی پرۆتستۆ بەناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستەکان دژ بە کارە ئیرهابیەکانی دەسەلاتی هەرێم
.. .... کۆی ئەم کارو چالاکیانە وای کردوە تەکانی گرنگ بەخەباتی نارەزایەتی خەلک و ترس شکانیان بەرامبەر دەسەلات بێتە ئاراوە . چونکە خەلک هەست دەکەن ئەگەر دەسەلات ئازاریان بدات ، رەوەندێک هەیە لەهەندەران ، لەگەل خەمەکانی دەژی و ناوەندە جیهانیەکان دەهێنتە سەر خەت ، کەئەو ناوەندانەش بەشێکن لەکاریگەری بریاری سیاسی ئەوڕپا ... ئاخر زۆرمان لەبیرمانە ، تاسالی ٢٠٠٠ دەیان جار دەسەڵات خۆپیشاندەرانی خەڵتانی خوێن و بەکۆمەڵ دەیگرتن و ئەشکەنجەیان دەدان یان دەیان کەسایەتی تیرۆر دەکران بێ ئەوەی یەک رۆژنامە وەک هەوالیش گرنگی پێ بدات .
ئەو رەوەندە گەرچی دەیان رێکخرا و گروپی جیای چالاکی هەبوو و هەیە ، کەهەریەکەی بەشێوەیەک رۆل لەروداوەکان دەبینێ . بەلام دەتوانین بلێنن تا سالی ٢٠١٠ جالاکترین و بەرفراوانترینی رێکخراوی کوردی لەئەوڕپا ((چاودیری کوردۆساید/ چاک)) بووە . سەرباری هەر کەم و کورتیەکی هەبیبوبێ ، چونکەخاوەنی سەدان کارو چالاکی نەتەوەیی و داکۆکی مەیدانی و پەرلەمانی ئەوڕپیە ، لە سەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرورا. وەک مینبەری راگەیاندنیش ، ژورەکانی پاڵتالک و گۆڤار و رۆژنامە و مالپەرە زۆرەکان هەریەکەی ، کەم و زۆر رۆلی بینیەوە لەو جولانەوە نارەزایەتیەی ئەورپا کەپالپشتیەکی گەورەی کوردانی نیشتمانە ، بەلام دەتوانین بڵێنن مالپەری((کوردستان پۆست)) سەرباری هەر کەم و کورتیەکی لەتەمەنی کارکردنی دا ، و سەرباری فشاری زۆرو و هەمەلایەن لەسەر ستافەکەی ، کەچی تا ئیستاش هیچ مالپەرێک رەخنەکانی لەسەر دەسەلات ، بەئاستی ئەو نەیتوانیوە کاریگەری بنوینێ . چونکە هەرچی پیرۆزی دروستکراوی دەسەلات هەیە و هەبوو ، دەیهاڕێ، دێوەزمەی ترسی بەتاڵی دەکاتەوە ڕۆژانە لاپەرەی شاردراو و تاوانە گەورەکانیان دەخاتە بەردەم خوێنەرانی
. ماوەیەک لەمەوبەر لەگەل چەند هاورێیەک پێشنیازێکم باس کرد ، وەک بیروباوەر پێێان باش بووە ، بۆئەوەی ئەو رەوەندە کاریگەرتر بێ ، هاوکات ببێتە رەقیبێک لەسەر ئۆپزسیۆنیش کەبەرزی ونزمی لەکارەکانی دا هەیە ،وە بۆ ئەوەی زیاتر ببێتە پالپشتی دەنگە نارەزایەتیەکانی ناوەوە و سنورەکی زیاترلەسەر ئەودەسەلاتە دابنێ ، کەبریاری داوە گوێ لەخەڵک نەگرێ . بەتایبەتی دوای ئەوەی هەرچی ڕێگای گفتوگۆ هەبوو لەگەلی تاقی کرایەوە. هەرچی شێوە خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی هەبوو بەرامبەری ئەنجام درا . بەلام هەردوو دەسەلاتی بنەمالەی((بارزانی و تالەبانی)) و((وردە بنەمالەکانی )) تری دەسەڵات ، پاشەکشەی گەورەیان لە جومگە سەرەکیەکانی ژیانی خەلک نەکردوە لە داهات دزین و کۆنترۆلکردنی دەزگا ئەمنیەکان و ريزگرتن لەیاسا نەکردوە ناکەن بەو میتۆدەخەباتە کلاسیکیانەی بەرامبەریان کراوە . چونکە هەست دەکەن لەکەش و هەوای دیموکراسی و یاساییدا بەرەو خۆرئاوابونی سیاسی دەڕۆن . بۆیە ئەگەر بمانەوێ فشارەکان کاریگەرتر بکەین پێیوستمان بەرێکخستنی زیاتری کارەکان و پراکتیزەکردنی مەیدانی تاکەکانی ئەو رەوەندەیە. ئەویش لەدروستکردنی هاوشیوەی سەنترالێکی رەوەندی کورد لەئەورپا ئیتر بەناوی ((پەرلەمان))یان (ئەنجومەنی کوردان))ی هەندەران .....بێت . چونکە ئەو دەسەلاتە بەهەموو پێوەرێک بۆتە مەترسی بۆ سەر ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی کوردی ،وا کاریگەریە مەترسیەکانی ئەو دەسەلاتە ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەر کۆمەلگای کوردی دەردەکەوێ. کەخۆی لەکۆمەلگایەکی هەڵپەرەستی هاوشێوەی ئاژەڵ ئاسا ژیان دەبینێتەوە ،دایدەبڕێ لەهەستی نەتەوەیی بوون و گیانی قوربانیدان و مرۆڤ دۆستی و بەها جوانەکانی کوردەواری . هەر ئەمەشە بۆتە هۆکاری ئەوەی ، کۆمەلگا و دام ودەزگا سیاسیەکانی پڕبێ لەمرۆڤی ناپاک ، فایلدار ، مافیا ، بێ رەوشت وکەسانی نزمی سیاسی و کۆمەلایەتی ، ساختەچی و قۆڵبری سیاسی و کۆمەلایەتی . یان ماوە ماوە ، نەخۆشی مەترسیدارو بەرفراوان و تاوانی گەورە ی تەندروستی سەرهەلبدەدات ، کەبەرادەیەک دەتوانین بلێین ، نەتەوەیەک لەچاوچنۆکی ئەم مافیا سیاسیانە بەرەو گۆرستان دەبردرێن
هاوکات والەناو نیشتمانەوە ، خەڵک لەدوای دەنگێکی بەهێزتر لەگۆران دەگەرێ ، کەکارو خەبات ، بۆ روخانی ئەودەسەڵاتە بکات . چونکە ئاستی نارەزایەتیەکان ئەوەندە بەرفراوان بووە ، ئەو شوێنانەشی گرتۆتەوە ، کە ٢٢سالە نەیتوانیوە هیچ جوڵەیەک بکات
لەلایەکی تر ، ئێستا زۆرینەی میدیاکان و رەخنەی خەلک ، وا ڕێچکەی سروشتی خۆی وەردەگرێ ، لە ناوهێنانی هەر بەرپرس و حزبێک بەپێی تاوانەکەی . ئەمە جگە لەزیادبونی رەخنە و نوسینی سەدان رۆژنامەنوس و ڕٶشنبیر
بۆیە گەر دەمانەوێ تەکانی زیاتر بە کارو چالاکیەکان بدەین وکاریگەرتر لەروداوەکانی کوردستان بین ، دەبێ ڕٶشنبیرو چالاکوان و کەسایەتیە نارازەیەتیەکان لەئەوڕپا و کوردستان وازبهێنن
لە لوتبەرزی کەسێتیان و سەپاندنی بیرورای خۆیان ، یان روخاندنی دەسەلات بەکۆنترۆلی تێڤێ وە لەماڵەوە، یان گوتن و نوسین لەمیدیاکان و نەهاتنە سەر شەقام وکاری مەیدانی ، یان بونی ترس و دڵەراوكێ لە کارو چالاکی نواندن ونوسین "بەنازناو" ..نەوەک روبەروی سزا و فشار ببێتەوە ، بروابون بەخۆیان کەدەتوانن روداو گۆڕانکاری دروست بکەن
ئەو سەنترالە لەهەنگاوی یەکەم دا دەتوانرێ هەول بدات لەولاتێک کۆببێتەوە دەستەیەک دروست بکات بۆ کۆنفرانسەکی بەرفراوان بۆئەوەی
١/ئەو دەنگ ورەنگە پاک وجالاکانەکۆبکاتەوە کەلەروی فیکری کارکردنی سیاسی و خەباتی جەماوەری و مەیدانی لەیەک نزیکن ، وەبوێربن لە هەڵتەکاندن یان سنوردانی دەسەلاتی هەردو بنەمالە ((گەورە و وردیلەکان))ی حزب .
٢/ هەنگاونان بۆ دروستکردنێ تێڤێ یەکی سەربەخۆی ڕادیکالانەتر لەهەموو ئەو کەنالانەی هەیە کەببێتە دەنگی ئازارەکانی گەل و ئەو خەلکە سەربەخۆیە کەچەندین ساڵە سەرباری ئەوەی خاوەنی زۆرترین کارو چالاکی و فیکر و قوربانیدانە کەچی لەناو ئابلۆقەی راگەیاندندا دەژی .
٣./ بۆئەوەی ئەو کارو چالاکیانەی لەناوەندە جیهانیە مرۆڤ دۆست و ئەورپیەکان ، دژبە داگیرکەرانی کوردستان و دەسەلاتی هەرێمی باشور زیاتر رێک بخرێ
کۆی ئەم خالانە تەنیا پێشنیازە دەکرێ دەولەمەند یان گفتوگۆ و خالی لێ زیاد و کەم بکرێتەوە . هەرچەندە سروشتی خۆ بەزل زانین و سەپاندنی بیرورا و هەناسە کورتی و ململانێ و قوربانیدانی سەختی زۆرێک لەو دەنگە رٶشنبیر و چالاکانە لەگەل ئەو دەسەلاتە ...ئەگەرەکان لاواز دەکات، بەڵام باوەرم وایە گەر بەشێکمان بەئیرادە و گیانی قوربانیدانەوە بۆ ئەو مەسەلەیە بچین ، سەرکەوتودەبین ، یان تەکانەکی گرنگی تر بەخەباتی دیبلوماسی و فشار دەبینین
لەیادمان نەچێ تائیستاش کارو چالاکیە جەماوەریەکان دینەمۆکانی لەئەوڕپاو کوردستان ، هەر لەژیر دەسەڵاتی خەڵکە سەربەخۆ خوازەکەیە ، گەر دەنگە سەربەخۆیە نارازیەکان ، لەنیشتمان و هەندەران ، خۆیان رێکتر نەخەن ، ئەوا دەبنە پاشکۆی سیاسی و گروپەکی بەس بەبٶڵە بٶلی بێ کاریگەرلەناو روداوەکان و لە بەرپرسیارەتیە مێژویەکەی سەرشانی خۆیان دەدزنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە