پەیمانەکانی بارزانی و عەنتەرەکەی پاڕێزگای هەولێر ...
Sunday, 11/04/2010, 12:00
ئەگەر لەشاخ بەرپرسانی کوردمان نەدەناسی ، ئەوا ١٩ سالە ئیدارەی ولات و پەیمانی درۆمان لێ بینین ، بۆیە شەرمە یەکێک خۆی بە ڕۆشنبیر لەقەڵەم بدات کەچی بە کردار نەوەک وتە و پەیمانەکانیان ن بڕوا بکات!؟
گۆران لەئەنجامی ئەو سەرکەوتنەی لە 25.07 بەدەستی هێنا کەزیاتر لەژێر ناوچەی قەلەم رەوی سەوز بوو . یەکێتی وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر ی و پێشگرتن لە شکستی زیاتری ، دەستی بە نان بڕینی سەدان و هەزاران ئەندام ولایەنگری لەناو حزب و حوکومەت کرد . بەمەش قەیران و ململانێی ئەم دو حزبە تاڕۆژگاری ئەمڕۆ وەک دو دژەیەک چر بۆتەوە ، دێوەزەرەدەکەیان لێ بۆتە ناوبژیوان !؟
ئەوەی پێویستە بوترێت . لەو ماوەیەدا گۆران ، زۆر ڕیگای یاسایی و میدیایی وە لەئەوڕپاش خۆپیشاندانی گرتە بەر . بەلام گرنگترین خال کە لەناو نیشتمان فەرامۆشی کردوە ، ئەنجامدانی نارەزایەتی جەماوەریە تا تاکی کورد فێر بێت بەخەباتی جەماوەریانەی خۆی دەتوانێ مافەکانی وەربگرێتەوە !؟
گۆران لەم هەنگاوەی گوایە نایەوێت بەهانە بداتە دەسەلات تا روبەروی ململانێ بێتەوە بەلام دوای ٢م ئەزمونی هەلبژاردنی پەرلەمانی
١. ئایا دوای ٢ خولی هەلبژاردن ودەنگدان بە ساختەکاری چ سەنگ و جوانیەک لە یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی لەگەل پارتی ویەکێتی ماوە !؟
٢، ئایا دەسەلاتی پارتی ویەکێتی ، دەسەلاتێکی مۆدێرن و لیبرالن کە بە زمانی گولەکەی سبەی و ٢٥ پەرلەمانتارەکانتان داخوازیەکانی خۆتان و خەلکتان بۆ جێ بەجێ بکەن ؟
ئەزمونی ١٩ سالە دەری خست ئەم دوحزبە ئەوەندەی لە زمانی بریندار کردنیان و رسوا بونیان دەترسن و کاریگەرە لە زمانی گولەکەتان ناترسن !؟
ئەوەندەی سەنگ بۆدیرە نوسینێک بە زمانی بیانی دادەنێن بۆ هەزاران یاداشتی کورد دانانێن ؟
ئەوەندەی یاسایان بۆسەرکوتی نەیارانیان داناوە ، هەرگیز بۆ قەزەمە بەرپرسێکی خۆیان بەکاریان نەهێناوە !؟
ماوەیەکی زۆرە گۆران بۆ گەڕانەوەی نان براوەکان پەنا بۆ بارزانی دەبات ، بارزانیش لە پەیمان دانی بێ جێبەجێ کردن ناکەوێت و بەردەوام دەڵێت ئەوە کاری منە دەیان گەڕینمەوە ؟ بۆیە مافی خۆمانە لە بارزانی بپرسین ئایا
0. پەیمانی دەرکردنی بەرپرسان لەسەر داگیرکردنی زەوی وزاری بەرپرسان لەسەر ڕیگای مەسیف چی بەسەر هات !؟
1. پەیمانی لێکۆلینەوەی فایلدارەکان !؟
2. پەیمانی ئەوەی ئەگەر مادەی ١٤٠ ل جێ بەجێ نەکرا خەلکی کوردستان بڕیاری خۆی دەدا !؟
3. پەیمانی لێکۆلینەوە لەدۆسیەی شەهید سۆرانی مامە حەمە کەلە شاری کەرکوک دات چی بەسەر هات !؟
تۆ جارێ قەرزە کۆنەکانت بدەوە ئەوکات قەرزی نوێ داوا بکە !؟
ماوەتەوە ئەوە بەبارزانی بلێین ئەگەر یەکێتی وەک حزبێکی درۆزن بەناوی سۆسیال دیموکرات بانگەشە دەکات ، کەچی خەلک لەسەر بیرورای سیاسی دەردەکات ، بەلام بەڕیزت ئەوەندە پەیمان مەدە کە نابێت کەس لەسەر بیرورای سیاسی سزا بدرێت مزایەدە بەسەر خەلک مەکە . مەگەر نەمان بینی پسمامەکەت لەسلێمانیەوە نەیدەتوانی بچێتەوە بارزان یەک ریکلامیش بۆ هەلبژاردنی لیستەکەی بکات نەوەک ٢٥ کورسی لەژیردەسەلاتت ببات ؟
عەنتەرەکەی پاڕیزگای هەولێر
بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ٠ (هەمزە حامد)لەدوایین دیداری لەگەل ژمارە ٤٢٩ ی ڕۆژنامەی میدیا لەسەر تێکدانی شوێنەوارە مێژویەکانی شاری هەولێر و سکالا تۆمارکردن لەسەرپاڕێزگای هەولێر لەدادگاکانی کوردستان لەم بارەوە دەلێت
٠(ئەو جۆرە بابەتانە روخساری حکومەت ناشیرین دەکات ، ...ماستەر پلان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران گەیشتوە کەس بۆی نیە دەستکاری بکات ..ئەومەسەلانەش لەبارەی دادگاوە باسی لیوە دەکەن کەسانی نامەسئولن ......
پرسیار بەبەرپرسی راگەیاندنی پاڕیزگا
مەگەر لە م لینکەی خوارەوە کە ژمارە ٣١٥ی رۆژنامەی میدیا یە ، پاڕیزگاری هەولێر خۆی نالێت ٣ گەرەکی کۆنی هەولێر دەروخێنین !؟
http://www.yndk.com/archive/folders/2007/m315/m315-1.pdf
مەگەر ڕیکخراوی جیهانی یونسکۆ لەوەلامی کەمپینی دژ بەتێکدانی شووینەوارەکانی کوردستان نەینوسی زۆر پێشێلکاری بەرامبەر شوێنەوارەکان لەکوردستان ئەنجام دراوە؟
نامەی یونسکۆ لەسەر تاوانی دەسەلاتی کوردی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=056d761a
مەگەر ئێوە نەبون ٣٥ خانوی کۆنی گەرەکێکی هەولێرتان بۆ پڕۆژەیەکی بازرگانی تەخت کرد؟
مەگەر ئەو ماستەر پلانەی هەولێر بۆ جوانکردنی شارە یان وێران کردن و کوشتنی روح و مێژویی هەولێریەکانە؟
مەگەر ئێوە نین ڕۆژانە گوێی خەلکتان کەرکردوە کە یاسا سەروەرە . ئەی بۆ لە دادگاکانی کوردستان وئەوسکالایەی لەسەرتان تۆمار کراوە بێ بەلگەیی خۆتان ناسەلمێنن ؟
دلنیاتان دەکەمەوە دلنیا هەر تاوانێک بەرامبەر پیرە هەولێر ئەنجام بدەن دنیاتان لێ پردەکەینەوە و زوو یان درەنگ دەتان دەینە دادگا . بەعسیش وەک ئێوە هەمو تاوانێکی دەکرد بەلام هەستیان نەدەکرد بەو چارەنوسە دەگەن!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست