کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌ی زۆر به‌هێمنی تێپه‌ری .. قادر نادر ... ڕۆلی یه‌کێتی و چاودیری کوردۆساید ..به‌شی دووه‌م

Friday, 06/11/2009, 12:00


نوسینه‌وه‌ی مێژوو ئه‌گه‌ر لایه‌نی سۆز یان دژایه‌تی راستیه‌کانی گرته‌ خۆی ، ‌ ئه‌وا زوو یان دره‌نگ ، به‌زیانی نوسه‌ر ته‌واو ده‌بێت و ناچێته‌ ناو لاپه‌ره‌کانی مێژوه‌وه‌ ، به‌عس هه‌ولی زۆریدا که‌ مێژوی عیراق به‌به‌رگێکی تر بناسێنێ ، به‌لام له‌کاتی روخانی دا ، کۆتایی به‌و نوسینه‌ مێژویه‌ی عیراق هات . ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌کوردستانی باشور ، ده‌گوزه‌رێت ، زو یان دره‌نگ چه‌ندین به‌رپرسی کورد له‌ قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یه‌وه‌ ، به‌ به‌ ناپاک و دزو گه‌نده‌لی گه‌وره‌ی کورد ، ناویان ده‌چێته‌ ناو لاپه‌رکانی مێژووه‌وه‌
هۆکاری نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک له‌به‌ر ڕۆڵی چاک یان خۆم نیه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو جار ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌رو هه‌ڵگری ئه‌وکارانه‌ بوینه‌ ، ئه‌وا ئه‌م جاره‌ پالپشتی هه‌وڵه‌ ‌که‌ی (کلاس نۆردمارک) بوین ، که به‌پێی زانیاری کاک فه‌رهاد جهان مه‌هن که‌ئه‌ندامێکی چاک و سۆسیال دیموکراته‌ ، ‌سالێک له‌مه‌وبه‌ر پێشکه‌شی ئاماده‌که‌رانی کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی کردبوو ، به‌لام بۆ مێژوو ده‌لێم ئه‌گه‌ر کلاس به‌ته‌نیا بوایه‌ ، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی که‌م بوو ، به‌لام پشتگیریه‌کانی لۆبی ئه‌رمه‌ن و په‌یوه‌نده‌یه‌کانی چاک و ئه‌ڤین چه‌تین و تارا توانا که‌دوکادیری ئاکتیڤی (سۆسیال دیموکراتن) ..وه‌ره‌نگ بێت کوردی تریش کاری کردبێت ئێمه‌ ئاگادر نه‌بوبین ، هۆکاری سه‌رکه‌وتن بوو
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌گه‌ر چی ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراته‌ و په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هیزیشی له‌گه‌ل ئه‌م پارته‌ هه‌یه‌ ، به‌لام له‌مه‌سه‌له‌ی ناساندی کۆمه‌لکوژی کوردان هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌بووه‌ ، ‌ وه‌ به‌به‌رنامه‌ کاری بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ نه‌کردوه‌ . ته‌نانه‌ت ، تا ئێمه‌ له ئه‌کتۆبه‌ری ‌سالی 2006 ده‌ستمان به‌که‌مپینی ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید نه‌کردبوو ، ئه‌م بابه‌ته‌ لای سه‌رجه‌م پارته‌ سوێدیه‌کان گرنگی پێ نه‌درابوو ، وه‌ ک نمونه‌ ئه‌گه‌ر بهێنمه‌وه‌ ، له‌گه‌ل نزیک 100 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌م کردوه‌ به‌داخه‌وه‌ تاوانی هه‌له‌بجه‌یان لا ناسراوتربوو له‌ئه‌نفال وه‌به‌شیکیان زانیاریان یه‌کجار که‌مبوو ،لێره‌دا هه‌ست ده‌که‌یت نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت و حزبه‌ کوردستانیه‌کان چه‌نده‌ که‌مته‌رخه‌م بونه‌ له‌م بواره‌دا ؟ . بۆ راستی ئه‌م وتانه‌ش با یه‌کێتی وپارتی یه‌ک که‌مپین و هه‌ولیان به‌به‌لگه‌وه‌ بخه‌نه‌ روو ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و شه‌رمه‌زاریه‌ی که‌ به‌رپرسی پێشوی دۆسیه‌ی کورد له‌ سۆسیال دیموکرات (کۆنی فریدکسۆن) له‌کاتی پێشکه‌شکردنی وته‌یه‌کی ، له‌کۆنگره‌ی ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید که‌ چاودیری کوردۆساید و پارتی چه‌پی سوێدی پێکه‌وه‌ له‌سالی 2007 ئه‌نجامی دا ، له‌به‌رده‌م نزیک به‌ 100 که‌سایه‌تی کوردو سوێدی وتی ، ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ داوامان لێ ده‌کرێت تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێنین . شایه‌نی باسه‌ له‌م کۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌رانی 5 پارتی سه‌ره‌کی سوێدی و نزیک به‌ 100 که‌سایه‌تی کوردو سوێدی ئاماده‌بون ، به‌لام نوێنه‌رانی پارتی ویه‌کێتی بایکۆتی کۆنگره‌که‌یان کردین .
به‌لام بۆ مێژوو ده‌بێت بلێم ، خه‌لاتی شیخ جه‌ناب له‌ناوه‌راستی که‌مپینه‌که‌مان له‌سالی 2006 ، که‌ ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان گه‌یاندبووه‌ 17 ، ته‌له‌فۆنی کرد و وتی وه‌ک یه‌کێتی ئاماده‌ین بێینه‌ پالپشتی ئه‌و که‌مپینه‌ و کاری هاوبه‌ش بکه‌ین ، به‌لام ئێمه‌ ئه‌زمونمان له‌گه‌ل ئه‌م 2 پارته‌ هه‌بوو ، هه‌ر سه‌ره‌تا باس له‌کاری هاوبه‌ش ده‌که‌ن دواتر مه‌سه‌له‌که‌ت لێوه‌رده‌گرن و خۆیان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن و ناشزانرێت له‌کوێ کۆتایی پێدێنن ،بۆیه‌ وه‌لامێکی وامان نه‌دانه‌وه‌ .
دوای ئه‌وه‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێد ، له‌کۆنگره‌ی خۆی له‌ 29 ی ئه‌کتوبه‌ری ئه‌مسال دانی به‌تاوانی ئه‌نفال نا که‌جینۆسایده‌ ، یه‌کێتی زۆر زیره‌کانه‌ قۆستیه‌وه‌و هه‌ر به‌ناوی پلینۆمه‌وه‌ سوپاس و ده‌ست خۆشی له‌سۆسیال دیموکراتی سوێدی (ده‌سته‌ خوشکی) کرد و به‌گرنگیه‌کی زۆره‌وه‌ له‌میدیاکانیان باسی کرد ، ئه‌مه‌ش وای له‌خه‌لک کرد ‌وا هه‌ست بکه‌ن کاریگه‌ری یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌ بووه‌ ، له‌ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید ، به‌تایبه‌تی که‌ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ وه‌فدێکی بالای یه‌کێتی له‌کۆنگره‌که‌ بووه‌ .

بۆیه‌ ناکرێت راستیه‌کان باس نه‌که‌م ئه‌گه‌رچی ناتوانین له‌به‌رامبه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی کۆمه‌لگا له‌راستیه‌کان ئاگادر بکه‌ینه‌وه‌ به‌لام دلنیام بۆ سبه‌ی له‌مێژوو و نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ی به‌نده‌ زیاتر ده‌بێته‌ راستی ، نه‌وه‌ک هه‌و‌اڵه‌ ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی راگه‌یاندنی یه‌کێتی . وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌هه‌لوێستی نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ناو کۆنگره‌ که‌ بکه‌ین ، ده‌بێت بچینه‌ ناو ئه‌و چیرۆکه‌ سیاسیه‌وه‌ .
. رۆژی 15ی ئه‌کتۆبه‌ر (ئه‌ڤین چه‌تین) که‌ئه‌ندامی یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا فه‌خری چاودێری کوردۆسایده‌ ،له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ئاگاداری کردمه‌وه‌ که‌مه‌سه‌له‌ی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال خراوه‌ته‌ ناو بابه‌تی کۆنگره‌که‌یانه‌وه‌ . وه‌ئه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ گه‌شبین بوو وه‌هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌کۆنگره‌که‌ ده‌قی یاداشته‌که‌و بریاری ده‌سته‌ی کارگێری پارته‌که‌ی بۆناردین که‌ قبولیان کردوه‌ . بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌کۆمیته‌ی سوێد به‌ چڕی ده‌ستمان به‌په‌یوه‌ندی و ئمێل ناردن کرد ، وه‌ له‌کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سوێد له‌ 25 /10 قسه‌و باسی جدیمان له‌سه‌ر کردو لیژنه‌یه‌کمان پێک هێنا که‌بچینه‌ به‌رده‌م ده‌رگای کۆنگره‌که‌ ، وه‌ ئه‌ڤین چه‌تین و تارا تواناش په‌یمانیان پێداین هاریکارمان بن ، په‌یوه‌ندیمان به‌ زۆر ئه‌ندام و دۆستی سۆسیال دیموکرات کرد که‌ به‌ ته‌نیا (تارا توانا) زۆر به‌گه‌رمی هاته‌ پێشه‌وه‌و کاک (برهان حه‌بیب) که‌په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌لیان هه‌یه‌ وتی منیش هه‌ولی بۆ ده‌ده‌م (ئیتر نازانم چیکرد)
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و هه‌ولانه‌ دابوین به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل هاوڕێ کارزان هیرانی (به‌رپرسی راگه‌یاندنی چاک سوێد) که‌ یه‌کێک له‌کادیره‌ هه‌ره‌ چالاکه‌کانی چاک بوو ، له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ، کاک (شۆرش قادر) له‌ 25ی مانگ ته‌له‌فۆنی بۆکردم و وتی پێشنیازکه‌ری ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید بۆ کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات (کلاس نۆردمارک) ده‌یه‌وێت ته‌له‌فۆنت له‌گه‌ل بکات ژماره‌که‌ی بده‌مێ ، چونکه‌ زانیویه‌تی ئێوه‌ ش خه‌ریکن له‌م باره‌وه‌ ، سه‌رم سورما که‌ به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌ سۆسیال دیموکرات ئه‌و به‌دوای کودان دابگه‌رێت تا تاوانی کۆمه‌لکوژی ‌کوردان به‌ جینۆساید بناسێنرێت !؟ وه‌ من تا ئه‌و چرکه‌سات نه‌مزانی بوو که‌ئه‌وه‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ ، وهه‌ستم کرد ئه‌و مرۆڤه‌ راستگۆ و دلسۆزه‌ بۆ کورد ،. به‌کورتی ژماره‌ی کاک هاوڕی وفه‌رهاد جهانپورم پێدا ، که‌ئه‌وان سوێدیه‌که‌یان له‌من باشتره‌ و له‌گه‌ل حزبه‌ سوێدیه‌کانیش کارده‌که‌ن . په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل کلاس نۆردمارک به‌هێزکرد و به‌رده‌وام ئمێل و زانیاری و به‌یانامه‌ وته‌له‌فۆنمان له‌گه‌ل یه‌کتر ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ به‌یانامه‌یه‌کمان له رۆژانی کۆتایی له‌‌گه‌ل(تارا توانا) به‌ناوی چاکه‌وه‌ نوسویبوو ، کلاس داوای کرد بۆی بنێرین تا ئه‌ویش سه‌رنجی خۆی بخاته‌سه‌ر ، به‌راستیش کۆمه‌لێک سه‌رنجی جوانی پێداین و به‌یانامه‌که‌ی ئێمه‌ به‌هێزتر کرد . ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێم له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ، خه‌ریکی په‌یوه‌ندی کردن بوین ، به‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌به‌شداری کۆنگره‌ ده‌بون ، وه‌ ئه‌ڤین چه‌تین به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایکی ئه‌رمه‌نه‌ و باوکی کورده‌ ، به‌ چه‌پ و راستی کاری بۆده‌کرد ، چونکه‌ یاداشته‌که‌ی کلاس کۆمه‌لکوژی کوردان و ئه‌رمه‌نه‌کانی کردبوه‌ یه‌ک یاداشتنامه‌ ، که‌له‌مه‌شدا له‌لایه‌کدا بۆ ئیمه‌ باش نه‌بوو ، چونکه‌ دان پیانانی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌ترسی توره‌یی تورکیا ره‌زامه‌ند بونی قورس کردبوو ، به‌لام له‌ خالێکی تر بۆئێمه‌ ببوه‌ کارتێکی به‌ هێز ، که‌لۆبی کورد و ئه‌رمه‌ن له‌ناو سۆسیال دیموکرات پێکه‌وه‌ کارمان بۆ یه‌ک مه‌سه‌له‌ ده‌کرد . هه‌ربه‌راستیش ئه‌رمه‌نه‌کان داکۆکیکه‌ری باشیان هه‌بوو له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆکان به‌تایبه‌تی، ئه‌ندیش لاگۆ وکه‌ریم یه‌لماز له‌گه‌ل ئه‌ندام کۆنگره‌یه‌کی تر که‌ناوه‌که‌یم تۆمار نه‌کرد. وه‌‌له‌چرکه‌ ساتی گفتوگۆکان ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناو هۆله‌که‌ گه‌رام ، به‌نده‌و ڕیژوانی کورم له‌گه‌ل ئه‌ڤین چه‌تین سێ کورد ی میوانی ئاماده‌بوبوین
6 کاتژمێر به‌رله‌ده‌ستپێکردنی یاداشته‌که‌ ، مه‌فره‌زه‌یه‌کمان پێک هێنابوو که‌ له‌کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سوێد له‌ ، وه‌ خودی (ئه‌ڤین چه‌تین و تارا توانا) ش په‌یمانیان دا که‌له‌گه‌لمان به‌یانامه‌که‌ دابه‌ش بکه‌ن ، له‌چرکه‌ساتی خۆی ئێمه‌ ئاماده‌بوین جگه‌ له ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رۆژهه‌لاتی چاک (‌ نگین شیخ ئیسلام) ‌نه‌خۆش که‌وت ، وه‌له‌بری ئه‌و به‌په‌له‌ داوام له‌کاک سلاح سۆفی وئیخلاسی هاوسه‌ری کرد ، که ئه‌گه‌ر کاریان نیه‌ هاریکاریمان بکه‌ن ، چونکه‌ ئه‌ندامانی تری ، کۆمیته‌ی کارگێری سوێد ، له‌کارن ، ده‌بێت یه‌ک راستی بلێم ، ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ له‌کاره‌ نه‌ته‌وه‌یی و چالاکیه‌کانی چاک وه‌ک 2 ئه‌ندامی مه‌یدانی به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌بوه‌ ،وه‌داوام کرد که‌مناله‌ بچوکه‌که‌شیان بێنن ، چونکه‌ منال زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر تاکی ئه‌ورپی هه‌یه‌ . خۆشبه‌ختانه‌ (ئیخلاس و کۆچه‌ر وئاکامی 10 ساڵ هاتن و له‌گه‌ل شلێر خان و ڕێژوانی 8 ساڵ وتارا توانا ، چوینه‌ به‌رده‌م ده‌رگای کۆبونه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانیان . پێسنیازه‌که‌ی (تارا توانا) جوان بوو که‌له‌کاتی پشودان و دوای نان خواردن ، مێشکی ئه‌ندامان سافه‌ و هێزیان هه‌یه‌ به‌یانامه‌که‌ بخوێنه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و چرکه‌ساته‌مان هه‌لبژارد
بۆ دابه‌شکردنی به‌یانه‌مه‌کان بوین به‌ 4 به‌ش . /تارا_ ڕیژوان و ئاکام _ قادر - کۆچه‌رو ئیخلاس و شلێر ، که‌ هه‌ردولای ده‌رگای چونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌ندامانیان گرتبوو . له‌گه‌رمه‌ی دابه‌شکردنی به‌یانامه‌کان زۆر خه‌لکم بینی وپێم ده‌دان ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌مزانی کورد وعه‌ره‌بن زیاتر له‌گه‌ل یه‌ک ده‌وه‌ستاین ، هه‌رله‌وێنده‌ر ئه‌ندامێکی کۆنگره‌ که‌ کورد بوو ، به‌ناوی دلشاد خۆی هاته‌ لامان و زۆری پێ خۆشبوو وتی زۆرم به‌یانامه‌ بده‌نێ من له‌ناو کۆنگره‌ بۆتان دابه‌ش ده‌که‌م 50 دانه‌مان پێدا ، 2 ژن هاتن به‌کورد ده‌چون وتم کوردن وتیان به‌لێ ئیتر هه‌ندێ قسه‌مان کرد ئاگادر نه‌بون که‌ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ باس ده‌کرێت و داوام لێکردن هاریکارمان بن زۆر به‌گه‌رم وگوری هاتنه‌ پێشه‌وه‌ به‌تایبه‌تی یه‌کێکیان وتی بمده‌نێ له‌ژوره‌وه‌ دابه‌شی ده‌که‌م . ، وه‌ دواتر هه‌ر له‌گه‌ل ئیخلاس و کۆچه‌ر و شلێر وه‌ستان.
دواتر که‌سێکی ترم بینی له‌کورد ده‌چووقسه‌مان کرد وتی کوردم ، ئه‌وه‌ چیه‌ به‌لام وه‌ک به‌رپرس به‌خۆگرانکردنه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کرد ، مه‌سه‌له‌که‌م بۆ باس کرد ، دیاربوو ئاگای له‌هیچ نه‌بوو ، منیش وه‌ک هه‌ر هاولاتیه‌کی ئاسایی وتم ده‌توانی ئه‌و به‌یانامانه‌ له‌ژوره‌وه‌ دابه‌ش بکه‌یت ، به‌لام ته‌نیا یه‌ک دانه‌ی لێ هه‌لگرت ، دوایی ئیخلاس خان وتی ئه‌وه‌ عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی بوو .، وتم بۆ زوتر وه‌ت نه‌ده‌وت تا به‌ره‌قی قسه‌م له‌گه‌ل بکردایه‌ ، ئاخر ‌ چۆن ده‌بێت نوێنه‌ری کوردبن و ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ستیارو گرنگه‌ نه‌بن که‌جی به‌شداری کۆنگره‌ش بکه‌ن!؟ .
ئا هه‌رله‌و کاتدا که‌ئه‌مان ده‌چونه‌ ژوره‌وه‌ ئاکامی 10 سال و ڕێژوان 8 سال ، که‌پێشو پێم وتن به‌یانه‌که‌ بخوێنه‌وه‌ به‌پێی وشه‌کان باس بۆ خه‌لک بکه‌ن ، هه‌رواشیان کرد ، هاوریان ده‌کرد ده‌نگ بده‌ن به‌ j 28 ، وه‌هه‌ندێ جار ئه‌وان له‌بری هه‌زاران ڕۆشنبیر قسه‌ زل و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم باسی کۆمه‌لکوژی کوردانیان به‌ دو دێر پێ ده‌وتن و داوایان لێ ده‌کردن ده‌نگی پێ بده‌ن . له‌م 40 ده‌قه‌ی به‌یانامما‌ن دابه‌ش ده‌کرد که‌چاوم به‌ ڕیزوان و ئاکام ده‌که‌وت و نوێنه‌ری یه‌کیتیم بینی و بێ ئاگا بوو ، یه‌کجار زگم به‌م میلله‌ته‌ ده‌سوتا و که ‌ئه‌مانه‌ نوێنه‌رمانن له‌ناو ئه‌و کۆنگرانه‌ و جارجاریش بیرم له‌سه‌دان رۆشنبیری کورد له‌ ستۆکهۆلم ده‌که‌وت که‌چه‌نده‌ خۆیان پێ نه‌ته‌وه‌ی و خه‌م خوری مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژیه‌ به‌لام لێره‌دا که‌سیان ئاماده‌نین ، وه‌ هه‌ندێ جاریش خۆم و هاوڕیکانم ده‌بینی چ به‌ حه‌ماسه‌وه‌ به‌یانامه‌مان دابه‌ش ده‌کرد له‌پێشه‌ خۆم ده‌موت لیستی گۆران به‌من چی نوێیان پێیه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌ له‌م شوێنانه‌ ئاماده‌نه‌بن. ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی زیاتر ئازاری دام سه‌عدی پیره بوو ، ‌ که‌ خۆی تۆمه‌تی فایلداری بۆ به‌عس له‌سه‌ری به‌هێزه‌ ، که‌چی ئه‌و به‌ناوی یه‌کێتی وکورده‌وه‌ سوپاسی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید ده‌کات!؟ ، لیره‌وه‌ ده‌توانی بلێی ئه‌مه‌ چ کاره‌سات و تێکشکانێکی که‌سایه‌تی کورده‌ .‌ . به‌لام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی گرتومه‌ له‌یه‌کێتی ، بروسکه‌ لێدانه‌که‌ی بۆ سۆسیال دیموکرات کاریکی باش بوو ، وه‌ک بچوکترین وه‌فا بۆ ئه‌و هه‌لوێسته‌ی سۆسیال دیموکرات و ناساندنی ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ له‌و کۆمپانیا راگه‌یاندنه‌ی ، که‌به‌پاره‌ی دزراوی گه‌ل ده‌توانن ئاوا خه‌لک تێ بگه‌یه‌نن، چونکه‌ ئه‌وا حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و راگه‌یاندنی پارتی به‌یه‌ک دێریش باسیان له‌گرنگی ئه‌م هه‌واله‌ نه‌کرد .
ماویه‌تی ....
بۆ سه‌یرکردنی به‌شی یه‌که‌م سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6472

سه‌رنجێک " ئه‌م نوسینه‌ ده‌ربری هه‌لوێستی قادر نادره‌ ، ‌ نه‌وه‌ک چاک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە