هه‌ڵبژاردن له سوید نزیک بۆته‌وه، سۆسیال دیموکراتی سویدیش کورده‌کان چه‌واشه ده‌کات
Thursday, 25/03/2010, 12:00
چه‌ند رۆژێکه فشار خراوه‌ته سه‌ر سۆسیال دیموکراتی سوێدی تا بۆ کوردان رون بکاته‌وه ، که هۆکاری چیه ، پاشه کشه وه‌ده‌نگیان به جینوساید ناسینی ئه‌نفال نه‌دا له دانیشتنی په‌رله‌مانی سوێدی 11.03.2010. ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی رای جیا جیای چه‌واشه له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ی کوردان ده‌رببڕن ، به‌تایبه‌تی که ئێستا به‌ره‌و کاتی ده‌نگدان ده‌چین پێویستیان به ده‌نگه ، وه کورد ده‌بێت له‌گه‌ل حزبه ئه‌وڕپیه‌کان فێره ئه‌و خه‌باته بێت به‌و مه‌رجه ده‌نگت پێ ده‌ده‌م که پشتگیریم بکه‌یت ، ئاخر له‌ولاتێکی وه‌ک سوێد کورد زیاتر له 100 هه‌زار ده‌ژیت که‌له زه‌مه‌نی ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 30 بۆ 0 4هه‌زاری مافی ده‌نگدانی هه‌یه !؟
سۆسیال دیموکراته‌کانی سوێد به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسیان له‌گه‌ل پارتی چه‌پ و ژینگه ، گه‌وره‌ترین شکستی دیبلۆماسی و چانسی مێژویان له کورددا (ده‌نگ نه‌دان به‌ئه‌نفال جینۆسایده) ، چونکه پشتگیریان له داخوازی (چه‌پ وژینگه لهسهرناسینی ئه‌نفال به جینۆساید نه‌دا) وه‌ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بن هێزێکی بڕیارده‌رن چونکه خاوه‌ن 130 کورسی یان %35 کورسیه‌کانی په‌رله‌مان پێک ده‌هێنن . که‌چی به‌داخه‌وه کاردانه‌وه‌و ره‌خنه گرتنی کورد له‌ئاست سه‌رجه‌م ئه‌م حزبه سوێدیانه‌ی ده‌نگیان به ناساندنی ئه‌نفال نه‌دا یه‌کجار لاواز بوو .
دوای ئه‌و رهخنهنای له سۆسیال دیموکرات گیراوه ،له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا هه‌ستیان کردوه هه‌له‌یان کردوه و کوردیان له خۆ ڕه‌نجاندوه ، بۆیه شیوازی ئاشتکردنه‌وه ده‌گرنه به‌ر ، به‌لام ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی کورد بکه‌ن ، گوایه ئه‌وان دانیان پیا ناوه !! هه‌وره‌ک له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا پریس کۆنفرانسێکیان بۆ که‌ناله ناوخۆیه کوردیه‌کان ئه‌نجام دا ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین دیدار وگفتوگۆی ته‌له‌فۆنی که‌به‌نده ئاگاداره ، که‌گوایه ئه‌وان ده‌نگیان بۆ ناساندنی ئه‌نفال داوه . وه‌هه‌ندێ ئاخافتنیان کردوه .
باس له په‌ره‌گرافێک ده‌که‌ن که گوایه هه‌ر 7 حزبه نوسیویانه پێشوازی له‌بریاری دادگا ده‌که‌ن . که‌ئه‌گه‌ر به‌م خاله بێت
،په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش له‌م رۆژانه رای گه‌یاند که‌پێشوازی ده‌که‌ن ، له‌کاتیکدا پێشوازی و دان پیانان جیاوازی سیاسی خۆی هه‌یه ؟
وه‌ئه‌گه‌ر به‌و وته‌یه‌یان بێت ئه‌وا هه‌ر 7 حزبی سوێدی ده‌نگیان بۆبه جینۆسایدی ئه‌نفال داوه!؟
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی کاتێک مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال به جینۆساید ناسین درایه ده‌نگدانه‌وه که (پشتگیری له‌هه‌لوێستی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن) کێ دژ و له‌گه‌لی بوو!؟ ..ئه‌وا له‌خواره‌وه لیستی ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزب و ناوی په‌رله‌مانتاره‌کان بۆ خوێنه‌ران بلاو ده‌که‌مه‌وه. با ئه‌وان حوکم بکه‌ن.
لیستی ناوه‌کان کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/list.pdfدواتر پێشوازی له‌دادگای عیراق و دان پیانان دو مه‌به‌ستی جیا ده‌گرێت . وه‌ئه‌وان له‌دواین کۆنگره‌ی حزبیان له 29 .10 .2010 دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال و سه‌یفۆ نا که جینۆساید ه . وه یه‌که‌م خالی ئه‌و دان پیانانهیان باس له‌وه ده‌کات
1. خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و سه‌یفۆ له‌ولاتی سوێد و یه‌کێتی ئه‌ورپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به‌لام له بواری پراکتیکدا له‌په‌رله‌مانی سوێد ده‌نگیان پێ نه‌داوه و بواریان نه‌دا ببێته گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر به‌جینۆساید ناسینی
. له‌په‌ره‌گرافێکی تر نووسیویانه که ئه‌وان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ناساندنی 16.03 به‌رۆژی دژی چه‌کی کۆمه‌لکوژی کورد، به‌لام با خوێنه خۆی سه‌یری ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکات که به‌شێکی له‌گفتوگۆ و بریارو ڕۆژی کۆبونه‌وه‌که‌ی 11.03 په‌رله‌مانتارانی سوێده که‌قسه‌و باسیان له‌سه‌ر به جینۆساید ناسینی (ئه‌رمه‌ن و ئاسوری وکلدان و کورد) .. کردووه ئایا هه‌لوێستی سۆسیال دیموکرات به‌رونی چی بووه!
ده‌قی دانپیانانی کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و سه‌یفۆ له 28 ئه‌کتۆبه‌ری 2009
بۆ بینینی بڕیاری کۆنگره به زمانی سویدی کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
ئه‌مه‌ش ده‌قی گفت‌و گۆی ئه‌ندامه‌کانیانه که‌ئاسمان و ڕیسمانی جیایه
ئایا به‌راستی ئه‌وان به‌وته‌و ده‌نگدانیان له‌گه‌ل دۆسیه‌ی J) 28) دواین کۆنگره‌ی حزبیان بوونه، که ئه‌نفال جینۆسایده.
ئایا له‌کوێدا ئه‌وان به‌رونی داکۆکیان له‌مه‌سه‌له‌ی گه‌لکوژی کورد کردوه!؟
ئه‌وه‌ی جیگای نیگه‌رانیه ، هه‌ندێ کادیری سۆسیال دیموکرات که کوردن ، پارتی و یه‌کێتی ئاسا داکۆکی له‌هه‌لوێستی حزبه‌که‌یان ده‌که‌ن . که‌نازانم چۆن ده‌توانن له‌نێوان گه‌له‌که‌یان و حزبه‌که‌یان ئه‌وه‌ی دوه‌م هه‌لبژێرن!؟
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش بلێم راسته سۆسیال دیموکرات زیانێکی مه‌عنه‌وی و دهستکهوتیكی مێژویی نه‌ته‌وه‌ییان له‌ده‌ست داین ، به‌لام ناشبێت ئه‌وه له‌یاد بکه‌ین که‌ده‌بێت فشار‌و هێزمان به‌پله‌ی یه‌که‌م ئاراسته‌ی ئه‌و حزبه بێت وه له‌حزبه راسته‌کان له‌کورد نزیکترن و ئه‌ورێژه‌یه کورسیه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستی ده‌هێنن ، ژماره‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له‌بریاره‌کانی په‌رله‌مان ، وهخالی لاوازی ئه‌وانمان له‌به‌رده‌سته ، که‌له‌دواین کۆنگره‌یان، 3 خالیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لکوژی کورد ده‌نگ پێداوه . بۆیه ده‌بێت کورد هێزی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبه نیشان بدات کهدهنگت پێ ده‌ده‌م ، به‌لام هه‌له و تاوانی وه‌ک 11.03 دوباره نه‌که‌یته‌وه.
سه‌ربای هه‌موئه‌م دۆکۆمێنتانه‌ی بلاویشمان کرده‌وه پرسیارێک له‌کادیره کورده‌کانیان ده‌که‌ین ودهلێین ئه‌گه‌ر حزبتان ده‌نگی به‌ئه‌نفال به جینۆساید دا بۆچ له‌میدیای سوێدی ئاماژه ته‌نیا به ئه‌رمه‌ن و سریان و کلدان، کرا !؟
ئه‌ی ئه‌و 18 ئه‌ندام په‌رله‌مانی چه‌پ و 12 ژینگه و گۆلان ئاڤچی له‌سه‌نته‌ر پارتی ده‌نگیان به‌رامبه‌ر 225 ده‌نگی کام لایه‌ن بوو ،(هه‌ر 5 حزبه‌که‌ی تر)؟
ئایا ئهگهروتهکهی ئێوه راست بێت دانی پیا نراوه ، تۆ بڵیی مه‌حمود فه‌همی و حزبه‌که‌ی (مۆدێرات) ده‌نگیان بۆ ئه‌نفال به جینۆساید داوه ، که‌سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌کرێت و نهێێته وه‌لام و بلێیت نوسیومانه پێشوازی و دان به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌نێین!؟
بۆزانیاری زیاتر له‌م باره‌وه سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست