کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەڕلەمان و تەباخ ، ئاودەست و بەرپرسی ناپاک

Thursday, 11/08/2011, 12:00


کەمال کەرکوکی لەدیدارێکی ڕۆژنامەگەری ، لەسەر دانانی چەند پاسەوانێک بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران ووتبووی ، چۆن دەکرێت سبەی پەرلەمانتارێکی دکتۆر لەبەردەم عیادەکەی یان پەرلەمانتارێکی تەباخ لەبەردەم مالەکەی ٢ پاسەوانی دوای خانەنشین بونی لەسەر داهاتی خەڵک بۆ دابمەزرێت .
قسەکەی کەرکوکی راستە ، بەلام گاڵتەجاریەکەی لەوەدایە بەپێی ووتەی پەرلەمانتارێک ، ئەو لەگەل چوار پاسەوان بووە نەوەک دووان !؟ لێکدانەوەکەی کەمال بەومانایەش دێت ، پارتی سیاسی هەیە خەڵکی چێشت لێنەری کردۆتە پەرلەمانتار . وەک ئەوەی ئەو توێژە پلە دووی کۆمەڵ و شایستەی ئەو پلەیە نەبن ؟ئەمەش لای هەندێ پەرلەمانتار بەسوکایەتی لەقەڵەم درا ؟
لێرەدا من ناڵێم با (بارزانی و تالەبانی) وەک سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوید (یۆران پێڕشۆن) لە کەناڵەکانی تێڤێ نمایش بکرێن کاتێک لە دەرگای ماڵەوەیان بدرێت ناو ماڵ پاک بکەنەوە؟ یان وەک سەرۆک وەزیرانی ئێستا (ڕایان فیلد) بێژەری بەرنامەی ئێوارەی هاوین لەکەنالی یەکی سوێدی ، لەبەردەم بینەران داوای لێبکات لەو خواردانانەی لەبەردەمیانە سەرۆک وەزیران هەڵسێ بەدانانی قاپ و ملاک... بۆیان ؟ شایەنی باسە لەهەمان بەرنامە و بۆ گالتە پێکردن پرسیارێکیان ئاراستە کرد (چ شامپۆیەک بۆقژت بەکار دەهێنێ) ، لەکاتێکدا سەری تاڵە موویەکی پێوە نیە . دەزانم ئەو داوایانە لای جۆت "سەرۆک" و مریدەکانیان (روخانی کەعبەی سیاسیە) ؟ بەلام کفرەکە لەکوێ دایە ،ئەگەر چێشت لێنەر ، پاککەرەوە....ببن بە پەرلەمانتار تاسەرۆک وەزیرانەوە؟
ڕیکەوت نیە چەندین خۆ" بەسەرکردە ی کۆنی چەپ و داکۆکی لەهەژاران" لەچەندین خولی پەرلەمان یان نمونەی کەسانی بێهەلوێست بوونە ، یان بەبریاری پارتەکەیان ، دەستە پڕ لەتاوانەکەیان بەرزبکەنەوە ، ئیتر با داهات دزینی خەڵک و دژایەتی دیموکراسیەت و بەرتەسککردنەوەی ئازادی و مۆنۆپۆلکردنی ٢ سەرۆک و پارت بەسەر هەموو کۆمەلگاوە بێت یان تاکی کورد کەرامەتی زەلیل بکرێت.... ئەمانە لایان سوکایەتی نیە !؟ . گرنگ ئەوەیە کورسیەکەیان لەدەست نەچێت وحزب و بەرپرسان لێیان رازی بن و ئۆتۆمۆبیل و خانوو ی دوا مۆدیل وو موچەی چەند ملیۆنی بەردەوام بێت.
چەند ساڵیک لەمەوبەر کادیرێکی یەکێتی لەکوردستانەوە تەلەفۆنی بۆکردم ، لەگەرمەی قاپ شووشتنی مالەوە بووم ، کەزانی قاپ دەشۆم ، وتی عەیبە ئەوکارە دەکەی ؟ بەنەرمی پێم ووت برا قاپی خۆم و مناڵم پاک بکەمەوە ، شەرافەتمەندترە یان کار بکەم لە حزبێک کە چەندین فایلدار لە(م س و سەرکردایەتی بێت لەتەک سوپایەک لەبەرپرسی ، جەلاد و جاش و داهات دز .
بۆیە نەک چێشت لێنەر یان قاپشۆری شەرافەتمەندی بەلکو کاری پاککردنەوە بە ئاودەستەکانیش زۆر شەرافەتمەندترە لەبەئەندام بوون لە پارتی ویەکێتی . ئاخر لەوەی یەکەم مرۆڤ بە رەنجی شانی پارە پەیدا دەکات ، لەوەی دووەمیش بەرەنجی شانی هەژاران و داهاتی خەلک فێرە ئەوە دەکرێت ، تالان یان ناپاکی ولات بکات . هاوکات دەبێت بڵێم تا نەگەیشتمە ئەورپا قەدری ئاودەستم نەدەزانی . ناهەقمان نەبوو ، ئاودەست لەکوردستان قێزەوەنترین ژور بوو . تەنانەت بەدەگمەن خانوەکەت دەبینی ئاودەستەکەی بچوکترین ژور نەبێت، لەکاتێکدا کەمترین خێزان ٦ کەسی کەمتر تیا نەدەژیا .ماوەیەک مالی ئێمە ١٦ کەس لەخانویەک دەژیاین ، بۆیە زۆر جار لەترسی بەرنەکەوتنی ئاودەست ، دەخەوتمەوە. بەلام کەهاتمە ئەورپا وێنەکەی زۆر پێجەوانەبوو ، ئاودەست جگە لەوەی گەورە ی بەپانی و درێژی .... هاوکات ٢ ئاودەست هەیە بۆ زۆرینەی ئەومالانەی لە ٦ کەس زیاترن ، وە بەئاستی ژوری دانیشتن گرنگی و رۆژانە ، پاک دەکرێتەوە . لەتەک هەموو ئەمانە زۆر ماڵ بەهی خۆشمان بەتابلۆ نەخشاندویانە ، وە لەکتیبخانەکان پەڕتوکی تایبەتی خوێندنەوە هەیە بەناوی Dass . بۆیە زۆر جار کەلەئاودەست دادەنیشم بەرپرسە سیاسیەکانی کورد لە (فایلدار ، دزی گەورە ، ناپاک نەتەوەیەکان .... لەهزرم دەخوڵیتەوە و دەلێم ئایا مرۆڤ لەتەنیشت ئەو مرۆڤانە بوەستێ قێزەوەنتر وبۆنی پیس ترە یان لەو ئاودەستانە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە