کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سولتان هاشم دۆسیەک لەناپاکی مٶدێرنی تالەبانی و بێ هەڵوێستی تاکی کورد

Monday, 01/08/2011, 12:00






سالی ٢٠٠٧ لە پیوکەی میدیا / بەشی دەرەوە هەوالێکم خوێندەوە ، لەفرۆکەخانەی سلێمانی تاڵەبانی لەوەڵامی پرسیارێکی ڕٶژنامەنوسیكدا وتبوی (ئەگەر سزای لەسێدارە دانی سەدامم ئیمزای نەکرد ، لەوەی سولتان هاشم ڕێگریش دەکەم ، چونکە ئەو ئەستیڕەیەکە لەئەستێرەکانی سوۆپای عێراقی) ئەم دوودێرەی لەناخەوە هەژاندمی ، کە ئێمە چ بەڵایەکی ئیلاهی ڕیبەرایەتی و نوێنەری کورردە لەبەغدا . گەرچی بیرەوەریشم لەگەل یەک کەس لەقوربانیانی سەرجەم گەلکوژی کورد نیە ، چونکە خەلکی ناوچەیەکم نزیکە سنورە لەگەل دەوڵەتی عێراقی عەرەبی . بەلام هەستم دەکرد ئەمە گەورەترین سوکایەتی نەتەوەیی ئەخلاقیە بەرامبەر گەلەکەم دەکرێت. بۆیە توانیمان لەگەل چەند ین هاوڕێ بویرانە بۆیەکەم جار هەژانێکی گەورەی راگەیاندن و ئابرۆبردنێکی تالەبانی تەنانەت گەیاندمانە مالپەرو کەنالێکی بەناوبانکی وەک جەزیرە . .... ئەم هەلوێستە بوێرانەی چاک لەو سەردەمدا ٢٠٠٧ لوتکەی بوێری و جولاندنی کەیسەکە بوو ، تاردەیەکیش کاریگەری لەسەر خودی تالەبانیش کردبوو وکردیە ، تەنانەت لە شوێنێکدا ووتبوی چاوەڕێم نەدەکرد لەسەر ئەنفال سکالام لەسەر تۆمار بکرێت ؟ ئەفسۆس بەرامبەر ئەو هەلوێستەی چاک یەک نوسەر یان ڕێکخراوێکی کۆمەلگای مەدەنی تەنانەت ئەوانەی خۆشیان پێ داکۆکیکەر و چالاکڤانی مەسەلەی گەلکوژی کوردە هاریکاری یان پشتگیریان نەکردین جگە لەچەند مالپەرێک و ڕۆژنامەیەک نەبێت .
چاک ئینفۆ ، بەپەلە خۆیان لێ بێبەری کرد ، تەنانەت نوێنەرێکیان لەسلێمانی کەزۆر حەزی لە دیدارو ناوهێنانە لەرۆژنامەکان ، ئیتر گرنگ نیە کام رۆژنامە و جۆری ئاخافتن بێت ، دوبارەوهاوشیوەی ئیدانەکردنەکەی بەرامبەر گەنجانی هەلەبجە ٢٠٠٥ ، سەرلەنوێ لەهەمان ڕۆژنامەی روزەردەوە (کوردستانی نوێ) ، بەرامبەر دەسەلات چەمیەوە وتی ئێمە نەک هەرسکالا تۆمار ناکەین ، بەلکو دژی سیاسەتی لەسیدارەدانیشین . سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی ئەهلیش دەستخۆشی لەو چەمینەوە بۆ دەسەلات لێکردن. لەتەک ئەمەش پۆلێک کادیری چاک لەکوردستان کەزۆرینەیان چالاککڤانی بنەمالەی قوربانین لەبەیانەمەیەکیان خۆیان لێبێبەری کرد . کەچی هەوالی سکالا تۆمارکردنی دەولەتی یاسا هەموو ئەوانە ، دەبەنە سەری سەرەوەی مالپەرەکانیان . هاوکات وەک پێشەی بەردەوام پۆڵێک نوسەری قەلەم سەوز ئاشکراو نهێنی ، کەهەیانە ئێستا لەسەنگەری بزوتنەوەی گۆرانە رەخنەبارانی ئێمەیان کرد لەکاتێکدا خۆی خەلکی ناوچەی ئەنفالە . هەلمەتەکە یەکێتی لەڕێگای ڕیکخستنەکانیەوە لەسەرمان گەورە بوو ، بۆیە لەزۆرینەی ولاتان لەهەولی ساردکردنەوەی ئەندامانی چاکیان دەدا کەبەشیكیان گەیشتبونە ئەو باوەرەی کە هەلەمان کردوە بەشیکیشیان بێدەنگبون ، پۆلێکێ کەمیشمان خۆمان دایی و هاتینە ناو شەرەکە تەنانەت بۆخۆپیشاندانیش لە١٢ کۆمیتەی ئەوکاتی چاک تەنیا لەولاتی سویدو لەندەن خۆپیشاندان کرا ئەوەی لەندەنیش تەنیا ویران دژی سولتان هاشم بیکەن نەوەک تالەبانی !؟ ..چیرۆکی هەموو ئەو دۆسیەیە کەبەبەلگە لەبەردستمە لەئایندە رۆلی هەمولایەک باس دەکەم ، چونکە ئەمە مێژووە دەبێت هەرکەسە هەقی رەفتاری خۆی وەربگرێت .
کۆی ئەم قسانەم لەوەدایە ، ئەگەر ئەوکات پشتگیری ئێمە بکرایە ئایا ئێستا دۆسیەکە ئاوا دەچەقی ؟ ئایا هۆکاری چیە لە سالی ٢٠٠٧ ا توانرا دۆسیەی سوڵتان هاشم ببیتە گەرم وگور ی ڕۆژانەی خەلک ،کەچی دوای تێپەڕینی ٤ سال بەسەریدا هاتنە ئارای دەیان هاوکێشەی نوێ دژ بەدەسەلاتی کوردی ، کەچی لەناو دەیان ڕێکخراو و سەدان رٶشنبیری بنەمالەی قوربانیان خۆبەچالاکڤان لەو بوارەدا قسە وهەلویستێک دەرنابڕدرێت !؟لەکاتیکدا دوبارە تالەبانی دەلێت ئیمزا ناکەم و بەزیرەکانە ش دۆسیەکەی خستۆتە بەردەست تاریق هاشمی کەهەرگیز ئەو واژو ناکات ؟ لەوەش شەرمەزارتر لیستی دەولەتی یاساش لەسەر ئەم هەلوێستەی تالەبانی سکالای لەسەر تۆمار دەکات . ئەم هەنگاوەی لیستی یاسا بەهەر نیەتێکەوەبێت ، کارێکی باشە . بەلام بێدەنگی بنەمالەی قوربانیان و چالاکڤانانی ئەم بوارە و تاک بەتاکی کورد بەتایبەتی یەکێتیەکان ، لەدرۆزنەوە بۆ تاوانبار و ناپاکی دەگرێتەوە . سەیربکەن چ کارەساتێک لەولاتەکەی ئێمە دەگوزەرێت ، نوێنەری پلەیەکی کورد لەبەغدا پارێزەری جەلادانە ، رێکخراوی داکۆکی لەبنەمالەی قوربانیان (گەرمیان) ئەوانیش تالەبانیان کردۆتە ئەندامی فەخری ؟ ، کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجەش بەهۆی پێدانی بڕیک پارە لەلایەن تارق هاشمی لەبڕی رسوا کردنی بەخۆپیشاندانی ڕێزگرتن پێشوازیان لێکردو مەدالیای حەزرەتی عومەری خاوەریان لەیەخە پرلەتاوانەکەیان دا !؟ .
دەزانم ئێوە ئەو دێرانەم بە سوکایەتی تێدەگەن ؟ یان لەبەرامبەروتەکەی پەرلەمانتارەکەی گۆران لەسەرجل رەشەکانی کەلار ، بەنیازبون خۆپیشاندان دژی بکەن ؟ بەرامبەر مستەفا حەسەن گەورە کەوتی شەرمە بۆتان دەنگتان بەپارتیو یەکێتی داوە بەنیازبون هەلمەتی بکەنە سەر ؟ بەلام بەرامبەر بارزانی و تالەبانی کە بکوژی باوک وبراکانتان دەکاتە بەرپرس وبەرامبەرتان دادەنێت بێ دەنگن وبەسەرۆکی خۆتانیان قبول دەکەن ؟! .کەچی دەمی هەریەکێک دەکەیتەوە دەلێت دەبێت وەک جولەکە کار بکەین؟ ئەرێ جولەکە قەت وابێ کەرامتن بەرامبەر سەرۆکی واناپاک و ولاتی پڕ لەجەلاد و فایلدار ؟
هێلێنا سڤێنسۆن ژنە جولەکەیەکە و هاوکات ٧٠ منالی ئەنفالی بێباوک دایک ١٨ سالە بەخێو دەکات ، داوام لێکرد لە٢١یەمین سالیادی ئەنفال و هەلەبجە ئامادەبێت ، تاڕیز لەوجوانیەی بگرێت ، داوای ئەوناوانەی کرد کەڕیزیان دەگرین ، کاتێک ناوی سەرۆکی پارتی چەپم هێنا وتی ئەوبێت من نایەم چونکە لەشەری غەزە بەهیچ شیوەیەک دژی حەماس قسەی نەکرد بەلام ئیدانەی ئیسرائیلی کرد ؟
http://www.dengekan.com/doc/2007/11/chak20.pdf

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە