پێشمەرگەی دوێنێ و جاشی ئەمڕۆ، بەعسی عەرەب و بەعسی کورد!
Sunday, 19/02/2012, 12:00
١٧ شوباتی ئەمسالیش ، دەسەلاتی پارتی ویەکێتی ، رۆژێکی تری رەشی لەمێژوی خۆیدا تۆمارکرد ، ئەویش بە بەکارهێنانی هیز و زەبروزەنگ بۆ کپکردنی خەباتی مەدەنیانەی خەلک لەپێناو دەنگهەڵبڕینی بەرامبەر بەتاڵانی داهاتەکەی و ناشیرینکردنی سیستەمە سیاسی (بەبنەماڵەکردنی حزب و حکومەت) و فەسادکردنی کۆمەلگا و زەلیلکردنی لەلایەن دوو قوتابخانەی سیاسی (بارزانی و تاڵەبانی)
ئەو روداوانە رۆژ لەدوای ڕۆژ یادەوەریەکانی بەعس بەبیرمان دەهێنیتەوە ، کەچۆن سیمای ترس باڵی بەسەر کۆجەو كۆلانەکان لەترسی پیاوەکانیان دادەکێشا ؟ بەڵی ئەوەی ئێستا لەهێزەکانی بەناو پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانی و پاراستن و زانیاری دەیکەن ، هیچ جیاوازیەکی نماوە لەنێوان هیزی چەکدارە هەمە جۆرەکانیان لەگەل هێزەکانی جاش ، ئەمن ، موخابەرات . بەهۆکاری ئەوەی هەردوولا لەپێناو
1. پۆلێ بەرپرسی بنەماڵەیی وتاکرەو سەرپەرشتی حزبی شمولی و قیادەی بریاردەر لەچارەنوسی گەل لە پارتەکانی (بەعس و پارتی و یەکێتی) دەکردو دەکەن ، لەپێناو درێژە دان بە دەسەلات . ئەو هیزانە سڵ لە هەموو شێوە سەرکوتێک بەرامبەر خەڵک ناکەنەوە . لەسەپاندنی ترس و تۆقان و ئەشکەنجە و تیرۆر و پاریزگاریکردنی لەپۆلی بەرپرس کەوەک مانگ دیارن لەتاوان و ناپاکی بەرامبەر گەلەکەیان؟
2. ئەگەر بلیین ئەمە لەپێناوی مووچەیەکی ژیانیانە و ناتوانن، بریارەکانی سەروی خۆیان جیبەجێ نەکەن ، ئەگەرنا باوەڕمان پێ نیە! ئەم پاساوە هەمان پاساوی جاشەکانی ڕژێمی بەعسیش بوو ، کاتیک کوردیان ئەنفال دەکرد و رۆلەکانیان لەپیناوی مافە ڕەواکانی هاوشیوەی هێزە چەکدارەکانی ئێسای پارتی وپەکێتی سەرکوتی هەمە جۆر دەکرد؟
3. ئەگەر بڵین گوناحێکی گەورەیە ، هێزی پێشمەرگە بەوانە هەڵبسەنگێنرێت ، چونکە ئەوانە هێزێکی نێشتمانێن وکۆن لەشاخ ماندووبون ، پێشمەرگە ناوێکی پێرۆزە ؟ بەلام ئەگەر لە(سۆزو ترس) دەربچین و بەراورد لەنیوان رەفتارەکان بکەینەوە ، لەکوشتن و سەرکوتی تاکی خەلک و ئازادیەکان و پاریزگاری کردنی سەدان گەورە بەرپرسی ئەم دوو پارتە کەهەموومان دەزانین چۆن ٢٠ سالە داهاتی خەلک دەدزن و نیشتمانیان پڕکردوە لەفەرخە جەلاد و ناپاک، هەلەکە لەکوێدایە ؟ ئایا هێزی پێشمەرگە داکۆکی لەگەل دەکات یان پۆلێ بەرپرس؟ دواتر مادام کۆن پێشمەرگە بووە لەشاخ بووە ، ئایا مافی ئەوەی هەیە بەئارەزوی خۆی تاوان و ناپاکی بکات ؟ ئایا زۆر لەو کۆنە پێشمەرگانەی ئەمڕۆ لەجاشە قیزەوەنەکانی بەعس زیاتر تاوانی سەرکوتی گەلەکەیان لەگرتن وکوشتن نەکردۆتەوە؟
لەهەندەران پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان بەرۆلی خۆیان هەلدەستن ، جونکە بەهەست کردن بەهەر پێشیلکاریەک و هەولێک بۆ هەولدان بۆ تیرۆرو ئازاردانت ڕۆلی بنەمالەو هاوڕێیەکی وەفادارت دەبینن.
4 ئەگەر بڵیین ناکریت پارتی ویەکیتی بەپێوەەری بەعس بپیورێت ؟ ئەمە هەلەیەکی زۆر گەورەیە . جونکە بۆهەموو روداو هەلسەنگاندنێک دەبێت بگەرێینەوە بۆ (کات و شوێن) بۆیە بابزانین ئەوەی ئێستا رژێمی بەعسی سوری کە٦٠٠٠ کەسی شەهید کردووە چ کاردانەوەیەکی جیهانیی بەدوا هاتوە؟ بەلام لە٨٠کانی سەدەی رابردوو هەمان ئایدیەلۆژیا ی بەعس لەعێراقدا ، بەسەد قاتی ئەوتاوانی دەکرد هیچ یەکێک لەم ولاتانەی ئیستا ئیدانەی نەکرد ؟ ئەمە جگە لەوەی ئایا چ گەرەتیەک هەیە ئەگەر مەسەلەی روخانی پارتی ویەکێتی ، بەرەو پراکتیکی هەنگاوی بۆنرا ،بەهەمان ئەقڵی بەعس هێزەکانی ئەم دوو پارتە (زەبورزەنگەکانیان ناگەیەنە لووتکە بەرامبەر گەلەکەیان)
5. ٢٠ سالە تەواوە بەردەوام بە کۆمەلێک دەوتریت ئەمانە کوڕی باشن لەناو پارتی ویەکێتی ؟ کەتێناگەم یەکیک کوری باش بێت ، چۆن بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی پارتی ویەکێتی ملەکانی خۆی شۆر دەکات و بیدەنگی هەلدەبژیریت ؟ ئایا زۆر لەبەعسیەکان ، وەک تاک کوری باش یان ڕۆشنبیری بەقسە نەبوون یان جاش باش نەبوون . بەلام لەپیناوی دەستکەوتە کەسێتیەکانیان چاوەکانیان دەنوقاند و گوێکانیان مسیان تیا نە دەخست بەرامبەر تاوانی حزبەکەیان .زۆر کەسیان هەیە دەلێت ناتوانم کاری تر بکەم بۆیە لەگەلیان ماوم . وەلی نازانم بۆ ئێمە ٢٠ سالە ململانێ لەگەل ئەو دەسەلاتە دەکەین نانی کەرامەت دەخۆین و ئەوانیش بەردەوام لای ئێمە دژە ئەو دەسەڵاتەن، بەلام لەپراکتیکدا پارێزەری ئەو بەرپرسانەن ؟ ئایا خەونی حوشتر نیە مرۆڤ دوای ٢٠ ساڵ وبوونی ئەو هەموو ملیار دۆلارەی لایان و ئەو هەموو بەلگانەی لەتاڵان نەوەک گەندەڵی بلاو دەکڕیتەوە چاوت لەوەبێت ئەمانە بەرەو گۆرانی باش دەرۆن؟
ئایا تائێسا هیج کادیڕیکی پارتی ویەکێتیان بینیوە لەنیوان بیروباوەر و دەستکەوتی شەخسیدا ئەوەی یەکەم هەلبژیرێت و دەست بکێشتەوە ؟ زۆرینەی ئەوانەی بۆل بۆل دەکەن کاتێک بەدوای دادەچی لەدەستکەوت بێبەش کراوە ؟
6. ئایا هێزیک ئەگەر سەربازی بێت وەک (پێشمەرگە) بۆ داکۆکی لەسنورەکانی خاک بەکاردێت یان سەرکووتی گەلەکەی ؟ ئایا ئەو بەرپرسانەی بەناو پێشمەرگەن دەبێت لەسنورەکانەوە بوەستن یان بەرامبەر ئەو دەنگە گەنجانەی کەهەول دەدەن بەشێوازی مەدەنیانە کۆتایی بە بەعەقلی ٢ بنەماڵە بهێنن کەسەراپای خاکەکەی بەمولکی خۆیان دەزانن مرۆڤەکانیش بەکۆیلە ؟
7. لەکۆتایش بە سلیمان عەبدوولا یونسەکان دەلێم کەمێک شەرم لەخۆتان بکەنەوە بەو پاساوانەی دەریدەبڕن دریژە بە سەرکوتی گەلەکەتان دەدەنەوە، دوای ئەو هەموو نوسینە بریقەدارانە و ژیان گوزەران لەولاتێکی ئەورپی ئەوە لێکدانەوەی سیاسیتانە . کە سەرکوتی خەلک باسترە لە شەهیدکردنی ڕیژوانەکان . ئەوهێزە ی سەرکوتی خەلکی سلێمانی ودەوروبەری دەکات ، ئەگەر بەردەوام بێت ئەم جارەش نا جاری تر دەیان ڕیژوان خەلتانی خوێن دەکات دەبێتە قوتابخانە بۆ جەلاد پیگەیاندن؟ ئاخر بەعسیش کەپاساوی بۆ تاوانەکانی دەهێنایەوە سەدان سلیمان عەبدولایان هەبوو؟ . بەریبین رەسولیش دەلێم شەرم لەخۆت بکە کەنێچیرڤان بارزانیمان لەکەنالی کوردستان تێڤێ لێ دەکەیتە کاریزما لەسیاسەتی نێو دەولەتی . مرۆڤێک ویژدان و مٶراڵی هەبیت دەزانێت هەموو نێچیرڤانەکانی ئەم دەسەلاتە ، کێشەی کوردیان لەدەرەوە ئەوەندە قێزەوەن کردوە کەسالانە ىروانامەی ئیدانەکردن لای ناوەندە جیهانیەکان وەردەگرن ، ئەمە جگە لەوەی خۆت لەمن جوانتر دەزانی کابینەی نێچیر کابینەی لۆکە و هەلکەوت زاهیر بوو نەوەک هەژارانی ولاتەکەم !؟ ، کابینەی قوتابخانەی تاڵانکردنی داهاتی گەل و دڕیژەدان بە سیاسەتی سەرکوتی خەلك و ڕۆشبیران بوو، نەوەک فەراهەم کردنی ئازادیەکان . چۆن زاتت کرد لە ١٧ شوبات بە بەشان وباڵی نێجیرڤان هەلبدەی کە لەسالی پاردا سەرپەرشتی سەرکوتی گەنجانی شارەکەتی کرد و پاساوی بۆ کۆمەلکوژیەکەی ١٧ شوباتی پار لەسەر تەلەفزیۆن دەهێنایەوە؟ ئەزانن مرۆڤ بەهەلویستێکی هاوشیوە هەموو مێژوەکەی دەدۆڕینێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست