کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر لەژێر ڕەحمەتی ئیسلامی و پارتی دا

Tuesday, 18/09/2012, 12:00


ماوەیەکە لە هەولێر هەوڵی جموجۆلی سیاسی ونارەزایەتی دەدا ، بۆیە وەک پیشەی بەردەوامی پارتی ، کاردانەوە ی، بە ترس و تۆقان وەلام دایەوە . لەسەردەمانێک ئەو تێزە ، تەنیا لای سیستەمە قێزەوەنە سیاسیە دەگمەنەکان ماوە . هاوکات ئەو سیاسەتە (ترس و تۆقان) نیشانەی دۆرانی سیاسیتی بەرامبەر خەڵکی هەولێر ، چونکە ئاستی نارەزایەتی خەڵک گەلێ بەرفراوان بووە و ناتوانێ بێ دەنگیان بکات یان ڕیگای تر لەگوێگرتن و چارەسەری کێشەکانیان بۆ بدۆزێتەوە ... بەپێی هەوالەکان ، لەماوەی ٢ مانگی ڕابردودا ، ١٤ گەنجی هەولێر سەرەتا رفێنراون دوای چەند ڕۆژێکیس دەرکەوتوە کە دەزگا ئەمنیەکانی پارتی تۆمەتی تیرۆریان لەدۆسیەکانیان داون ! ئەم تاوانە لەبری ئەوەی زۆرترین کارو چالاکی جەماوەری و نارەزایەتی بۆ ئەنجام بدرێ ، کەچی پێجەوانەکەیتی ، سەرباری ئەوەی هەولێر پایتەختە، دەیان دام ودەەزگا و بارەگای سەرەکی تیایە

بۆیە دەڵێم:

1.یەکێتی لەهەولێر پارتی وەک میوانی کاتی مامەلەی لەگەل دەکات ، بەڵام لەکۆی ئەوتاوانە بەشدارە ، چونکە هاودەسەلاتن ، هاوکات ئەگەر بڵین نامانەوێ کارێک بکەین ببێتە شەر ، ئەمە راست نیە ، ئەوان لەسەر بودجە و یاسا و پلەیەکی ئیداری سنوریان بەملیم پاشەکشە ناکەن ، بەڵام بۆ دۆسیەکانی گەڵ و پێشێلی مافی مرۆڤ هاورا یان ئەوەتا دۆسیەکی پەراوێزە لایان !

2. ئۆپزسیۆن . گۆران لەبواری راگەیاندن ماوەیەکە بەگەرمی و چری کەوتۆتە سەر دۆسیەکانی پارتی بەلام بەداخەوە هەر لەچوارچیوەی راگەیاندن وەستاوە ، بزوتنەوەکەی لەهەولێر هیچ کارێکی پراکتیکی لەسەر دەیان دۆسیەی هاوشیوە ناکات ، کەدەتوانن لەنارەزایەتی بچوکەوە ((کۆرو سیمنار و واژوو ، سەردانی دەزگا حزبی و ئەمنی .دەست پێ بکەن . هاوکات ئیسلامیەکانیش وەک پیشەی بەردەوامیان بەس بەدوای وشەی((اللە اکبەرن)) نەوەک ئازادی و خۆشەویستی نیشتمان ، باشترین نمونەش سەیر بکەن جگە لەوەی دەیان روداوی نەتەوەیی و پێشیلی مافی ئازادی و ترس و تۆقان لەماوەی رابردو رویداوە ، بە مەسەلەیەکی لاوەکی و بچوک سەیری دەکەن ، بەلام دوێنێ لەپیرە هەولێر بۆ سوکایەتی بەپەیامبەری موسلمانان لەئەمەریکا ، بەهەزاران ئەندام و هەواداری خۆیان کۆکردەوە . پرسیار ئەوەیە لەلایەنە ئیسلامیە سیاسیەکانی کورد ، ئایا هۆی چیە بەهەمان ئاست پیرۆزی ئاینەکەتان بۆ کوردستان و داکۆکی لە ئازادی ناکەن ؟ تۆ سەیر بکە ئەوان ئەوجەماوەرە پان و بەرینە عەقیدەیان هەیە ، کەچی بۆ خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات و دەیان تاوانی نەتەوەیی و پێشیلی مافی مرۆڤ هەرگیز نایانهێنە سەرشەقام و پەروەردەیان ناکەن ؟ ئالێرەدا ماهیەتی ئیسلامیەکان دەبینێ ئەوانە هێزیکی عەقیدەین نەوەک نیشتمانی و داکۆکیکەری ئازادی ؟ تۆ سەیریان بکە بۆ سوتانی پەرە قورئانێک شەری پاراستن دەکەن بەلام بۆ فراندنی ١٤ گەنجی هەولیر ، هەڵوێستیەکی رون و مەیدانیان نیە ؟ پرسیار لەئیسلامیە سیاسیەکان ئەوەیە کفرەکە لەکوێدایە ئەگەر ئێوەش وەک حزب اللە و حەماس پیرۆزی ئاینتان وەک پیرۆزی نیشتمان بێ ؟ باشە بۆچ بۆ کاریکاتێری گۆڤارێک گوایە سوکایەتی بەئیسلام کراوە دەیان جالاکی راگەیاندن دەکەن بۆ چ بۆتێکدانی شوێنەواری کوردستان ، هەلوێستەیەک نانوینن ؟ من باوەرتان دەناسم بەلام ئەو وشانەم تەنیا بۆ ئەوەیە ئەوەی ئیوە لەدەسەلات بۆ ئازادی داوا دەکەن تەنیا بۆ عەقیدە ئاینەکەتانە ؟ ئەوەی ئیوە رەخنە لەدەسەلات دەگرن ، لەسەر مەسەلەی نیشتمانی ، خۆتان لە پارتی مەترسیدارتر گەنجانی کورد لەهزری نەتەوەیی داناماڵن ؟


















3.ئەوەی جێگای سەرنجە وەک چۆن دەسەلاتێکی داهێنەرمان لە کاری قێزەوەن هەیە ، بەهەمان شیوەش نەچەپمان چەپێکی بەهەلویست و مەیدانیە ، نەئیسلامیمان وەک ئیسلامی گەلان نیشتمانیە ، لەنمونەی لوبنان و فەلەستین ... نەهێزی لیبرالمان وەک لیبرالی جیهان داکۆکی لەمەدەنیەت دەکات ، نەتەوەیەکانمان بەرامبەر دۆرانی خاک و تالانکردنی مێژوی نەتەوەیەک منجە منجێکیان هەیە . نەرٶشنبیرانیشمان خاوەن کردارن .

تۆ سەیر بکە دەیان پارت و ڕێکخراوی تری بەناو ((نەتەوەیی و چەپ و دیموکراتی ...)) هەیە بەلام کەی چەپەکانتان بینیوە ڕۆژێک لەسەر پێشیلی ئازادیئ سیاسی گەنجانی هەولێر ، رەخنەیەک لەدەسەلات و پارتی بگرن؟ گەرچی بەرنامەی پارەتەکانیان پڕ لەوشەی بریقەداری ئازادی و مافی مرۆڤە ؟ کەی هێزە لێبرال و مەدەنی خواز و ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤتان بینیوە ئیدانەیەکی راشکاوانە ی ئەم دەسەلاتەی دەڤەری زەرد بکەن ، کە تارمایی بەعسی لەپیرە هەولێر لەهەموو کٶچە و کٶلانێک دەیەوێ دروست بۆتەوە ؟ کەی دەیان وسەدان نوسەری هەولێریتان لەئەورپا بینیوە لەئاست تاوان لەدوای تاوان بەرامبەر ئەو شارەی کەبە ئاو و خاک و هەناسەکەی گەورەبونە ، کەمپین و نارەزایەتیەک بنوێنن !! کەی ئەو هەموو چاودێرەی مافی مرۆڤ و دکتۆرو مامۆستای زانکۆ و یاسانا س و دادوەرو پاریزەرە ، بەدەگمەنیان نەبێ بینیوە ئیدانەو مەترسی ئەو رەفتارەی لەسەر کۆمەلگا شیکردۆتەوە و هاتۆتە مەیدان لەپێش گرتنی ؟؟ شوکر هەموی چاودێرە و داوا دەکات دەبێ خەلک ئەو کارە بکات ئەوکاری هەولێر گوتەنی وەعزدانە .... وەک ئەوەی خۆی ئەندامێکی ئەو کۆمەلگایە نەبێ

دەزانم و دەبینم ، پارتی لەوەتەی هەیە ، بارودۆخی سیاسی لەمە خراپتری بەخۆوە نەبینوە لەشکستی یەک لەدوای یەکی سیاسی ، ئاشکرابونی درۆیە نەتەوەیەکانی ، تێکشکانی هەیمەنەی سیاسی ، هوشیاربونەوەی جەماوەر و و پێگەیشتنی نەوەیەکی نوێێ تورە بەرامبەری ، سەرهەلدانی دەیان مینبەری راگەیاندن و قورسایی چربونەوەی هەموو رەخنەکان لەسەر پارتی و بنەمالەی بارزانی ..........کەچی لەبڕی ڕێگا چارە سەر ،. ئەو هەر بەعەقلیەتی سەدەکانی رابردوو (شەری سارد) دەیەوێ لەگەمەی موخابەراتی و ترسو تۆقان رەفتار بکات .. لەسەردەمێک کەزەمەنی دەمێکە لەشەقەی باڵی سیاسی داوە ... هاورێیەکم وتی ئەگەر تادوێنێ ئەم پارتە جار جار دەیزانی یاری سیاسی بکات بەلام هەموو یاریکەرە چاکەکانی ئەمرۆ لەدەست نماوە بۆیە دەبینین رۆژ لەدوای ڕٶژ بچوک و شکست لەدوای شکستی زیاتر دەبێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە