کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کەمپینێکی عێراقچییانە لەلایەن دەیان سیاسیی و ڕۆژنامەنووسی کوردەوە پاڵپشتی کراوە

Tuesday, 27/12/2011, 12:00


رەنگ بێت وشەی عێراقچێتی لە ئەمرۆدا، لە بۆشایی و نەبوونی هێزێکی نەتەوەییی و پێشگرتنێکی بۆ شیرین کردنەوەی وشەی عێراق لەلایەن زۆرینەی پارتە سیاسیەکانی باشور بەتایبەتی پارتی ویەکێتی، بۆتە وشەیەکی زۆر ئاسایی و باو . بەتایبەتی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و میدیاکانی و یەکێتی و پارتی ڕۆڵێکی زۆر مەترسیدار دەبینن لەسەر تواندنەوەی هەستی نەتەوەیی بوونی تاکی کورد و شانازی بوون بە عێراقیی بوون؟
ئەگەر تادوێنی میدیاکانی پارتی ویەکێتی دەهۆلیان بۆ شیرین و خەمخواردن لە ئازارەکانی عێراق دەخوارد، ئەوا ئەمرۆ بەئاشکرا هەست بەو کاریگەریە و پەڕینەوەی بۆسەر دەیان ڕٶژنامەنووس و ڕٶشنبیریی کورد ... وەک لەم کەمپینەی خوارەوەدا دەبینرێت. سەیربکەن دەیان لەو کەسایەتییانە، کە رەخنە لەدەسەلاتی کوردی دەگرن لە بەغدا، مەسەلە نەتەوەیەکانی کوردیان لەپێناو دەستکەوتە سیاسی و کەسایەتییەکانی خۆیان فەرامۆش کردووە، بەلام خۆیان واژویان لە سەر کەمپینێک کردووە، کە لە چەندین شوێن ئاماژە بە (شانازی و خۆشەویستی و ئینتمابونی عێراقیەت) کراوە!؟ رەنگبێت بلێین ئەمە لەپێناو ڕێگرتنە لەو مالوێرانکاریەی کە روبەروی عیراق بۆتەوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە نەدەکرا بە هەستێکی مرۆڤ دۆستانەی کوردستانییانە بنووسرایە، کە بمان زانیایە ئەو ١٢٥ کەسایەتییە کوردن و خەڵکی هەولێر و سلێمانین نە وەک بەسرا و تکریت؟


ئاخر کام رۆشنبیر و چەپ و مرۆڤ دۆستی فەلەستینی ئامادەیە واژوو لەسەر یاداشتێک بکات کە ئەوەندە شانازی و هەست بە ئیسرائیل بوون بکات؟
کارەساتی ئێمە لەوەدایە ، هەرچەندە ناوی پۆلێک کەسایەتی تێدا ڕێز کراوە، ئیتر بەدەیان خەڵک بە پەلە ناوی خۆی لە تەکیدا دەنووسیت بێ ئەوەی بە وردی بیخوێنتەوە و بزانێت ئایا نەو ناو نووسینە نابێتە ئازاردان، یان هەڵەیەکی گەورەی مێژوویی؟
هاوڕییەکی خۆشەویستم لە سوێد ئەو کەمپینەی بۆ ناردم، وتم سەیری وشەکانت کردووە چەندە خۆتان پێ عێراقییە . شایەنی باسە ئەو هاوڕێیەم لەناو پارتێکی چوارپارچەیە؟
لە کەمپینی ئەنفال بە جینۆساید ناسین، کاک جەبار ئەمین وتی: ئیمێلێک بۆ (ماکس ئاندرشۆن) بنێرە زۆر دۆستی کورد و هاوڕێمە و بەناوی من قسەی لەگەل بکە واژو دەکات، دوای ناردنی ئیمەیلەکە و تەلەفۆنکردن دوو جار لەگەلییدا وتی: لەگەل ناوەرۆکەکەیمە، بەلام چەند سەرنجێکم هەیە بۆیە بمبورە واژو ناکەم، یەکێک لەوانەی بیرم بێتەوە، وتی: ئێوە نووسیوتانە، کە لەهەموو مالێکی کورد یەکێک ئەنفال کراوە، ئەمەش لە راستیەوە دوورە؟ کەچی رۆژنامەی ئاوێنە و هاوڵاتی زۆر بەشانازیەوە سەرباری ئەوەی سەرکردە و بنکردەی واژوی کردووە هاوکات وەک هەواڵێکی گرنگیش بڵاوی کردۆتەوە؟
دەزانم ئەمە نووسین و عەقلیەتی سیاسی و بیروبۆچوونی ئەو محەمەدی مەلا کەریمی کۆنە شیوعییە، کە لە بەرامبەر دەیان تاوان و پێشیلکاریی و خوێن ڕشتنی دەسەڵاتی کوردی نقەی لێوە نەهاتووە!
پێویستە چیتر پیرۆزی بە پێی تەمەن، بوونی پەرتوک، ناودەنگ، پلەی سیاسی ... هەڵسەنگاندن و چاوپۆشی لە بەرامبەر هیچ کەسێک نەکەین، کە بە دیڕیکێش هەڵەی نەتەوەیی دەکەن. میللەتێک هوشیاری نەتەوەیی هەبێت سڵ لەمانە ناکاتەوە ؟

دەقی کەمپینەکە:
http://www.hawlati.co/babetekan/11005

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە