قاسم ئاغای پارتی وفەتاح بەگی سێ جیمی یەکێتی ..
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
یەکێتیەکان زۆر کەیسی قاسم ئاغا باس دەکەن کەپارتی دالدەو ڕزگاری کردوە . وەک ئاخافتن یەکجار راستە . ئاخر پارتی ئەوەندەی عاشقی جەلادانی کوردە ئەوەندە نیشتمانیەکانی نیە . بەلام هەیهۆ لەیەکێتی و تالەبانیەکان ..ئەرێ ئەوانەی وا دەڵێن ، ئایا بەهەمان ئاست بوێر دەبن و بلێن ئەی هەر تالەبانی ویەکێتی نەبو و داڕێژەری (بیری ئەنفال) وەفیق سامەرائی کردە راوێژکاری خۆی ؟ مەگەر لە فرۆکەخانەی سلێمانی لەپرسیارێکی ڕۆژنامەنوسێکدا لەسەر باوکی ئەنفال (سولتان هاشم) نەیوت سولتان ئەفسەرێکی نایاب و نیشتمانیە کە ئەگەر لەسەدام ئیمزای لەسێدارەدانم نەکرد ئەوا لەمە ڕێگریش دەکەم ؟ مەگەر تالەبانی هەر بە پارێزەری کوردستان و عێراق بەرەو دادگاکانی ئەوڕپاش هەنگاوی نەنا لەداکۆکیکردن لە گەورە جەلادی کورد (نزار خەزرەجی) کاتێک لەبەردەم دادگای دانیمارکی پاکانە نامەی بێ تاوانی بۆ نارد و تنۆک تنۆک ئارەقەی شەرمەزاری بەرامبەر ئەورپیەکان پێڕشتین .
یەکێتیەکان دەستیان خۆش بێت کەلەپشت جولاندنی نارەزایەتی قوربانیانی دەستی ئەو جەلادەن ، ئەمە دیاردەیەکی زۆر سروشتی حزبایەتیە کەهەولبدەی کەم و کورتی پارتەکەی تر گەورە بکەیت . وەلێ خەلکینە ئایا چەند قاسم ئاغا بەئاستی تاوان (کەمترو زیاتر) وا لەگەرمیان و کۆیەن؟ . کەلێرەدا تەنیا باسی فەتاح بەگی جاف دەکەین ، ئەو تاوانبارەی کە ١٤/٠٤ بەناوی ئەوەوە کراوە ، جونکە لەئەنفالی٣ کە لەرۆژانی ٧بۆ ١٤/٠٤ دەستی پێکرد ، زیاتر لە ٢٠ هەزار ژن ومنال و لاوی گەرمیان بەسەرپەرشتی ئەو لە گوندی (کولەجۆ وملەسورە) کۆکرانەوە .... هەموو ئەو مرۆڤە جوانانەی کورد پێشکەش بە سوپای مەرگ و خوێنی بەعسی کران . کەچی ئێستا لەگەرمیان و کەلار لە بەردەم بنەمالەی قوربانیان بەکۆمەلێک پاسەوان و موچەیەکی خەیالی بۆ براوەتەوە ، ناهەقی نیە گەربەرپرسانی یەکێتی لەگەرمیان . مەحمود سەنگاوی و عەدنای حەمە مینە و حامدی حاجی غالب ....بڵێن ئێمەو فەتاح بەگ سێ جیمی هاوبەش کۆمان دەکاتەوە (جاش ، جەلالی، جاف)
٢. سوپایەک بەناو ڕۆشنبیر هەیە کەلەساڵیادەکانی ئەنفال و هەلەبجە ...شیعرو پەخشان کەبەشی زۆریان فرمێسکی درۆیانەی بۆ هەلدەڕێژن . لەکۆنفرانسی ئەنفالی هەولێر ٢٠٠٧ نزیکەی ٤٠٠ بەناو چالاکڤان و لێکۆلەرەوە و تاوانی ئەنفال بەشدار بون . وە دەمی هەرڕٶشبیرێک دەکەیتەوە باس لەنەتەوەیی بون و ئەی رەقیب و ئالایەکی کوردستان لەیەخەی دەدا ، وە دەلێت (دەبێت و پیویستە) کورد وەک ئەرمەن و جولەکە خەبات بۆ کەیسی کۆمەلکوژی نەتەوەکەی بکات ....وەلێ کاتێک هەوڵی دادگایی و رسوایی و چالاکی... بەرامبەر جەلادانی ئەنفال و نەتەوە کەمان دەدەین و کە خۆیان گوتەنی وەک ئەرمەن و جولەکە بیان دەین بەدادگا ، نە قارەمانی کۆنفرانسەکان ئەنفال دیارن ، نە سرودبێژە نەتەوەیەکان و نە گروپی پێویستەو دەبێتەکانی داوا کراو کە وەک جولەکە و ئەرمەنەکان خاوەن کەرامەتی نەتەوەیی بین .. بەڵام هەر ئەو نوسەرانە ئەگەر یەک رەخنەی لێ بگریت بە سوکایەتیەکی گەورەی ئەژمار دەکەن ، بەلام ئەگەر نیشتمانەکەی ئاوا پڕ لەجەلاد بێت بەدەست تالەبانی و بارزانی ، گوێکانیان کەڕ و چاوەکانیشیان کوێڕە ، ئەوەی ئازاریشم دەدات . دەیان نوسەری بنەمالەی قوربانی هەیە کەبوێری ئەوەی تیا نیە ئیدانەو چالاکی دژ بە بکوژی باوک و براکانیان بکەین . خۆزیا مافی وشەدەربرین وبەیانامە بەپێی پراکتیکزەکردنی بوایە ، ئەوکات دەمانبینی چەند ڕۆشنبیری کورد مافی نوسین و ئاخافتنی دەبوو !؟
٣. سەیر بکەن ئیمە چ باوکێکی بێویژدان (بارزانی) بەرپرسی نیشتمانێکی پڕ لەئازارە . شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان . تەنیا لە ٥٠٠ وشەیی بابەتێکی ، فەنتاسیاێکی خەیاڵی بۆ خۆی دروست کردبوو ، کەئەگەر ببێتە زاوای بارزانی ، چۆن لەکٶڕی گەرەکێکی هەژار نشینەوە بەرەو مەملەکەتی فەرعوناوە دەروات . بارزانی و پارتی چۆن بەسوکایەتیەکی گەورەیان زانی و بەچ شیواز و سیگنالیکی مەترسیدار بردیان و تیرۆریان کردو چۆن لەگالتەجاریەکی لیژنەی لێکۆلینەوەشیان بۆ دارشت . هەموو ئەمانەش تەنیا بۆ ئەوەبوو کەکەس بۆی نیە بە خەیالیش باس لەمنالی بکات . کەچی دەیان جەلادی وەک قاسم ئاغا بکوژی منالی هەژاری ئەم میللەتە پاسەوانی و ڕزگاری دەکات . ئەو جەلادانەی بەهەزاران کچی کوردیان پێشکەش بە سوپاکەی عروبەو مەرگ کرد و لەسەر سنورەکانی ولاتانی عروبەی ئیسلامی وەک کۆیلە هەراجی مرۆڤە دواکەوتەکانی خەلیج کران بۆ تێرکردنی غەریزە سێکسیەکانیان ..... ئاخر کێ دەتوانێ وێنەی مناڵێکی بچوک یان گەورەی بهێنیتە بەرچاو، کەلەبرسانا بگرێی و داوا لە دایکی بکات یەک پارچە نان ئەویش هیچ شک نەبات و دواتر لەبرسانا بمرێت و جەستە خنجیلانە جوانەکەی لەبەرچاوی دایکی ببێتە خۆراکی سەگە رەشەکانی عەجاج . بەلێ کام بەرپرس قبول دەکات تەنیا ناوی کچەکەی بەنوسین باس بکرێت . وەلێ بەدەیان هەزار ژن و کچی ئەم نیشتمانە بەدەستی سەدان سەرۆک جاشی دوێنی و بەرپرسانی ئەمڕۆی پارتی ویەکێتی بەزۆرەملێ و بەقێزەوەنترین شیوە کاری سێکسیان لەلایەن بکوژ و جەلادانی باوک وبراو خۆشکەکانیان لەگەل کراوە... کەچی ئاوا تاوانباری ئەو هەموو کچ و منالەی نیشتمانەکەمان لە قاسم ئاغا و فەتاح بەگەکان دالدەدەرێن
لەکۆتایشدا دەلێین راستە نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیان و دەیان ڕۆشنبیر لەکەیسی قاسم ئاغا وێنەیەکی نوێ و هیوایەکی پێ بەخشینەوە ، کەسەردەمی تێکشکانی کەرامەتی نەتەوەیی وکەسێتیمان بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت ، وەلێ هیشتا زۆرمان ماوە ، گومانی نەتەوەیی وهەستکردن بەکەرامەتی کەسێتی و ڕٶشنبیری خۆمان بکەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست