کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە (کۆبانی)یەوە دەبل موراڵی حیزب و فشەکەرە نەتەوەییەکانی کورد دەبینم

Saturday, 12/07/2014, 12:00


هەفتەیەکە داعش بە دەیان چەکی قورسی دەستبەسەرداگیراوی سوپای عیراق بەکار دەهێنێت و هەولی داگیرکردنی کۆبانی دەدا، بێ ئەوەی یەک حیزب و ریکخراوێکی کوردی باشور بويربن ئیدانە و پالپشتییەکی مەعنەوی یەپەگە بکەن. لەکاتێکدا داعش لە سنوریێکی زۆر بچوک شەر لەگەل پێشمەرگە دەکات، هەر حیزب و ریکخراو کەسایەتی و نووسەر  وئەدیب و هونەرمەندە .... پالپشتی بۆ پێشمەرگە بەجۆرە هاشیوە دەردەبڕن . لێرەدا قسەم لەسەر ئەم لایەن ەیان نییە، بەپێجەوانەوە هەڵوێستیكی پۆزەتیفە بەلام هەمان نیشتمان و گەریلا ٣سالە لەگەل دەیان هێزی وەک داعش شەڕی کەرامەت و پاراستنی خاکی کوردستان دەکەن، بەس پێم بلێن چەند هونەرمەند سرودێکی بۆ گوتون !؟
چەند حیزب بەفەرمی پشتگیری و ئیدانەی داخستنی سنوری لەسەر کردون ؟
چەند شاعیر و ئەدیب و پەخشان و شعریان بەسەر ئەو کچ و کورە قارەمانانە داهەلداوە ؟
چەند نووسەری خۆهەڵکێش و خۆبەشت زان قسەیەکی لەسەر کردوون، هەموو بێدەنگن، چونکە دەزانن ئەمە نە پارەی تێدایە، نە موچە، نە هیچ شتێکی تر کە لە لایەن دەسەڵاتەوە پێیان بدرێت، تا فوو بکەنە خۆیان و قسە بکەن. کەی رۆژێک پەرلەمان و حکومەتی هەریم بچوکترین پالپشتیان پێشکەش کردون ؟

لەمانەش قيزەوەنتر هەموو حزبەکان لەترسی پارتی زیرەیان کردوە لە دانپینان بە کانتۆنەکانی رۆژاوا! تەنانەت ئەو پەرلەمانەی کە نوێنەرانی ئەو هەموو پارتەی تیایە بوێریان نیە ئەو بابەتە بجولێنن، چ شەرمەزارییە دەسەلاتێکی هەرێمی کوردزمان دان بە کانتۆنەکانی رۆژاوا نانێ !؟ هۆکارەکەش سیاسەتی پەیەدە ئەوەندە هۆکار نیە بەئاستی ترس بوونە لە مۆرەی پارتی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە