کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاساوهێنانەوەکەی پارتی قێزەوەنترە لەتاوانەکەیان

Saturday, 26/03/2011, 12:00


بڵاوبونەوەی فلیمی ئازاردانی مێردمنالێکی هەولێری لەلایەن هێزێکی پارتی له‌ هەولێر ، لەناخەوە هەموو ئەو مرۆڤانەی خاوەنی کەرامەتی مرۆڤ و نەتەوەن هەژاندویەتی ،دەبێت بڵێین ئەم فلیمە جوانترین و راستگۆترین وێنەی ئازارو تاوانی پارتیە بەرامبەر هەولێریەکان .

تێپەڕینی دوهەفتە زیاتر بەسەر ئەم تاوانە بێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەک بەرامبەر تاوانباران بکرێت سەرلەنوێ نیشانی دایەوە ، پارتی هێزێکە هی سەدەی پێشوەو لەم سەدەیە بۆ کورد بەجێماوە و دارستان ئاسا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوە دەبات .

هاوکات ئەم فلیمە و پێشیلکاریە مەترسیدارەکانی چه‌کداره‌کانی پارتیی به‌تایبه‌تی  "پاراستن و ئاسایش" و بوارنەدان بەخۆپیشاندان و تەسلیم نەکردنی ئەو چەکدارە تاوانبارانەی لقی ٤ ، سەرلەنوێ بارزانی ڕوبەڕوی قەیرانێکی یەکجار گەورەی جەماوەر کردەوە ، کەئەو بەرپرسی وتەی هەست بزوێنی چەواشەکاریە ، نەوەک خاوەن پەیمان و پراکتیزەی وشەکانی ؟

ئەزمونەکانی ١٧ شوبات بەدواوە ، نیشانی دا پارتی هێزێکە سەرجەم ئەو پێشکەوتنە جیهانیە مافی مرۆڤ و دیموکراسی کەگەیشتۆتە بن پاڵی ، کاریگەری نەکردۆتە سەری وناکات ، بەڵکو وەک هێزێکی نەگۆڕی سیاسی رەفتار دەکات ، چونکە بڕیار بەدەستانی پارتی (بنەماڵەی بارزانی) لەمامەڵە لەگەڵ دەنگە نارەزایەتیەکانیان شێوازی (گرتن و تیرۆر وتۆقان و هەرەشە) پەیرەو دەکەن ، بەرادەیەک هێزی تۆقاندن بە ناکامڵی کار لەسەر ترساندنی خەڵک لە وڵاتێکی وەک سوێدیش دەکەن ، بێ ئەوەی بزانن ئەمە کاردانەوەو بەدواچونی وردی لەلایەن پۆلیسەوەلەسەر دەکرێت ، لەئاشکرابونیشی ، باجی قورسی سیاسی و یاسایی دەبێتەوە .

گەرچی دەمێکە پارتی سوکایەتی بەهەولێریەکان دەکات ، کەبەشێکی بۆئێمەی هەولێری هەرگیزاو هەرگیز لەیادناچیت ، وەک سەپاندنی ئابلۆقەی خۆراک لەسەر خەڵکی هەولێر لەگەرمەی شەری ناوخۆ ، تیرۆرکردنی تاکە حاجی لەق لەقەکەی مزگەوتی دەڵال خانە ، تەختکردنی پەیکەری موسا عەنتەر و عەبدولخالق مەعروف و ... تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت و ناساندنی بەتیرۆریست .. هەولدان بۆ کپکردنی هەموو دەنگە رەخنەگرانی ، لەتەک هەموو ئەمانەش ، ئازاردانی گەنجێکی هەولێری بەشیوازی پێلاو ماچ کردن بەرامبەر ئازادبونی ...

دەقی فلیمەکە گەرچی بەشەوە بەڵای ئەوەندە روناکی تیایە کەتاوانبارەکە بناسرێتەوە ، بەرادەیەک هەر لەڕۆژانی سەرەتای بلاوبونەوەی فلیمەکە ، کوردستان پۆست ناوی ئەو تاوانبارەی ئاشکرا کرد کەلەبنەمالەیەکی پارتیە ، کەچی ئاسایشی پارتی لەشاری هەولێر دەلێت ئەم کرتە ڤیدیۆیە دۆبلاوژ کراو هی ئەوان نیە ؟ ئەمەش دریژەدان بەو سیناریۆ گالتە جاریانەی پارتیە کەوادەزانێت خەڵک لەسالانی ٦٠ و ٧٠کانی سەدەی رابردودەژیت ؟

ئاسایش ئەگەر ئاسایشە و مۆڕاڵی پارێزگاری لەخەلکی تیایە ، دەبوایە هەر دوای بلاوکردنەوەی کرتە ڤیدیۆکە ، بەدواچونی بۆبکەن و تاوانبارەکە بەناوەوە ئاشکرا بکەن ، تائەوکات باوەڕیان پێ بکەین کەئەوان نین . نەوەک فلیمەکە بەدروستکراو لەقەڵەم بدەن !

ئەو پاساو هێنانەوەی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و پاراستن زۆر قێزەوەنترە لەتاوانەکە دا چونکە وەک نەتەوەیەکی نەزان گاڵتەو سوکایەتیمان پێدەکەن . لەهەموشی نوکتەتر دەلێن ئەمە کۆنە؟؟ ئاخر تاوان هەر تاوانە ، ئەگەر کۆن بێت یان نوێ .

دڵنیام و هەزار جار دڵنیام ئەو شێوە ڕەفتارانەی پارتی بەرامبەر هەولێریەکان ، زوو یان درەنگ کۆتایی دێت ، ئیتر بەنەمانی پارتی یان بەهاوشێوە تەیرمەعقولکردنەکەی مەلا مەشهور .

گالتە جاریەکەی ئاسایشی پارتی کەدەڵین فلیمەکە دۆبلاژکراوە
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/5504.html

فلیمی تاوانە بێ مٶڕاڵەکەی پارتی

**********************************

*******************************

26 / 03 / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە