کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریسواکردنی نوێنەرانی هەریم لەبەردەم پەرلەمانی سویددا

Tuesday, 13/01/2015, 12:00


دوێنی ئیوارە ، کاتژمیر ٦ ی ئیوارە زانیاریمان پێدرا کە فەلاح مستەفا (بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەرێم) لەسویدە و دیدار لەگەل بەرپرسانی سوید لەپەرلەمان دەکات ، وەک پەیمانمان دابوو هەر بەرپرسیک بیتە ئیرە بەوینەی قوربانیانی دەستی ئەو دەسەلاتە بەرەنگاری دەبینەوە ، بۆیە بەپەلە و زۆر نهینی جەند هاورییەکم ئاگادار کردەوە کە ٣ هاورێ (شمال عه لي ..بختيار مام شیخو (سمايل) كاك سامي توانیان لەکار مۆلەت وەربگرن وبەشدار بن . بۆیەش بەنهینی کردمان جونکە ئاشکرا بوایە ، ئەوان ئامادەکاری خۆیان دەکرد لە گورینی دەرجونیان لەپەرلەمانی سوید ،یان هەولیان دەدا بەوشیوەیە روبەروی یەک نەبینەوە ، کەبۆئیمە گرنگ بوو لەبەرجاوی سیاسیە سویدیەکان(بەردەم پەرلەمان و نزیک وەزارەتی دەرەوە) رسوایان بکەین و فیکەیان بۆ لێ بدەین و بەدوایان بکەوین .دەبێت بلیم فەلاح مستەفا بەناو وەزیری دەرەوەی هەریمە بەلام هەمومان دەزانین وەرگیری بارزانی یان کارمەندە لای بنەمالەی بارزانی بۆیە هیلکە و تەماتە بارانمان نەکرد واتا کەسیتیەکەی لەوئاستە نەبوو .وەفدەکەی نوینەرایەتی هەریم لە سی ئوتوموبیل پێک هاتبون کە فەلاح مستەفا و نوێنەری حکومەتی هەریم لەسوید شۆرش قادر و ئەوەی ئیمە زانیومان سەفارەتی عیراق لەسویدیان لەگەل بوو
ئامانجی ئیمە ئەوەیە بەو بەرپرسانە بلین بینە دەرەوە رسواتان دەکەین و ن و جەندە ئاستی تاوان و بریاری لەناو ئەو دەسەلاتە هەبێت ئەوەندە ئاستی نارەزایەتیەکان توندتر دەکەین . بەرامبەری بۆیە با بەرپرسە بالاکانی هەرێم بینە لای سویدیەکان لەکوردستان ئازار و تالانی خەلک بکەن لەئەورپاش وەک فریادرەس و سیستەمیکی جوان خۆیان نمایش بکەن
لەهەموی گالتە جارتر یەکیکیان وینەی دەگرتین وەی دەزانی ئیمە دەترسین لەکاتیکدا ئیمە خۆمان دوو کەسمان وینەی دەگرت ، کەئامانجمان ئەوەیە خەلک لەو بەرپرسانە نەترسی و رسوایان بکەن
دەبێت بلیم ئەو وەفدەی ئەمرۆ دیداریان لەگەل کردن (گروپ نیت کورد ،سوید) ئیمە بەکورتە نامە بۆ ٨ ئەندامی ئەو گروپەمان دۆسیەی نیاز عەزیزمان بەکورتی بۆباسکردبوون کە دادگا بەری داوە پارتی ئامادە نیە ئازادی بکات دەلێت دادگا ناناسم
ئیمە مۆلەتمان وەرنەگرتبوو ، وە پاسەوانەکانی پەرلەمان ٣ مەتر لیمان دور نەبوون بەلام لەسوید تا ئازار و توندوتیژی نەنوینی ریگات لی ناگرن وە بەهیوام ئەو میتودە خەباتە مەدەنیە لەئەورپا پەرەو دەولەمەند بکرێ ، کەئیمە لەسوید دریژەی پی دەدەین خۆزیاش جرکەی یەکەم فەلاح مستەفاو وەفدەکەتان دەبێنی کاتێک لەپشت دیوارێک بەلافیتەی قوربانیانی تیرۆری ١٧ شوبات و قەلەم جوینە بەردەمیان رەنگیان رەنگاورەنگ بوو هەروەک پەلکەزێڕینە هەرجارەی رەنگێکی دەگرت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە