چاکسازییە ریشەییەکەی نەوشیروان مستەفا بەرەو کوێ دەروات؟
Sunday, 30/11/2014, 12:00
دوێنی نەوشیروان مستەفا، گوتی ئیمە چاکسازی ریشەیمان لەناو دەسەلاتدا دەست پیکردەوە ! بەلام لەبواری پراکتیکدا ئیمە ئەوە نابینین ؟ تەنیا لەپەرلەمان هەندی بریار دەرجوە. ئەوانیش هیجی کەم بونەوەی دەسەلات ، شەفافیەتی نەوت ، سزادانی بەرپرس و رێزگرتن وسەروەری یاسا ودادگا ی تیا نیە
هاوکات کەسایەتیەکی وەک نەوشیروان مستەفا باش دەزانێ نەک هەر ئەو دووبنەمالە سیاسیەی باشور کەهەموو جومگە هەستیارەکانی ولاتیان داگیرکردیە بەملیارەها دۆلاری ئەو گەلەیان دزیە و سەدان تاوان و ناپاکیان کردوە، بەلکو هەموو بنەمالەیەکی سیاسی دواکەوتوی رۆژهەلات ، ئامادە نین بەپێی یاسا و گفتوگۆ واز لە ملیارەها دۆلار ، پلەسیاسیە یەکەکان ، نەبونی هیج سانسۆر و سزایەک لەسەریان قبول بکەن !؟ بەرادەیەک لەهەندێ ولات خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی کرا یان وەک سوریا دوای ئەو هەموو فشار و کاولکاری و تاوانە وا کورسی جیناهیشت؟
نەوشیروان باش ئەو دوو سەرکردەیە دەناسی و خۆی لەناو حزبەکەی خۆی کەجیگری تالەبانی بوو وە بەهەزاران کادیری لەگەل بوو ، وەتالەبانی ناکرێ بەراورد بەهیرۆ و شاناز و بارزانیش بکرێ ، کەجی نەیتوانی هیج جاکسازیەک بکات ؟ وە خودی تالەبانی لە ٩٢ وە تامرد زیاتر لە٢٠ جار پەیمانی و بریاری دا کەجاکسازی دەکات بەلام لەپراکتیکدا ئەو یەکیتیە ناشیرنەی بەجیهیشت؟ دواتر وا بارزانی وکورەکەی ئامادەنین بینە پەرلەمان و لیپیجینەوەیان لەگەل بکرێ نۆرەی سنوردانانی یاسایی و لیپپێچینەوەیانە !؟ یان هیرۆ و لاهور و سەدان بەرپرسی مافیایی ئەو دوحزبە جاکسازی جی دەزانن و قبول دەکەن ؟ یان قینی ئەو بنەمالەیە لەگەنجیکی روۆژنامەنوس (نیاز عەزیز)کە هەندی زانیاری داوە بەلڤین ٣ سالە نایبەنە دادگا لەکاتیکدا دادگا ٦ ٢جارە داواای دەکات بەلام ئاسایش و پاراستن هەرگالتەیان پێدین ؟
تۆ سەیری بارزانی بکە بەوهەموو پلە و دەسەلاتە رەهایەی، کەجی نەیتوانی جامی رەش قەدەخە بکات ، کەجی نەوشیروان دەیەوێ ریشیەییش بکات؟
قسەی کۆتایشم ئەمەیە سەیر بکەن ٢٣ سال لەمەوبەر لەو پیرە هەولیرە بۆ یەکەم جار ئەو درووشمانەمان بەرزکردەوە (ئازوقە بۆ هەموان لەناوچی دزی و تالان) (نامانەوێ ئەمن و بەعسی بەرقەرابی دیموکراسی) (یەک لەشکری ، دارایی و پەیوەندی دەرەوە ......بەلام ئەوا ٢٣سالە ئەو داخوازیە لەهەموو شوێنەک دەگوتری و داوا دەکری بەلام هیشتا یەک دروشم نەجۆتە بواری جیبەجیکردنەوە ؟
بۆزانیاری زیاتر لەسەر یەکەم خۆپیشاندان لەدژی ناعەدالەتی دەسەلات سەئری ئەو لینکە بکە
http://archive.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&Jimare=1909
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست