ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال نامه‌یه ک ئاراسته‌ی د به‌رهه‌م سالح ده‌کات
Saturday, 06/02/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنالی جیهانی به‌شی عیراق ،که‌له‌له‌نده‌ن باره‌گای سه‌ره‌کیانه ئاگاداری کردمه‌وه که ڕۆژی هه‌ینی 05/02/2010 ڕێکخراوه‌که‌یان نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان (به‌رهه‌م سالح) کردوه سه‌باره‌ت به:
1.شوێن بزرکردنی زیاتر له 2 مانگی ڕۆژنامه‌نوس (ئه‌رسه‌لان مه‌حمود) خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی روماڵ نیوز ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان که ماوه‌ی 2 مانگه له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه شوێن بزر کراوه ، بێ ئه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی یاسایی له دیدار له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌ی یان پارێزه‌ری هه‌بێت
2. هه‌ولدان بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌باح عه‌لی قاره‌مان له‌رۆژی 18ی مانگی جانیوه‌ری له‌لایه‌ن 3 که‌سه‌وه، یه‌کێکیان کادیرێکی ناسراوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه به‌ناوی (ن ،ع)وه دوای تێپه‌ڕینی 16 ڕۆژ هێشتا له‌لایه‌ن دادگاوه لێکۆلینهوهلهگهل نه‌کراوه.
3، پێشێلکاریه مه‌ترسیداره‌کانی مافی مرۆڤ له شاری سلێمانی که‌له‌مانگی 12 رویداوه
4 کۆمه‌لێک پێشێلکاری تر.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندم که‌ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌دوا چونی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆناله ، وهچاوهڕیی وه‌لامی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ده‌که‌ین . ئه‌گه‌ر وه‌لامیان نه‌بوو ئه‌وکات ئیدانه ی ده‌که‌ن و بریاری تر وه‌رده‌گرن
له‌پرسیارێک دا که هۆی چیه ناتوانی ده‌قی ئه‌و نامه‌یه بلاو بکه‌نه‌وه یان بگه‌یه‌نه ده‌ستمان . ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی که بۆ به‌رپرسه باڵاکانی ولاتان له‌م روه‌وه ده‌چیت بلاو ناکرێته‌وه . به‌لام تۆ ئازاد به له بلاوکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی هه‌واله‌که
شایه‌نی باسه له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی زالی بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی سالانه ئه‌و ڕیکخراوانه‌ی که‌داکۆکی له‌مافی مرۆڤ ده‌که‌ن ، ره‌خنه بارانی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌بواری پێشێلی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین ده‌که‌ن . ده‌بێت ئه‌وه بڵیم ئه‌منستی بۆ کاری له‌م شیوه‌ی پێش‌و تر زانیای ورد و به‌لگه‌دار کۆده‌کاته‌وه ئه‌وکات نامه ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست