کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و تاڵەبانی بەرەو ئاقاری خوێن رشتنی زیاتر هەنگاو دەنێن ....

Monday, 04/04/2011, 12:00




دوایین بەیانامەی سەرۆکایەتی هەرێم و ئاخافتنی بارزانی، سەبارەت بەرەوشی نوێی باشوری کوردستان سیگناڵی سیاسی ئەوەمان پێ دەڵێت ،کە بارزانی و حزبەکەی ، هێشتا ڕێژەی نەگۆرن لەروداوە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە . بەوهاوکێشەیە ئاخافتنە کۆنە بەسەرچووە، دەیەوێت بەرەو گۆڕانکاریە نێودەولەتی و ناوخۆیی شەپٶل بدات ،" ئێمە تەحەدا لەکەس قبول ناکەین و تەحەداش لەکەس ناکەین" گەرچی ئەودێرە وشانەش ، لەپراکتیزەکردنی دەیان نمونەی ناڕاستی تیایە . بەڵام کەی ئەو دروشمە خێڵەکیە لەهاوکێشەی ئەمڕۆی سیاسی باوی ماوە .

هاوکات جێبەجێ نەکردنی هیچ داخوازیەکی جەماوەری، سەرەتایترینی دادگاییکردنی تەقەکەرانە لە خۆپیشاندەران و بەپراکتیزە کردنی خالەکانی بەناو چاکسازی ناو پەرلەمان و درێژە دانیانە لەگرتن و ئازاردانی جەماوەر و ڕێگاگرتنی سیناریۆی جۆراو جۆر بۆکپکردنەوەی دەنگی خەڵک و سەپاندنی باری نائاسایی لەسەر شاری هەولێر و دەڤەری گەرمیان، دەرکردنی بڕیاری گرتنی کەسانی تێوە گلانی تەنیا بەرپرسی گەندەڵی گۆران لەنمونەی (دانائەحمەد مەجید) ...هەموو ئەمانە نیشان دەدات کەدەسەڵاتی کوردی لەقۆناخی داکۆکیەوە بەرەو هێرش بردن دەروات و ترس و دڵەراوکێی روخانی دەسەڵاتیان لاڕەویتەوە ، بۆیە بارزانی و تاڵەبانی ، هەوڵ دەدەن ، هاوشێوەی قەزافی ئاسا لەگەڵ ئەوڕەوتە نوێیەی کوردستان ، بەزمانی بەزەبروزەنگ مامەلە بکەن . بێ ئەوەی ئاکامی مەترسیدارەکە ی ئەو هەنگاوە لێک بدەنەوە ، کەکوردستان بەرەو چ کارەساتێک دەرهاوێشتە نوێیەی جیهان و ناوخۆ دەبەن .

سەیر بکەن دوای ٤٦ ڕۆژ بەسەر نارەزایەتی خەڵک لەکوردستان و ئەوڕپا هێشتا لێکدانەوەی سیاسیان لەوە چرکردۆتەوە ،کەبەچەند وەزارەتێک ، دەمی ئۆپزسیۆن دەگرن و کۆتایی بەهاوکێشە سیاسیەکە دەهێنن . بەتایبەتی کاتێک ئۆپزسیۆن کەوتە هەڵە ستراتیژیەکەوە ، لەگەل دەسەلات دانە دانە دانیشتن دور لەئامادەبونی نوێنەرانی خۆپیشاندەر . وە دانیشتن لەگەل گەورە و بریاردەری جەلادی ١٧ شوباتی خەلکی سلێمانی فازل موتنی (دەست بڕەوەکە) . چونکە دەسەڵات بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات پەیوەندی و بێ باوەری لەنێوان شەقام و ئۆپزسیۆن دروست بکات .

هاوکات بارزانی بەپلەی یەکەم و تالەبانی بەپلەی دووەم نیشانی دا کە ئەوان هەرچی بەوتن بەرامبەر دیموکراسی و ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان پەیمان دەدەن بەڵام لەبواری پڕاکتیزەکردن پێچەوانەکەی رەفتار دەکەن و هەربۆیەش ئەمڕۆ بارزانی لەگەورەترین قەیرانی بێ باوەڕی لەناو پانتایەکی بەرفراوانی خەڵک دەژیت . کەدەتوانین بلێیین بەو رەفتارە قەزافی ئاسایەی و لەگەڵ ووتە سۆزدارو شیرینە چەواشەکاریەکانی روبەروی دژایەتی یەک نەوە ی گەنج بۆتەوە ، کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ئەم نەوەیە زیاتر لێی دیتە مەیدان .

لەکۆتایش دەلێین ئەو ئەقلیەتەی بارزانی و حزبەکەی و تالەبانی رەفتاری پێدەکات بەکارهێنانی زەبروزەنگ و چەواشە و کات کوشتن زەمەنی سیاسی بەرەو لەناو چون دەروات و دڕێژە دان بە و کەلەرەقیە سیاسیە ڕاستە خوێنیکێ زیاتری لێ دەڕژێت ، بەلام چەنسێکی گەورەی سیاسی خۆشیان لەدەستدا .

دڵنیاشتان دەکەمەوە گەر ئەمجارەش ئەو پانتایە بەرفراوانە نارەزایەتیە جەماوەریە کپ و بێدەنگ بکریتەوە ، ئەوا لەقۆناخێکی زۆر نزیکتردا ، بەو هاوکێشە نوێیەی جیهان و گەشەکردنەی ئاستی هوشیاری خەڵک کە دوپاڵنەری گۆڕینی رەورەوەی مێژوون ، بای بای سیاسیتان لێ دەکات و لەمێژوی کورد هاوشیوەی دو بەرپرسی قیزەوەنی سیاسی دەکەونە ناو لاپەڕەکانی مێژوەوە . راستی وتەکانیشمان ئەوا دەبینن ، جەماوەر ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نارەزایەتیەکانی بەرفراوان و داخوزیەکان گۆرانکاری بەسەرا دێت و ترس و جەبەروتی ئێوەش بەرەو ماڵئاوایی دەروات .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە