راپەرینی بنەماڵەی قوربانیان و بێهەلوێستی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆشنبیرانی گەرمیان
Saturday, 23/10/2010, 12:00
23 ڕۆژە نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیان، دژ بە بە داڵدەدانی قاسم ئاغا و عەباسی بایز ئاغا و سەرجەم جاشە تاوانبارەکانی تر، بەپالپشتی چاودێر کوردۆساید/ چاک و گرنگی پێدانی هەندێ مالپەر و ڕۆژنامەو نوسەر و، جموجولی هەندێ پەرلەمانتار. بەردەوامەو زۆرترین پانتایی میدیای کوردی و شەقامی کوردی گرتوە. ئەمەش لەمێژوی 19 سالەی ئەم دۆسیەیە وێنەیەکی نوێی هاوکێشە سیاسیمان پێ نیشان دەدات، لە بەرزبونەی ئاستی هوشیاری بنەمالەی قوربانی و تێکشکانی کۆت وبەندی ترسی بەرامبەر دەسەلات، کەچی لەئاست ئەو نارەزایەتیە هەمەلایەن و کەلێنە گەورەیەی دەسەلات (پێشێلی یاسا و داڵدە ی جەلادانی گەلکوژی کورد)، گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵ، لەبری ئەوەی ئهم ههله بقۆزنەوە و بیکەنە بابەتی ڕۆژەڤی ناو پەرلەمان و میدیاکانیان. خەمساردانە مامەلەی لەگەڵ دەکەن!؟ کهچی به خۆشیان دهڵێن ئۆپزسیۆن، ئایا تۆ بڵێیت کاتی هەلبژاردن وتەکانیانمان لەیاد چوبێتەوە!؟. بۆ نمونە:
تائێستا کەمترین پەخشی میدیایان لەسەر بلاو کردۆتەوە!؟
لەجولاندنی ئەوکەیسە لەپەرلەمان، پەرلەمانتارە یەکێتیەکان لەوان چالاکترنەبن کەمترنین.
لەبواری مەیدانی هەوڵی هاتنە سەرشەقامی ئەندامانیان نادەن، سەرباری ئەوەی بنەمالەی قوربانیان خۆیان دێنە مەیدان (هەموشی راست نیە کە یەکیتی هانیان دەدات)
هاوکات عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی لەبری ئەوەی لەسەنگەری گەل و قوربانیان بێت بۆتە پاڕیزەری عەباسی بایز ئاغا!
یەکگرتوش وەک پیشەی سەرەکی کەمێک لە میدیاکانی وەک مەسەلەیەکی لاوەکی ئاماژەی پیدەدات. کەچی بۆ قوربانیانی غەزە سەرتاپای میدیاکانیان جاڕی شەریان دەدا، بەلام ئاوا بۆ قوربانیانی گەلەکەیان نوزەیان لێوە دێت.
ئەوەی جێگای رەخنەی جدیشە بزوتنەوەی گۆرانە، کە دەنگێکی زۆری خەلکی نارەزایەتی خەلکی پشدەر و کۆیەو گەرمیانی هێناوە،هاوکات خۆی پی مۆدێلیکی نوێی سیاسیە، کەلەخزمەت خەلکی هەژارو قوربانی دایە. کەچی لەبڕی ئەوەی لەسەر کەیسی دادگایی جاشەکان کار بکەن، ئەوانیش لەم بوارەدا وەک پارتی ویەکیتی لەسەر ئەو کەیسە هەولدەدەن بێ دەنگ بن و هاوکات پۆلیک ئەنفالچیان داڵدەداوە؟
دیارە گۆران وبزوتنەوەکەی هەر لەسەرەتاوە مەسەلەی کەیسی دۆسیەی ئەنفال و گرنگی دان بەبنەمالەی قوربانیانی و دادگایکردنی جاشەکانیان، نەکردۆتە خەباتی سەرەکیان. تەنانەت لە بەرنامەی هەلبژاردنی پەرلەمانیشیان بەیەک دێر باسی ناکەن و لەڕۆژانی یەکەمی بلاوبونەوەی بەرنامەکەیان لە 22 - 6 - 2009 لەم بارەوە رەخنەم لیگرتون لە کوردستانپۆست ورۆژنامەی هاولاتی بلاو بۆوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cb113d65چەند ڕۆژێک دواتر لەکەنالی ک. ن. ن نەوشیروان مسەتەفا هاتەسەرخەت و وەک پارتی ویەکێتی کۆمەلێک وشەی جوان و هەست بزوێن، پەیمانی دا، وەلێ لەبواری پراکتیکدا با گۆران یەک لەو وتانەی نەوشیروان بۆمانی پراکتیزەی کردار کردبێت؟
هاوکات هەموو سیگنالی کارکردنیان ئەوە نیشان دەدات کەئەوانیش پشتگیری لە نارەزایەتی و چالاکی دژ بەدادگایی جاش و هەلدانەوەی ئەو کەیسە گەورە لەئاستی تاوانەکە و خەم ساردی دەسەلات هەنگاو ی بۆ ناهاوێژن؟ لەکاتێکدا سەرۆکی فراکسیۆنەکەی ئێستای (عەدنان عوسمان) کە کوڕی گەرمیانە و لەئەندامە سەرەتایەکانی ناوەندی چاکە.
گۆارن دەبێت هەست بەوە بکات، بێ دەنگی ئەو بەرامبەر ئەو کەیسە، سەنگی سیاسی و راستگۆیی سیاسی و جەماوەری زۆر لەناو هەوادارنی لەدەست دەدات. چونکە جەماوەری گۆران، جەماوەرێکی زیندو و هوشیارو بەهەلوێستە، ناتوانیت وا خەم ساردانە رەفتار ی بزوتنەوەکەی ببینێ.
لەتەک لایەنە ئۆپزسیۆنەکان، دەیان ڕێکخراوی بەناو داکۆکی کەر لەسەر کەیسی ئەنفال هەیە، کەچی نوزەیان نیە، وە هەریەکەی بودجەیەکی تایبەتیش لەدەسەلات وەردەگرن !؟ پرسیار ئەوەیە ئایا دالدەدانی ٢٦٤ تاوانباری ئەنفال لەژیر دەسەلاتی پارتی ویەکێتی وەچەند دانەیەکیش لەناو گۆران شایستەی بچوکترین هەلوێست، ئیدانە کردن نیە؟
هاوکات سەدان ڕۆشنبیری فول نەتەوەیی و لەقەبی جاودێر و پسپۆر و لێکۆلەرەوەی ئەنفال و جینۆساید کە لەتەک ناوەکانیان، لەکۆنفرانس و لەبەردەم میدیاکان، ڕێز بەند دەکەن، وەلێ بەیەک دێریش لەسەر دادگایی جاشەکان قسە ناکەن و بوێر نین و بپرسن چۆن دەکرێت قاسم فارس ئاغا ئاوا لەکوردستان بێ باکانە بلێت بەس بەقسەی بارزانی دەکەم!؟ مەگەر ئەو چەند وشەیە داڕمانی دەولەت و دادگا و یاسا وکەرامەتی نەتەوایەتی نیە!؟
سەیر بکەن دەڤەری کۆیەو پشدەر هاتنە مەیدان، كەچی بریار وایە گەرمیان ئەمرۆ کەمپین نەوەک خۆپێشاندان بکات !؟ لەکاتێکدا دەبوایە ئەوان سەرقافلەی نارەزایەتیەکان بونایە. کەلێرەدا هەرگێز رەخنە لەدادەرەعناو مام عەولاکان ناگیرێت، چونکە بە بەعس و پارتی ویەکێتی، کەم ئیرادە و کەسێتیان ئازار وتێک نەشکاندون. وەلێ کەسەیری ئەو هەموو رٶشنبیرو کەسایەتیەی گەرمیان لە (دەسەڵات و ئۆپزسیۆن) دەکەیت زۆرینەیان، نە بوێرن لەهەلوێستا نەکاری مەیدانیش دژ بە دەیان جەلاد و تاوانبارە ی بنەمالەکانیان دەکەن شۆک دەتگرێت؟ بەڵام ڕەنگ بێت لەو ووتانەی بەندە پەست ببن. تەنانەت بەشی زۆریان بەهەزاران کیلۆمەتر لەوجەلادانەش دورن، کەچی یەک کاتژمێر لەخۆپیشاندانەکان لەگەلمان نابن و لە سکالا تۆمارکردنیش، چیرۆکە کانی با بۆ ڕۆژگار بمێنی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست