بەڵێنەکانی بارزانی ..
Saturday, 24/07/2010, 12:00
ئەوەی بەردەوام بەوردی گوێ لەئاخافتنە گشتیەکانی بارزانی بگرێت ، هەست دەکات .بەشێك لەووتەکانی دەچیتە سەر میدیای ئازاد و ئەهلی ، کەزۆرینەی جارەکان هەرەشەی تیا یە،لەکاتێکدا دەبوایە پشتگیری لەو میدیایە بکات ، چونکە تاکە دەنگێکی بێ (پەردەو دیبلۆماسیە) قسە لەسەر گەندەڵی وتاوانی بەرپرسە سەرزلەکان دەکات . لەتەک ئەمەش دەتوانین بڵێێن ، ووتەی بارزانی لەسەرهەمان (ئاواز ورەخنە) وونە لەسەر گەندەڵی کوردستان،کەئەمڕۆ گەورەترین هەرەشەی جدیە بۆ سەر فەسادکردنی هەموو کۆمەلگا .
یەکێک لەو داوا زۆرانەی ، لەدیدارە رۆژنامەوانیەکان ، داوا لەڕۆژنامەنوسان دەکات ، بابەلگە و دور لەتەوهین قسە ونوسینەکانیان دەرببڕن .... گەرچی سەدان بەلگە لەرۆژنامەو گۆڤارەکان بلاو بۆوە ، وەسەدان وهەزاران یاداشت ئاراستەی کرا ، بۆ جارێکیش وەک سەرۆکێکی مەدەنی وەلامی نەدایەوە ؟؟ زۆر جار بەکادیرانی پارتی ویەکێتیم وتوە کاتێک ئێوە ڕیز لە زمانی مەدەنی (یاداشت و نارەزایەتی) خەڵک نەگرن ، چاوەڕی بکەن خەڵکیش ، شیوازی رەخنە و مامەلەی گۆرانکاری بەسەر بێت .
نامەوێت لێرەدا هەلسەنگاندن بۆ کەسایەتی بارزانی بکەم ،بەلام چەند ساڵێکە ئەوەندەی بوارم بۆ رەخسابێت . چاودێری ئاخافتن و پەیمانەکانیم کردوە ، زۆرینەی ئەوانەی داخوازی وئازاری گەل و ئازادی ڕۆژنامەگەریە ، نەهاتۆتە جێ بەجێ کردن . بۆیە لێرەدا کەمێک بەبیری دەهێنمەوە
1.پەیمانی دا کە ڤیلای بەرپرسان لەسەر ڕیگای مەسیف لێکۆلینەوە و سنورێکی بۆ دابنێ ، نەهاتە جێ بەجێ کردن ؟
2.پەیمانی دا کە ئەگەر لە ٣١/.١٢/.٢٠٠٧ . مادەی ١٤٠ نەهاتە جێ بەجێ کردن ، ئەوا کورد قسەی خۆی دەکات. نەیبردە سەر (رونە مەبەستەکەی جێ بوو)
3.لەشاری کەرکوک لەبەردەم دەیان ڕۆژنامەنوس پەیمانی دا کە لیکۆلینەوە لە دۆسیەی شەهید (سۆرانی مامەحەمە) بکرێت ولێکۆلینەوەکانیش بلاو بکرێتەوە ، ٢سال تێپەڕی و تاوانباران ئازادانە دەەسوڕینەوە .
4پەیمانی دا کە دەبیت یاسا سەروەر بێت لەسەر هەموان ..ئەوەی لەکوردستان بونی نەبێت یاسایە لەسەر بەرپرسان ؟
5.پەیمانی دا کە لێکۆلینەوە لە دۆسیەی ئازادکردنی فرۆکەوانی کیمیابارانی هەلەبجە (تارق رەمەزان) بکرێت نەهاتە جێ بەجێ کردن ..هەندێکی کرا بەلام کەس نەیزانی چی بوو ؟
6پەیمانی داکە دەبێت پەرلەمان لیکۆلینەوە لە وشەی" میلیشیا" بکات گوایە سوکایەتی بە پێشمەرگە کراوە . نەهاتە جێ بەجێ کردن ؟
7پەیمانی دا کە لێکۆلینەوە لە دۆسیەی شەهید (سەردەشت عوسمان) بکات ، کەچی رۆژگار دەروات ، هیچ دیار نیە ؟
8دوایین پەیمانی لێکۆلینەوەیە لەدۆسیەی ناردنە دەرەوەی نەوت بەیاساخ بکرێت .... کەچی تاکە بڕیار تائێستا بەنوسین دەرچووە ، ڕیگاکە بگیرێت(کاتیە) نەوەک لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە ؟
گەورەترین سزای بەپرسانی هەرێم بۆ(دزە گەورەکانی کوردستان)، یان ئالۆگۆرکردنی بەرپرسارەتیانە کەجاری واهەیە پلەی سیایسەکانیان گەورەتر دەکەن ، یان وەستانی کاتی تاوانەکەیانە....
ماوەتەوە ئەوە بڵێم . تاڵەبانی کەدیدارە ڕۆژنامەیەکانی دەکات بەردەوام فاولی سیاسی گەورە دەداتە دەست .بەتایبەتی دژ بەنەتەوەکەی . بەلام بارزانی بەپێچەوانەوە بەدەگمەن هەڵە دەکات بەلام
هەرەشە و پەیمانەکانی ناباتە سەر ؟
بارزانی و تاڵەبانی دەبێت هەست بەوە بکەن ، ،نەوەیەک سەری هەلداوە ، چیتر چەواشە ناکرێت... چونکە١٩ ساڵە پەیمان دەدەن ، کەچی کەمترین کرداری بەدوا هات ..... بۆیە درێژە دان بەو چەواشە و گوێ نەگرتن لەرای خەلک کارەساتی تری بەدوایە؟
داواکاریشم لەسەرۆکی هەرێم ئەگەر پەیمانێکی پێ جێبەجێ ناکرێت ، بانەیدات باشترە ، چونکە کارەساتی هەرسەرۆکێک لەوەدایە کەبڕوای خەلک بەوتەکانی نەمێنێ !
،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست