کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ هەڵوێستی چالاکڤان و ڕێکخراوەکانی ژنان لەکەیسی بەناز جەواددا

Monday, 26/09/2011, 12:00






لەکوردستانی باشور دەیان گروپ و ڕێکخراوی چەپ و داکۆکی لەژن و مافی مرۆڤ هەیە . بەلام لەکەیسی بەناز بەقودرەتی قادر بەئاستی یەک پەنجەی دەست نەبێت ، یەک کەس و ڕێکخراوێکت نەدەبینی نەک کارو چالاکی بەڵکو بابەتێکیشی لەسەر بنوسی . ئەمەش نیشانی دایەوە ، ئەو ناوەندو کەسایەتیانە تائەو سنورە داکۆکی لەوکەیسە دەکەن ، نەگاتە ئاگرە سورەکە . ئەگەرنا کەیسی بەناز دەکرا بکرێتە کەیسێکی زۆر چالاکتر، لەوەی دەرکەوت . بەتایبەتی لەقۆناخێک دەژین کەیسەکانی وەک بەناز (خۆسوتاندن دژ بەنادادپەروەری کۆمەلایەتی) سیستەمێکی سیاسی پێ دەگٶڕدرێت بەلام لای ئێمە نەیتوانێ کەمێک بوێری بدات بەدەیان ژنە چالاکڤانیش !؟
زۆرینەی ئەو ڕێکخراو کەسانەی لە کەیسی داکۆکی لەمافی ژنان کاردەکەن تاوانێکی دەسەڵاتی کوردی یان رونتر بلێم بەرپرسێکی پارتی ویەکێتی تیا بێت ، بوێرنین خاڵ لەسەر وشە دابنێن ، وە بەشێوەی گشتگیری قسە دەکەن بۆئەوەی روبەروی مۆڕەیەک یان لەدەستنەدانی دەستکەوتێک نەبنەوە. ؟ بەلام هەر ئەوانە لەسەر ئەو کەیسانەی گشتگیریە وەک دابو نەریتی کۆمەلایەتی و ژن کوشتن لەلایەن باوک براکانەوە ، بەدەیان ڕیکخراو سەدان چالاکڤانی بواری ژنان لەمیدیاکان شەریانە بۆ خۆدەرخستن . چونکە هیچ باجێکی سیاسی و کەسێتی لەدەست نادەن ؟ ئەگەر لێم تورەنەبن تەنانەت لەنوسینیش زۆر بەدەگمەن ژنێک دەبینی بوێرانە رەخنە لەبەرپرسانی سیاسی پارتی ویەکێتی بگرێت . کاتێک پێی دەلێی بۆوای ، دەلێت من جوێن نادەم . لەکاتێکدا رەخنەگرتن بەشیوەیەکی گشتگیری چەندین ساڵە ستۆوک و بێکاریگەری بووە ، ئەمرۆ خەلک تێنو ئەوەیە ئازارەکانی لەدەست بەرپرسەکان دەربڕی بەوشە دادگایان بکەی و بەرپرسانیش تەنیا لەناو هێنانیان ترسیان هەیە و گۆرانکاری دەکەن .
بۆیە لێرەدا دەپرسم ئەوانەی خۆیان پێ داکۆکیکەری مەسەلەی مافی ئافرەتانە چیتان کرد بۆکەیسی بەناز ؟ چەند کارو چالاکی و نارەزایەتی دەربڕنیتان بۆ ئەنجام دا ؟ تاکە چالاکی مەیدانی ، لەستۆکهۆلم و لەندەن ، ئەنجامدرا بەهەردو چالاکی ٥ ژن ئامادەنەبوون . پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئیوە لەگەل سەرپەرشتیارانی ئەودوو چالاکیەش، هەر سەرنجێکتان هەبوو ! ، ئەی خۆتان چیتان کرد و چ رێگایەکی ترتان گرتەبەر ؟ ئاخر بەناز لوتکەی کێشەی ئێوە بوو ئەگەر بوێربونایە دەتان توانی کەیسی خۆتان و گەلەکەتان (کێشەی ژنان و نەبونی نادادپەروەری کۆمەلایەتی) تەکانێکی باشتان پێ بدایە . لەکاتێکدا بەپێی ئەو میدیایانەی هەواڵی خۆسوتاندنی خەلکیان لەولاتی میسرو تونس بلاوکردەوە هیچیان ژن نەبون ، بەلام بەناز یەکەم ژنە ئەو کارەی کردوە (لیرەدا دەبێت بڵیم سەرباری دەنگدانەوە یان کاریگەری نارەزایەتی بەهۆی خۆسوتاندنەوە بەڵام کاری باش نیە)
کەیسی بەناز یەکەم بێهەلویستی و لاوازی ئەو سوپایە گەورەی خۆ بەداکۆکیکەری ژنان نیە . بەڵکوو لەدەرکردنی یاسای فرەژنی لەپەرلەمانیش ، دەیان ڕێکخراو سەدان کەسی خۆ بەچالاکڤانی بواری ژنان (پیاو وژن) مان بینی خۆیان وا سور دەکردەوە کە شەڕی مان و نەمان لەبەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دەکەن. بەلام کە بارزانی کۆبۆنەوەی لەگەڵ کۆمەڵیک" ڕیکخراو کەسایەتی " کرد وە ووتی بمبورن ناتوانم ئیمزای ئەویاسایە نەکەم. هەموو ئەو "شێرە" ژنانەی سەردانیان کردبوو یان ئەوانەی خۆیان پێ " سەرکردەی جولانەوەی ژنانە" دروشمی یان هەڵوەشانەوەی ئەویاسایە یان شەری سەرتاسەریان بەرزکردبۆوە. بەقودرەتی قادر بوونە ڕێوی یان هاوشیوەی چیرۆکە تەمسیلیە کوردیەکەی لێهات . فیلەکەت ئەی خاوەن شکۆ؟
هاوکات لەگەرمەی خۆپیشاندانی خەلکی کوردستان بەتایبەتی لە ١٧ شوبات بەدواوە هەمومان بەرونی وێنەکەمان لەبەرچاوە ، ڕۆلی لاواز و بیهەلویستی ئەو ژنانەی ،ئاخافتنی نوسین و قسەکردنیان لەمیدیاکان ،تاچەند لەناو روداو و سەرکردایەتی کردنی نارەزایەتیەکان هەبوو ؟ ئایا ئەو هەموو "چالاکڤانە ژنانە" لەکوێ بوون ؟ لەئەورپا ، بەشێكیان سەرەتا بەگەرمی هاتنە پشتی . بەلام کەزانیان دەسەڵات ناروخێت ، شەرەکە درێژ خایەن و قوربانی و ڕوبەروی مٶرەبونی بەرپرسان دەبنەوە ، بەشی زۆریان بەهۆکاری جیا جیا دەستیان بەپاساو بەبۆلە بٶل کرد کەلایەنێک سودی لێدەبینێ هەڵاتن . ناسک قادر کەگوتەبێژی سەرای ئازادی سلیمانی و لەناو روداوەکان بوو ، لەیەکێک لەدیدارەکانیدا وتی یەکێک لەکەم وکورتیە گەورەکانمان لاوازی ڕۆلی ژنە لەو نارەزایەتیانەی کەهەیە .
بۆیە ئەمە سێ یەم کەیسە (ئیمزای بارزانی بۆفرەژنی ، رۆلی ژن لەنارەزایەتیەکانی خەلکی وکردستان ، کەیسی بەناز ...) جگە لە چەند ژنە چالاکڤانێک کەپەنجەی یەک دەستیش نین . ئەگەر نا نمونەی بێهەلویستی و لەرزۆکیان دەرخستوە . دەبێت ئەو پرسیارەیان لێ بکەین ئەگەر خۆتان پێ "چالاکڤانی مەسەلەی ژنانە "مەسەلەی ژنان هەر رەخنەگرتن لەسەر داب ونەریت و کۆمەلگا لەمیدیاکان نیە یان کۆمەکی پێ وەربگرن . بەلکوو دەسەلاتێک و پۆلێ بەرپرس بەشدارن لەو هەزاران تاوانانەی کە بەرامبەر ژنان دەکرێت . بەهیوای ئەوەی لەمەودوا لەمیدیاکان کۆتایی بەرەخنە گشتگیری بهێنن ، خاڵ لەسەر ووشە دژ بە زولمی چینایەتی ونیشتمانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دابنێن و لەکەیسەکانی هاوشیوەی بەناز دەنگی بوێرانەتان هەبێت ئەگەرنا لەقەب نوسینی چالاکڤانی ژن ... درۆیەکی زلە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە