کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌خنه‌یه‌ک له‌ سۆسیال دیموکراتی سوێد و کادیره‌ کورده‌کانی ..

Thursday, 18/03/2010, 12:00


له ‌په‌رله‌مانی سوێد چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بۆیه‌که‌م جار، مه‌سه‌له‌ی ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆسایدی خسترایه‌ ‌ ده‌نگدانی په‌ڕله‌مانه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر چی ئاکامی ده‌نگدانه‌که‌ دل خۆشکه‌ر نه‌بوو ، به‌لام گفتوگۆ له‌سه‌ر کردن و خستنه‌ ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانێکی ئه‌وڕپی ، سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایه‌ ، چونکه‌ له‌م بواره‌دا یه‌کجار هه‌ژارین . ‌به‌داخه‌وه‌ میدیای کوردی که‌مترین قسه‌و نوسینی له‌سه‌ر کرد . ئه‌وه‌ی جێگای هه‌لوێسته‌یه‌ ، سۆسیال دیموکراتی سوێد له‌دواین کۆنگره‌یان دانیان به‌تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید نابوو ، به‌لام له‌و چرکه‌ساته‌ی پێویستمان به‌ پالپشتی به‌ده‌نگه‌کانی بوو ، ده‌نگیان پێ نه‌داین ، له‌کاتێکدا به‌رله‌ده‌نگدان زۆر په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ کردن ، ‌ به‌رده‌وام به‌گوێیان ده‌چرپاندین ئه‌مه‌ بڕیاری حزبه‌ چۆن پاشه‌ کشه‌ی لێ ده‌که‌ین .
ره‌وه‌ندی کوردیش به‌حزب و ڕێکخراوه‌سیاسیه‌کانی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناهه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نفال کرا نه‌نواند ، ئه‌مه‌ش واده‌کات سۆسیال دیموکرات وبه‌ره‌ی ڕاست له‌هه‌لسه‌نگاندنیان بۆکورد لێکدانه‌وه‌ی جدی و ترسیان له‌ ‌سه‌نگی کورد نه‌بێت ، له‌کاتێکدا زیاتر له‌ 100 هه‌زار کورد له‌م ولاته‌ ده‌ژیت وه‌به‌ده‌یان هه‌زاری مافی ده‌نگدانی له‌ هه‌ ڵبژاردن هه‌یه‌ ، که‌ده‌توانین ئه‌وره‌وه‌نده‌ پان و به‌رینه‌ ، وه‌ک کارتێکی سیاسی و فشار خستنه‌ سه‌ر حزبه‌ سوێدیه‌کان به‌کار بهێنین ، وه‌ک چیمان پێ ده‌ده‌ن ، تا ده‌نگتان پێ بده‌ین ، وه‌ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیمان به‌به‌پرسانی ئه‌م پارته‌ کردبێت کۆمه‌لێک بیانویان هێناوه‌ته‌وه‌ که‌دلنیام بۆ ئه‌ندام ولایه‌نگرانیشیان هێناوه‌ته‌وه . ‌ که‌به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ئه‌ندامانیان باوه‌ر به‌و وتانه‌ ده‌که‌ن به‌لام هزری سیاسیان بۆ ئه‌وه‌ ناچێت ئه‌ی کێ بوو ده‌نگی دژی دا!!؟، بۆیه‌ لێره‌دا هه‌ندێک قسه‌و باس له‌سه‌ر بیانوه‌ لاوازه‌کانیان ده‌که‌ین
1. له دواین ‌کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکراتی سوێد له‌ڕۆژی 2009.10.30 دانی به‌تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید نا ‌ ، به‌مه‌ش هه‌نگاوێکی گرنگ له‌دۆستایه‌تی کردنی کورد نیشان دا له ئاست پارته‌ راسته‌کانی سوێد (سه‌نته‌ر ، مۆدێرات ، گه‌ل ، کریستن دیموکرات) . به‌ڵام ده‌نگ نه‌دانی سه‌رجه‌م په‌ڕله‌مانتارانی ئاماده‌بوی سۆسیال دیموکرات 95ئه‌ندام له‌ ‏11‏/03‏/2010له‌په‌رله‌مانی سوێد ئاستی ره‌خنه‌ ی زۆر ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ، وه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی تاکی کورد به‌رامبه‌ربه‌و حزبه‌ بوه‌ستێ ، چونکه‌ ئازاری دا ،!!
2. ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده‌ یان هاوڕیکانم په‌یوه‌ندیان به‌ به‌پرسانی ئه‌م پارته‌ کردبێت کۆمه‌لێک به‌هانه‌ی ناراست باس ده‌که‌ن که‌لێره‌دا ده‌بێت راستیه‌کان باس بکه‌ ین
ا / ده‌لێن له‌کۆنگره‌مان دانمان پیا ناوه‌ ، پێویست ناکات دوباره‌ ی بکه‌ینه‌وه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هانه‌یه‌ش راست بێت ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ی بۆچ ده‌نگیان به‌ تاوانی جینۆسایدی سه‌یفۆ (ئاسوریه‌کان) دا ، له‌کاتێکدا دۆسیه‌ی ناساندنی ئه‌نفال و سه‌یفۆ یه‌ک دۆسیه‌بوو)(28 ) بوو
ب/ ده‌لین دادگای عیراق دانی پیا ناوه‌ ، ‌ پێویست ناکات ئێمه‌ دانی پیا بنێن!؟ که‌ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که‌یان راست بێت
1. بۆچ له‌کۆنگره‌ی خۆیان دانیان پیانا ، له‌کاتێکدا 2 سال دوای بریاری دادگا بوو !؟
2. بۆج دان به‌تاوانی جوله‌که‌ ده‌نێن له‌کاتێکدا حکومه‌ت و دادگاکانی ئه‌لمانیا ، دانیان به‌تاوانی نازیه‌کان به‌رامبه‌ر هۆلۆکۆست ناوه‌ ، هاوکات داوای لی بوردن و قه‌ره‌بوش ده‌ده‌ن به‌ جوله‌که‌کان .
3. ئه‌گه‌ر ئه‌وتیۆره‌ش راست بێت (دادگای عیراق خۆی دانی پیا ناوه‌) بۆ ده‌یان ولات وپه‌رله‌مانی ئه‌وڕپی دان به‌تاوانی هۆلۆکۆست ده‌نێن ؟

ج / ده‌ڵین پڕۆتۆکۆڵمان له‌گه‌ل پارتی چه‌پ و ژینگه‌ مۆرکردوه‌ ،که ئه‌گه‌ر ‌ده‌سه‌ڵات بگرینه‌وه‌ ده‌ست وه‌ک حکومه‌ت دانی پیا ده‌نێن.
پرسیا ئه‌وه‌یه‌ کاتێک له‌ ئۆپزسیۆن بن دانی پیا نه‌نێن ، چ گره‌نتیه‌ک هه‌یه‌ ، که‌بێنه‌وه‌ ده‌سه‌لات به‌رپرسیاره‌تیتان زیاتر ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شان ، دانی پیابنێن !!؟
د/ ده‌لێن له‌ناو بریاره‌که‌ به‌رونی ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ پێشوازی له‌ بریاری دادگای عیراق ده‌که‌ین. ئێوه‌ له‌کۆنگره‌ی خۆتان دانتان پیا ناوه‌ نه‌وه‌ک پێشوازی کردن !؟ سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش یه‌ک مه‌سه‌له‌مان پێ ده‌لێن ، که‌به‌هانه‌کانیان راست نیه‌ و فریومان ده‌ده‌ن .
ه. ئه‌وه‌ی تێ نه‌گه‌یشتم ، بۆچ دانیان به‌ جینۆسایدی ئه‌نفال نه‌نا ؟ له‌کاتێکدا دادگای عیراق وسه‌رۆکایه‌تی کۆمار و په‌رله‌مانی عیراق دانیان پیا ناوه‌ ، وه‌کاردانه‌وه‌ی وه‌ک تورکیا به‌حکومه‌ت وخه‌لک و ئه‌ندامانی خۆیان لێ نه‌ده‌هاته‌ ئاراوه‌ کاتێک کۆمه‌لکوژی ئه‌رمه‌نیان به‌ جینۆساید ناساند!؟
سۆسیال دیموکراته‌کانی سوێد ، کاتێک ئه‌نفالیان به‌ جینۆساید ناساند سه‌روه‌ری و جوانیه‌کی زۆریان له‌ ناو کورد به‌خۆ به‌خشی ، به‌لام له‌ ‌دواین هه‌لوێستیان ئه‌م جوانیه‌یان ناشیرین کرده‌وه‌و ئه‌رکی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له‌ناو کوردو سوێدیه‌کان قورستر کرد ، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاندیدانه‌یان که‌ هه‌لوێستیان له‌م باره‌وه‌ نیه‌ ، چونکه‌ تاکی کورد سببه‌ی ده‌پرسێت ، چۆن ده‌نگ به‌یه‌کێک بده‌م ، له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وا گرنگ ره‌خنه‌یه‌کی جدی و رونی له‌ حزبه‌که‌ی نیه‌؟ چونکه‌ بێ ده‌نگی مانای ئه‌وه‌یه ، ‌ ئێوه‌ش له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وکه‌سێتیتان ، کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌ و راستیه‌ مێژوییه‌کان چاوده‌ نوقێنن !؟
کۆتایه‌که‌ی به‌وه‌ ده‌هێنین راسته‌ سۆسیال دیموکراتی سوێد هه‌لویستی به‌رامبه‌ر ئه‌نفال زۆر له‌پێش پارته‌ راسته‌کانه‌ و ره‌نگ بێت ئه‌و هه‌له‌یه‌شی چاره‌سه‌ر بکات ، به‌لام ناتوانین نه‌ڵێین ، چانسێکی گه‌وره‌ی دیرۆکی له‌ده‌ست کورددا چونکه‌ به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ کورسیه‌ی هه‌یانه‌ 130 کورسی ده‌توانن یه‌کلای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌ن ، وه‌ کاتێک میدیای سوێدی هه‌والی گه‌رماو گه‌رمی ببوه‌ دان پیا نانی په‌رله‌مان به‌کۆمه‌لکوژی ئه‌رمه‌ن ، وه‌ئه‌نفال له‌هه‌مان ڕۆژله‌په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و گرژی که‌وته‌ نیوان تورکیا وسوێد . نه‌مان توانی ئه‌و هه‌له‌ بقۆزینه‌وه‌ خۆمان بخه‌ینه‌ ناو میدیای سوێدی ، یان ره‌خنه‌بارانی سۆسیال دیموکرات وبه‌ره‌ی راست بکه‌ین ، پێم وایه‌ له‌م روداوه مرۆڤ ده‌توانێ بڵێت ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی کوردانی سوید به‌ حزب و هه‌زاران رۆشنبیرو ده‌یان رێکخراویی له‌ئاستێکی مه‌ترسیدار دایه‌ ؟




بۆ زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پرسیاری خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسه‌ بالاکانی ئه‌م حزبه‌ بکات ده‌توانێت ئمێل بۆ به‌رپرسی به‌ڕیوبه‌ری کاره‌کانی سه‌رۆکی پارته‌که‌یان مۆنا ساهلین به‌م ئمێله‌ی خواره‌وه‌ بنێرێت
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە