کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن له‌ لیستی گۆڕان ده‌ڕوانم

Friday, 24/07/2009, 12:00


بابه‌تی گه‌رم و گوڕ، به‌رده‌وام ده‌بێته‌ بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی میدیا و جه‌ماوه‌ر. به‌داخه‌وه‌ ‌ له‌کوردستان زۆر به‌ده‌گمه‌ن نوسه‌ر و ڕۆشنبیران بیرورایه‌ شاره‌وه‌کانیان ده‌رده‌برن . هۆکاری سه‌ره‌کیش ترسانیانه‌ له‌ تۆمه‌تی لایه‌نگیری سیاسی که‌ بدرێته‌ پالیان . که‌ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌کی یه‌کجار باو و قێزه‌وه‌نه‌ له‌نێو ڕۆشنبیرانی کورد‌ . چونکه‌ مه‌رج نیه‌ شتێکت پێ باش بێت ، مانای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵی یان هاوسۆزی ،پێچه‌وانه‌که‌شی به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ . بۆیه‌ لێره‌دا ‌ڕاشکاوانه‌ تێروانین و ئه‌و وێنانه‌ی که‌ له‌ 2 هه‌فته‌ی سه‌ردانم بۆ کوردستان بینیومه‌ ده‌ری ده‌بڕم . که‌به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ نوسه‌ران و ڕشنبیران به‌ (قین یان سۆزداری) له‌سه‌ریان ده‌نوسن . له‌کاتێکدا نابێت نوسین هیچ یه‌کێک له‌م 2 دیارده‌یه‌ی تیا بێت .
3 سال ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی ، به‌هۆی ئه‌و دابرانه‌یان له‌یه‌کێتیه‌که‌ی تاڵه‌بانی ، به‌رده‌وام بونه‌ته‌ هه‌والی گه‌رماو گه‌رم و ووته‌ی ناو کۆرو کۆبونه‌وه‌ سیاسیه‌کان . هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌وه‌دایه جیابونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ، له‌ناو حزبێکی باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵات ، هاتۆته‌ ئاراوه‌ و به‌رده‌وام به‌ ململانێکانی له‌گه‌ل ‌هاوڕێیه‌ دێرینه‌کانی دوێنێی ، لاپه‌ڕه‌کانی ماسمیدیای داگیرکردوه‌ . به‌لام هه‌موو ئه‌مانه‌ گه‌رم و گوڕی به‌ئاستی ئێستا گه‌رمه‌ی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنی ئێستا نیه‌ . وه‌ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کوردستان بکات هه‌ست ده‌کات چ جموجۆڵێکی سیاسی هاتۆته‌ ئاراوه‌ ، به‌راده‌یه‌ک چه‌ندین هاوڕێی دێرین و ماندونه‌ناس ڕیگای ئازادی و کوردایه‌تیم بینی که‌ پێشوتر ره‌شبینیه‌کی زۆر دایگرتبون ، به‌ڵام ئێستا که‌وتونه‌ته‌ ناو جموجوڵه‌وه‌ و باوه‌ڕیان به‌و تیۆره‌ هێناوه‌ ڕه‌وره‌وه‌ی مێژوو هه‌رگیز ناوه‌ستێت.
به‌په‌له‌ خۆم گه‌یانده‌وه‌ پیره‌ هه‌ولێر به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌و هه‌لمه‌ته‌ی هه‌لبژاردن ، بتوانم له‌ناو ‌هۆله‌کانی پایته‌خت ‌ڕاشکاوانه‌ وته‌و نوسینه‌کانی ئه‌وڕپام ده‌رببڕم . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر بونی نه‌بوو . سیمای هه‌لبژاردن بوو !!؟ نه‌ کۆرو سیمنار ، نه‌ململانێی لیسته‌کان له‌سه‌ر که‌ناله‌ ئاسمانیه‌کان ، نه‌ داگیرکردنی شه‌قام و گۆڕه‌پان ، به‌شیوازی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن لیسته‌ جیاجیاکان. ئه‌وه‌ی هه‌بوو وێنه‌و ڕیکلام له‌سه‌رشه‌قام ،له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌بونی هه‌ر لیسته‌ له‌مینبه‌ره‌ حزبیه‌که‌یه‌وه‌ !؟
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام باس باسی لیستی گۆران بوو . نازانم هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ئه‌و هاوڕێی و چوارده‌وروربه‌ره‌ی به‌نده‌ ده‌مناسی به‌ره‌و گۆران هه‌ڵکشابون ، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستێکی نوێن بونه‌ته‌ بابه‌تی رۆژه‌ڤ!؟
بۆیه‌ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌وه‌ی بینیومه‌‌ و هه‌ستم پێ کردوه‌ ، یان هزری تێ گه‌یشتنم بۆی ده‌ڕوات ، ده‌ری ببڕم . ئیتر مه‌رج نیه‌ لایه‌نه‌ پۆزتیفه‌کان به‌مانای پالپشتی بێت ولایه‌نه‌ نێگه‌تیفه‌کانیششی به‌مانای دوژمنکاری ؟!
ئه‌ و دو هه‌فته‌یه‌ی له‌ کوردستان بوم ، به‌وردی له‌ناو هه‌مو چین وتوێژه‌کان ده‌سوڕامه‌وه‌ . بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌م ئاستی ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌ کوێ وه‌ستاوه‌ ؟ که‌مترین خه‌لکم بینی داکۆکی له‌لیستی کوردستانی ده‌کرد . ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان و هه‌وادارانی خۆشیان ساردو سڕی دایگرتبون . زۆرترین بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ و شه‌قام قسه‌و باس له‌سه‌ر گۆران ولیسته‌که‌یان بوو . به‌لام له‌پیره‌ هه‌ولێر به‌ شیوه‌ی نهێنی یان نیمچه‌ ئاشکرا بونیان هه‌بوو . که‌ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانی له‌ترسی موچه‌ خه‌لکانێکی زۆر خۆیان یه‌کلا نه‌کردبێته‌وه‌ ، ئه‌وا له‌هه‌ولێر ترسیشی له‌گه‌ڵ بوو . هه‌ربۆیه‌ که‌سواری تاکسی ده‌بوی زۆرینه‌یان رادیۆی گۆرانیان پێ کردبوو ، به‌لام به‌ده‌نگێکی نزم کردبیانه‌وه‌ ، کاتێک پێم ده‌وتتن ئاسایه‌ ده‌نگی بده‌ییی ،ئیتر ئازاره‌ کپکراوه‌کانیان له‌ده‌ست ئه‌م 2 پارته‌ ده‌ته‌قانده‌وه‌ تاده‌گه‌یشتینه‌ ماله‌وه‌ کۆتایی نه‌هاتبوو . ته‌نانه‌ت که‌سه‌ردانی باره‌گاکانی گۆرانیش ده‌که‌یت که‌مترین خه‌ڵک هاتوچۆی تیا ده‌کات .له‌کاتێکدا چه‌ندین که‌سم له‌بازار و دوکان و ناو ئۆتۆمۆبیله‌وه‌ ده‌بینی ده‌یان وتت ئه‌گه‌رچی ریکلام بۆ لیستی کوردستانی به‌دوکان یان به‌ئۆتۆمۆبیله‌کانیانه‌وه‌ بوو ، به‌لام له‌رۆژی ده‌نگدان ، ده‌نگیان پێ ناده‌ین . وه‌ده‌بێت لێره‌دا ئه‌‌و خاله‌ نێگه‌تیفه‌ی رادیۆی گۆرانیش با س بکه‌م ، که‌گوێت لێ راده‌گرت ده‌یوت شه‌ری ناو خۆو جه‌نگه‌ وا به‌حه‌ماسه‌وه‌ بێژه‌ره‌کان وته‌کانیان ده‌رده‌بڕی .
ئه‌و خالانه‌ی ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م لیسته‌ سه‌رکه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێنێت . ئه‌گه‌ر ساخته‌کاری رونه‌دات

1. خالی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی و به‌هێزیان . کۆبونه‌وه‌ی خه‌لک به‌و ماوه‌ که‌م وژماره‌ زۆره‌ . سود وه‌رگرتنیانه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و ناره‌زایتیه‌کان خه‌لک .
2. ته‌سلیم بونی تاله‌بانی له‌به‌رامبه‌ر پارتی . هۆکارێکی تری کۆبونه‌وه‌ی خه‌لکی یه‌کێتیه‌ له‌ چوارده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوڕێکانی . به‌تایبه‌تی که‌تاله‌بانی وکۆسره‌ت ره‌سول وتیان ده‌نگ بده‌ن به‌بارزانی.
3. جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبون و په‌روه‌رده‌یه‌وه‌ به‌ گیانی نه‌فی کردنی پارتی وبنه‌ماله‌ی بارزانی په‌روه‌رده‌کراوه‌ ، هاوکات شه‌ره‌ ناوخۆیه‌کانی نێوان ئه‌م 2 پارته‌ له‌ 33 سالی رابردوو به‌گشتی و 95 /2000 به‌تایبه‌تی . هۆکارێکی تره‌ که‌ خه‌لک ده‌نگ نه‌دات به‌لیستی کوردستانی ، چونکه‌ ئه‌وان له‌نیوان نه‌وشیروانێک که‌بانگه‌شه‌ی گۆڕین و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و چاوگیرانه‌وه‌ به مامه‌له‌ له‌گه‌ل پارتی ده‌کات ، له‌ته‌ک ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ لیستێک بده‌یت که‌ بارزانی و پارتی تیا بێت ده‌نگ به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌ده‌ن . به‌تایبه‌تی که‌ که‌م کادیری پارتی ویه‌کێتی هه‌یه‌ له‌ململانێی 33 ساله‌یان ، زیانی مرۆیی و جه‌سته‌یی وئازاری یه‌کتریان نه‌دابێت . بۆیه‌ زۆرینه‌ی کادیرو ئه‌ندامانی یه‌کێتی ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن .
4. بێزاربونی خه‌لک و هه‌ولدان بۆ گۆرینی ده‌سه‌لات ، پێم وایه‌ نه‌ک هه‌ر لیستی گۆران به‌لکو هه‌ر لیستێکی تر به‌هه‌مان ئاست و قه‌واره‌و چه‌قین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ بهاتایه‌ ده‌نگ خه‌لک به‌ره‌و پیری ده‌چوو.
5. له‌هه‌موش گرنگتر ئه‌م لیسته‌ زۆرینه‌ی گه‌نجانی له‌ خۆ کۆکردۆته‌وه‌ ، وه‌ گه‌نجان و هه‌وادارانی گۆڕان به‌ حه‌ماس و گه‌رمیه‌کی زۆره‌وه‌ کارو چالاکی ده‌که‌ن ،پێچه‌وانه‌ی لیستی کوردستانی که‌ که‌مترین گه‌رم گوڕیان تیایه‌



ئه‌و خالانه‌ی به‌رای به‌نده‌ خاڵی لاوازی لیستی گۆرانه‌، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ خاڵدا کورتی ته‌مه‌نی ئه‌م لیسته‌ش ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێت و بواریان پێ بدرێت ئه‌وکات وێنه‌یه‌کی رونترمان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت . به‌لام
1. زۆرینه‌ی قورسایی و کارو چالاکی و راگه‌یاندنیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشکراکردنی داهایی گه‌له‌ . که‌ده‌کرا له‌ته‌ک ئه‌مانه‌ش به‌رنامه‌ی نوێی و داهێنانی جیاتریان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یاتی وناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کان و جینۆسایدی گه‌لی کورد و مه‌سه‌له‌ی ژنان و لاوان و که‌م ئه‌ندامان و شوێنه‌وار .... ئه‌م بابه‌تانه‌ی ‌ که‌مترین به‌رنامه‌و گفتوگۆی له‌ مینبه‌ره‌کانی راگه‌یاندنیان له‌ماوه‌ی رابردو له‌سه‌ر کراوه‌ . ئاخر ئێمه‌ که‌ده‌لێین گۆڕین هه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ناگرێته‌وه‌ وئازاره‌کانی ئێمه‌ش هه‌ر له‌و خاله‌ ناوه‌ستێت .
2. ده‌بوایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی له‌یه‌که‌م ڕۆژی هه‌لبژاردنه‌وه‌ داهات و موڵک ومالیان ئاشکرا بکردایه‌ . چونکه‌ ناکرێت داوای شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌یت و لیسته‌که‌ی گۆرانیش دنیایه‌ک به‌رپرسی کۆنی ده‌سه‌ڵاتی تیا بێت ، که‌چی مولک وماله‌کانیان ئاشکرا ناکه‌ن . ئه‌مه‌ لاوازترین خالیانه‌ .
3. راسته‌ ئه‌وه‌ی کار بکات هه‌له‌ ده‌کات . به‌لام 40 ساله‌ی ته‌مه‌نی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕیکانی به‌ده‌ر نه‌بوه‌ له‌هه‌له‌ و که‌م وکورتی تاوان . بۆیه‌ جوانترین داهێنان نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یتوانی له‌وته‌یه‌کیدا داوای لێبوردنی له‌هه‌موو که‌م وکورتی و تاوانه‌کانی بکردایه‌ . ئاخر ناکرێت پاساو بۆ هه‌ر 40 سالی ته‌مه‌نی سیاسیت بهێنیه‌وه‌ و خۆشت پێ فریشته‌ بێت هه‌له‌کان ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ره‌کانت ببینیه‌وه‌ . باوی ئه‌و تیۆر و وتانه‌ به‌سه‌رچوه‌
4. له‌بواری دیموکراسی، له‌مینبه‌ره‌کانی راگه‌یاندن که‌مترین بواریان به‌ده‌نگه‌ جیا و ره‌خنه‌کانی خۆیان داوه‌ ‌کاتێک مرۆڤ سه‌یری KNN ده‌کات ، به‌دیوه‌که‌ی تری کوردسات و کوردستانتێڤێ دێته‌ به‌رچاو . چونکه‌ وه‌ک ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و خه‌لکانه‌ ده‌به‌نه‌ ‌ سه‌ر مینبه‌ر ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان که‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیفه‌کانیان باس ده‌کات .
5. گرنگی نه‌دانیان به‌ کاندیدێکی وه‌ک د . که‌مال میراوده‌لی . که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و سیمایانه‌ی تیا بوو که‌ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن . راسته‌ له‌هه‌واله‌کانیان چه‌ند جارێک باسیان ده‌کرد . به‌لام تا 3 رۆژ به‌ر له‌کۆتایی هه‌لبژاردن 5 ده‌قه‌ش بواریان نه‌دا بیروراکانی خۆی له‌که‌ناله‌ ئاسمانیه‌که‌یان بلاو بکاته‌وه‌ .ئه‌گه‌ر بشڵین باوه‌رمان به‌و سیسته‌مه‌ی هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم نیه‌ . ده‌بوایه‌ له‌ چرکه‌ی یه‌که‌می بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن ، شاهۆ سه‌عید په‌یامه‌که‌ی بدایه‌ نه‌وه‌ک کۆتایی رۆژه‌کانی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن

ئه‌و خالانه‌ی به‌پۆزه‌تیف له‌ جولانه‌وه‌یه‌ ده‌یبینم
1 . 18 ساله‌ هیچ لایه‌نێکی ئۆپزسیۆنی پارتی ویه‌کێتی نه‌یانتوانی ببنه‌ هێزێکی جه‌ماوه‌ری و فشار و ترس بۆ دو ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ (تاله‌بانی و بارزانی) . تائێستا گۆران له‌وخاله‌دا سه‌رکه‌وتوبوه‌ . ترس و دله‌راوکێیه‌کی زۆری خستۆته‌ ناویانه‌وه‌ و بۆته‌ هێزێکی رکابه‌ری به‌هێز له‌به‌رامبه‌ریان

2. بوێریه‌کی زۆریان به‌خه‌لک به‌ خشیوه‌ به‌تایبه‌تی ماسیمیدیاکانیان به‌گشتی و که‌ناله‌که‌یKNN به‌رده‌وام کاره‌ قێزه‌وه‌ن و تاوانه‌کانی ده‌سه‌لات نیشان ده‌دات ، رای خه‌لک وه‌رده‌گرێت و دێوه‌زمه‌ی ترسه‌کانیان ده‌شکێنن .
3. ئیراده‌یه‌کی نوێیان بۆ تاکی کورد دروست کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ داهاتی خۆی و خۆبه‌خشانه‌ خه‌بات بکات .
4. جموجۆلێکی سیاسی گه‌وره‌یان له‌ناو خه‌لک دروست کردۆته‌وه‌ . که‌زۆر که‌سم بینی کۆن له‌حاله‌تی ره‌شبینی ده‌ژیا ئه‌مڕۆ تروسکایه‌ک هیوای لادروست ببوو . که‌زۆریان له‌گه‌ل گۆرانیش نه‌بون .
5. بۆ که‌سانێکی پێشکه‌وتوخواز و چه‌پ . خالێکی تری پۆزه‌تیفیان له‌وه‌ ده‌بینرێته‌وه‌ ، بواریان نه‌دا . ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک بۆ لیسته‌ ئیسلامیه‌کان بچێت . چونکه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ خه‌لکێکی زۆر ده‌نگی به‌ ئیسلامیه‌کان ده‌دا.
له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ ده‌لێم زۆینه‌ی خه‌لک به‌دوای گۆران که‌وتونه‌ یان هاوسۆزن له‌گه‌ڵی ، هۆکاری سه‌ره‌کی ، بێزار بونیانه‌ له‌ده‌ست ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی پارتی ویه‌کێتی ، که‌زۆرێکیان ، هه‌رناشزانن به‌رنامه ی لیستی گۆڕان چیه!؟ ‌ . به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له‌ ڕیگای گۆڕانه‌وه‌ تۆله‌ی خۆیان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بکه‌نه‌وه‌ . نمونه‌ش پالپشتی هه‌ندێ خێڵی وه‌ک هه‌رکی و سورچی .....
ده‌کرێت بلێین ئه‌م جولانه‌وه‌یه‌ وه‌ک سه‌ره‌تا بوێری به‌ خه‌لک به‌ خشی ، ده‌یه‌وێت ئیراده‌ بۆ تاکی کورد دروست بکاته‌وه‌ ، هه‌ژانێکی به‌ ده‌سه‌لات کردوه‌ ، جموجولێکی گه‌وره‌ی سیاسی دروست کردۆته‌وه‌ ...‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جولانه‌وه‌یه‌ به‌باشی ده‌بینم . به‌لام له‌مه‌ گرنگتر چۆن ده‌یپارێزی ودرێژه‌ی پێ ده‌ده‌یت و دروشمه‌کان ، دوای 25 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ره‌و پراکتیزه‌ ده‌به‌یت !؟ . چونکه‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ خه‌لک کرداری له‌م لیسته‌ ده‌وێت ئه‌گه‌ر 10 کورسیش بهێنن .وه‌ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ستم پێیان کردبێت له‌ 2 بال و گروپ ده‌چن ، که‌ به‌ شیکیان ئه‌و ده‌نگه‌ کۆنانه‌ن ‌له‌ناو هه‌ناوی یه‌کێتی ده‌رچونه‌ و هۆکاری جیا جیا له‌گرده‌که‌ کۆی کردونه‌ته‌وه‌ ،وه‌به‌ شێکێشیان ئه‌و ده‌نگه‌ گه‌نجانه‌ن که‌ده‌یانه‌وێت گۆرانکاری له‌ناو کۆمه‌لگا و ده‌سه‌ڵات به‌رپا بکه‌ن . به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ی بالاده‌ستانی گۆڕان ده‌نگه‌ کۆنه‌کانن، و له‌خوار سه‌نته‌ری بریاریشه‌وه‌ ده‌نگی گه‌نجه‌کانه‌ . بۆیه‌ رازی کردنی هه‌ردو بال له‌ئاینده‌ گه‌لێک قورسه‌ . وه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێین هه‌ر شکستێک به‌م لیسته‌ کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و وشه‌ی گۆڕانیش وه‌ک ریفراندۆم پیرۆزی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .
بۆیه‌ ئه‌رکی ڕۆشنبیرانه‌ هه‌موو کات چه‌کوچ له‌ده‌ست بن دژ به‌ دیارده‌ نێگه‌تیفه‌کانی لیستی گۆڕان و بوارنه‌ده‌ن ببنه‌وه‌ پارتی ویه‌کێتی . وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕیکانی زو یان دره‌نگ ، هه‌ریاریه‌کی سیاسی به‌و هه‌سته‌ پیرۆزه‌ی خه‌لک بکه‌ن ، ئه‌وا له‌مێژوی گه‌له‌که‌مان باجه‌ مێژویه‌ که‌سێتیه‌که‌ی ، گه‌لێک قورس ده‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر شه‌ری گه‌نده‌ڵی بکات و هاریکاری ئه‌و ده‌نگه‌ گه‌نجانه‌ش ‌ بێت ، که‌ ده‌سه‌ڵاتی 2 بنه‌ماله‌ ، لاواز بکات ، ئه‌وا زۆر خه‌باتی درێژ بۆ ئێمه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌و سه‌روره‌یه‌کیش بۆ خۆی تۆمار ده‌کات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە