کەمال رەئوف (سەرنووسەری ڕۆژنامەی هاولاتیە) یان پارێزەری ڕێکخراوی ئاسودەیە
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
له بهر ههندێ هۆ ئهم نووسینهم بۆ چهند شوێنێکی دیکه ناردووه، که به ههڵه له بری ناوی عهدالهت عهبدوڵڵا، ناوی عهدالهت عومهرم نووسیبوو، داوای لێبوردنی لێدهکهم، مهبهست له قهڵهمفرۆشێکه ئهویش ههموو کهس دهیناسێت. رەخنەگری راستگۆ دەبێت دژ بەگەندەڵی و کاری قێزەوەنی نەک هەردەسەلات ، بەلکو پارتی ئۆپزسیۆن و ڕیکخراوی مەدەنی و رۆشنبیر و هونەرمەندانیش بێت . بەلام کاتێک پینوس و کەیبۆرد تەنیا دژ بەدەسەلات یان بەرەو ئاراستەی قین ، سۆزداری ومیزاج و دەستکەوت بەدەستهێنان .... دەبردێ ، ئەوا نەک گەندەڵی بەلکو ناپاکیشە لەگەل قەلەم ، بەداخەوە لەبەر شەرم و هاوڕێیەتی و تورە نەبون وترس لە تۆمەت هەلبەستانیش هەندێ جار ، بەردەوام هەلەی لایەن و کەسایە تیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کەمترین قسەو نوسینی لەسەر کراوە . کەدەبێت هەمومان هەست بەوە بکەین ، رەفتار ، نوسین ، هەلوێست وەرگرتن هەر یەکێکمان ، جێگای رەخنە و لێپێچینەوەیە . وەبە گیانێکی دیموکراسی وەک (بانگەشەی)دەکەین دەبێت وەری بگرین .
کۆمەڵیک جالاکڤانی ژن بەهاریکاری کۆمەلێک کەسی ئازادی خوازی تر (هەمویان مێژویەکی پڕ لەشانازی و داکۆکێکاری راستگۆی مەسەلەی مافی مرۆڤ و ژن بوونە) هەلسان بە نامایەکی کراوە بۆ پەرلەمان و حکومەت تا بەدواچون بکات لەسەر کۆمەلێ کاری ڕیکخراوی ئاسودە بکات . ١٠ کاتژمێر بەسەر ئەو بەیانامەیە و تێ نەپەڕی کەمال رەئوف سەرنوسەری هاولاتی لەتەک ٤ کۆیلەی یەکێتی (سۆزان شەهاب و ئالا تالەبانی و ئەمیرە حەسەن وروناک رەئوف).. . دەستیان بە کەمپینێکی دژ بەو چالاکڤانانە کرد ، کۆمەلێک تۆمەتی قیزەوەن و منالانەیان ئاراستە کردین وەک . رۆلی فیتنە دەگێرین ، بێ بەلگە کاردەکەین، کێشەی شەخسی لەپشتیەوەتی ، دەبوایە ئاگاداری ڕۆژنامەی ئەهلیان بکردایە ، خەلکی دەرەوەی ولات و بێ ئاگان .
لای بەندە زۆر ئاسایە سۆزان شەهاب (سەرۆکی لیستی کوردستانی) نامەی ئاراستە کراوە ، کەچی لەبڕی ئەوەی بێ لایەن و لێکۆلینەوە بکات ئەوکات بریار بدات؟، پەرلەمان ئاسا دەستە ناپاکەکەی لەبڕی بەرزکردنەوە ناوەکەی لەبەیانامەکە بنوسێت کەئەوانە ئاژاوە گێرن !؟
یان پۆلێک ڕۆژنامەنوسە کە نانەکەیان لەسەر قەلەم فرۆشتن و هەراج کردنە لەنمونەی عەدالەت عهبدوڵڵا و عارف قوربانی .... ئەوانە پیشەی ڕۆژانەیانە . ئەوە نەکەن ناژین.
گالتەجاریەکەش پەخشان زەنگەنەی (شیوعی)، کۆنە بەرپرسەکەی لیژنەی بەدواچونی دژ بەتوندوتیژی ژنان و ئەمیرە حەسەنی بەناو (یاساناسە) ، کەئەو خانمە لەکۆبونەوەیەکیان رای گەیاندبوو ، پێویستە ئەوانە ناویان نوسیە ناویان بدەینە دەست پۆلیسی ئەنتەرپۆل (فایلدار و ئەنفالچین یان وەک تالەبانی باوکی روحی فڕۆکەوانمان بەڕەلا کردوە) ؟
وەهەمو ئەمانە بۆ خۆیان بونەتە دادوەر و بریار وسزایان براندەوە ، بێ ئەوەی بانگ و لێکۆلینەوە لەگەل بەناو لایەنی(تاوانبار) بکەن ؟ سزایەکی ئەخلاقی ئەو کج وکورانەیان داوە ، کە وەک بەشی زۆری ناوەکان ، بۆ پارەو کورسی هەلوێستی سیاسیان نەفرۆشتوە ونە بێ دەنگ بوونە لەبەرامبەر ئازاری گەلەکەیان !؟
ئەوەی نیگەرانی کردم بونی ناو وپلەی هەندێ دەزگای راگەیاندنی وەک ئەحمەد میرە(لڤین) و هوشیار عەبدوڵلا(KNN ( زانکۆ ئەحمەد ، سەرنوسەری گۆڤاری ئاوێنەکان ، لەگەل هەندێ ڕۆژنامەنوسی تر و نەریمان عەبدوڵای پەرلەمانتاری گۆران ، کەبونی لەقەبی دەزگاکانیان داناوە لەتەک ناوەکانیان ،، ئەمەش بە مانای ئەوەیە کەدەزگاکانیشیان پشتگیری لەو بەیانامەیە دەکات نەوەک بیرورای تایبەتیان!؟ .
گالتە جاری ئەوانەش لەوەدایە دەلێن بۆ ئاگاداری میدیای ئەهلیتان نەکردۆتەوە . لەکاتیکدا کەبەیانامەیەکی وا دەردەچێت ، ئەوا ئەرکی ئیوەیە وەک پیشەکەتان بەدواچون لەسەر دێر بەدێری بکەن ، نەوەک هەرلەسەرەتاوە لایەنگیری بکەن . لەهەموی سەرنج راکێشتر نوسییویانە ، ئەمە مەسەلەیەکی شەخسیە ، کەرۆژنامەنوس نابێت ئەوەندە کۆلەوار بێت !! ئەگەر راستیش بێت ، ئەوتپێشکەوتنەی تەکنەلۆجیا ، کەی سنوری زانیاری وەرگرتنی هێشتۆتەوە . مەگەر خۆتان چەندین جار لەهەندەرانەوە زانیاری وردتان پێ نەدراوە ؟ من پرسیاریان لێدەکەم ئەگەر گەندەڵی و تاوان لەسەر ئەم ڕیکخراوە بەیەک دیناریش دەربچیت هەست ناکەن ئێوەش تیایە بەشدار دەبن ؟
لەهەموی قیزەوەنتر کەمال رەئوفە کەبارەگای هاولاتی کردۆتە داکۆکی لە خانم رەحیم و ڕیکخراوی ئاسودە . وە ئەو سەرپەرشتی ئەو کەمپینەی کردبوو پەیوەندی بە چەندین رۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و مالپەر و کردبوو کە ئیمزا دژی ئەو بەیانامەیە بکەن و بەیانامەکەی داوای لێکۆلینەوە لەسەر ئاسودەش لاببەن ..... ئەمە جگە لەوەی دور لەپیشە رۆژنامەیەکەی و ڕۆژنامەی هاولاتی چەند بارە ئاسا لە رێرەوی خۆی لادەدات و کەمال بەئارەزوی خۆی ئەورۆژنامەیە بۆ میزاجە سیاسیەکانی بەکاردەهێنێت . هاوکات لەهەموو دارشتنی هەوالەکان بەئارەزوی ئاسودە و خانم رەحیم هەوالەکان بلاو دەکاتەوە ، لەکاتیکدا ئەگەر مۆرالی ڕۆژنامەگەری هەبوایە دەبوایە بە هەناسەیەکی ڕۆژنامەنوسی نەوەک رق و میزاج و هاوسۆزی لەگەل دەزگاکە بنوسێت وە ڕۆلی بێ لایەنی بنواندبایە وە دیداری لەگەل هەردو لا بکردایەو ٢٤ کاتژمیر سەبری بگرتایە کەئەگەر بەلگە بلاو نەکرابایە ئەوکات شەری واترلۆی بەرۆژنامەیەکی ئەهلی بکردایە !؟ ، وەسەرباری ئەوەی بەیانامەی یەکەمی ئەو ٢٦ چالاکڤانەی بلاو نەکردەوە؟ هاوکات بەفشارو رەخنەی چەندین جارە ئەوکات رونکردنەوەی دەستەی داکۆکی لەژنانی بلاو کردەوە ؟ .کەبلاویشی کردۆتەوە یەک دێری کردۆتە مانشیت گوایە پەشیمانی دەربردراوە ؟ کەهەر یەکێک ئەو بەیانامەیە بخوێنتەوە لەگەل دێرە مانشیتەکەی هەست بە لەدەستدانی مۆرالی رۆژنامەنوسی ئەو کورە دەکات ؟
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=589&Besh=Hewal&Cor=1وەمەسەلەی بازرگانی کردن لەناو بەیانامەکە کەبەهیچ شیوەیەک باس لەمەسەلەی لەشفرۆشی نەکراوە ، کەچی بەردەوام ئەو تۆمەتە ئاراستەی بەیانامەکە دەکەن . ئەرێ کەم بەپارتی ویەکێتی دەوترێت بازرگانی بە کورد و خوێنی شەهیدان و ئەنفال وهەلەبجە ... دەکرێت بۆیە بازرگانی بە ڕیکخراو ژنان مەرج نیە هەر لەش فرۆشی بیت بۆ پارە نەبێت بەنمونە ؟
دیارە ئەورەفتارانەی کەمال بۆیە وەک ئەو ناوانەی تر لام گرنگ نەبوو ، چونکە دورویی و هەلپەرستی ئەوکورەم لە کاتێ سکالا تۆمارکردنی چاک لەسەر تالەبانی لەدادگا تۆمارکرا بەهۆی ئەوەی ببوە داکۆکیکەری جەلادانی کۆمەلکوژی کورد . وە بۆیەکەم جار لوتکەی نارەزایەتی خۆمان بەرامبەر داکۆکیە بەردەوامەکانی دەربڕی . وەئەمە لەسالی ٢٠٠٧ کەم کەس دەوێرا خۆی لە هەلوێستێکی هاوشیوە بدات . گروپێک لەئێمە تازە جیابببونەوە ، لەکوردستانی نوێ دیداریان کرد و لەبەیانامەیەکی پاکانە ئاسایان خۆیان لی بێ بەری کرد کە(ئەوان دژی ئیعدامن و سکالا لەسەر تالەبانی تۆمار ناکەن). کەچی ئەو کەمالە .لەهەلەیەکی تەکنیکی خۆی ئمێلەکەی کەوتە دەست ئێمە دەست خۆشی لەوهەلوێستە پاکانە نامەیەی ئەوان دەکات کەلەسەر سەرۆک کۆمار دەریان بریوە . کەچی کەبوە سەرنوسەر ی هاولاتی گۆشەی لاپەرە ٢٠ بۆخۆی مۆنۆپۆل کردوە ، ٢ جار بابەتی لەسەر داکۆکی تالەبانی لەسەر سولتان هاشم نوسیی ، (ئەگەر کەمال نکۆلی لەوئمێلە بکات بۆی بلاو دەکەمەوە)
یان لەدوای بلاو بونەوەی بەشیک لەبەلگەکان لەرۆژنامەی روداو لەبڕی ئەوەی بێ دەنگ بێت و داوای لێ بوردن بکات وەک ئەخلاقیاتی ڕۆژنامەنوسی، کەچی سەرلەنوێ هەوالێکی بەئارەزوی خانم رەحیم داڕشتوە کەگوایە سوکایەتی بەخانم کراوە و ڕیگای دادگا دەگریت (دەسەلات ئاسا) لەکاتێکدا تاوان و گەندەلێەکانی خۆی نابینێت کەئەمەی من بینومە ئەمەسەرەتای بلاوکردنەوەی بەلگەکانە ؟ دواتر کەس نەزانێت هاولاتی دەزانێت دادگای کوردستان لاستیقەو بەپیی میزاجی سیاسی و هێز دەخوات . راستی ئەم وتانەش کەی توانراوەبەرپرسێکی گەندەل و تاوانبار بدریتە دادگا !؟
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=598&Besh=Hewal&Cor=1بۆ راستی پاکی و دادوەری دادگا سەیری ئەم لینکەش هەر لەرۆژنامەی هاولاتیش بکەن
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=592&Besh=Hewal&Cor=1بۆیە لە رۆژنامەی هاولاتی و کەمال دەپرسین ، کە بەبارەگا و مالپەر و لەقەبی سەرنوسەریەکەی دژی کۆمەلێک جالاکڤانی ژنانی کەدەیانەوێت دەرگایەکی تری گەندەڵی (هەندێ ڕیکخراوی مەدەنی) هەلبدەنەوە ، وەبەشیک لەتاوانی ئەو دەزگایە کەکۆمەڵێک خەلک بونەتە قوربانی ئێوەش بەم رەفتارانەتان هاوبەش دەبن دەکرێت بەردەوام بن لەلایەنگیری و مۆنۆپۆلکردنی هاولاتی بۆ تێرونینە کەسێتیەکانت نەوەک پیشەکەت؟ . دواتر مزایەدەی ئەوەشمان بەسەرا مەفرۆشە کە لەبەرئەوەی سوکایەتی بە ڕێکخراوێک کراوە بۆیە بەو حەماسەوە کار دەکەیت ؟ . مەگەر لەو کوردستانە چەندین قەلەمی بوێر لەتەنیشت مەرگ نەگەرانەوە ،(سەباح عەلی قارەمان و ناسیح عەبدولرەحیم و نەبەز گۆران ...) بۆچ بەهەمان ئاست حەماسی کارکردنت بۆیان نەجولا .؟ مەگەر کەسیتی ئەوان و تاوان بەرامبەریان و بوێریان ئەوەندەی نەدەهێنا کەمپینی هاوشێوەی بۆ بکەیت ؟
دیارە ناکرێت بلێین ڕیکخراوی ئاسودە هیچ کاری باشی نەکردوە . بەلام لەژیانی دیموکراسی حزب و ڕئکخراو لەسەر یەک دینار سزاو لێپێچینەوە هەیە . با ڕێکخراوی ئاسودەو بەرپرسەکەشی ، هەندە هەناسەی دیموکراسی هەبێت و ئەو داهێنانە بکات (لێپێچینەوەیان لەگەل بکرێت) ، کەهەقە لەدوای ئاکامەکەی، ئەگەر بێ تاوان دەرچوو ، ئەوا هەمو ئەوانەی واژومان کردوە لەمالپەرەکان داوای لێبوردنی لێ بکەین . ئەگەر تۆمەتەکانیش راستە ئەوا دەبێت باجی رەفتاری خۆیان بدەن. نەوەک وەک کەمال رەئوفی هاولاتی بە لەقەبی سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی ئەهلی! وەک پاریزەری خانم رەحیم بە چەپ و راست و ئاشکراو نهینی داکۆکی لێ بکات وهەولدەدات کەم و کورتیەکانی ئەم ڕیکخراوە دابپۆشیت ، کەمافی خۆمانە لێی بپرسین نهێنی ئەمە لەچی دایە؟
وە ئەو هەموو ڕۆژنامەنوس و بەناو سیاسەتمەدارەش ، کەهەمویان بانگەشەی یاسا و شەفافیەت دەکەن . بەرێکخراوی ئاسودەش بۆچ هەناسەتەنگ بونە ، با دادگا یەکی بێلایەن ئەو وتانە یەکلا بکاتەوە . ئەوکات هەلوێست وەربگیرێت و لایەنی بریندارکراو داوای لێ بوردنی لێ بکرێت . نەوەک لەئێستاوە ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتار ببنە دادوەر!؟
بەیانامەی 26 چالاکڤان لەسەر ڕێکخراوی ئاسودە:
http://penusakan.com/Kurdi/viewpage.php?page_id=944کەمپینی داکۆکی کەرانی ڕێکخراوی ئاسودە:
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=1113&Besh=Hewal&Cor=1وەلامی داکۆکەرانی ڕیکخراوی ئاسودە:
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=589&Besh=Hewal&Cor=1 هەندێ زانیاری وبەلگەی گەندەڵی لەسەر ڕێکخراوی ئاسودە:
http://www.rudaw.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست