کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی بە پەلە بۆ پەشێوی شاعیر، تکایە هەڵەکەت ڕاست بکەرەوە

Sunday, 06/05/2012, 12:00


لە شەستەکانەوە پارتی زۆر خەڵکی ئازادیخواز وسیاسی، لەسەرکردەی باڵای دیموکراتی (باکور و ڕۆژهەڵات) دەیان سەرۆک خێل و کەسایەتی سیاسیی و سەربازیی چەندین سەرکردە و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی وەک شەهید رەئوف و ریناس تیرۆرکردوە، بەڵام هیچ یەکێک لەمانە، گەرچی پارت و خێل و بنەماڵەی گەورەی لە پشتیشیانە، نەیاتوانیوە بەئاستی شەهید سەردەشتی کوڕە هەژار دواتر سۆرانی مامەحەمە لەملی پارتی وبارزانیەکانی دەسەڵات رۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر بئاڵێ ؟ خالی جەوهەریش ئەوەیە لەم سەردەمەی پڕ لەپێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، شەرکردن لەگەل ڕۆژنامەنوسان و تیرۆرکردنیان لەسەر ئازادی رادەربرین گەلێک گران لەسەر هەر لایەنێک دەوەستی پەنای بۆدەبات.
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر سەرکەوتوانە ساڵیادی شەهید سەردەشت لە سەر گۆڕەکەی کرایەوە، خۆشحاڵانە ڕۆژنامەنووسان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەشداربوون لەگەل دەنگە جوان و گەنجەکانی هەولیر و بنەماڵەی شەهید سەردەشت. بەداخەوە یەکێک لەو کەسانەی دەبوایە بەشداری ئەو سالیادە بوایە پەشێوی شاعیرە، کە چی ئامادەی ساڵیادەکە نەبوو ؟
بۆیە هەولێر گوتەنی دۆغری دەجمە ناو مەسەلەکەوە لەگەل پەشێوی شاعیر
پەشیو دور لەموجامەلە، لەگروپ و ستافەکەی خۆی، تائیستاش یەکێک لەو دەنگە دەگمەنانەیە، هەلوێست و هاوسەنگی خۆی بەجوانی راگرتوە. هەرئەمەشە بۆتە هۆکاری ئەوەی تایبەتمەندیەکی لەجوڵە ونوسین و ئاخافتنەکانی هەبێت. بەڵام ئەمەش بەومانایە نایەت، هەرچی کرد نەکەویتە بەر رەخنە و سەرنج. چونکە ئێمە دەبێت کۆتایی بە خاترو هاورێیەتی وناسین و پیرۆزکردنی هەموو کەسێک بهێنین، چەندە مرۆڤەکان جوانیش بێت ؟
خۆشحاڵانە هەوالی سەردانی کردنی پەشیو بۆسەرگۆری زامدار راست دەرەنچوو، ئەو گروپەی بەناوی ئەو بلاویان کردەوە، رونکردنەوەیان دا کەزانیاریەکەیان هەلەبوو.. هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی من کەوتوە لەکەسانی ئاگادرەوە، چەند ڕۆژێک دوای ئەو ڕەخنەیەی ئاڕاستەی کرا، پەشێو سەردانی گۆری شەهید سەردەشتی کردوە. ئەمەش هەلویستیکی جوانی پەشیوو بوو. چونکە پێچەوانەی زۆرینەی دەنگ و رەنگە بەهات و هاوارەکان خۆ بە فول دیموکراسیەکان، کەچی رەخنەیەکیان لێدەگری لەمٶرەی سیاسی تادەگاتە ئابلۆقەی راگەیاندن لەسەرت دەسەپێنن.
بەلام دوو بابەت هەیە دەمەوێ بەراشکاوی لەگەلی باس بکەم
ماوەیەکی زۆر لەگەل پەشیو پەیوەندیم دەگرت، دەیان کاتژمیر قسەم لەگەل کردوە، بۆیە ئاگاداری زۆر سەرنج و لێکدانەوەکانیمە. پەشیو لەسنور بەدەر هەستیارە لەدیدار و وێنەگرتنیشا... لەم ڕۆژانە هاوڕیەکی خۆشەویستم، وێنەیەکی پەشیوی بۆ ناردم، لەگەل پاریزگاری هەولیر و بەرێوبەری پۆلیس وکادیرێکی پارتی ئۆمێد خۆشناو داکۆکیکەرێکی سەرسەختی هەلەو تاوانەکانی پارتیە گرتویەتی. بەراستی نیگەران بووم. ئاخر ئەوەندەی پەشیو بناسم ئەو لەوێنەگرتنی بەرپرسانا زۆر زیرەکانە خۆی دەدزتەوە و پێی شەرمە لەگەلیان وێنەش بگرێت. وە ئەوەندەی من لەهاوڕێکانی زانیبێتم، ئەو توانیویەتی وێنەگرتن لەگەل بارزانیش خۆی بدزێتەوە، ئەی چۆنە ئێستا نەیتوانیوە لەگەل مناڵە سیاسیەکانی بارزانی خۆی ڕزگار بکات ؟. ئاخر بەڕێز پەشیو، ئەوانەی وێنەت لەگەڵ گرتون، بەشیکن لەکۆپلەشیعرەکانی تۆ (میری دزان) و تێکدانی جوانیەکانی شارت، چۆن توانیت لەگەلیان بوەستی ؟ تۆباش دەزانی پارتی چۆن هەول دەدات لەخاڵیکا لەقازانجی خۆت دابنێ وەک ئەو وێنەیە لەپەیجەکانی پارتی و هەوادارنی وابلاو دەکەنەوە.

هاوکات هەرئەمڕۆ کە دووەمین سالرۆژی شەهید سەردەشت بوو، ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر و سیاسیەکان بەکۆمەڵ و لەشارەکانی سلێمانی و دهۆک و رانیە و.... چونەتە سەرگۆرەکەی. بەداخەوە بەریزت ئامادە نەبووی، لەکاتێکدا هەمووی چەند کیلۆمەترێک لەگۆرەکەی و پەیامەکەی دور بووی. وەبەیانی بریاو وایە، کۆڕ لە شاری هەولیر، بۆیەکێتی نوسەران کورد بگری؟
ئەوەی منی لەمەش نیگەران کردوە ٢ سال زیاتر چەندین جار داوام لیکرد سیمنار یان کۆڕیک بۆچاک پێشکەش بکات خۆی دەدزیەوە، لەکاتیكدا ڕێزی زۆری لیدەگرتین. ئاگادارم چەندین جار میدیاکانی پکک هەولیان داوە کەدیداری لەگەل بکەن، دەلێت بەڕۆژیم لەگەل دیداردا. لەکاتێکدا بەهەموو سەرنجێک لەسەر پەکەکەمان هەیبیت، ئێستاش ئەوان نمونەی پارتێکی شٶڕشگیر و نەتەوەیی ترن لەچاو سەرجەم پارتەکانی تر، ئەمە جگە لەوەی ئیرادەی تاکی تێکشکاوی کورد دروست دەکەنەوە. هەموو ئەودابرانەشی بە وئامانجەیە سەربەخۆ بونی خۆی بپارێزێ. کەمافی خۆیەتی. کەچی ئەمرۆ کەریکلامەکەم بینی بۆ یەکێتی نوسەران دەیکات نیگەرانی کردم، ئاخر کەسێتی پەشیو لەکوێ، یەکێتی نوسەرانەکی پارتی ویەکێتی لەکوێ کە لەدەستەی باڵای پڕە لەمهاباد قەرەداخیەکان.
خۆت باش دەزانی بەڕاشکاوی سەرنج و رەخنەم پێشوتریش لێگرتویی ج لەتەلەفۆنکردن یان لەنوسیندا، لەکاتێکدا ئێستاش تۆم پێ لەچاو هەموو دەنگ ورەنگەکانی ناو ڕٶشنبیرەکانی کوردی جوانترە. بەڵام پیم وایە ئەمە هەلەیەکە تێی کەوتوی، نەچونت بۆ سالیادی شەهید سەردەشت، هیچ پاساوێک بۆ کەسانی خاوەن ویژدان قبول نیە. هاوکات ڕۆژی دواتر کۆر بۆ پۆلێ بەناو نوسەر وەلێ قوتابی پارتی ویەکێتی دەگێڕی!؟ بۆیە پێشنیازو داوات لی دەکەم کە بەیانی کۆرەکەت، پێشکەش بە شەهید سەردەشت بکەی. چونکە ئەگەر قەرەبوی ئەو هەلەیەی ئەمرۆت نەکەیەوە، دلنیابە پۆینی جوانیەکانت گەلێک کەم دەکاتەوە، با هەر لەکۆرەکەشتتا بیان کەیتە چەتە و ناپاک ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە