کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەری ڕەش لە گۆرانیش دەدات

Saturday, 08/09/2012, 12:00


لە ٢٢ ساڵی رابردودا دەستکەوتی کۆبۆنەوەکانی سەری رەش و قەلاچۆلان چی بووە ؟
ماوەیەکە پارتی بەچەپ و راست لەناو شکست و پاشەکشه‌دا دەخولێتەوە ، کەهۆکاری سەرەکی ئەوەیە بەعەقلەیەتیكی کلاسیک و دابراو لەدنیای مۆدێرن و نەخوێندنەوەی بۆ پێشکەوتنە سیاسی و تەکنەلۆجیاکانی ئێستا رەفتار دەکات لەبەکارهێنانی (زەبروزەنگ و چەواشە و تاڵانی داهاتی میللەت لەگەل یەکێتی).

شکستەکانی پارتی
١/ لە عێراق دا ، بەرامبەر مالیکییدا، بارزانی شکستێکی گەورەی توش بوو
٢/ لەناو خەلکی کوردستان ووتە و پەیمانەکانی پارتی خەلک ئەزانی ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە .
٣/ترسی پارتی لەسەر خەلک رۆژ لەدوای رۆژ تێک دەشکێ
٤/یەکیتی وەک کۆن لەهەموو سیاسەتێک لەگەڵی دانیە .
٥/چەندین دۆسیەی گەرماو گەرمی لەسەرە وەک کارزان کەریم وسەید ئەکرەم و....
٦/گۆران ماوەیەکەلەبواری راگەیاندن لەگەل بنەمالەی بارزانی توندی کردوە .
٧/ خەلک رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لێیان بێزار دەبێ

ئەوەی نوێ و پۆزەتیفە بۆ پارتی (یەکگرتوو و کۆمەڵ)ه‌، که‌ پێچەوانەی ئەوچەند سالەی دوایی خۆیان وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن نمایش دەکرد ، زمانی سیاسی و پالپشتی سیاسەتەکانی پارتی دەکەن و بەرەو سیاسەتی نەوەدەکان هەنگاو دەنێن (پاشکۆی سیاسی دەسەلات).


لە دەرەنجامی ئەوشکست و دۆرانە سیاسیانەش پارتی دەستی بەکۆمەلێ هەنگاوی چەواشەکاری کردوە وەک:
١/دوای ٢٢ سال لە ئەهرامەکانی سەری رەشەوە ، ئەمسال ئەوا چەند جارێکە لەئەهرامەکانی دێتە خوارەوە و دەچیتە ئەو شوێنانەی کەهەستی خەلک دەجولێنێ وەک منالان و نەخۆشخانە و ناو کوردانی رۆژاوا
٢. سیاسەتیکی نەرم و دور لەهەلچون رەفتار دەکەن ، هەرچی لەسەریان بوترێ ، وەک کۆن ،زمانی هەرەشە و بازاری بەکار ناهێنێ
٣. / نێچیر ڤان بارزانی جگە لەزمانی شرین و پارە بەخشین .. وەجگە لەسیاسەتی کۆنی کابینەی پێنجەکەی ، کەکابینەوەی زەوقە کۆمەلایەتیەکانی بوو بەوەی هەموو ئەو شتانەی لەئیران هیوایەتی بوو لەدەنگی گۆرانی بیژە فارس و عەرەبەکانی بانگهیشتی کوردستان دەکرد و هاوکات هەلکەوت زاهیری بەردابووە ناو گەنجان تابە دەشتنی و لۆکە و.... خەریکیان بکات بە بەرنامە و رەفتارەکانیان ....بەکورتی کابینەی پینچ ئەوەندەی کابینەیەکی هەرزەکارانە بوو کابینەیەکی دابراوبوو لەخزمەتگوزاری بۆ سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵ . سیاسەتی نوێیی ئیستاشی ،دوبارە راکێشانی هەست و سۆزی خەلکە بەشیوەی سەرنج راکیش ، ئەویش بە سازدانی یاریەکی تۆپێن ، لەنێوان حکومەت و پەرلەمان .... ئەم سیاسەتە راستە لەولاتانی ئەورپیش دەکرێ و سادەیی و خۆشیەکی تیایە بەلام نەبەرپرسانی حکومی لەنێچیرڤانەوە بۆ بچوکترین مندالەکانیان ئەوبەرپرسە خاکیەن ، نەئەو بەرپرسانەشن دنیایەک دەستکەوت و پڕۆژەی خزمەتگوزاریان بۆ خەلک دابین کردوە .. بۆیە ئەگەر کابینەکەی نیچیر دەیەوێ خۆیان بەسادە و خزمەتگوزاری خەلک نمایش بکەن با کۆتایی بە مافیابونی سەدان بەرپرس وئیرهابی سیاسیان لەسەر خەلک بهێننن

٤/ پارتی کەتوشی تەنگەژە ی حزبی دەبێ ، ئیتر پیلان و دوژمنکاری دژ بەکورد دەکاتە سەروێردی قسەی خەلک وکەدەبێ یەک ڕیزی کورد بپاریزری بەلام لەپراکتیکدا لەژێر هەیمەنەی ئەوان دەبێ بخولێتەوە یان بێ ئەوەی هیچ بدۆڕینن !؟

بەواتای لەبواری پراکتیکی پارتی و بارزانی ، یەک سازش لەسەر هیچ خالێکی جەوهەری خۆیان ناکەن وەک نەگەرانەوەی دەستور بۆپەرلەمان ، ئاشکرانەکردنی دۆسیەی نەوت و دیارنەبونی پارەکەی ، ئەنجومەنی دەزگای ئاسایش ،نە گەرانەوەی یاسای خۆپیشاندان ، تاکرەوی لەبریارەکان ، تەسلیم نەکردنی تەقەکەرانی ١٧ شوبات ، .. بەکورتی بارزانی وپارتی ئەوە چەند سالیکە، بە قسە گوێ دەگرن هەرچی بوترێ ، بەلام بەکردار هەر خۆیان بریاردەدەن و لەکاتی تەنگەژەکان هەول دەدەن هەموپارتەکان ،کۆبکەنەوە بەیانامەیەکیان پێ دەر بکەن و لەخزمەتی خۆیان ....

ئەمرۆ بارزانی کۆبۆنەوەیەکی لەگەل پارتە کوردستانیەکان ساز کرد ، کەئەگەر لەگەلە خۆمان راست بین زۆرینەی ئەو پارتانە (کارتۆنی و پاشکۆی پارتی و یەکێتین) ، بودجەیەکیان لەسەر داهاتی خەلک پی دەبەخشرێ بێ ئەوەی جیاوازیەکی ئەوتۆیان لەگەل سیاسەتی ئەو دوو پارتە هەبێ ....، وەلەناویاندا ، دەیان خالید بەگداش و هاشم عەقراوی هەیە .
لە نەوەدەکان ئەو جۆرە کۆبۆنەوانەم بینیوە یان لەنزیکەوە گوێبیست بووە ، سەرەتاکەی ماج و موچکردنی یەکترە دوایی گالتەو قسەی خۆشە و دوایی میوە ڕیزکردن، دواتر کورتەی هەوالەکان ، بەلام لەبری تێڤێ لەلایەن بارزانی و تالەبانیەوە دەخوێنرێتەوە ، منجە منجێک دەبێ بەلام بەیانامەیەک هەر بەئارەزوی پارتی و یەکێتی دەردەچی ، حزبە ""کوردستانیەکانیش"" ، بەشداری کردنەکەیان بە گەشەکردنی حزب و سەنگیان ئەژمار دەکەن و نوێنەرەکانیشیان ، زۆر دلخۆشن کاتی لەتێڤێکان دیار دەکەون لەتەنیشت بارزانی ..... بێ ئەوەی یەکێک لەو دەیان بەناو پارتە کوردستانیە بۆیەک جار بێت و پێمان بلێ لەوکۆبۆنەوەیدا توانیومانە ئەو دەستکەوتە بۆ خەلک بەدەست بهێنین؟ یان شەفافانە کۆبۆنەوەکە بۆخەلک باس بکەن ، ئاخر سەرجەم کۆبۆنەوەکان جگە لەبەروارەکان چ جیاوازیەکی لە ناوەرۆکی بەیانامەکان هەیە یان پاشەکشێ بەسیاسەتی ملهۆرانەی ئەو دووپارتە کردوە !؟ ئەم سیاسەتەی پارتی و بارزانی وەک سیاسەتەکانی ئەمەریکا دێتە بەرچاوم ، کۆبۆنەوە لەگەل هەموو لایەک دەکەن تەنانەت خۆشیان بەو زلهێزیەی خۆیان سەردانی ولاتان دەکەن ، بەلام لەکۆتاییدا ، ئەوەی لەقازانجیانە هەرئەوەدەکەن .
ماوەیەک لەمەوبەر بارزانی کۆبۆنەوەیەکی لەنیوان پێنج لایەن (بەناو ئۆپزسیۆن و دەسەلات) کردبوو حزبی شیوعی کوردستان ، بە نوسین ،دەستیان بە پرتە وبۆلە کرد ، کە ئەوان خاوەنی مێژویەکی دیرین و سەنگینن ...نەدەبوایە لەو کۆبۆنەوەیە بێبەش بکرانایە ، ئاخر حزبەک ،کەخۆی رۆڵی نەماببێ لەروداوەکان با هەر خاوەن مێژویەکی قوربانیش بێ ئاوا سەنگی سیاسی و جەماوەری لەدەست دەدات ، دواتر ئەگەر بەیەک پرسیار لەشوعی بکەین ، بەشداریکردن و نەکردنت ، چی لەوەزعەکە دەگۆرێ ؟ ئایا ئێوە بەشداربن بوێر دەبن ئازاری خەلک و رەخنەی جدی لە بارزانی بگرن ؟

کۆتایی

بارزانی و تالەبانی کەی کاریان بەو پارتانە بێ ولەشکستێکدا ، دوجاری بن ، ئەوا پەنایان بۆدەبەن تابەشداریان بکەن لەشکستەکان و تاخۆیان دەگرنەوە ، بەلام ئەوان ئەوەی ئەرک بێ لەسەرە خۆیان لە پاشەکشە پێکردنی دەسەلاتو داهات دزین بەملیم ناگەرێنە دواوە .
ئەرێ ناکرێ ئەوانەی خۆیان پێ ئۆپزسیۆنە ، بڵێن ئێمە تا هەندێ کردار نەبینین بەشداری هیچ کۆبۆنەوەیەک ناکەین؟ ئایا ناکری کەمێک لایەنەکان ڕیز لەخۆیان بگرن چیتر نەبنە گالتەجاری بارزانی و تالەبانی یان گۆڕانێک لەو کۆبۆنەوانە دروست بێ ؟ ئاخر یەکێک لەوپارتانە دەتوانێ پێمان بڵی لەو ٢٢سالە توانیویانە یەک گۆرانکاری و دەستکەوت بۆ میللەت بەدەست بهینین ؟
گۆران لەوماوەیەدا وەک لایەنێکی رکابەری پارتی خۆی نمایش بکات وبەشداری کۆبۆنەوەکەی کرد ، پێم وایە مسداقیەتی زیاترلەناو خەلک ورۆیشت ، ئەوان ‌هیشتا شکستی پێشوازیە بی کەڵکەکانی لەبارزانی (مام و برازا .) ...لەسەر نەرۆیشتوە ، ،جگە لەوەی رق و تورەیی خەلکی دوای ١٧ شوباتیان لەبارزانی کەم کردەوە ، ئەویش بەتەزکیەکردنی گۆران بۆیان ، ئەوا ئەوەشی دیتە سەر چونکە تادوێنی دەیان گوت بەشداری ئەوجۆرە کۆبۆنەوانە ناکەین تەشریفیە ؟ ئەی چۆنە نەوشیروان بەتەلەفۆنیک لەگەل بارزانی بێ گەرانەوە بۆ سەرکردایەتی بزوتنەوەکەی رەزامەندی داوە و دژ بەبیرو بۆچونی دوێنیان رەفتار دەکات ؟ ئایا بەراستی کەئەمرۆ کۆبۆنەوە دەکەن کەسیان زاتی ئەوەدەکەن بەبارزانی و یەکێتی بلێن زۆرینەی ئەوشکست و پاشەکشە سیاسی و نەتەوایەنەی لەبەغدا توشمان بووە بەروبومی ٩سالەی رەفتاری ئیوە یە !؟ ئایا بوێر دەبن و پیان بلێن ، تا لەبواری مەیدانی گۆران لەسیاسەتەکانتان نەکەن ، بەشدار ی لەو شکستانە ناکەین ؟ ئاخر کەی جارەسەری کێشەکان بەپینە و پەرۆ دەکرێ ، کورد لەبەغداا ٩ سالە بەس بۆتە قوربانی سیاسەتی هەلەی بارزانی وتالەبانی ، تائەوانیش ڕیبەرایەتی بکەن هەرخاوەنی شکست و دۆران دەبین چونکە خانوەکەی لەسەرەتاوە بەنادروستی بەرهەم هاتوە ، ئیتر دلۆپەکردنی بە هەندێ قور و نایلۆن ...کۆی ئاوەکە ناوەستینێ ، وەتائەوانیش بەردەوام بن هەرلەناو ئەوهاوکێشەیە دەسورێنەوە (شۆرش ، قوربانی ، گفتوگۆ ،دۆران ،.....دوبارە هەمان هاوکێشە
لەکۆتایش بەگۆران دەلێین ئەری ئەم کۆبۆنەوەیە تەشریفی بوو یان .... ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە