مافی چارەی خۆنوسین و سازش نەکردنی بارزانی لەسەر کەرکوک ...
Monday, 13/12/2010, 12:00
بارزانی لەکۆنگرەی سێزدەیەمی پارتەکەی کۆمەلێک ووتەی سەرنج راکێشی سەرلەنوێ راگەیاند ، کە قسەکان زۆر هەلدەگرێت بەلام لەسەر کرۆکی (دروشمی مافی بریردانی چارەنوس دەکەینە هەوێنی کۆنگرەکەمان ، سازش لەسەر کوردستانبونی کەرکوک ناکەین . کورتە کۆمینتارێک دەردەبڕم
سەرەتا دەبێت بلێم بارزانی بەوە بەناوبانگە لەبەردەم میدیاکان پێچەوانەی تاڵەبانی کورد شەرمەزار ناکات و ووتەی زۆر نەتەوەیی دەردەبڕیت . بەلام لەکرداردا پێچەوانەکەی دێتە جێبەجێکردن !؟ وە زۆربەی کات وتەکانی نەبردۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ولەدروشمدان خولاوەتەوە هەر بۆیەش ئەمڕۆ لەگەورەترین قەیرانی بێ باوەڕی لای ڕٶشنبیران دەخولێتەوە و کەوتۆتە بەردەم رەخنە
. هەر لەم بارەوە ئەگەر ئاوڕیک لە هەلوێستەکانی دژ بە تورکیا و هەرەشەکانی دژ بەجێ بەچی نەکردنی مادەی ١٤٠ لەوادەی خۆی ٣١.١٢.٢٠٠٧ و پەیمان دانی لەکەرکوک کە لێکۆلینەوە لەتیرۆری شەهید سۆران ، لێکۆلینەوەی فایلدارەکان ، دەست گرتن بەسەر مولکی بەرپرسان لەسەر ڕیگای مەسیف و بانگەشەی سەروەری یاسا .... ڕاستی وتەکانمان بەدیار دەخات
سەبارەت بەهەلگرتنی دروشمی مافی بریاڕدانی چارەنوسیش ، ئەمە بەهەر روانگەیەک سەیری بکەین حزبێکی وەک پارتی ژمارە یەک هەلی بگرێت پۆزەتیفترە لەدروشمە کۆنەکانیان ، بەتایبەتی ئۆتۆنۆمی ، کەپارتی داهێنەری بوو .
بەلام پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە قوربانی و چەواشەی درووشمی ئێوە نین ، بەتایبەتی لە ١٩ ساڵی رابردودا ؟ مەگەربەرنامەی حزبەکەی تۆ وتاڵەبانی ، پڕ نیە لەوشەی دادپرەوەری کۆمەلایەتی ویەکسانی ، بەلام لەبواری پراکتیک چەندە پێچەوانەیە ؟ ئایا لە هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان یەکیتی هەمان دروشمی هەڵ نەگرتبوو ، بەلام لەبواری پراکتیکدا ، تالەبانی هەموی بەقوربانی کورسیەکەی سەرۆک کۆماری نەکرد ؟ دواتر ئەگەر بارزانی ئەوەندە پەرۆش و خەبات بۆ دروستبونی قەوارەیەکی نەتەوەی دەکات ، با پێمان بڵێت چی کردوە بۆ گەرانەوەی ناوچە دابڕاوە تەعریبکراوەکان؟ ئایا لەبواری پڕاکتیکدا پارتی ویەکێتی ،لەوناوچانەدا توانیویانە گرنگی بەهەستە نەتەوەیەکە ی خەلک بدەن و ؟ ئایا چەند پڕۆژەی خزمەتگوازاریان بۆ جێبەجێ کردون تاخەلک هەست بکات بەراستی سەرکردایەتی کورد لەپەرۆشی گەرانەوەیان بۆ باوەشی نیشتمان دایە ؟ ئایا ئەو هەموو بەرپرسەی حزبەکەی بارزانی چونە بەغدا چ بەروبومێکی نەتەوەیی نەوەک (شەخسی و حزبیان) ئەنجام داوە ؟ وەئایا و بارزانی سزای چەندیانی دا ، لەسەر کارنەکردنیان بۆ دۆزی گەلەکەیان ؟
ئایا بارزانی کەم هەرەشەی کرد کەئەگەر تا ٣١.١٢.٢٠٠٧ مادەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکرێت ئەوا کورد بڕیاری خۆی دەدات !؟ کەچی ئەوا ٣ ساڵی رەبەقە بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوە نەک هەر جێ بەجێ نەکراوە ، بەلکو توانای ئەو ەشیان نیە سەرژمێریەکەشی جێ بەجێ بکەن ؟ ئایا مەندەلی و بەدرەو جەسانتان بۆ سوپایەکی عێراقی بەزیو جێ نەهێشت کەئێستا بەهەزاران خێزانی کورد لەم ناو چانە کۆچ دەکەن ؟
پرسیار لەبارزانی ئەوەیە ئێوە تائێستا نەتان توانیوە یان شکستتان هێناوە لەگەرانەوەی ناوچە دابڕاوە تەعریبکراوەکانی کوردستان ئێستا چۆن دەتوانن ئەو دروشمە هەلبگرن و بیخەنە قالبی عەمەلیەوە ؟ ئایا حزبێک دوای ١٩ سال بەرنامەی نەتەوەیی (دەوەلەتی نەتەوایەتی) هەبێت چۆن نیشتمانەکەی پڕ لەمرۆڤی مافیا و دز و گەندەڵ پەروەردە دەکات ؟ چۆن هەستی خەلک ئەوەندە بریندار دەکەن بە دالدەدانی سەدان سەرۆک جاشی تاوانبار و ڕێزگرتنیان لەبەرچاوی میدیاکاندا؟
ئایا حزبێک پڕۆژەی نەتەوەیی هەبێت ، چۆن دابڕانێک بەو ئاستە لەگەل جەماوەر ئەنجام دەدات؟ . پیم وایە حزبی نەتەوەیی ، ئەگەر پێلانێکی هاوشیوەی هەبێت ، گەل ئامادە دەکات و دەیان پڕۆژەی نەتەوەیی و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدات بەتایبەتی لەناو چە دابڕاوە کان، وەئاشتبونەی جەماوەری ئەنجام دەدات وە هەولدەدات لەناوەندە جیهانیەکان ناو بانگی کورد بەرز ڕابگرێت نەوەک هەر ماوە ماوە بەهۆی پێشێلکاریە دیموکراسیەکان و مافی مرۆڤ ، دەسەلاتی کوردی وەک یەکێک لەدەسەلاتە گەندەڵ و پێشێلکارەکانی مافی مرۆڤ لەناوەندە ئەورپیەکان بناسێنێ ؟
کاتێکیش دەلێی سازش لەسەر کوردستانیەتی کەرکوک ناکەین ، نازانم ئەوەی ، دوای ٧ سال تێپەڕین لەبواری پڕاکیکدا هەیە ، بەوهەموو دەسەلاتەی ئێوە و تالەبانی و کورد ، لەبەغدا هەیبوو هەیە . پاشەکشە و شازشی پێ ناوترێت ؟ ئایا لەبڕی وەلامدانەوە بە زمانی کوردی بۆ ڕۆژنامەنوسێکی وەک عارف قوربانی بٶچ بەزمانی ئینگلیزی نەفی بەلگەکەی ویکلیکستان نەکرد ؟
بەکورتی وکوردی مادەی ١٤٠ و سازش نەکردن لەسەر کەرکوک ، کۆمەلێک درووشمە ئەوا چەندین سالە خەلکی پێ چەواشە دەکەن کە ڕیگایەکە هەم بۆ فشار لەسەر حکومەتی عێراق کەداخوازیە کەسێتی و حزبیەکانی ئێوە ویەکێتی پێ جێبەجێ بکەن هەمەیش خەلک لەخشتە بەرن ، کەدوژمن کێشەەیەکی گەورەمان ماوە ؟ ئەگەرنا ٧ سالە دەرکەوت ئێوە و یەکێتی سازشتان لەسەر ئەوناوچانەکردوە و رەفتارەکانی خۆتان و بەرپرسەکانتان نیشانیدا خەمی ئێوە گیرفان و کورسیە نەوەک نەتەوە . ئەمە سەرباری ئەوەی ، پەشیو گوتەنی ٢ ئەسپی کوێر ڕامان بکیشێت هەر بەو ئاکامە دەردەچین (شۆڕش ، قوربانی و شکست و دۆرانی مافی نەتەوایەتی ئەمە هاوکێشەی ٥٠ سالەی ئێوە و تالەبانیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست